پشوو
هەینییە و پڕ بە دڵی تەنگی شەقام دڵتەنگم
چەن تەمایرتە دڵم، چەن بە تەمام، دڵتەنگم
هەینییە و یادی ئەوینێ، دڵی برد بۆ سەیران
سەیرە سەیرانی حەزە و ناحەزە لام، دڵتەنگم
تەنگی پێم هەڵچنی پەنجێرە لە بۆ نەختێ نیگا
لەبەر ئەم دەرکە و دەربیجە چەمام، دڵتەنگم
مانی ئێستێم وەکوو مەرگە، دەوەرە و مانام کە
مان لە قامووسی دڵا ئەشقە، نەمام، دڵتەنگم
کۆنەدار ئێرەیی پێکردووە بەم شۆخە چڵە
ئەوە باخ پڕ بوو لە بێچوولە نەمام، دڵتەنگم
خانە بەم خوێنەوە خۆی کردووە خەنی، هاوارم
ئاخ! گەداڕووتەڵەی ئەم قافڵە بام دڵتەنگم
غەزەل و شێعر و شوعار گشتی هەرای تۆیانە
وەرە لام شۆخی شێعر! گیانی کەلام دڵتەنگم
کە لە لامی هەموو ئاوانە، قڕی چۆلگەم دێ
بێ تۆ کوندێکە دڵم، خۆم کەلەوام دڵتەنگم
گێژەڵووکەی هەوەست گێژی دەخوارد دوێنێ شەو
ئەمڕۆ بەو یادەوە مەست و کەلەلام دڵتەنگم
ئاخری ڕۆژێ دەبێ مەوتەنی دڵ بژوێن کەم
خۆشە دڵ بەم هەوەسەی، ئێستێ بەڵام، دڵتەنگم
پێت کوتم: گوم کە وەکوو گۆڕی غەریبان گۆڕت
ئاشنا! چی بووە تاوان و خەتام؟ دڵتەنگم
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
سپاسی مامۆستا ئاسوور کە بە خامەی بەپێزی، هۆنراوەکانم دەنەخشێنێ.

❤9🔥2
خەیام بە کوردی
@Mekoy_Edebi_Kurdi
💢 شێعر : بەشێک لە چوارینەکانی خەیام بە کوردی
✅ دیکلەمە و خوێندنەوە : شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بە توانا، هەڵکەوتە و ڕووناک بیر زانای بلیمەتی گەورە و نەتەوەیی گەلی کورد و کوردستان، هۆنەری نەمر، مامۆستای پاێە بەرزی کۆچکردوو، خوالێخۆشبوو، عەبدولڕەحمانی شەڕەفکەندی، ناسراو به هەژار موکریانی
♻️ ڕۆحی شاد و یاد و ناوی بۆ هەمیشە لە دڵی نەتەوەکەیدا بە بەرزی دەمێنێتەوە.
🆔 ANVARI_SHAMAL

❤6🔥1🙏1
۱۳ اوت، ۹.۲۲.m4a
43.7 MB
فایلی دەنگیی کارگەی خویندنەوەی کتێبی منداڵانی ٨ تا ١٢ ساڵەی ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان کتێبی "بەرهەم هێنانەوەی چێژبەخش" وەرگێڕانی میترا ئەسەدی - جەبار شافعیزادە، بەڕێوە چوو.
چوارشەممە ۱٤۰٤/۵/۲۲
شوێن: فەرهەنگسەرای سیمورغ، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی
خوێندنەوە: لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
کات: ٩ تا ١٠
🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_نیشتمان_بۆکان
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
چوارشەممە ۱٤۰٤/۵/۲۲
شوێن: فەرهەنگسەرای سیمورغ، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی
خوێندنەوە: لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
کات: ٩ تا ١٠
🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_نیشتمان_بۆکان
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
👏2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئایدا نیلووفەریی ئازیز لە ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی "نیشتمان"ی بۆکان ئەم شێعرەمی خوێندەوە.
تکتک و چۆڕەچۆڕە
دەڕژێمە خوار لە شێرە
هەڵێ شێرەکە توند کە
لەخۆوە نەڕژێم لێرە
تکتک و چۆڕەچۆڕە
دەڕژێمە خوار لە ئاسمان
چەترەکانتان هەڵدەن زوو
خەریکە دایدا باران
تکتک و چۆڕەچۆڕە
ڕوون و سارد و خاوێنم
گوێ لە دەنگم ڕاگرە
تاکوو گوێت بلاوێنم
تکتک و چۆڕەچۆڕە
دەبم بە زەریا و کانی
سەرچاوەی ژین و مانم
حەتمەن ناوم دەزانی
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
تکتک و چۆڕەچۆڕە
دەڕژێمە خوار لە شێرە
هەڵێ شێرەکە توند کە
لەخۆوە نەڕژێم لێرە
تکتک و چۆڕەچۆڕە
دەڕژێمە خوار لە ئاسمان
چەترەکانتان هەڵدەن زوو
خەریکە دایدا باران
تکتک و چۆڕەچۆڕە
ڕوون و سارد و خاوێنم
گوێ لە دەنگم ڕاگرە
تاکوو گوێت بلاوێنم
تکتک و چۆڕەچۆڕە
دەبم بە زەریا و کانی
سەرچاوەی ژین و مانم
حەتمەن ناوم دەزانی
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
👍5
دامەزراوەی فەرهەنگی هونەریی ڕووناهی بەڕێوە دەبات:
1:بنەماکانی شێعر( پێناسەکانی شێعر، ناساندنی قالبە شێعرییەکان، ڕازەئەدەبییەکان، یاسا بنەڕەتییەکانی کێش و سەروا و ... لە دە دانیشتندا)
2:عەرووزی کوردی
3:بنەماکانی نووسینی چیرۆک
4:خوێندنەوە و تاوتوێکردنی دە دەقی بەپێزی کوردی لە نووسەرانی گەورەی کورد، وێڕای ناساندنی نووسەران و شاعیرانی کورد.
5: بنەماکانی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان
6: فێرکاریی شێوازی گێڕانەوە و حەقایەتخوانی( قصەگویی)
7: فەلسەفە بۆ منداڵان
8: ڕێباز( مەکتەبە ئەدەبییەکان)
بە وانەبێژیی لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"، نووسەر، شاعیر و کارناسی باڵای زمان و وێژە بە شێوازی حزووری
📍سەردەشت،بەرامبەر بە شارەداری📍
📞09107289585
☎️044-44322907
@ronahi_institute

👏7❤4
Forwarded from Chrawok
کایه؛ ژێرخانی گەشەی چەند لایەنەی منداڵ
لە خەیاڵەوە تا بیرکردنەوە، لە ئاریکارییەوە تا هاوسەنگی
کایە، سەرەتاییترین چالاکیی منداڵە؛ شتێک سەرتر لە سەرقاڵی و تەنانەت سەرتر لە فێرکاریی فەرمییە. منداڵ لە ڕێگەی کایەوە جیهان تاقی دەکاتەوە. خۆی لە ڕۆڵی جۆراوجۆردا دەبینێ. یاسای پێوەندیی مرۆڤەکان تەجروبە دەکات و توانایی زەینی پەرە پێ دەدا. کایە دەتوانێ بێ کەرەستە یا بە کەرەسەەی سادە بێ، لە بێدەنگیدا یا بە دەنگەدەنگەوە بێ، لەگەڵ کەسانی دیکە یا بەتەنیایی بێ. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، مێشکی منداڵ گیرۆدەی فێربوونێکی قووڵ و بزێو دەبێ.
درێژەی بابەتەکە لە چراوۆکدا بخوێننەوە
🟡 www.chrawok.com
🆔️ Telegram
🆔 Group
👏2
Forwarded from لاولاو
۱۵ سپتامبر، ۱۰.۳۰.m4a
89.3 MB
فایلی دەنگیی وانەوتاری زانستی لە مەڕ منداڵان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە وانەبێژیی بەڕێز یەعقووب خزری
بۆکان، ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان
۲٤ی خەرمانانی ۲۷۲۵
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بۆکان، ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان
۲٤ی خەرمانانی ۲۷۲۵
https://www.tg-me.com/lawlaw1400
❤2
Forwarded from Chrawok
✨ جیهانی ئەدەبیات و فەرهەنگی منداڵان بدۆزەرەوە! ✨
کاناڵی چراوک، سەرچاوەیەکە بۆ چیرۆک، کتێب، یاری و داهێنانەکانی بواری منداڵان و تازەلاوان.
📚 شیکاریی تایبەتمەند و ڕەخنەی ئەدەبی
🎨 بیرۆکە و ئیلهامی داهێنەرانە بۆ دایکان و باوکان، پەروەردەکاران و خوازیارانی ئەدەبی منداڵان
💡 هەر پۆستێک، دەروازەیەکە بۆ جیهانێکی ڕەنگاوڕەنگ و فێرکەر.
هەر ئێستا بچۆرە ناو چراوۆک و لەگەڵمان بە!
تلێگرامی چراوۆک
❤4
Forwarded from چاپەمەنی خانی
💫 کتێبی تازە
📔 بەیت چییە؟
📚 بابەت: لێکۆڵینەوە
✍ نووسەران: مەنسوور بەهرامبەگی، ساسان ئاهەنگەری، یەسنا عارفی
ساڵی چاپ: 1404
📖 100لاپەڕە
🔸 بەیت چییە، گردوکۆ و لێکۆڵینەوەیە سەبارەت بە وشە و زاراوەی بەیت.
▫️وەک لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسراوە، نووسەران بەتەمان هەر بەو شێواز و مێتۆدە لێکۆڵینەوە بۆ سێ بەشی بەند، حەیران و گۆرانی بکەن...
🔹 بەیت چییە؟ گردوکۆیەکی ئاکادمیکە بە مەبەستی ناساندنی وشە و زاراوەی بەیت لە سەرچاوە و دەقەکاندا، تاکوو وەک خۆیان نووسیویانە بەرەی نوێ و نەوەی داهاتوو باشتر بەیت بناسن.
◾️نێوەرۆکی کتێبەکە چەند بەشی لەخۆ گرتووە:
ڕەگەزی وشەی بەیت
مانای وشەی بەیت
بەیت و قەول لە ئۆلی ئێزدیدا
بەیت و فەرد
مانای باو لە بەیت و باودا
بەیت و مووسیقای کوردی
پەردەبەندیی چەند بەیت
.
.
.
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub

❤8👍1
Forwarded from لاولاو (لاولاو)
شێعری منداڵان
کیفەکەی کردە شان و
کەوتە ڕێگە خرتەخرت
لەگەڵ هاوڕێکانیدا
دەکەن قسە و سرتە سرت
دڵی پڕ لە هیوایە و
سەری پڕ لە پرسیارە
ورەی بەرز و دڵخۆشە
لە هەنگاویڕا دیارە
قومقمەی ئاوی فێنک
دوو سێ بابۆڵەی بەتام
دەگاتە هەر منداڵێک
خێرا لێی دەکا سەلام
خودکار و پێنووسی جوان
لەگەڵ قەڵەمتراشێ
نووکی پێنووسەکانی
وەک سەری خۆی دەتاشێ
چلبەرگ و شەست و سەدن
لاپەڕەی دەفتەری ئەو
جاروبار کاتی وانە
چاوی دەچێتەوە خەو
دەرس و گەمە و هەڵبەزین
شێعر و سروود و ئاهەنگ
خەریک بوو وەڕەز دەبوو
باش بوو زوو لێیاندا، زەنگ
چۆوە بۆ ماڵێی زانا
حەساوە و خواردی نەهار
هەموو ڕۆژێ ئاوایە
لە پاییزڕا تا بەهار
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://tme/lawlaw1400
کیفەکەی کردە شان و
کەوتە ڕێگە خرتەخرت
لەگەڵ هاوڕێکانیدا
دەکەن قسە و سرتە سرت
دڵی پڕ لە هیوایە و
سەری پڕ لە پرسیارە
ورەی بەرز و دڵخۆشە
لە هەنگاویڕا دیارە
قومقمەی ئاوی فێنک
دوو سێ بابۆڵەی بەتام
دەگاتە هەر منداڵێک
خێرا لێی دەکا سەلام
خودکار و پێنووسی جوان
لەگەڵ قەڵەمتراشێ
نووکی پێنووسەکانی
وەک سەری خۆی دەتاشێ
چلبەرگ و شەست و سەدن
لاپەڕەی دەفتەری ئەو
جاروبار کاتی وانە
چاوی دەچێتەوە خەو
دەرس و گەمە و هەڵبەزین
شێعر و سروود و ئاهەنگ
خەریک بوو وەڕەز دەبوو
باش بوو زوو لێیاندا، زەنگ
چۆوە بۆ ماڵێی زانا
حەساوە و خواردی نەهار
هەموو ڕۆژێ ئاوایە
لە پاییزڕا تا بەهار
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
https://tme/lawlaw1400
❤8👏3
Forwarded from 𝑩𝒂𝒓𝒂𝒏
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
https://www.instagram.com/reel/DPGfqnDiFQH/?igsh=dzJnY21ldHNkOWc=
🔸 بەیت چییە، گردوکۆ و لێکۆڵینەوەیە سەبارەت بە وشە و زاراوەی بەیت.
▫️وەک لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسراوە، نووسەران بەتەمان هەر بەو شێواز و مێتۆدە لێکۆڵینەوە بۆ سێ بەشی بەند، حەیران و گۆرانی بکەن...
🔹 بەیت چییە؟ گردوکۆیەکی ئاکادمیکە بە مەبەستی ناساندنی وشە و زاراوەی بەیت لە سەرچاوە و دەقەکاندا، تاکوو وەک خۆیان نووسیویانە بەرەی نوێ و نەوەی داهاتوو باشتر بەیت بناسن.
◾️نێوەرۆکی کتێبەکە چەند بەشی لەخۆ گرتووە:
ڕەگەزی وشەی بەیت
مانای وشەی بەیت
بەیت و قەول لە ئۆلی ئێزدیدا
بەیت و فەرد
مانای باو لە بەیت و باودا
بەیت و مووسیقای کوردی
پەردەبەندیی چەند بەیت
📖کتێب: بهیت چییه؟
✍️نووسەران: مەنسوور بەهرام بەگی،ساسان ئاهەنگەری،یەسنا عارفی
📇بڵاو کردنەوە: خانی
💠بابەت : لێکۆڵینەوە
🗒️لاپەڕە:١٠٠
💳نرخ : ١٥٠ هەزار تمەن
📍ناونیشان: بۆکان ، شەقامی ئینقلاب ، پاساژی دادخا ، کتێبفرۆشی موکریان
📬فرۆش بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ئانلاین ( لە ڕێگەی لاپەڕەی ئینستاگرام و کاناڵی تێلێگرام )
📥ناردن بۆ هەموو شارەکانی ئێران و دەرەوەی ئێران
☎️0444 624 4458
📱0914 184 5818
➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖

❤5👏2
Forwarded from ادبیات تخصصی کودک و نوجوان
دستورالعمل_استفاده_از_ابزارهای_هوش_مصنوعی_در_پژوهش.pdf
303.7 KB
قابل توجه دانشجویان رشته ادبیات کودک و نوجوان
و پژوهشگران این حوزه
بنیاد ملی علم ایران دستورالعمل استفاده از ابزارهای هوش مصنوعی در پژوهشهای علمی را تصویب کرد.
این دستورالعمل که با همکاری پژوهشگران و نهادهای مرتبط تدوین شده و استفاده از ابزارهای هوش مصنوعی را در تمامی مراحل پژوهش ـ از طراحی و تدوین پروپوزال گرفته تا اجرای طرح، تحلیل دادهها، نگارش گزارش و حتی فرآیند داوری ـ بلامانع دانسته است، مشروط بر آنکه ضوابط اخلاقی و اصول شفافیت رعایت شوند.
در فایل pdf پیوست این دستور العمل را مطالعه بفرمایید
✅کانال دانشآموختگان رشته ادبیات کودک و نوجوان✅

❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گرووپی مۆسیقای منداڵانی فێرگەی مۆسیقای کورد شێعری بارانیان لە نووسراوەی من کردۆتە ئەم کارە جوانە.
سپاسی خاتوو سۆما بادامی، بەرپرسی فێرگەی کورد و سپاسی ئەم منداڵە چاوگەشانە وا بە جوانترین شێوە وشەکانم دەچڕن.
ئەمڕۆ باران دەبارێ
بە پەلە دێتە خوارێ
لە ژێری ڕادەوەستم
چاوەکانم دەبەستم
تەڕتەڕ دەبم بە باران
وەی کە خۆشە بەهاران
" لاولاو"
کوتنەوەی: ئانیا ڕەحیمی
پیانۆ: هانا کەریمی
ویڵۆن: هەورین حەسەنپوور، باران شافعی

❤5🥰1
💠 رضی هیرمندی برندهی لوح تقدیر جایزهی آسترید لیندگرن در بخش ترجمه
🔹 در جریان کنگرهی فدراسیون بینالمللی مترجمان (FIT)، که در تاریخ ۴ سپتامبر ۲۰۲۵ در محل سازمان جهانی مالکیت معنوی ملل متحد برگزار گردید از رضی هیرمندی تقدیر شد.
🔸 این تقدیرنامه به مترجم انگلیسیـفارسی، رضی هیرمندی، به پاس بیش از نیم قرن تلاش پیگیر در عرصهی ترجمه و برگردان بیش از ۱۷۰ اثر از نویسندگانی چون رولد دال، دکتر زیوس و لئو تولستوی، اهدا شد.
همچنین به نقش موثر رضی هیرمندی در گسترشِ چشماندازِ فرهنگی ایران اشاره شد.
🔹 تقدیرنامهی بخش ترجمهی جایزهی آسترید لیندگرن که به قلم رئیس هیئت داوارانِ این بخش نگاشته شده در بیست و سومین کنگرهی فدراسیون بینالمللی مترجمان (FIT) توسط پروفسور النور کورنلیوس قرائت شد.
🔸 انجمن نویسندگان کودک و نوجوان، این موفقیت را به رضی هیرمندی، مترجم نامآشنای کشورمان تبریک میگوید.
🔰 کانال انجمن نویسندگان کودک و نوجوان
@nevisak

👏4