نازدار حەیران
Dilêr Kemanger – Xalxaloke
تف لە شا و لە ئاغا و لە سیستمی پیرەپیاو :)
من سەرم دانا لە ڕێی دڵداریا، سامانی چی!
سەد هەزارانی وەکوو من بێ سەر و سامانی عەشق
•عەونی•
سەد هەزارانی وەکوو من بێ سەر و سامانی عەشق
•عەونی•
نازدار حەیران
ئەگەرچی بۆ ڕەقیب وەک گوڵ دەپشکووی لەلای من نەوگوڵی بێخاری هێشتا... •سەید تاهیر هاشمی•
هەمیشە سوژدەگاهم خاکی بەر دەرگانەکەی تۆیە
ڕەقیب ڕووڕەش بێ ناهێڵێ بگا دەستم بە دامانت!
•مەستوورە ئەردەڵان•
ڕەقیب ڕووڕەش بێ ناهێڵێ بگا دەستم بە دامانت!
•مەستوورە ئەردەڵان•
بەبێ تۆ
ناوم مەغدیدە
تەمەن پەنجا و چوار ساڵە
سێزدە ساڵە ئاوارەی کەرکووکم
مامۆستای ماتماتیکم لە گوندی قۆڕیتانی نزیک هەولێر
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە
دوو هەفتە جارێک ڕیشم دەتاشم
ڕقی دنیام لە عەترە.
لەگەڵ تۆ
ناوم دەبێتە کامەران
تەمەنم دەبێتە نۆزدە ساڵ
حەز دەکەم بچمە لای سەهۆڵەکە چاوەڕێی تۆ بکەم تێبپەڕیت
لە ڕێکخراوی NDP کار دەکەم و مانگانە پانزە گەڵا وەردەگرم.
بەهاری داهاتوو بەتەمای گواستنەوەی تۆم و بۆ مانگی هەنگوینی دەچینە ئەستەنبۆڵ.
هەموو ڕۆژێک کە دەچمە دەرەوە ڕیشم پاک پاک دەتراشم و عەتری "سکۆخیپۆن" نەبێ لە خۆمی نادەم.
لەگەڵ تۆ خەونەکانم دەبنە ڕاستەقینەیەک.
لەگەڵ تۆ پڕ دەبم لە شۆر و شەوق و شادی.
لەگەڵ تۆ بە ناوەڕاستی زەوق و چێژ و بەختەوەری و گۆرانییەکاندا تێپەڕ دەبم.
لەگەڵ تۆ عاشقترین عاشقم، کامەرانترین گەنجی دنیام.
لەگەڵ تۆ ناویشم دەبێتە کامەران.
بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەنم پەنجا و چوار ساڵە
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە.
•فەرهاد پیرباڵ•
ناوم مەغدیدە
تەمەن پەنجا و چوار ساڵە
سێزدە ساڵە ئاوارەی کەرکووکم
مامۆستای ماتماتیکم لە گوندی قۆڕیتانی نزیک هەولێر
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە
دوو هەفتە جارێک ڕیشم دەتاشم
ڕقی دنیام لە عەترە.
لەگەڵ تۆ
ناوم دەبێتە کامەران
تەمەنم دەبێتە نۆزدە ساڵ
حەز دەکەم بچمە لای سەهۆڵەکە چاوەڕێی تۆ بکەم تێبپەڕیت
لە ڕێکخراوی NDP کار دەکەم و مانگانە پانزە گەڵا وەردەگرم.
بەهاری داهاتوو بەتەمای گواستنەوەی تۆم و بۆ مانگی هەنگوینی دەچینە ئەستەنبۆڵ.
هەموو ڕۆژێک کە دەچمە دەرەوە ڕیشم پاک پاک دەتراشم و عەتری "سکۆخیپۆن" نەبێ لە خۆمی نادەم.
لەگەڵ تۆ خەونەکانم دەبنە ڕاستەقینەیەک.
لەگەڵ تۆ پڕ دەبم لە شۆر و شەوق و شادی.
لەگەڵ تۆ بە ناوەڕاستی زەوق و چێژ و بەختەوەری و گۆرانییەکاندا تێپەڕ دەبم.
لەگەڵ تۆ عاشقترین عاشقم، کامەرانترین گەنجی دنیام.
لەگەڵ تۆ ناویشم دەبێتە کامەران.
بەبێ تۆ؛
ناوم مەغدیدە
تەمەنم پەنجا و چوار ساڵە
سێ ژنم هێناوە و پێنج منداڵم هەیە.
•فەرهاد پیرباڵ•
لە شەوقی شەمعی ڕوخساری، لە بیمی تەعنی ئەغیاری
لە کولبەی سینەیی ناری، دەسووتێ دڵ بە بێدەنگی!
•حاجی قادری کۆیی•
لە کولبەی سینەیی ناری، دەسووتێ دڵ بە بێدەنگی!
•حاجی قادری کۆیی•
Forwarded from Ala CR || ئالان (Ala CR)
تۆ گۆڕت نابێت، تەنها دەمریت.
ئیستامبوڵ، پایتەختی تورکی فاشیست
ئیستامبوڵ، پایتەختی تورکی فاشیست
ئەگەر زوڵفت وەکوو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی
سەراپا تێکچووە، کەوتۆتە بەر پێت، دەست و دامانە؟
•وەفایی•
سەراپا تێکچووە، کەوتۆتە بەر پێت، دەست و دامانە؟
•وەفایی•
ئیشی من ئەوەیە
دەریا تا سەر لێوی تۆ بهێنم
وابکەم لە تەمدا جوانتر ببینیت
نەهێڵم گوڵی حەوشەکەتان پیر بێت
نەهێڵم باغەکەتان بگری
نەهێڵم خوا لێت زویر بێت
ئیشی من ئەوەیە
نوور تا سەر ڕۆحی تۆ بهێنم
وابکەم گوڵ فەرامۆشت نەکات
نەهێڵم خۆر لە ماڵتدا ئاوا بێت
نەهێڵم خامۆشی بگاتە میهرت
وابکەم خوا تۆی لە بیر بێت
ئیشی من ئەوەیە
دڕندەکانی ناو ڕۆحت پەتکەم
فریشتە تا بەر دەرگات بهێنم
نەهێڵم شەیتان بگاتە ژوورەکەت
نەهێڵم پاکیت هەڵوەرێت
وابکەم دەستت لە ئەستێرە گیر بێت
ئیشی من ئەوەیە
پاسەوانی حەوشەی پڕ کۆترت بم
گوڵت بۆ بکەم بە دەرمان
نەهێڵم بووکەشووشەکەت بگری
وابکەم مانگ لە لات ژیر بێت
ئیشی من ئەوەیە
ئاورنگت بۆ هەڵبژێرم
ڕووناکیت بۆ بکەم بە شەراب
لە شەونم شەربەتت بۆ بگرمەوە
نەهێڵم ڕق لە باڵندەت کەوێت
وابکەم خوا لات ئەسیر بێت...
•بەختیار عەلی•
دەریا تا سەر لێوی تۆ بهێنم
وابکەم لە تەمدا جوانتر ببینیت
نەهێڵم گوڵی حەوشەکەتان پیر بێت
نەهێڵم باغەکەتان بگری
نەهێڵم خوا لێت زویر بێت
ئیشی من ئەوەیە
نوور تا سەر ڕۆحی تۆ بهێنم
وابکەم گوڵ فەرامۆشت نەکات
نەهێڵم خۆر لە ماڵتدا ئاوا بێت
نەهێڵم خامۆشی بگاتە میهرت
وابکەم خوا تۆی لە بیر بێت
ئیشی من ئەوەیە
دڕندەکانی ناو ڕۆحت پەتکەم
فریشتە تا بەر دەرگات بهێنم
نەهێڵم شەیتان بگاتە ژوورەکەت
نەهێڵم پاکیت هەڵوەرێت
وابکەم دەستت لە ئەستێرە گیر بێت
ئیشی من ئەوەیە
پاسەوانی حەوشەی پڕ کۆترت بم
گوڵت بۆ بکەم بە دەرمان
نەهێڵم بووکەشووشەکەت بگری
وابکەم مانگ لە لات ژیر بێت
ئیشی من ئەوەیە
ئاورنگت بۆ هەڵبژێرم
ڕووناکیت بۆ بکەم بە شەراب
لە شەونم شەربەتت بۆ بگرمەوە
نەهێڵم ڕق لە باڵندەت کەوێت
وابکەم خوا لات ئەسیر بێت...
•بەختیار عەلی•
گەر لە حەوزی کەوسەرا ئاوی حەیات بۆم دەس بدا
ژەهرەمارێکە بەبێ تۆ قەت بە من ناخورێتەوە!
•سالم•
ژەهرەمارێکە بەبێ تۆ قەت بە من ناخورێتەوە!
•سالم•
بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی منیش ئەبرۆیی یارم
دی و چووم و وتم: قازی! بە حەق ماھی نەوم دی
•حەمدی•
دی و چووم و وتم: قازی! بە حەق ماھی نەوم دی
•حەمدی•
Forwarded from بوونەوەرێک دژی بوون (Rêbwar)
کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو هێشووی سەرما بردوو
لە سێدارە کرانەوە
دار بەجێ ما...
هەژارانی سابڵاخ بردیان
زستانیش بوو نەیان سووتان
سەرمایشیان بوو نەیان سووتان
لەو دارانە...
لەو تەختانە...
چوار بێشکەی سووریان درووست کرد
لەو ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆ
ئەو لانکانە
هەر ئەگەڕێن
ئەم ماڵ...
ئەو ماڵ...
ئەم دەست، ئەو دەست...
وەریان ئەگرن
ئەی نابینی هەزاران قازی محەمەد
لەسەر لووتکە وەستاون و
چەک هەڵئەبڕن؟!
•شێرکۆ بێکەس🖤
وەکوو هێشووی سەرما بردوو
لە سێدارە کرانەوە
دار بەجێ ما...
هەژارانی سابڵاخ بردیان
زستانیش بوو نەیان سووتان
سەرمایشیان بوو نەیان سووتان
لەو دارانە...
لەو تەختانە...
چوار بێشکەی سووریان درووست کرد
لەو ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆ
ئەو لانکانە
هەر ئەگەڕێن
ئەم ماڵ...
ئەو ماڵ...
ئەم دەست، ئەو دەست...
وەریان ئەگرن
ئەی نابینی هەزاران قازی محەمەد
لەسەر لووتکە وەستاون و
چەک هەڵئەبڕن؟!
•شێرکۆ بێکەس🖤