Telegram Web Link
ئەڵێن ئافرەتێک ۲٥جار مێردی کردبوو  بۆ دواجار داواکاری بۆهاتبوو وتبووی بڵێن بەکاکەم بێت بمخا بەبارێکا(بمدا بە شوو یان ڕێم لێ بگرێ و نەهێڵێ شوو بکەم).
کاکەی وتبوو جا بۆ تۆ بارت ماوە؟ ئەوەندە ئەمبارەوبار کراوی بارت نەماوە.

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍5
لەو سەرەتای ئینقلابەدا لە ئاوایی... لە لایەن حیزبێکەوە بڕێک ئێعلامیە بڵاو ئەکرێتەوە، بە هۆی پەلەپەل و دڵەڕاوکێ و ترس لە ئاشکرابوونیان، یەکێک لە ئێعلامیەکان سەروبن بە دیواری مزگەوتەکەدا ئەلکێنن.
خەڵک لێی کۆ ئەبنەوە کە بیخوێننەە بەڵام ئەبینن ئەستەمە و بۆیان ناخوێنرێتەوە.
لە ئەنجاما بەو ئاکامە ئەگەن کە کەسێک لە بانی مزگەوتەکەوە بە گوریس شۆڕ بکەنەوە بەڵکوو بۆیان بخوێنێتەوە.

سەرچاوە بە دەستکارییەوە:
کاناڵی #مزراوێلکە

ناردنی قسەی خوش👇
@zagros223

قسەوبەسەرهاتی خۆش👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍4
"کەر بەشکردن"

دوو دز پێکەوە کەرێک ئەدزن. لەسەر ئەوەی کە هەرکامیان کەرەکەی بۆ خۆی دەوێ، ئەبێت بە شەڕیان. لە کۆتاییدا بڕیار ئەدەن بەشی بکەن. ئەمان
سەرقاڵی شەڕ و مەرافێعە بوون کە دزی سێهەم هات و کەرەکەی لێ دزین.

ئەمەیە حیکایەتی ژیانی زۆرکەس.

#ناڵەشکێنە*

ناردنی قسەی خوش👇
@zagros223

قسەوبەسەرهاتی خۆش👇

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍4
"گەماڵی دراوسێ"

لە ئاواییەکی پێنجوێن بۆ زەماوەند دەعوەت بووین. ماڵی زاوا دراوسێیەکایان هەبوو کە تەنیا  دیوارێکی تەییمان لە بەینیاندا بوو.

شەو برای زاوا بە گۆرانیبێژەکەی وت: کاکە گۆرانییەکمان بۆ بڵێ.

وتی: ئیسە دێرە و دراوسێکەتان نووستووە با مزاحمی نەبین.

وتی: گوێ مەدە، بەخوا ئەوانیش گەماڵێکیان هەیە شەوان تا بەیانی ئەوەڕێ و ناهێڵێ ئیسراحەت بکەین. ئەم حەقە بەو حەقە

تەییمان: دیوارێک کە بە تووڵ درووستکراوە

#فەرزاد_هەڵەبجە**

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍3
ماجەرای سەربازییەکەی مام شەریف(خوازراو)

خەڵکی ئاوایی پێلە لە ناوچەی کۆنەپۆشیی مەریوان بە ڕووخۆشی و قسەخۆشی بەناوبانگن. یەکێک لەو قسەخۆشانە کاک ئەحمەدی کاحەمەساڵەیە کە بە ئەحا پێلەیی ناسراوە.
گێڕایەوە وتی: زەمانی شا،  مام شەریف(مستعار) کە پیاوێکی بە جەستە لاواز و نەخوێندەواریشە، بە زۆر برا بۆ سەربازی. ئەویش لە ترسی ئەوەی مەبادا لە قەرەباڵغی شارەگەورەکانا ون ببێ، هەتا کۆتایی سەربازی(۲٤مانگ) بۆ مەرەخەسییش نەهاتەوە.
هاوسەربازێکی بۆی گێڕامەوە وتی: ڕۆژێک مام شەریف کە تازە چووبووینە خزمەت لە پادگانێک لە نزیکی شاری مەشهەددا بووین. بینیم  پاڵی داوە بە دیوارێکەوە و بە خوڕ ئەگری.
وتم: بۆ وا کزی؟ چی قەوماوە؟ بێتاقەتی بنەماڵەی؟
وتی: باشە لە ناو ئەم هەموو سەربازەدا، دەوڵەت چۆن بیری منی ئەکەوێتەوە کە سەربازیەکەم تەواو بووە و بتوانم بگەڕێمەوە بۆ مەریوان؟
کاک ئەحمەد هەروەها گێڕایەوە کە مام  شەریف کە هاتەوە لە سەربازی، زۆر خەپ و خڕ و قەڵەو ببوو،
کوردی قسەکردنی لەبیر چووبۆووە و تا سێ چوار مانگ لەگەڵ خەڵک بە فارسی قسەی ئەکرد.
جا ئەگەر کەسێکی حکومەتی بهاتایە بۆ ئاوایی ئیتر ئەویان ئەبرد بە فارسی کابرا تێبگەیەنێت. لەبیرمە جارێک کابرایەکی فارس هاتبوو کەس نەیدەزانی حاڵیی بکات بۆیە پەنایان بردەەر مام شەریف و ئەویش وتی سەبرم لێ بکەن تا بچمەماڵەوە جلەسەربازییەکانم لەبەر بکەم و بێمەوە چوونکە ئەو جلانەم لەبەر نەبێ فارسیم بۆنایە😂

#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍144
پیاوێک ژنی هێنا. دوای سێ مانگ  ژنە مناڵێکی بوو!
یەکێ لە هاوڕێکانی پێی وت:
ئەرێ چۆنە ژنەکەت ئاوا زوو مناڵی بوو؟
پیاوەکە لە وەڵاما وتی: تاوان لە مناڵەکە نییە، تاوانی منە درەنگ مارەمکرد و گوێزامەوە.

یەکێکی تر پێی وت بڕۆ خێرا کیف و وەسایلی مەدرەسەی بۆ بسێنە چوونکە منداڵێک بە سێ مانگ لە دایک ببێ، بێ شک بە سێ حەفتە ئەچێتە مەدرەسە.


#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍5👏1
لە سنە لە قاوەخانەیەک خەریکی قلیان و قسەی خۆش بووین برادەرێک کە بە تازەیی باوەگەورەی فەوتی کردبوو وتی دوێشەو باوەگەورەم هاتە خەووم پرسیم باوەگەورەگیان جێگات خۆشە؟
ئابارام(کاک بارام) کە سەرگەرمی چایی خواردن بوو کڵۆیەک قەندی نا دەمی و فوویەکی لە چاییەکەی کرد و هەر بەو زاراوە شیرینەی سنەییەکان وتی: دەی فەرزکەین جێگەیشی ناخوەش بێ ئاخر تۆ چەت بۆ ئەکرێ؟

ئابارام:کاک بارام
قلیان: نێرگەلە

#تەنزی_مەریوان_نەریمان*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍7
کاک عێزەت گێڕایەوە وتی خالیدی زاوام قەرار بوو بۆ جێژنی قوربان گوێرەکەیەک بکاتە ڤوربانی. جا لەبەر ئەوەی ژن و منداڵ دیمەنەکە نەبینن ئەبێ دان بەخۆدا بگرێ هەتا ئەوان ئەخەون و ئەمجار گوێرەکەکە بباتە حەوشی پشتەوە(حیاط خلوت)ی ماڵەکە و بۆ ئەمکارەیش تەنیا ڕێگایەک هەیە ئەویش ئەوەکە گوێرەکەکە بەناو هاڵ(ژووری دانیشتن)ەکەدا بباتە ئەوێ. جا بۆیە بۆ ئەوەی شوێن پێی گوێرەکەکە بەسەر ڕایەخەکان(فەرشەکان)ەوە دیار نەبێ و پیس نەبێ چوارتا گورەوی ئەکاتە دەست و پێی گوێرەکەکە. لەسەری نەڕۆین هەرچۆنێک بووە کارەکە بەتەواوی ئەنجام ئەدات و تەنانەت حەوشەکەیش ئەشۆرێ کە هیچ ئاسەوارێک نەبینرێ. بەیانی بێ ئاگا لە هەمووشتێک ئەچێ بۆ دەرودەشت و وادەزانێ هیچکەس بەکارەکەی نەزانیوە. خوشکم کە لەخەو هەڵدەستێ و دەست ئەخاتە سەر فەرش، چنگی ئەچێ بەناو شیاکە(پیسی مانگا)دا. ئەمە مەگین گوێرەکەکە شیاکەی کردبووە ناوەڕاستی هاڵەکە و ئەم(خالید) پێی نەزانیبوو.

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍2👏1
ناوێکی زل و شارێکی وێران!

لە سەفەرێکدا لەگەڵ پیاوێکی ڕیشسپی بووین بە هاوڕێ. لە ڕێگادا، کەوتینە قسە کردن، هەتا باسمان هاتە سەر ئەوەی کە بۆچی ئێستا  گەورەپیاوان وەکوو جاران باویان نەماوە و ناو و ناوبانگ هی کەسانێکی دیکەیە. منیش عەرزم کرد: سەری من بە قەدەر پای ئێوەی لێ نازانێ. بەڵام ئێستاکه وەکوو جاران نییە. دنیا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. کاتی خۆی گەورەپیاوان و شێرەژنان بە هۆی تێگەیشتوویی و ئاکاری بەرز و وتاری بەجێ، ناوبانگی چاکەیان دەردەکرد و خەڵکی سەریان پێیان دەسپارد. بەڵام ئێستا شێوازی کار جۆرێکی دیکەیە.

من بۆ خۆم ئەندازیارم. بە هۆی ئیش و کارەوە زۆر شاران گەڕاوم. جارێکیان لە شارۆچکەیەک پردێکمان درووست دەکرد. چەند مانگێگی خایاند تا تەواو بوو. زۆر مرۆڤی شارەزا یارمەتییان دام. ئەو پردە بۆ خۆی شاکارێکی بێوێنە بوو.
ڕۆژی کرانەوەی پرد، کچێکی بەناو هونەرمەندیان هێنا تا لە سەر پردەکە بەرانبەر بە خەڵک گۆرانی بڵێت. کە دەڵێم هونەرمەند، بیرتان بۆ لای کەڵە هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی قەدیمەوە نەچێت.‌ ئەمڕۆ خەڵک زۆرتر لەوەی گۆرانی ببیسن؛ گۆرانی دەیبینن.

بۆ بەیانی لە ڕۆژنامەکانی شار تەنیا وتاری بەرپرسێکی ناشارەزا و چەندین وێنەی ئەو کچە بوو. کەسێک لەو هەموو زەحمەت کێشانەی کە پێکەوە پردەکەمان درووست کردبوو، نەیپرسی: ئەرێ ئێوە کەرتان بە چەند؟ خەڵکیش بۆیان گرینگ نەبوو. ڕەنگە هەرواشیان پێ باشتر بوو. بەڵام من کە شتی وەهام دەدیت، ئاور لە هەناوم بەردەبوو. کە بۆ دەبێ لەباتی چوار مرۆڤی تێگەیشتوو، دەچن کەسێک دێنن کە هەر هەڵبەز و دابەزیە و دەڵێی جن سواری بووە. بۆ خۆم وا بیرم دەکردەوە کە لە دێهات یان لە شارە چکۆڵەکان خەڵکی چونکا دنیایان نەدیوە، وایان بەسەر دێت. بۆیە وتم دەشت دەگرمە بەر و ڕوو دەکەمە پێتەختی وڵات. لەوێ خەڵک خوێندەوارتر و چاوکراوەترن. بەڵام...
"باوە دەرمی کرد، هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم  گایە بوو".
تەنانەت لەوێ قوڕەکە خەستتریش بوو. چوونکا لەوێ کەسانی هاشێوەی ئەو کچە، ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەبوو! دەرکەوان و پاکار و وەزیر و گزیریان هەبوو!

ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتووم کە لە دنیای ئەمڕۆ بە ئەنقەست ڕێگا نادەن کە خەڵکی، خزمەتکارانی ڕاستەقینەی خۆیان لە هیچ بوارێکدا بناسن. لە جیاتی ئەوان کەسانێکی مێشک پڕ لە هیچیان پێ دەناسێنن. دەردی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە کە ئەوانە لایەنگریان زۆرترە هەتا ژن و پیاوی تێگەیشتوو. هۆکاریشی ئەوەیە کە میدیا، پروپاگاندا و هەڵاڵە بۆ ئەوکەسانە دەکات.

لەو کاتەدا پیاوێک بە لاماندا تێپەڕی. وتم قوربان، ئەو کابرایەت ناسی؟ وتی نەوەڵا. وتم: ئەوە یەکێک لە قۆڵبڕترین کەسانی ئەم وڵاتەیە. برای لفەودوانەی شەیتانە. بدا بەلای ماردا کلکی دەقرتێنێ. زۆر کەس دەیناسن. جا ئێستا ئەو دەردەشمان لێ زیاد بوو کە کەسانێک ناوبانگی خراپیشیان هەر پێ باشە. وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانی وڵات پێیانخۆشە ڕۆژێک بتوانن وەکوو ئەوان بن.

پیاوی ڕێشسپی کە تا ئاخری ڕێگا زۆرتر بیسەر بوو، وتی کاکە گیان، من دەناسی؟ وتم نەوەڵا. وتی من سی ساڵ مامۆستای زانکۆ بووم. لە خزمەت مامۆستایان ... و ... و ... خۆێندوومە و چەندین کتێبم لە سەر کەسایەتییە مەزنەکانی وڵات وەکوو نەمر ... و ... و ... نووسیوە.

لەو کاتەدا هەر دووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و ماڵاواییمان لە یەکتر کرد.

ئانتوان چیخۆف / سروژ استپانیان.

خوێنەری هێژا!
دنیای سەرمایەداری، بۆ قازانجی خۆی بە هێزی میدیاکان بۆمان دیاری دەکات کە، کێ ببێتە خاوەن ناو. پاشان شێوازی ژیانیان دەکات بە وێنە و نموونە بۆ زۆرینەی خەڵک. چەندین ڕاوێژکاریان بۆ دابین دەکات کە چی لەبەر بکەن! چۆن قسە بکەن! لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەن! کەی منداڵیان ببێت! و کەی لێک جیاببنەوە... دەبنە ناوێکی زل و شارێکی وێران. بەداخەوە خەڵکیش وە دوایان دەکەون، لاسایییان دەکەنەوە. لەو ڕێگایەوە هەم ژیانی خەڵک بێ مانا دەکەن، هەم گیرفانیان تاڵان دەکەن.

گەورەپیاوانی ڕابردوو خاوەنی بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان بوون. ئەمانەی ئێستا تەنیا خاوەنی لەشی خۆیانن، ئەویش ئەگەر بن.
ناودارانی ڕابردوو کە فەوتیان دەکرد، ناوبانگیان زۆرتر دەبوو. کەچی ئەمان دوو لۆچ و پۆچ کەوێتە نێو چاوانیان ئیتر گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی.
ئەوان گەورەیی لەگەڵ ڕۆحیان پەیوەست بوو. بەڵام  ئەمانە پردێکن کاتی، بۆ‌ بازاری سەرمایە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٧/١٨

نازدنی بابەت و قسەی خۆش👇

@zagros223

مەلای مەزبوورە(قسەی خۆش)👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍13
لە ئاوایی .... ناوچەی مەریوان فەقێیەک هەبوو لە ناو فەقێکانا بە قسەخۆشی بەناوبانگ بوو. تەمەنی گەیشتبووە ۲٥ و زۆری حەز لە ژن بوو بەڵام توانای ماڵی نەبوو ژن بهێنێ. ڕاست ئەو ساڵەی کە بە ڕەسمی حوجرە کتێبی تصریف زنجانی دەخوێند.
خۆلاسە تەمەنی گەیشت بە ٥۰ و ژنی هێنا بەڵام پیاوەتی لێ نەدەهات و لە باری جنسییەوە زۆر لاواز ببوو. ئەگەر چی باری ژیان شپرزی کردبوو بەڵام هێشتا قسەخۆشەکانی هەر مابوون.
ڕۆژێک ڕوویکردە خێزانی و هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئااااخ بۆ ک... کەی دەورانی تصریف زنجانی.

#تەنزی_مەریوان_لطفی*

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍121
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەریوان پارکی میللەت: دەستبەکاربوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام

https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍41
مامۆستا حەمە مەلا
@Hama_Mala
#قســـــــــەی_خوش
(بەحسی درۆزنەکان)

حەککک ماڵت بەقوڕگیرێ ئەبێ ئاوەها درۆ بکەی😜

🌷 #حــەمە_مەلا 🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍85
مامۆستا حەمە مەلا
@Hama_Mala
( #قســـــــــەی_خوش)
پێشکەش


🌷 #حــەمە_مەلا 🌷

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇😂😂

🌷  #حــەمە_مەلا  🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍54
@mtanzzتەنزی مەریوان1
Mp3 Editor
بەسەرهاتێکی "مەلای مەزبوورە"(ملانصرالدین کورد) لە زمانی حەمە مەلا وە.

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇😂😂

🌷  #حــەمە_مەلا  🌷
🔘رۆحی شاد بێ

کاناڵی تەنزی مەریوان😂😂😂👇
@malaymazbura


@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍65
مامەڕەشە لە درگای ئورژانس(فریاکەوتنی خێرا) دەستی گرتبوو بە سمتی و شەلەشەل ئەڕۆیشت و لەبەر خۆیەوە هەر بۆڵەبۆڵی بوو. پرسیم بەڵا دووربێ، چیە؟ بۆ ئەشەلی؟
وتی:
چووزانم باوکم، خۆ بڕێ لەم کچەپەرەستارانە بەجۆرێ دەرزی ئەوەشێنن ئێژی خەتای منە شوویان بۆ ناکرێ. هێواشتر دایکم، خۆ نە تۆ دامپزشکیت و نە منیش وشترم😂😜😜

دامپزشک:پزیشکی ئاژەڵان

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
1
کاک ئەحمەدی کاحەمەساڵەی پێلە ئەیوت:
ژیان تەنیا بۆ خاوە پووڵ و پارەکانە ئێمەمانان بەس بۆ سەرفیترە هاتووینە دنیا.
یان بۆ ئەوە تلگرام بێکار و خاڵی نەبێ

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
@malaymazbura


کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍41
قسە و قسەڵۆکی خەڵکی لای خۆمان
پێش ژنهێنان دەڵێن:
تۆ خۆ هەموو شتێکت هەیە بۆ چی ژنێکیش ناهێنی؟

دوای ژنهێنان دەڵێن:
خاک بەو سەرەت تۆ خۆ هەموو شتێکت بوو، ژنت بۆ هێنا؟

ئیشەیش نەمزانی ئاخرەکەی بهێنین یا نەهێنن؟!!!

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
ئاکامی دووبەرەکی

شەو، باڵی ڕەشی خۆی بە سەر شاردا کێشابوو. جاربەجار مانگ لە پشتی هەوران، دەرفەتی دەهێنا و بە تریفەی خۆی بۆ چەند چرکە ساتێک شاری ڕووناک دەکردەوە.

تەنیا دەنگی تەقە و شریخەی تفەنگ، بێدەنگی شاری دەشکاند. هەردوو لایەنی شەڕ هەوڵی ڕاونانی ئەوی دیکەی دەدا. خەڵکیش وەکوو بەرخی بێ دایک کە سەر بە ژێر سکی گەماڵیشدا دەکات، هەر جارە ڕوویان لە لایەنێک دەکرد...

لە سەربان بەبێ چرپە ڕاکشابوو. تفەنگەکەی و دووربێنێک لەپاڵ دەستیدا بوون. هەروا کە ورتکەنانی لە زاری نێزیک دەکردەوە، بە ملەتاتکێ چاویشی لە شەقام بوو. لە بەیانی هەتا ئێستا هیچی بۆ نەخورابوو. لەم شەڕە هەوسار پچڕاوەدا نانیش دەبێت بە ژار. تەنیا دڵخۆشی ئەوە بوو کە فەرماندەکان بەڵێنیان دابوو، بە تێکچوونی دەستەی لادەر، نیشتمان کێشەی نامێنێت و بە یەکجاری ڕزگار دەبین.

بۆ چەن خولەکێک بیری لە ماڵی خۆیان کردەوە. شێوە و ڕوخساری دایکی هاتە پێش چاوی. بۆخۆی نەوبەرەو و کوڕەگەورەی ماڵ بوو. لەگەڵ دایکی و تەنیابراکەی بە سێ کەسی لە دێهات پێکەوە دەژیان. پاش تێکەڵبوونی بە شۆڕش، لێیان دابڕا. کە شەڕی ناوخۆیی بڵێسەی سەند بە تەواوی لێیان بێخەبەرما.

پێی سەیر بوو کە چۆن تینی ئاگری شەڕ دەتوانێ بە کرژی و بە گشتی ڕواڵەتی ژیان بگۆڕی. پێش لەو شەڕە، سەردەمی ژیانی لادێ، لە ئاوەها شەوانێکدا دەچووە سەربان. بۆ خۆی گۆرانی دەگوت:
"جارجار هەوریەکەت بیده بە لاوە، وەک مانگ لە گۆشەی هەوری سیاوە... ". یان لە لای خوارووی ئاوایی لەگەڵ کوڕانی ناودێ دادەنیشت و بەرەو لای ماڵی یار دەیچریکاند: "زەنجیری زوڵفت سەرەوخوار مەکە، هەژارێ چۆن من گرفتار مەکە...".
کەچی ئێستا لەبەرەی شەڕ لە هەموو ئەمانە دابڕاوە. ئەو شتانە وەکوو خەیاڵێکی دوور دەهاتنە پێش چاوی. لێرە تەنیا لوورەی بێ وچانی مەرگەو و لاشەی سارد وسڕ.
هەر باشە کە لە ماڵەوە برایەکی هەیە. جا ئەگەر ئەمیش بکوژرێ، ئەو برایە هەیە کە فرمێسکی دایکە لەخۆشی بێبەشەکەی بسڕێتەوە.

لەم خەیاڵانەدا بوو کە چاوی بە ماشێنێکی سەربازی کەوت. زانی سەر بە ئەمان نییە. هاوکات ژنێکیش هاتە سەر کۆڵانێک و ڕاوێستا. دیار بوو ژنە سەر بە دەستەی لادەرە و هەر خەڵکی ئەو گەڕەکەیە، ماشێنەکەش ڕاوێستا. زەلامێک سەری لە ماشێن دەرێنا و  ڕووی لە ژنە کرد. دیار بوو کە ژنە ڕاپۆرتی ئەو دەوروبەرانەی پێدەدا. لەو سەربانەوە توانی هەر بە یەکەم گولـلە مێشکی زەلامەکە بڕژێنێتە سەر شەقامەکە. ژنە قیژاندی و هەڵات. گولـلەی دووەمیش بوو بە بەشی ژنە و لەناو جۆگەی قەراخی ڕێ سەرەوخوار بوو.
لەپڕ دەنگی تەقەیەک بەرزەوە بوو. چەکەکەی لە دەستی بەربوو. لە سەربانی ماڵی بەرانبەری، سەربازێکی دوژمن خۆی حەشار دابوو. کاتێ ئەم تەقەی لە زەلام و ژنە کردبوو، ئەویش لەو دەرفەتەدا ئەمی ئەنگاوت. باڵی چەپی خەڵتانی خوێن بوو. خۆی دایە پەنای دیوار. هەر چۆنێک بوو، بە ددان و ئەو دەستی دیکەی، باڵی بە دەسرەکە بەست. بەڵام ئێش، ئامان و ئارامی لێ هەڵگرتبوو. خۆ ناشکرێ تا بەیانی لەو بانە ڕاوەستێ. دنیا ڕوون ببێتەوە، هەر پەلێکی دەکەوێتە دەستی عیزراییلێک. دەشیزانی کابرا لەو بەرەوە باشتر لە جاری پێشوو چاوەڕوانە. لەو کاتەدا نەخشەیەکی داڕشت. لە پێش خۆیەوە وتی، هەر ئێستا چارەنووست دەنووسمەوە.
کڵاوەکەی خۆی لەسەر لوولەی تفەنگەکەی دانا و وردەوردە بەرەو لێوارەی بانەکەی برد. لە پڕدا گولـلەیەک ناوەڕاستی کڵاوەکەی کون کرد. ئەمیش وەکوو کەسێک کە پێکرا بێت، دەستی لەگەڵ تفەنگەکە بەرەو خوار شۆڕ کردەوە و پاش چەندین چرکە تفەنگەکەشی بەڕداوە خوارێ. تفەنگ بە دەنگێکی بەرز کەوتە سەر شەقام. کابرای بەرانبەری وایزانی کە کار تەواو بوو. لە سەربانەکە هەستایە سەر پێ و سەیری خوارێی دەکرد. پشتی لەمانگ بوو، زۆر ئاشکرا لە بەرچاو بوو. لەو کاتەدا ئەم کە پێشتر دەمانچەکەی بەو دەستی تری حازر کردبوو، تەقەی لێ کرد. کابرا هەتا کەوتە سەر عەرز، بە حەواوە چەند جار خولی خوارد.

دەبوو بە زووترین کات ئەو شوێنە جێ بێڵێت و هەواڵی ئەو شەوە بباتەوە دەرەوەی شار، لای فەرماندەکانی شۆڕش. خۆی گەیاندە سەر شەقام. لەپڕ ڕەهێڵەی گولـلە بوو کە دادەباری. بە دوو باز خۆی فڕێدایە ئەو بەری شەقام و لەسەر عەرزی خەوت. زانی لە دوورەوە تەقە دەکەن. کاتێ ویستی بڕوات، تازە زانی کە لەپاڵی سەربازە کوژراوەکەدا، خۆی بە عەرزدا داوە. خوێن جۆگەی بەستبوو. سەیری ناوچاوانی کرد، بە تەواوی تاسا؛ براکەی خۆی بوو.

لیام فلاهێرتی/ئیرلەند١٩٢٢/سمیە آمارلویی

خوێنەری خاوەنبیر!
لێرەدا نامەوێ گۆماوی مێژووی پڕ لە شوورەیی براکوژی کورد هەڵشڵەقێنم. کە ئەوە خاڵی هاوبەشی کوردانە.
ئێمە دەبێ بەو باوەڕ و قەناعەتە بگەین کە بە ڕاونان و تیابردنی بەرانبەرەکەمان کە وەکوو ئێمە بیر ناکاتەوە، سەرکەوتوو و بەختەوەر نابین. میللەتێک برایەتی نەزانێت، هەتا قیامەت تاریکەشەوی نابێتە مانگەشەو.

#عیسا_ئەحمەدی

https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍133👏1
هاوژینی کافر و دایکی موسوڵمان

برادەرێک گێڕایەوە: لە  وڵاتی مەجارستان(هێنگاریا) خوێندکار بووم. هەر لەوێ ژنم هێنا و بە باوکمم وت: بابەگیان ژنێکی خارجیم خواستووە.
باوکم بە تووڕەییەوە وتی: هەی بێ عەقڵ، ئەوان کافرن، بۆ کاری وات کرد؟
خۆلاسە دوای چەند ساڵێک لەگەڵ خێزانم هاتینەوە بۆ کوردستان و بۆ کاروباری تایبەتی خۆم بە تەنیا ڕۆیشتم بۆ تاران. خێزانیشم لە لای باوکم بە جێهێشت چوونکە دکتۆر بوو و باوکیشم بە نەخۆشی قەند و چەوری خوێنەوە گیرۆدە بوو.
هاوژینە مەجارستانیەکەم بە باشی پێی ڕادەگا و خزمەتی دەکا و دەرمان و دەرزی و هەموو کارێکی پێویستی بۆ دەکا.
لە تارانەوە زەنگم بۆ بابم دا و هەواڵی سەلامەتی خۆی م  پرسی و وتم بابە ژنە کافرەکەم چی دەکات؟

وتی: ڕۆڵە بەخودا ئەمە ئیسلامە و دایکت کافرە، ئا بزانە کافرێکیش بۆ من نادۆزیتەوە؟

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
👍166
ئەڵێن
ترامپ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێرە تایبەتییەکەیدا دەچن بۆ ناو بازاڕ، له‌وێ به‌ شۆفێرەکەی ئه‌ڵێ: پێم خۆشەخۆم لێخوڕم.. شۆفێرە‌که‌ی ناچار  لە سەندەڵی شاگرد دادە‌نیشێ، ترامپیش زۆر به‌خێرایی لێدەخوڕێ و پۆلیس ئه‌یگرێت. پۆلیسەکە ڕایدەگرێت و ئه‌ڵێ:
ئیجازه‌ و سه‌نه‌وی(گواهینامە و مدارک). ئه‌ویش ئه‌یداتێ. پۆلیسەکە که‌ سه‌یری ناوه‌که‌ی ئه‌کات، یه‌کسه‌ر بێسیم ئه‌کات بۆ مدیریه‌ت و به‌ مدیر ئه‌ڵێ: گه‌وره‌م دانه‌یه‌ک له‌ گه‌وه‌ره‌کانم گرتووه‌، چی لێبکه‌م؟ مدیره‌که‌شی وائه‌زانێ
مه‌به‌ستی دز و تیرۆریست و شتی وایه‌‌، یه‌کسه‌ر‌ ئه‌ڵێ: بیهێنه‌ بۆ مدیریه‌ت. پۆلیسەکه‌ش ئه‌ڵێ: ئاخر گه‌وره‌م زۆر گه‌وره‌یه، هه‌ر زۆرگه‌وره‌یه‌‌، ناتوانم.
مدیره‌که‌ ئه‌که‌وێته‌ گومانه‌وه‌ و ئه‌ڵێ:‌ بۆچی
کێیه‌؟
پۆلیسەکە ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی گه‌وره‌م خۆشم نازانم کێیه‌، به‌ڵام ترامپ شۆفێریەت.

#هەوراز

کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
👍7👏2
2025/10/25 17:32:28
Back to Top
HTML Embed Code: