Telegram Web Link
هێندێ شت کە بە لای ئێمەی گەورەساڵەوە سەمەرەیە لە نێو جیهان‌زیستی منداڵدا زۆر بە سانایی دەگونجێ. ئەو شتەی ئێمەی گەورەساڵ دەبێ خۆی بۆ پەروەردە بکەین و حەولی بۆ بدەین، بۆ وێنە خەیاڵ‌ئەنگێزی، منداڵ لەگەڵی ئاوێتەیە. نووسەری بواری منداڵ پێویست ناکات بەردەوام بیر لەوە بکاتەوە، به شێوازێکی نائاساییانە خۆی بگەڕێنێتەوە منداڵی، بەڵکوو ئەگەر چاوی سەر و چاوی دڵی ڕوون بێت و خۆی بخاتە نێو ئەو جێهان‌زیستە منداڵانەی دەوروبەری، هەموو ئاکار و هەڵسووکەوت و وتەکانیان دەبێتە سووژەی نووسین و خولقاندن بۆی.
ئەگەر بیسەلمێنین ئاوڕدانەوە لە هەموو "text"ێک، بێ زانینی "context"ەکەی هەڵە و سەقەتە، لێکدانەوەکان پەیڕەوی لۆژیکێکی بایخدار دەبن. هێما لەو منداڵانەیە کە یارمەتی دراوە خەیاڵی پەروەردە بکات. بنەماڵەی هێما ڕێگەیان بۆ ئافراندنی سەدان پرسیاری فەلسەفیی نێو زەینی داوە. هێما لەم دواییانەدا زۆر جاران هۆکاری نووسینەکانم بووە...
ڕەوایەتی پشت ئەم شێعرەش ئاوا بوو:
هێما لەگەڵ بنەماڵەی لە دەمەو‌ئێوارێیەکدا لە دەرەوەی شار و نێو سروشت دانیشتوون و کاڵەک دەخۆن. هێما قاشێکی کاڵەک پێیە و بە پووری دەڵێ: نینوو! ئەو کاڵەکە دەڵێی مانگە، ئەگەر من بیخۆم زگم دەبێتە ئاسمان.
پووری زەنگی بۆ لێدام و کوتی هێما وا دەڵێ. سەرسام لەو ئیماژەی لە زەین و زمانی ئەم منداڵەدا خوڵقاوە سووژەکە لە زەینەمدا گوورا و بوو بەم شێعرە. هاوڕێی ڕەنگاڵەشەم ڕووناکیی ژیانم نیگارەکەی کێشاوە.

قاشێک لە مانگەکەم خوارد
زۆر بەتام و پڕئاو بوو
وەبەر گازم دا بەھ بەھ
حەیف زوو لێم تەواو بوو

چوومە بەر ئاوێنەکە
زگم ببوو بە ئاسمان
چاوم ورشەی لێ دەهات
وەک دوو ئەستێرەی جوان

دایکم کوتی: "هێما گیان
قاشێکی دیکەش بخۆ
کاڵەک خۆش و بە سوودە
دەستیشت دواتر بشۆ"


"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
12👍1
شێعری منداڵان
...
📕 وزوزی
✍️لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو)
🖨 #چاپەمەنی_ماد
..
#گزینگ
📪مهاباد ، خ صلاح‌الدین ایوبی غربی . ساختمان قندیل
☎️ تلفن :٠٤٤٤٢٢٢٦٩٣٦ و ٠٤٤٤٢٢٣٠٩٩٩
@gzingbook
👏21👌1
Audio
📜 کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو)


بەشی یەکەم

وتەکانی ڕێزدار "جەبار شافعی‌زادە"

🔹ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

 ٢۶ی نەورۆزی ٢٧٢۵ی کوردی
 (۱۴۰۴/۱/۲٦ک.هـ)

🆔 @meriwan_edebi
Audio
📜 کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو)


بەشی دووهەم: پرسیاری بەشداربووان لە ڕێزدار "جەبار شافعی‌زادە" و وەڵامدانەوە لەلایەن بەڕێزیانەوە.



🔹ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

 ٢۶ی نەورۆزی ٢٧٢۵ی کوردی
 (۱۴۰۴/۱/۲٦ک.هـ)

🆔 @meriwan_edebi
Audio
📜 کۆڕی خەسارناسیی ئەدەبی منداڵان لە کوردستاندا (خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، ئاسۆ و دەرەتانەکانی بۆ داهاتوو)


بەشی سێهەم؛
_ کورتەناساندنێکی "جەبار شافعی‌زادە"و بەرهەمەکانی، ئاوڕێکی کورت لە ژیان و بەرهەمەکانی خاوەنی کوردیکا و دەیان کتێبی بەنرخی کوردی مامۆستا "ئاکۆ جەلیلیان" (لەلایەن پێشکەشکارەوە)
_ سپاسنامەی تایبەت ئەنجومەنی سەوزی چیا و کومیتەی منداڵانی چیای سەوز؛ لەلایەن ڕێزداران "ئوسامە بووتیمار" و کاک "عیرفان حسەینی"پێشکەشی بەڕێزان "جەبار شافعی‌زادە"و"ئاکۆ جەلیلیان".



🔹ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

 ٢۶ی نەورۆزی ٢٧٢۵ی کوردی
 (۱۴۰۴/۱/۲٦ک.هـ)

🆔 @meriwan_edebi
3
پێشنیاری دەدەم بە هاوڕێیانی چالاک و هۆگری بواری وێژەی منداڵان و مێرمنداڵان دوو فایلەدەنگیی سەرەوە( وتەکانی بەڕێز جەبار شافعی‌زادە)، گوێ ڕابگرن.👆👆👆
هەر چەند لە هێندێ شوێنی وتەکانی ڕەخنەم هەیە، بەڵام داچڵەکاندنێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی وێژەی منداڵ بەلایانەوە سانا و ڕەمەکییە.
4
Forwarded from Chrawok
ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان بەزوویی بڵاو دەکرێتەوە

سنە- ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە. ئەم گۆڤارە، یەکەمین و تەنیا گۆڤاری ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان بە زمانی کوردییە و بە ئامانجی گەشەی ڕوانگە ڕەخنەیی و زانستییەکانی ئەدەبی منداڵ بڵاو دەکرێتەوە.
دووەمین ژمارەی ئەم دوو-وەرزنامەیە تایبەتە بە بابەتی " ڕەخنەی ژینگەیی لە ئەدەبی منداڵ" و بریتییە لە کۆمەڵێک توێژینەوە و یادداشتی توێژەر و نووسەرانی ئەم بوارە.
درێژەی هەواڵەکە لە چراوۆکدا بخوێننەوە

🟡 www.chrawok.com
🛜 Telegram
🆔 Instagram
🆔️ Facebook
🆔 Group
🥰31
👍75
📖 هێشووی چاوەڕوانی
✍️ مستەفا هوشیار
بابەت: شێعری کلاسیک
🖨چاپەمەنی زانکۆ

شوێنی بڵاوبوونەوە:
بۆکان:
- کتێبخانە موکریان، پاساژی دادخواە
- کتێبخانەی ئازادی، بەرامبەری فەلەکەی مادەر

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
7
9👏3
دووکەڵانە

کە سیغارت دەکێشا و ڕوح بە دویدا
بە بۆنی یەک هەناسەت من دەمردم
مژێ ئاشتی، مژێ قاقا، سەدیش شەڕ
هەتا مەڵبەندی زووخاوت دەبردم

کە تەپڵەک پڕ دەبوو لەو قنچکانە
دڵم لاکەی دەهات و سەر دەبوو سڕ
چەقۆی ناز و جەفات بۆ من دەکێشا
لە گشت خانەی هەناوم بەردەبوو گڕ

من و ئەم پاکەتە ئیتر خەمۆشین
لە باخەڵ کۆتەکۆنی پیرەپیاوێ
نەخێ سیغاری هاوڕێم دوێنێ دەیکوت:
مژی ئەم دوانەمانی تازە ناوێ

دەبێ ئیتر خەمی دنیا لەبەر کەم
لە جیاتی ئەو جلانەی بۆم دەپۆشی
لە پاش مەرگی چوان تازە مەچۆوە
بڕۆ جوانێ لەبەر کە جلکی خۆشی

کە قانت دا من و ئەندێشەکانم
بە گڕکانی ئەوینی خۆڵەمێشی
من و سیغارەکەت، گوایە تەرک کرد
ڕەبی تا ماوی هەر حەسرەت بکێشی

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
۱٦ ڕۆژ لە پووشەکانی هاوینی ۲۷۲۵ پەڕیبوو

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
👏116🏆1🍾1
ماڵی مامۆستا حەقیقی:
کاک ئەمین گەردیگلانی، ڕووبار بوداغی، لاولاو بەهرامبەگی، سوێسنە ئیسماعیل‌نژاد

#ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمناڵانی نیشتمان

🆔 @nishtiman1

#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_نیشتمان_بۆکان
🥰83
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆزانی ئازیز، کچەژیرەکەی شاری بۆکان، شێعری خاڵخاڵۆکەمان لە کتێبی وزوزی بۆ دەخوێنێتەوە:

دوو دانە و پازدە دانە
خاڵ لە سەر پشتم هەیە
تا ئادرەست پێ نەدەم
بۆ ماڵی خاڵت مەیە

ئەتۆ لە من بپرسە
لە کوێیە ماڵی خاڵم؟
ئەمنیش پێت نیشان دەدەم
"جی‌پی‌ئێس"ی منداڵم

ماڵی خاڵت لەم‌ بەرە
لە کووچەی شازدە دایە
هەموو ماڵێک دەزانم
خاڵخاڵۆکە ئاوایە!






شادم کە وزوزی بە دەست منداڵەکانی نیشتمانەوە دەبینم.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
7👏3
Forwarded from لاولاو
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایدا نیلووفەری
خوێندنەوەی هەر دوو بەشی کوردی و ئینگلیسی لە کتێبی دنیای ئاڵا

https://www.tg-me.com/nishtiman1



https://www.tg-me.com/lawlaw1400
👍5
ڕوونکردنەوە

کتێبی دنیای ئاڵا کە ساڵی 1400ی هەتاوی لە نووسینی من و وەرگێڕانی دوکتور عەبدولخالق یەعقووبییەوە چاپ و بڵاو کراوە، بە دوو زمانی کوردی و ئینگلیسی نووسراوە. کەڵکەڵەی ئەوەم بوو کە ئەو منداڵانەی کە هاوتەمەنی ئایدان و هۆگری زمانی ئینگلیسین لە جیات فێربوون و پەیوەندی گرتن لەگەڵ کەلتووری بیانی، چاند و کەلتوور و دۆخی کوردانە لە ڕەوایەتەکاندا ببیستن. زۆر کەس ئەو کات، کارەکەیان پێ پێویست نەبوو و دەیانکوت با هەر کوردی بێ. وادیارە پێداگریم بۆ وەرگێڕانەکەی بێ‌سوود نەبووە و زۆرم لەو ساڵانەدا لە فێرگەکان و لەسەر زاری منداڵەکانیش ئەم بەشە ئینگلیسییەی دیت و بیست.
12👍1
نموونەی چەند هەوای #سێ‌گا

مەقامەکانی موسیقای کوردی 👇
🎶 @meqamikurdi 🎶
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە کوتنەوەی وانەی کوردیی لاولاو خاتوون بەهرامبەگی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی و هاوڕێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمان.

🆔 @nishtiman1

#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_نیشتمان_بۆکان


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
8
بەزوویی💥

بڵاوبوونەوەی ژمارەی دووەمی «دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ» لە چەند ڕۆژی داهاتوودا


ژمارەی دووەمی «دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ» لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ڕێگای ماڵپەڕی تاقچە بەشێوازی ئەلکترۆنی و وەشانگەی هەنار بەشێوازی چاپی بڵاو دەبێتەوە. ئەم گۆڤارە، یەکەمین و تاقە گۆڤاری ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی دەردەچێت.
بابەتەکانی ئەم ژمارەیە سەبارەت بە ڕەخنەی ژینگەییە لە ئەدەبی منداڵ و تیۆری و سەرنجەکانی ئەم بوارە خراوەتە ڕوو و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو دەبێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و ناسینی ماڵپەڕی تاقچە و تایبەتمەندییەکانی، بینەری ڤیدیۆی ناساندنی ئەم ماڵپەڕە بن.

لە رێگای ئەم بەستەرەوە دەتوانن ژمارەی یەکەمی ئەم گۆڤارە دابگرن.

https://taaghche.com/book/214858


🟡 www.chrawok.com
🛜 Telegram
🆔 Instagram
🆔️ Facebook
🆔 Group
4
Forwarded from عکس نگار
📚ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ بڵاو کرایەوە

🔶بە دوو زمانی کوردی و فارسی
ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی زانستی-تایبەتی «ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ» بڵاو کرایەوە. لەم ژمارەیەدا کۆمەڵێک وتار بە ڕوانگەی نوێیەوە لە بوارەکانی ڕەخنەی ژینگەیی، گێرانەوەناسی و شیکاریی گوتاری ڕەخنەیی لە ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵدا بڵاو کراونەتەوە.

♦️پێرستی توێژینەوەکانی ئەم ژمارەیە:

ئێکۆکریتیسیزم لە ئەدەبی کوردیی منداڵاندا
فەرهاد ساڵحی‌پوور

نقد بوم‌گرایانۀ چهار اثر کودک از جین ویلیس
(نمونۀ موردی: خفاش دیوانه، سلام بر زندگی، بچه باتلاق، برای بوآ چه آوردی)
پردیس اسدی

پسر اقیانوس و بازتاب چالش‌های زیست‌محیطی: نگاهی از منظر بوم‌گرایی
فاطمه (پریسا) به‌آبادی

خوێنەری شاراوە لە کتێبی ئێدسۆن ئارانتێس دۆناسیمێنتۆ و کەروێشکە هیمالیایییەکەی لە ڕوانگەی چێمبێرزەوە
لەیلا بەهرام بەیگی

دەقی ئەدەبی ژینگەیی لە دووتوێی ئەدەبی منداڵانی کورددا
بە نموونەی کتێبی شاری هەنارەکان
سەردار قادر

دەقی ژینگەیی لەنێوان ئەدەبی کورد و ڕۆژئاوادا
سەردار قادر

چاوپێکەوتن لەگەڵ جەبار شافێعی‌زادە، سەبارەت بە تەنز لە ئەدەبی منداڵاندا
سازدان: ڕۆستەم خامۆش

ڕەنگدانەوەی ئاژەڵ لەنێو دەقی هۆنراوەیی تایبەت بە منداڵان (ڕۆڵی پشیلە لە شێعری چەند شاعیرێکی هاوچەرخدا بە نموونە)
ئەرسەلان حەسەن

ارتباط شعر کودک و طبیعت با تکیه بر بسامد عنصر طبیعی باران در شعر شاعران کودک کُردستان
حسنا (هه‌تاو) خورشیدی

قصه‌گویی زیست‌محیطی و نقش آن در تربیت زیست‌بوم‌محور کودکان با نگاهی به ادبیات کردی کودکان
اسامه بوتیمار

تحلیل گفتمان و روایت‌شناسی زیست‌محیطی در کتاب لاراکس، اثر دکتر سئوس
رقیه رحیمی

🔹«ژمارە ٢ی‐ بەهار و هاوینی ١٤٠٤» لە ڕێگای ماڵپەڕی تاقچەوە دایبەزێنن.

https://taaghche.com/book/233521

بۆ کڕینی نوسخەی چاپیی ئەم گۆڤارە پەیوەندی بکەن بەم ئایدییەوە

@ccljournal

www.chrawok.com
🥰6
2025/10/26 07:35:49
Back to Top
HTML Embed Code: