لە دنیادا دڵئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
بە جارێ ماڵی وێرانم! ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو
•مەحوی•
بە جارێ ماڵی وێرانم! ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو
•مەحوی•
نازدار حەیران
وەرە لەگەڵم پێکەوە لە شەقامێکی قەرەباڵغی بەرلین دەبین بە بۆیاخچی بەڵێنت پێ دەدەم هیچ پێڵاوێک بۆیە نەکەم بێ قوربانی تۆ، بێ سەیر کردنی چاوەکانی تۆ. ئێواران دوای تەواو بوونی کار، بە دەست و پەنجەی ڕەشەوە دەچین بۆ سینەما، لەسەر کورسییەکانی پێشەوە دادەنیشین و گەنمەشامی…
لەگەڵ تۆدا بە چەترێکی شکاوەوە، خولێک بە دەوری زەویدا دەسووڕێمەوە و بێزار نابم.
کاتێک لە سەفەرەکەمان تەواو بووین، بەپەلە هەردووکمان ڕا دەکەین و لە ئاوێنەی یەکێک لە پاسەکانی شەقامێکی شاری ڕۆماوە، سەیری ڕوخساری خۆمان دەکەین
لە ژێر پەڵە هەورێکی سپیدا سوێند دەخۆین پاش ئەوەی خولێکمان بە دەوری زەویدا بەیەکەوە بڕیوە، تەنانەت یەک ڕۆژ لە تەمەنمان نەڕۆیشتووە.
تکا دەکەم خانمی پەریدڵ!
با بڕۆین تا ئەو سەری دونیا، هەتا لای سەدەفی دەریاکان
لەوێ گورچیلەیەکی خۆمت بۆ بفرۆشم ناهێڵم غەمگین بیت!
لەوێ چاوێکی خۆمت بۆ هەڕاج بکەم، ناهێڵم بێتاقەت بیت!
تکا دەکەم خانمی پەریدڵ
حەزم لە مردنی ئێرە نەماوە
ئاخر من و تۆ لێرە، نەک مەحاڵە پێکەوە بژین، ناتوانین گۆڕەکانیشمان نزیکی یەکتر بن...
•شوان سەعید•
کاتێک لە سەفەرەکەمان تەواو بووین، بەپەلە هەردووکمان ڕا دەکەین و لە ئاوێنەی یەکێک لە پاسەکانی شەقامێکی شاری ڕۆماوە، سەیری ڕوخساری خۆمان دەکەین
لە ژێر پەڵە هەورێکی سپیدا سوێند دەخۆین پاش ئەوەی خولێکمان بە دەوری زەویدا بەیەکەوە بڕیوە، تەنانەت یەک ڕۆژ لە تەمەنمان نەڕۆیشتووە.
تکا دەکەم خانمی پەریدڵ!
با بڕۆین تا ئەو سەری دونیا، هەتا لای سەدەفی دەریاکان
لەوێ گورچیلەیەکی خۆمت بۆ بفرۆشم ناهێڵم غەمگین بیت!
لەوێ چاوێکی خۆمت بۆ هەڕاج بکەم، ناهێڵم بێتاقەت بیت!
تکا دەکەم خانمی پەریدڵ
حەزم لە مردنی ئێرە نەماوە
ئاخر من و تۆ لێرە، نەک مەحاڵە پێکەوە بژین، ناتوانین گۆڕەکانیشمان نزیکی یەکتر بن...
•شوان سەعید•
قەدی سەروە و مەمی نارە، چەمی نەرگیس، دەمی خونچە
لە بن لێوانەوە لێوی دەڵێ لەعلی بەدەخشانم!
•حەقیقی•
لە بن لێوانەوە لێوی دەڵێ لەعلی بەدەخشانم!
•حەقیقی•
نازدار حەیران
Mohsen Chavoshi Ft. Haydeh (AI) – Havaye to
حال که دگر که مرا تو نخواهی
تو بگو چه کنم که هوایت برهد ز سرم؟
تو بگو چه کنم که هوایت برهد ز سرم؟
بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
مەحوی
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
مەحوی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ نەبی چۆن من ئەم ژەنگی بێزارییە
کە سەعاتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
هەر تۆی تەنیا لەم مەڵبەندە تەریکەدا
بێمە لات و گوێم لێ بگری و لە باوەشتا
لە ناو جۆلانەی شەپۆلی بێ سرەوتتا
وەک کوڕی خۆت
دەس بە قژی بژما بێنی و
شپرزەییم ڕابژەنی.
منیش لەسەرخۆ و بە چرپە
ئاخوداخی
شیعری خۆمت بۆ هەڵڕێژم
لە قووڵایی و نسێی سنگتا
گڕەی هەناسەم بنێژم.
تۆ نەبی چۆن من ئەم ژەنگی بێزارییە
کە سەعاتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
هەر تۆی تەنیا لەم بەستێنە خامۆشەدا
ئەی هاودەمە شیرینەکەم!
من دڵم پێت بکرێتەوە.
•شێرکۆ بێکەس•
کە سەعاتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
هەر تۆی تەنیا لەم مەڵبەندە تەریکەدا
بێمە لات و گوێم لێ بگری و لە باوەشتا
لە ناو جۆلانەی شەپۆلی بێ سرەوتتا
وەک کوڕی خۆت
دەس بە قژی بژما بێنی و
شپرزەییم ڕابژەنی.
منیش لەسەرخۆ و بە چرپە
ئاخوداخی
شیعری خۆمت بۆ هەڵڕێژم
لە قووڵایی و نسێی سنگتا
گڕەی هەناسەم بنێژم.
تۆ نەبی چۆن من ئەم ژەنگی بێزارییە
کە سەعاتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
هەر تۆی تەنیا لەم بەستێنە خامۆشەدا
ئەی هاودەمە شیرینەکەم!
من دڵم پێت بکرێتەوە.
•شێرکۆ بێکەس•
کە شەڕ هەڵگیرسا تۆ مەچۆ بۆ شەڕ
کە هۆلاکۆ هێرشی هێنا تۆ بەرگری مەکە
تۆ دەست بە سەری هەورەکاندا بێنە
تۆ نازی پشیلەکان هەڵبگرە
کە ئێوارەیەک منت بیر کەوتەوە،
ئەستێرەکان بژمێرە
کە ئێوارەیەک تۆم لە یاد کرد،
خوایە بەر تیری زاڵمان بکەوم...
لەبەر خاتری من تۆ مەچۆ بۆ شەڕ
لەبەر خاتری من لە سەربان بخەوە
لەبەر خاتری من سەیری کێشانی نەیزەکان بکە
کە شەڕ هەڵگیرسا با من لە جوانی بێبەش بم،
بەڵام تۆ بچۆ لە سەربان بخەوە
با کەسێک هەبێت سەیری هەورەکان بکات
با کەسێک هەبێت ئەستێرەکان بژمێرێت
تۆ مەچۆ بۆ شەڕ
بۆ خاتری ئەستێرەکەی سەر مەککە
بۆ خاتری فەقێکانی یەزد
بۆ خاتری جزمی عەممە...
•ماردین ئیبراهیم•
کە هۆلاکۆ هێرشی هێنا تۆ بەرگری مەکە
تۆ دەست بە سەری هەورەکاندا بێنە
تۆ نازی پشیلەکان هەڵبگرە
کە ئێوارەیەک منت بیر کەوتەوە،
ئەستێرەکان بژمێرە
کە ئێوارەیەک تۆم لە یاد کرد،
خوایە بەر تیری زاڵمان بکەوم...
لەبەر خاتری من تۆ مەچۆ بۆ شەڕ
لەبەر خاتری من لە سەربان بخەوە
لەبەر خاتری من سەیری کێشانی نەیزەکان بکە
کە شەڕ هەڵگیرسا با من لە جوانی بێبەش بم،
بەڵام تۆ بچۆ لە سەربان بخەوە
با کەسێک هەبێت سەیری هەورەکان بکات
با کەسێک هەبێت ئەستێرەکان بژمێرێت
تۆ مەچۆ بۆ شەڕ
بۆ خاتری ئەستێرەکەی سەر مەککە
بۆ خاتری فەقێکانی یەزد
بۆ خاتری جزمی عەممە...
•ماردین ئیبراهیم•
نازدار حەیران
گوتت: نالی ئەتۆ بمرە، ئەمن دێم خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی... •نالی•
ئینتزاری خۆشە بۆ عاشق بە ئوممێدی ویساڵ
مردم و ئارامی قەلبی زار و بێحاسڵ نەهات
•زاری•
مردم و ئارامی قەلبی زار و بێحاسڵ نەهات
•زاری•
ئیعلانە: عاشقانی بە کۆیا نەکەن گوزەر
فەتویی چ مەزھەبێکە تەوافی حەرەم حەرام؟!
•مەحوی•
فەتویی چ مەزھەبێکە تەوافی حەرەم حەرام؟!
•مەحوی•
لە ئاوێنەشدا ئەوەندە خۆم نابینم..
هێندەی لە ڕوخساری تۆدا خۆم دەبینم..
بۆ ئەوەندە منی ؟
بۆ ئەوەندە تۆم؟
- شیار شێبان
هێندەی لە ڕوخساری تۆدا خۆم دەبینم..
بۆ ئەوەندە منی ؟
بۆ ئەوەندە تۆم؟
- شیار شێبان
کە من و تۆ یەک جێ ئەهێلین
ئەبین بە چوار کەس
تۆ و تەنهای من و ئازار
لەتیف هەکمەت
ئەبین بە چوار کەس
تۆ و تەنهای من و ئازار
لەتیف هەکمەت
جوان و شیرینە ئەگەر دنیا، لە ڕوودا میهرەبان،
وەردی خارە، شەهدی زەهری مارە، عەهدی بێ سەبات
مەحوی
وەردی خارە، شەهدی زەهری مارە، عەهدی بێ سەبات
مەحوی
گەمژە ئەو کەسانەن کە چاوەڕوانن سیاسییەکان عەدالەتیان بۆ بێنن، ئەو گەمژانەن دونیایان وێران کرد، پەح، دەبێت چەند بێمێشک بن ئەو بەشەرانەی چاوەڕوانن سەرۆکە گەمژەکانیان عەدالەتیان بۆ بهێنن، ئەوانەن دونیایان بە ڕشانەوە بۆگەنەکانی خۆیان پیس کرد، ئەو گەمژانەی چاوەڕوانن دین دونیایان لە شەیتان بۆ پاک بکاتەوە، تێناگەن کە شەیتان دەتوانێت ملیۆنێک جار لە ڕوخساری خودادا بەرجەستە بێت، ملیۆنێک جار و پێشی نەزانین، هەموو مێژووی مرۆڤایەتی حیکایەتی ئەو پێڕابواردنە گەورانەیە کە شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا دەیکات، هەمیشە مرۆڤ بە ناوی خوداوە دەیکاتە شەڕ، دەیکاتە خوێن ڕشتن، دواتر کە هەموو شتێک تەواو دەبێت، کە خوێن تا بینەقاقامان دەگات، لەوسەر شەیتان دەمامکەکەی لادەبات و دەڵێت: هەلاو کوڕگەل! یوهوو من شەیتان بووم و خودا نەبووم.
|شاری مۆسیقارە سپییەکان|
•بەختیار عەلی•
|شاری مۆسیقارە سپییەکان|
•بەختیار عەلی•