Telegram Web Link
کۆتەی سەبرم لەبن هات و کۆلکەی دەردم لێ چێ بووە
سەت کانی سوکنایی دەدڵێن دڵم ویشکایی هاتووە
خەڵفی خولیا و ئاواتم وا تەونۆکەی خەم تەنیوێتی
زەمانە بەزمانی زەبر کیژی هەستمی نازاندووە

شەیدا مەحموودی

@hanasyaven
ڕیوایەتی ڕێبەندان

خەونێک خویا بوو
سەبرێک وەسەر خێر گەڕا
ڕێبەندانێک بوو بە ڕێبەر
کورتەیەک هایکۆی زستانی
لەمێژوویەک تۆمار کرا
چوارخشتەکێک خەونی دەدی
تەک بەیتیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەلەکەی
نێوکی دەبڕا
چ هاوتەریب، ڕەدیف ڕەدیف
بێ کینایە واتای ژیانی ڕادەگوێست و
چرا چرا هەڵدەکرا
مێتافۆڕمێک دادەمەزرا
قەسیدەیەک لە نیشتمان دەهۆنراوە
ئەستووندەکی مەسنەویەک هەڵدەبەسرا
نێوماڵێکیش بە غەزەلی ئەوینداری ڕادەخرا

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
کورتەڕێیەکی بێ پایان
خولانەوەی بێبڕانەوە
جوغرافیایەکی نەناسراوە
ئەوپەڕی هیچ
لووتکەی مەراق
وەرهەمێک بۆ مانەوە
پەسڵانی ئەوین
ئەودیوی ون بوون
هیوایەک لەپشت دەرگای تاوان
کۆتایی هونەری ژین
و هەدادان...


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
کچێک لەگەڵ بارانه باریبوو
وە پەنجەرێک هەڵدەڕووسکا
ئەو لە برووسکە ترسابوو
چاوەکانی پڕ بوون لە ئاو
پەنجەکانیشی خووسابوون
کچێک گڕووی هەوری دەگرت
کچێک ئەوینی دەئافراند
کچێک بارانە باریبوو
ڕقێک ماتیکەکەی سڕی
ڕقێک خوێنەکەی هەراج کرد
ڕقێک خولیاکانی دزی...
چەندە لێڵە کەشی ئەمڕۆ
ئیتر بارانەش نابارێ
هەور رایکرد وڵات غەورە!
ئەودیو جوانیش پڕ لە جەورە
کانییەکان گشت هاتنە وەڵام
کە ئێمە کوێر کراوینەوه
پەرییەکانیش نایەنە ژوان


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

#نا_بۆ_کوشتنی_ئافرەتان

1403/11/8

@hanasyaven
بەو درەنگ وەختە
لە نێو خەیاڵی بەتاڵی دزی شەو
لە چی ئەگەڕێی
پێ شوێنەکانم نوێنگەنە بۆ پێناسەم
مانگ هەسارەوان و،
من سەربازی هەورەکان
و زەویش پێخەفی خەمەکانمانە
سرتەی مەل و ورشەی شەپۆل
دەسەڵاتی لە خەو ستاند
کێ نووسەری شانامەی شەوە
ڕۆژ بێتەوە قەڵەم قەشمەرە بە لاپەڕەکان دەکا
ئازایەکی، تەمای زەمان بگۆڕە
زیندەواری ڕۆژ لە شارەدەشتی شەوا بنێژە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
لەم خامۆشگە لەیلانه ویشکارۆیە
نە لێڵاوێکە لەو نژدە هەوکی شێوی ئەو بەندەنە پاراو کا و نە کانیاوێکە بژیتەوه بە بەژنی ئەم ژیوارەدا
نە هاوارێکە هەڕا کا بە سەر هروژمی ئەو هەزار ژانە
نە پەلەوەرێک پەڕ و پۆ دەگرێ لە خەڵتانی پەراوێزی ئەو کەشە لێڵە
نە هێلانە بیر لە تین دەکاتەوە
نە خەو تەونۆکەی بە چاو دەکا!
بڕوانە لێرە
گەنم کۆتایین تاوان و بەزەبرترین زامە
لێرە ئەوین لە هەناسە کەوت
گوڵ قرخەبڕ بوو
کازیوە دزی لە زەین کرد و گریانی
ئەنگوورەی ئێوارە فرۆشت
گۆشەنیگایەک بخە سووچێکی ئەو شارە
نە بەفر فەڕی بە فەرحانەوە ماوە
نە باران بەرامەی کۆڵان دەگۆڕێ
نان بە نرخی نەمانە
ژیان بێڕەحمێکی گرانجانە
مردن بازاڕی هەڕاجە و
ژین پڕ بە بەژنی ژانە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
خودایە خانەدانی ئەم جەهانە
لە خوانی پڕ لەخێرت ئەرخەیانە
خەمی چیـم بێ هەتا خاوەنـدگاری
کە ڕێژەی ڕەحم و سۆزت وا عەیانە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
Audio
Sa'dollah Nasiri
ڕۆژی هەینیتان پڕ لە خێر و خۆشی.
کلووی بەفری سپی و جوانی ڕێبەندان،
ئاوێتە لە گەڵ دەنگی بە سۆزی،
کاک سەعدووڵڵای نەسیری پێشکێش بە ئێوەی ئازیز❤️

@hanasyaven
#پەخشان_زمانی_دایک


لە دونیای پڕ لە قڕڕە و قاو و قیژە کە قەدەر قەراری لە ژیان هەڵگرتوە
ئێمەش لەو قەتارە قەڕەباڵغە دا قەسیدەی نەوەستانمان لە قەباڵەی تەمەن نووسیوەتەوەو بە ئەستوندی قەڵەمێکی ئاڵکاو ئێوەری هەبوون دەسەلمێنین و وشە بە وشە پەرتووک و پەیڤی دیرۆکی زمان و ئەوین، بە تراویلکەی خەیاڵ دەخەملێنین بەڵکوو باڵا بگرێ و ببێ با ئاودەنگی ئارانی مێشک و له بژاوی ژیاری دیرۆکی فام هێمایەک بدۆزینەوە بۆ پێناسە!
لەم بەستێنەدا باڵە فڕکەی هەست و هاوار لە ئاسۆ پەڕیوە بن و چەشنی داڵدە و دێوەر  لە دوونیایی هەڵبەست خۆ هەڵدەپەسێرن و هۆش هەتڵە کەن و هێور خۆ لە باوەشی هیوا باوێن و بە لێوی وێژەی زمانی دایک ڕامووسێین
بە قەڵەم  بۆ ئەم ڕاپەڕینە بانگێشت دەکەین ئیمەش هەموو کات ڕابێژ لە ڕێبەرانی ڕاهاتوو و ڕووناک بیری ئەم ڕێبازە وەر دەگرین
و هەتا گڕ لە گڕکانی گەردوون دێ ئێمەش گرڤەی گەرووی گەلی خۆمان دەبین و شاتیمانی نەتەوەیی دێنین.
ئێستاش دە ڕاوەڕاوی ڕچەکوتانی با کلاسی و ڕەداڵی ڕووتی، کە  ڕکێفی ڕۆژگار کەوتۆتە سەر ڕەزیلی و میراتێکی ڕەمەکی پڕ لە بۆنی ناموویی و ڕەنگ پەڕیو لە سەر زاری من و تۆ و  زارۆکان دەزرینگێتەوە، کە زامی ئەم زمانە هەر دێی و دەزێ و دەزێتەوه و بەو تێبێنیە تەما بۆ  تاوان دەگرین!
لەو نێوەدا زمانی بەستزمان وەک زەبەلاحێکی غەریب، زۆلاخ لە زەین ڕادەکێشێ  بەڵام ئەم ڕابوونەی زمان، ڕاگری گڕی نێوە گیانی ئەو فتیلەیە
وەرن بریسکە و سۆمای کەونە کەلتووری ئەژدادی لە کەشکەڵانی بێ کەوشەنی ڕەسەنایەتی کوردەواری لە سەر کەلی نەریت و ئەدەب و ڕێسای ژیان داگیرسێنین.
با کوڕپەی کەلتوور لە گروژم و ژانی ژیانەوە، لە ژێواری ئەمڕۆماندا لە دایک بێ و گۆشە نیگایەک لە دابی داپچڕاوی دیرۆکمان لەو کولانچە کەلەلایە بدەینەوە، کە نەکا لە ناکاو کەوڵمان بە ئاو دا بڕوا.


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ_پەخشان

@hanasyaven
Audio
Hamid Hiraad - Khoda
متن آهنگ خدا حمید هیراد
♪♪♫♫♪♪♯
یارب اخر از عشق تو دیوانە شدم🤍🤍🤍🤍

@hanasyaven
پەخشان


هەموو مێژووم لە بەژنی ژانێک هەڵچنیوە
چڵ چڵ بە ژن بوونمەوە خەونی شانۆیەکم بینیوە
من خوڵقاوێکی نەفرەتی بووم
یاغیتر لە مرۆڤ یا نا مرۆڤتر لە یاغی
لە نێوەقەدی بڕیاری بن سێبەردا بوومە تابڵۆ و لە سێنی سینمای جیهاندا شانۆگەری گەردوون، ون بووم من کێم؟ لە کوێم؟
پڕم لە بەتاڵی و بەتاڵێکی تاڵ لە بۆشایی بەشەرتی غوربەتی بوون و نەبوون لە گرێبەستی خەستی شەوی شوالیەکانی دووڕوو
لە ڕووم هەڵنایە هەڵکەمە سەر شانۆنامەی پیستان کە پێست فڕێدەدەن لە عەدەم و من دێمەوە سەر بنج و پنچ داوێمە زەردەڕەگی گەردنتان.
من لە ناسکی نەشکاوم لە پتەوی کۆتەم کوتکێ دراوە لە کەمەرم و کەرت کەرت کراومە کارێکتێری کارنەڤاڵی کەیفانەی کارەساتی بەسەرهاتی نەهاتی هەوێت، کە بمکەوێنیتە ژێر واژۆی چەکمە و چەورایی ژێر سمێڵ.
ئەرێ، هەدادان لە هەراوی بێ هەوێتی هوونەرێکی شەڕانگێزە و گزەکارێکی ئاڵزایمێری
کە بە بوێری بیر لە پرسیاریک بکەمەوە کۆنتر لە خۆم لە خۆت و لە خەون و خەبات.....
خەون بە تەونی تندراو و چندراوی فەڕشی نێۆماڵێکی چوار قۆزاغەوە و بەیانیەک بچمە سەربان و بانگ لە هیواکانی ناشتراوە و خێنەکانی ڕشتراو و ڕووبارەکانی مشتراوە و شەقامەکانی تێکدراو و ....بکەم
بە گوڵوشەی پەخشانێک و چاوانێکی پڕ لە خولیا، ئامێز بگرمە تاسە نەشکاوەکان و ژوانی ژێر میچێک لە مەچەکێکی بەچەک و چاوی چڕژاو و چریکەی قەڵەم و چەخماخی پەرتووکە شێعراویەکان بکەم.
لە ژێر تۆکڵی کەلامێکی پیرۆزدا لەدایک دەبمەوە ساباتێک لە لانکی هزردا هەڵدەبەستم کە بێچمی قامەتی هەتا قیامەت نەقرمێ!


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
#پەخشان_ژن


@hanasyaven
Tobe
Kamel Bahrami
ــــــــــــــــ
چ خۆشە لەززەتی عەفوت لە تەنگانەی پلەی ئاخر

بە ڕەحمی واسعت ڕەحمێ، لەگەڵ مەرگێ بە ئاسانی
ــــــــــــــ
شێعر: مامۆستا عەبدوڵڵا کاتب #فەنایی
خوێندنەوە: کامیل بەهرامی
ـــــــــــــ
@hanasyaven
چاوەڕێم چاوێک بکەیتە چاوی حەسڕەتباری من
چارەیەک کەی مەرحەمێ بۆ سینەکەی بێماری من
من کە ون بوومە لە خۆما مەنزڵی تۆ ها لە کوێ؟
بێم و بەند کەی پای دەری خۆت نەفسەکەی لاساری من


#شەیدا_مەحموودی

@hanasyaven
خوایە خاوەنی پاییـز و بەهـار
بە دەستی تۆیە چەرخی ڕۆژگار

بە خێر بسووڕێ چەرخی ژیانمان
پەنا هەر ئەتـۆی بـۆ ژار و هـەژار


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
ڕەبی خەزێنەی ڕەحم و بەخشینت
خوانی ڕەحمەتی بە بێ پەرژینت
بکە خەڵاتی دەستەی خەتاکار
کە بێ سنوورە و سۆز و ئەوینت


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
بە نەرمی هات و زوو ڕۆیی بەهار و گوڵشەن و باران
بڵێی چیبکەم لە دووری ئەو کە نامێنێ سەفای جاران.....


دڵی بردوومە شەوگاری خەمی شوردم بە یەگجاری
چلۆن مەدحی بکەم یاڕەب هەرێمی ژوانی دڵداران؟

شەیدا مەحموودی

@hanasyaven
بەهاری ئەشق و عیرفانە لە تۆ پیرۆزە جێژنانە
دڵت باڵی مەلاییک بوو نزات مەخسوودی  پەروانە
چ پیرۆزە جەژن دەکرێ لە سەر ئەو سەبر و سەرکەوتە
دڵی ئەشق و ئەوینتان شاد، کە شادی لەو دڵەو جوانه


شەیدا مەحموودی شنۆ

جێژنتان پیرۆز خۆشێکانتان بەردەوام❤️

@hanasyaven
کاتێ پەنجەرێکت دی پێوەدراوە
سینگت لەخۆر دامەدڕە
گوڵێک دی لێوی ویشکە بە شەرمەوە سەری دەبرخۆناۆە
بەرد لە کانێکان مەگرە
کاتێ خەمێکت دی نەکرا بە شێعر
بەربینگ بە شاعیران مەگرە
کۆڵانێک دیت ئیتر بۆنی چاوەڕوانی لێ نایە
پێی لێ مەبڕە
ڕەنگە تۆ کۆتا پەلەقاژەی هومێدت نەدیتبێت
بۆ درێژەی دووپاتەکان...


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
Peyke Sahari
Hossein Nourshargh
یک نفس ای پیک سحری...



🎶 @hanasyaven
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەیان کورتترین غەزەلی ئەوینە
لە سەرهەڵدانی هەتاوەوە هەتا پشکووتنی دڵ!
هاوریشمی خاوە، لە لاجانگی کازیوە
عەتری شنەبایە دێتە جێژوانی ژین
خولیایەکی سووکبار لە جەستەی گەرمی هیوا دەبەستێتەوە و پەیوەستی ڕۆحی نەسرەوتووی چەند دێرێک یادەوەری نەنووسراوی دەکا...
بۆ مانەوه لە نێو ماندوویەتی ژیان


#شەیدا_مەحموودی_شنو

ڕۆژتان باش ڕۆژگارتان پڕخۆشی

@hanasyaven
2025/06/28 20:02:03
Back to Top
HTML Embed Code: