پیاوێک هەیە منی بمرێ
بەرواری لەدایکبوونی خۆی بیردەچێتەوە،
ڕۆژەکانی هەفتە ناناسێتەوە،
قۆپچەی قەمیسەکەی بە هەڵە دادەخات!
پیاوێک هەیە منی نەبم
حەوسەڵەی نییە لە بەردەمی هێلانەی پاسارییەکدا بوەستێ،
ئاوڕ بۆ گوڵی بەر پەنجەرەکان بداتەوە!
پیاوێک هەیە منی نەبم
کەس نییە فرمێسکی بسڕێت،
کەس نییە دڵی بداتەوە،
کەس نییە لە بنگوێی هاوار بکا و
دەنگی هەزاران هێڵنجی بیر بەرێتەوە!
پیاوێک هەیە منی بمرم
شانی لە کێلی گۆڕی مردووەکان گیر دەبێت و
سێبەرەکەی کاڵ دەبێتەوە و
ئیتر بە ئارامی دەنوێ و
بە تەنیشتی مەرگی منەوە
هەموو ئازار و بەدبەختییەکانی بیر دەچێت...
•شوان سەعید•

ئەمن کورد و دڵئیفتادە، ئەتۆ شۆخ و عەرەبزادە
مەگەر بمرم بە بەختی خۆم دەمێکی هەمزوبانت بم...
•وەفایی•
مەگەر بمرم بە بەختی خۆم دەمێکی هەمزوبانت بم...
•وەفایی•
نازدار حەیران
شەرتی کرد ئیتر لە کوشتن بەس بکا، یا ڕەب! بکەی ئەو وەفا بەم شەرتە کا، ئەمما لە قەتڵی من بە پاش! •مەحوی•
لە کوشتن گەردنت ئازا دەکەم خۆت بێیتە سەر قەبرم
کە ڕۆژی جومعە بمنێژی لە لای نەعشی شەهیدانت :)
•مەستوورە ئەردەڵان•
کە ڕۆژی جومعە بمنێژی لە لای نەعشی شەهیدانت :)
•مەستوورە ئەردەڵان•
نازدار حەیران
پهرویز! من نامەوێت پشت بە کەسی تر ببەستم، من دەمەوێت هەمیشە تۆم هەبێت. ئهگهر دهتهوێت ژنیش بهێنیت بیهێنه، بهڵام هاوڕێی من به. بهخودا به ئەوهندەش ڕازیم، تەنیا نامهیهکم بۆ بنووسه. بنووسه بۆ له من توڕهی. پهرویز! سوێندت دهدهم، تهنیا نامهیهک،…
پەرویز! وێنەیەکی خۆتم بۆ بنێرە.
جارێکیتریش داوام لێ کردی، بەڵام لەوە دەچێت بیرت چووبێت.
ئەگەر بیانووت ئەوەیە کە وێنەی جوانت نییە، باشە، من هەر وێنە ناشیرینەکەتم خۆش دەوێت.
تۆ لەبەرچاوی من لە هەموو خەڵکی دونیا باشتر و جوانتری، دەی چیتر بیانوو مەگرە.
•فروغ فرخزاد•

جانم بە بەهای ماچی لەبت حازرە قوربان مەنواڕە کەم و زۆری، کەمی مە و کەرەمی تۆ! •ئەدەب•
وتم: ماچێک کەرەم کەی ئەتدەمێ گیانم! وتی: شێتیت
چلۆن ئاوی حەیاتی خۆم ئەدەم من پێت بە خۆڕایی؟
•کەماڵی•
چلۆن ئاوی حەیاتی خۆم ئەدەم من پێت بە خۆڕایی؟
•کەماڵی•
قەت نەبووە شەوێکی بە خەمی کۆنەوە بنووم
هەر سوبحدەم ئازوردەیی تازە ستەمێکم!
•ئەدەب•
هەر سوبحدەم ئازوردەیی تازە ستەمێکم!
•ئەدەب•
بە دوای کۆچتا
هەر ئەستێرەی نیگا تەڕ بوو
هۆن هۆن جریوەیان ئەڕشت!
لە ئاسماندا
من جریوەی چاوم ئەسڕی و
لە زەویشدا
شوێن پێی هەتاوم هەڵئەگرت!
#شێرکۆ_بێکەس
هەر ئەستێرەی نیگا تەڕ بوو
هۆن هۆن جریوەیان ئەڕشت!
لە ئاسماندا
من جریوەی چاوم ئەسڕی و
لە زەویشدا
شوێن پێی هەتاوم هەڵئەگرت!
#شێرکۆ_بێکەس
نازدار حەیران
Mezher Xaliqî – Hey nar
خۆشم ئەوێی بەقەد چاوم
بەقەد دڵی هەڵگیرساوم...
بەقەد دڵی هەڵگیرساوم...
لە بن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
لە گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای
لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتی، هەڵمی نان و
لە غوربەتا داڵدە و پەنای...
کلیلداری بەهەشتی تۆ!
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای :)
•پەشێو•
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
لە گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای
لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتی، هەڵمی نان و
لە غوربەتا داڵدە و پەنای...
کلیلداری بەهەشتی تۆ!
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای :)
•پەشێو•
دەرمەکەی یا لێم ئەبووری نیمە غەیری تۆ پەنا
ڕێم ئەدەی یا لێم ئەدەی هەر خاکی پاتم خاکی پات!
•زاری•
ڕێم ئەدەی یا لێم ئەدەی هەر خاکی پاتم خاکی پات!
•زاری•
Forwarded from نازدار حەیران
دەزانی بۆچی مەسروورم؟ ئیشارەی کردمێ دولبەر
وتی: حازر بە بۆ کوشتن! بەیانی جەژنی قوربانە :)
•تاهیر بەگی جاف•
وتی: حازر بە بۆ کوشتن! بەیانی جەژنی قوربانە :)
•تاهیر بەگی جاف•
بەیانی دایکم زوو ھەڵدەستێت
قەیسیشمان ھەیە
دەنگی مەلاش لە مزگەوتەکان بەرز ئەبێتەوە و کۆڵان ھەر ئەوەندەی کەمێک ڕووناک بووەوە، پڕ ئەبێت لە منداڵ و ھەمووان خۆیان ئەگۆڕن و ماچی یەک ئەکەن
ئاە! بەیانی تەنها لە بوونی تۆی کەمە لەتەنیشت من، تا ببێت بە دوو جەژن.