نازدار حەیران
ئینتزاری خۆشە بۆ عاشق بە ئوممێدی ویساڵ مردم و ئارامی قەلبی زار و بێحاسڵ نەهات •زاری•
چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و یاری شیرینم نەهات
زامی کۆنم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات!
•وەفایی•

وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
بە ڕۆح کێشانی خۆم زەحمەت بزانم
•حاجی قادری کۆیی•
بە ڕۆح کێشانی خۆم زەحمەت بزانم
•حاجی قادری کۆیی•
بە نازی چاوەکەی وەک بازی، بازیی دام هەتا پیر بووم
دەترسم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵم :)
•وەفایی•
دەترسم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵم :)
•وەفایی•
من هەتا ئەبەد لە لاتم
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ
گۆرانیت بۆ ئەهێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە؛
بەیانییەکی سارد، لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت:
لەبیرمکە ئازیزی من! لەبیرمکە
ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو، لە پشکۆی دڵتەنگی جێ ما
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و بێهوودەیی کوژاندیەوە
لەبیرمکە ئازیزی من! لەبیرمکە...
•جەماڵ غەمبار•

من ئەوینم هینی عومرە و هی خەوی شەوگار نییە وەک خەوی خاوەن تەلار و خاوەنی دینار نییە...
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم! ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
•هەردی•

دوات کەوتم، چونکە گوتم ئەم برینە ساڕێژ دەکەیت
گوێم لە گۆرانییە دڵخوازەکانی تۆ گرت، لەبەرم کردن و لەبەر خۆمەوە دەمگوتنەوە
دەیان جار سەیری ئەو فیلمانەم کردەوە کە تۆ جارێک پێشنیارت کردبوون
بووم بە ڕەنگناس، بە بۆنساز، ماڵەکەم پڕ کرد لە ئینجانەی هیوا، لەبەر تۆ بوو، بووم بە شاعیر و دوات کەوتم
بووم بە شەو، ڕۆژ هەزار فیشەکی پێوە نام و من وام دانا دەکەومە دونیاکەتەوە، زیندوو مامەوە
دوات کەوتم، چونکە خۆشم دەویستی
دوات کەوتم، دەمزانی ئەم دونیایە، هیچ کەسێکی تێدا نییە لە خۆمان بچێت و دوای بکەوین، بەڵام دوات کەوتم، چونکە مرۆڤەکان ناگەڕێنەوە، چونکە یان دەوەستن یان بەرەو شوێنێک کە کەمتر دڵیان تێیدا دەشکێت دەڕۆن، دوای شتێک دەکەون.
من دوات کەوتم، چونکە لام وابوو لە شوێنێکدا وەستاویت. شوێنێک کە من تۆزێک لەمەوبەر دەستم لەسەری دانا بوو، لێی دەدا، بۆ تۆ... بۆ شتێک کە من لام وابوو خۆشەویستییە...
تۆ گوێت لەم گۆرانییە تاریکە نەگرت بەڵام کۆتاییی ئەم چیرۆکەت بۆ خوێنەر بەجێ هێشت، ڕەنگ و بۆن و ماڵێکی پڕ لە ئینجانەی وشکبوو...
کەچی هێشتا، دیسان بەم هەموو گوللانەوە، کەوتومەتە شوێنت.
•تێکۆشەر خالید•

وەفات دەرحەق بە من بەینێ بوو ئێستاکە جەفاکاری
چ ڕووی داوە لە بەندەی عاشقی شەیدایی مەجنوونت...
•کەماڵی•
چ ڕووی داوە لە بەندەی عاشقی شەیدایی مەجنوونت...
•کەماڵی•
نازدار حەیران
وتی دینت؟ وتم دینت. وتی تەقوا؟ وتم مەیلت وتی ئایەت؟ وتم خاڵت. وتی قیبلەت؟ وتم ئەبرۆ وتی مەزهەب؟ وتم عەشقت. وتی جەننەت؟ وتم وەسڵت وتی دۆزەخ؟ وتم هیجرە. وتی ڕاستە؟ وتم تۆ بۆ؟ •مینە جاف•
ئەو دەمەی دێن و ئەپرسن لێم مەلائیک مەزهەبم
من بە خوێنی دیدە ئەینووسم لە سینەم ناوی تۆ
•ئەحمەد موختار جاف•
من بە خوێنی دیدە ئەینووسم لە سینەم ناوی تۆ
•ئەحمەد موختار جاف•
نازدار حەیران
ئەسیری زولفی خاوی تۆم، شەهیدی ڕەمزی چاوی تۆم ئەمن گیراوی داوی تۆم، لە سەد جێ دڵ بریندارت •وەفایی•
پێچ و تاوی زوڵفی خاوی، ڕەمز و غەمزەی سیحری چاو
ئەو لە لایێ دڵ دەکێشێ، ئەم لە لایێ دین دەبا
•وەفایی•
ئەو لە لایێ دڵ دەکێشێ، ئەم لە لایێ دین دەبا
•وەفایی•
ئەلا ئەی ئاسکی ناسک! بە باسک
شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە
ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو! بە باهوو
دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە
•نالی•
شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە
ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو! بە باهوو
دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە
•نالی•
نازدار حەیران
لەگەڵ تۆدا بە چەترێکی شکاوەوە، خولێک بە دەوری زەویدا دەسووڕێمەوە و بێزار نابم. کاتێک لە سەفەرەکەمان تەواو بووین، بەپەلە هەردووکمان ڕا دەکەین و لە ئاوێنەی یەکێک لە پاسەکانی شەقامێکی شاری ڕۆماوە، سەیری ڕوخساری خۆمان دەکەین لە ژێر پەڵە هەورێکی سپیدا سوێند دەخۆین…
دەزانی چی؟ من نامەوێت فریوت بەم، بەڵام تۆ ئەگەر حەز دەکەی لە تەنیشتی منەوە بمریت، لێرە هیچ ناکرێت.
لەوێ دوای ژیان کردنێکی توولانی، دەتوانین دراوسێ پۆلەندییەکەمان، کۆمپانیایەک، یان ڕێکخراوێکی مرۆڤی ئاگەدار بکەینەوە کاتێک کە دەمرین لە گۆڕێکدا بماننێژن. سەرئەنجام من و تۆ بە ئارامی لە ناو یەک گۆڕدا دەنووین.
دوودڵ مەبە، کچی چاک بە! با شەقامە پڕ تەرمەکانی ئێرە جێ بهێڵین،
بە لایەنی کەمەوە دوای ساڵانێک تێپەڕ بوون بەسەر مەرگماندا، لە ئامێزی یەکتریدا شی دەبینەوە و دەڕزین، ئەوکات ڕەنگی بۆیەی نینۆکەکانت بە ئاسانی لە نێو خاکدا بە ناو بۆشاییی هێسکی پەراسووەکانمدا تێپەڕ دەبێت.
ئۆی خانمی پەریدڵ!
تۆ بینیوتە مردن لە غەریبی چەند تابلۆیەکی دەگمەن و جوان و دڵگیرە؟
تۆ بینیوتە تا قیامەت لە ناو گۆڕدا نزیکی من دەبی و بە درێژایی ساڵ سووراوەکەی لێوت بەسەر ڕوخساری مندا دەڕژێ و هەموو ڕۆژێک ئێسکی ڕوومەتم ڕەنگ دەکات؟
ئای خانمی پەریدڵ!
کۆتا جار یەکترمان بینی ڕەنگی کراسەکەت چۆن بوو؟
ئای خانمی پەریدڵ
من چەند بیری مەرگی ناو باوەشی تۆم کردووە...
•شوان سەعید•

Çopî Fetah – Wîjdan
زۆر جاریتر لەناکاو بەجێیان هێشتووم
زۆر جاریتر فرمێسک بەرچاوی لێڵ کردووم...
زۆر جاریتر فرمێسک بەرچاوی لێڵ کردووم...