Telegram Web Link
شیرین و فەرهاد ۱
@saqqez_mukryan
مەلای‌مەزبوورە(طنز)

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
شیرین و فەرهاد ۲
@saqqez_mukryan
مەلای‌مەزبوورە(طنز)

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
شیرین و فەرهاد ۳
@saqqez_mukryan
مەلای‌مەزبوورە(طنز)

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
شیرین و فەرهاد ٤
@saqqez_mukryan
مەلای‌مەزبوورە(طنز)

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍3
زۆۆۆر خۆش، لە بەشی ۱ تا ٤ حەتمەن گوێی لێ بگرن👆
مافی هــــەژاران

هێمنی و ئارامی بازاڕ، بە هاواری پیاوێک تێکچوو. خەڵک و پۆلیس بە دوای هەرای کابرا کەوتن. پیاوێکی دارتاش بە دەستی خوێناوی خۆی ئاماژەی بە سەگێک دەکرد کە گوایا دەستی گەستووم، چاوی هیواشی بڕیبووە پۆلیس.

پۆلیس وتی: دەبێ هەر ئێستا ئەو گەماڵە پەت بکرێت، نەوەک نەخۆشی هاری پێوەبێ. خاوەنەکەشی پەتپەتێن بکرێت، تا بزانێ مەنێ چەند کیلۆیە و دنیا بەری بە کوێوەیە؟

ڕێبوارێک وتی قوربان، من ئەو گەماڵەم لەبەر دەرکی جەنابی فەرماندەی لەشکەر دیوە.
پۆلیس وتی بەڕاستە؟ ئەرێ کابرای دارتاش بۆ هار بوویت؟ وا هاوارت کرد وامزانی مار پێوەی داوی. ئەو بەستەزمانە چۆن زاری دەگاتە دەستی ئەتۆی تەژەی حۆل؟  عەیب نییە وەکوو مریشکی هێلکەکەر بەناو ئەو بازاڕەدا کردووتە گاڕەگاڕ؟ دەبێ بزانم مەبەستت لەو کارە چ بووە؟

ڕێبوارێکی دیکە وتی گەورەم؛ جەنابی فەرماندە، تاژی ڕەسەن ڕادەگرێ، نەک سەگی خوێڕی. ئەم سەگە هێ بەڕێزیان نییە؟
پۆلیس وتی: یاسا هەر بە چاوێک بۆ هەمووان دەڕوانێ. ئەو دارتاشە هەژارە بە دەستی زامدار چۆن بۆ ژن و منداڵی نان پەیدا بکات؟ خێرا خاوەنی ئەو گەماڵەم بۆ بێنن هەتا ڕۆژی گەشی لێ ڕەش کەم. دارتاشیش نابێ دەس لە سکاڵای خۆی هەڵبگرێ، خۆ دنیا سەری بە پووش نەگیراوە.

ڕێبواری یەکم وتی قوربان ئەو کابرایەی کە لە سەردا دێت، پاکاری ماڵی جەنابی فەرماندەیە. بۆ خۆتان لێی بپرسن.
پاکار وتی گەورەم؛ ئەوە گەماڵی جەنابی وەزیرە کە بە خێزانی بۆ چەن ڕۆژێک تەشریفی پیرۆزیان میوانی جەنابی فەرماندەیە.

پولیس وتی: کەوابوو خێرا ئەو بەستەزمانە بەرەوە. ڕەنگە لەبەر هەرای ئەم کابرایە ترسابێت. هەر وەها ڕاسپاردەی ڕێز و سڵاوی من بە لە خزمەتی ئەو دوو بەڕێزە. تکایە لە بیرتان نەچێت کە پێیان بفەرموون من ئەو شانازییە بووە بە بەشم  کە ئەو سەگە جوانەیان بدۆزمەوە.

دارتاش:  ؟؟؟ !!!

ئانتوان چێخوف ١٨٨٤/ سروژ استپانیان

ساڵەهایە کورد جەستەی خوێناوی نیشتمانی لە حەڵەبجە و کۆبانی و عەفرین و... پیشانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەدا، کەچی کوردی هەژار هەموو جارێک دەیکەن بە چیرۆکی کابرای دارتاش. هیچکات زلهێزانی عاڵەم جەستەی زامداری کورد لە کارەساتەکانی ئەنفال و زیلان و دەرسیم و... لە هەڕاجە بازاڕی مافی مرۆڤ بۆیان گرنگ نەبووە. لە جانتای هیچیان ئاشتی و برایەتی و دڵسۆزی بۆ چەوساوەکان دەس ناکەوێ. چوونکا سەددامەکان و ئاتاتورکەکان گەماڵی خودی زلهێزانن. ئەوەی کە لەم دنیایەدا زۆر هاسان دەخورێ، مافی هەژارانە. چەساوەکان نابێ چاوەڕوانی زلهێزان بن چوونکا ئەوان قازانجی خۆیان دەکەن بە پێوەر، نەک مرۆڤایەتی.
تەنیا گەلی یەکدەنگ براوەیە، مخابن ئێمە و باسی یەکدەنگی! هەر بەلای جاریشیدا نەچووین. کوردی هەژار تەنیا لێکترازان و لەبەر یەک هەڵاتن چاک دەزانێ. ناتوانێ پاڵ وە پاڵی برای خۆی بدات. 
تا ئەوە حاڵمانە، ئەوەش ماڵمانە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/١٠

کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

ناردنی قسەوبابەتی خۆش👇
@zagros223
👍192
بزنی دزراو

کابرایەک لە دێهاتێکی  ناوچەی ....ی مەریوان، بزنێکی دزیبوو؛ وتیان مامەڕەحمان ئەو بزنەت بۆ خوارد؟ خۆ حەرامە و لە ئەو دونیا بزنەکە بە خاوەنەکەیت نیشان ئەدا و   ئەڵێ ئەو کابرا خواردوومی!
ئەویش لە جوابا وتی: ئەوە تۆ لاژەلاژ چەتە؟ دەی منیش ڕیشی گرم و دەمەی دەس ساحێویۆ!(منیش ڕیشی ئەگرم و ئەیدەمۆ دەس خاوەنی)

#الف_ک

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍7
#سۆرانی

ئەگێڕنەوە: ڕۆژێک له دارستان، فیل بە هەناسەبڕکێ ڕایدەکرد. گوڕگ ڕێی لێگرت وتی : ئەوە بۆ ڕادەکەی؟

فیل وتی : پاشای دارستان ( شێر ) بڕیاری دەرکردووە هەرچی زەڕافەیە بیگرن و بیکوژن.

گورگ گوتی : جا خۆ تۆ زەڕافەنیت ئیتر بۆ دەترسیت؟
فیل وتی : ئاخر کێشەکە ئەوەیەکە کەر سەرپەرشتی وەزعەکە دەکا!هیچ بڕوام بە کەر نیە.

#هەورامی


گێڵناوە ماچا:
ڕوێوە جەنگەڵەنە فیلێوە بە هەناسەبڕکێ ڕەماێ ڕەمێ.
وەرگێوە ڕاش وەنە گێرۆ، ماچۆ: ئانە چی ڕەماێ ڕەمی؟
فیلەکە ماچۆ: شاۆ جەنگەڵی (شێر) واتەنش: هەرچی زەڕافەن گێردێشوو کوشدێش.
وەرگەکە ماچۆ:
خۆ تۆ زەڕافە نیەنی... چی تەرسی؟
فیل ماچۆ: ئاخر هەرمانەکێش ئەسپارێنە بە هەرەکەێ، باوڕوو متمانێم بە هەرەکەێ نیەنە.
تووێچ بەرپشە.

#فەرزاد_حاجی_عەزیزی

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
15👍5
چەن ساڵ لەمەو پێش کابرایەکی خەڵکی  سلێمانی  هاتبوو بۆ مەریوان تا لە مەریوانۆ بڕوا بۆ سنە.
لە ترمیناڵی مەریوان  چەن ماشینێکی پەیکان و ئاردی وەستابوون مسافر سوار بکەن.
ئەویش ئاردییەکەی بە پژۆزانیبوو  و وتبووی مادەم  خۆ هەر وەکوو یەک پووڵ ئەسێنن با هەر بە پژۆکە بڕۆم.
کاتێک سوار ئەبێ  ئەبینێ  ئەم پژۆ هەر  ڕێ ناکات، ئەڵێ ئەرێ بۆ وایە؟ مەگەر ئەمە پژۆ نیه؟
شۆفێرەکە ئەڵێت   ئەمە  مۆتۆرەکەی پەیکانە و بەدەنەکەی  پژۆ.  هەر ئەوەیە کە ناڕوات
لەو سەرۆ  دێتەوە بۆ مەریوان  ئەڵێ خۆ هیچ فەرقێکیان نیه  با هەر بە پەیکان بچمۆ.
کە ئەبینێ ئەم پەیکانە وەکوو موشەک ئەڕوا،   ئەڵێ  ئەرێ ئەمە مەگەر پەیکان نیه؟
شۆفێرەکە  ئەڵێ  کاکە ئەمە  مۆتۆرەکەی پژۆیە و بەدەنەی پەیکان.
کابرا سەری سوڕ ئەمێنێت و ئەڵێ سبحان اللە لە کاری  ئێرانیانە.

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍8🥰21
لە شوێنێک قەرار بوو، وەکوو بەڕێوەبەر لە ئیدارەیەکدا دابمەزرێندرێم، سەرتان نەهێنمە ئێش بانگ کرام بۆ لێپرسینەوەی پێش دامەزران، تا بۆیان بسەلمێ کە ئاێا من لێهاتووم بۆ ئەو کارە یان نیم، وەکوو لە هەموو عالەمدا باوە!؟
دوای چەند پرسیارێک کە بڕوا بکەن هیچ فڕیان بەو کارەوە نەبوو، کابرا بڕێک چاوی بڕییە سەروگوێم و وتی: تۆ مەگەر ڕیشت ئەتاشی؟
وتم نە قوربان من ڕیشم ناتاشم بەڵکوو بە کەرەنتوو "کەرەمتوو" ئەیدوورم و دوایی ئاوری پێوە ئەنێم.
زۆری پێناخۆش بوو، بەڵام هیچ نەیهێنا ڕووی خۆی، پێکەنینێکی مەسنووعی گرتی و وتی: ئەی بۆ هەموو دەمووچاوت بریندار بووە؟
وتم کاکە گیان ئەمجارەیان کەرەمتووم دەسنەکەوت ئیتر بە تەوراس تاشیم.

دوای چەن ڕۆژ جواب هاتەوە: شما شایستگی ندارید(ئێوە بەکاری ئێمە نایەن)

               #عوسمان_کتێبخانە


کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍9🥰1
لە بریتانیا(انگلیس) بە پێی یاسا، وەلیعەهد ئەتوانێ لە ۱٤ساڵیدا ببێتە بەڕێوەبەر و پادشای وڵات، بەڵام بۆی نیە و ناکرێ تا ۱٨ساڵی ژن بهێنی.
ئەمە دەردەخا کە بەڕێوەبردنی وڵاتێک ئاسانترە لە بەڕێوەبردنی ئافرەتێک.

بەڵام لە وڵاتانی موسوڵماندا کچ لە ۹ ساڵیدا بۆی هەیە شوو بکات بەڵام هەتا ۱٨ساڵی مۆڵەت(گواهینامە)ی شۆفێری پێ نادرێت. ئەمە دەرئەخات کە بەڕێوەبردنی پیاوێک لە بەڕێوەبردنی ماشێن(ئۆتۆمبێل) ئاسانترە.

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏11👍2🥰1
تەنیا ئێمە باشین!

لە کوێستانێکی تەماوی، ڕێبوارێکی ماندوو کە ڕێگای ون کردبوو، شەو درەنگان لە دەرکەی دا. چەند کەس چوون و دەرکەیان کردەوە. ئەو پیاوە نە بۆ دۆعای خێر هاتبوو و نە چاوەڕوانی ئامۆژگاری و نەسیحەت بوو. تەنیا وتی برسیمە و نانم دەوێ. پاش نانخواردن، لە دەوری کۆ بوونەوە. وتیان ئێمە جەماعەتێکی دوورەپەرێزین کە لە خەڵک و کۆمەڵگا بڕاوین. هاتووین لەم کێوانەدا بە پاکی و درووستی بۆ خۆمان دەژین. زانایەکی مەزن ڕێبەرمانە. بە بزەی دەرکی بەهەشتمان بۆ ئاوەڵا دەکات. کاتێ گوێمان لە شێعر و وتاری  ئەو دەبێ، لەوپەڕی هەوران دەژین. بۆیە لەوە دڵنیاین کە تەنیا ئێمە ڕێگای ڕزگاریمان دۆزیوەتەوە.
جا کەوابوو بە وتەی پیران:دار پیر دەبێت و جارێک لە تەمەنیدا باز دەنیشێتە سەری. تۆش ئەم دەرفەتە زێڕینە لەکیس مەدە و لێرە بمێنەوە. دڵنیابە هەموومان چاومان لێتە. زۆر کەسان‌ وەکوو تۆ هاتن و لێرە مانەوە.

پیاوی ڕێبوار وتی: سپاس بۆ ئیوە و دەسخۆشی لە میوانداریتان. بەڵام بە ڕای من ئەمە شێوازی ژیان نییە کە ئێوە گرتووتانە بەر. مەرج ئەوەیە کە لەنێو خەڵکیدا بن و لەسەر عەرز بژین. دەنا خۆجیاکردنەوە لە خەڵک و لە ئاسمان سەیرکردن، هونەر نییە. وەهمە، خەونێکی درۆیە. ڕزگاری ئەوە نییە کە چەشنی ماسی بچنە قوڵاخەوە و لە دەردی گەل خۆتان گێل کەن.
ئێوە کاتێ بە مێشکی خۆتان بیر ناکەنەوە، کاتێ تەنیا خۆتان بە چاک دەزانن، هەر ئەوە خۆی ئەوپەڕی سەر لێ شێواوییە. کەس لێرە فێری حەماسە و عەشق نابێت.
هەر ئێستا کە ئێوە لێرەن بە هەزاران کەس لە شاران برسین، بەشی پڕپۆڵەیەک ئارد لە ماڵیاندا نییە. هاوکات کەسانێکیش هەن کە ئاخوڕیان پڕە و کۆمەڵگاشیان نوقمی گەندەڵی کردووە. تەنگیان بە هەژاران هەڵچنیوە. جا ئەگەر هەمووان دوور بگرن، ئەی کێ  هەوڵێک بدات بۆ داماوی و ڕوژڕەشی ئەو خەڵکە. کاتێ کەس خۆی بە خاوەنی دەردەکانی کۆمەڵگا نازانێت و سفرەی تاڵانکراوی لێقەوماوان نابینێت، پاک بوون مانای نامێنێت.

ئەو خەونە گرانە پیرۆزی خۆتان و ماڵیاوا.

پاش ڕۆیشتنی کابرای ڕێبوار، ئەم قسانەیان گەیاندە لای زانای مەزن. وتی من خۆم دەبێ بڕۆم و شار تاقی بکەمەوە. بۆیە ملی ڕێگای گرت و ڕووی لە شار کرد.

پاش چەندین ڕۆژ لە چاوڕەوانی شاگردان، زانای مەزن لە شار گەڕایەوە. له وڵامی پرسیاری شوێن کەوتووان، وەها دەگریا فریای فرمیسک نەدەکەوت. پاش زۆرێک شین و گریان، تکایان لێ کرد تا پێیان بلێت چی دیوە. فەرمووی بۆ یەکمجار لە شار هەستم بە بەهێزبوونی شەیتان کرد. لە شار ڕێم کەوتە گەڕەکی لەشفرۆشان. لەنجەی ژنانی بێ سەرپۆش وەکوو هەڵپەرکێی مار، مووچرکیان دەخستە  لەشی پیاوان...
ئەو شەو هەر بە گریان باسی ئەو چەند ڕۆژەی دەگێڕاوە.

بۆ سبەینێ، زانای مەزن کە لە خەو هەستا، کەسی بە دەورەوە نەمابوو. زانی هەر نیوەشەو شاگردان ڕێگای شاریان گرتۆتە بەر.

ئانتوان چیحۆف١٨٨٧/سروژ استپانیان

خوێنەری خاوەنبیر!

کاتێ کۆمەڵناسی گەورەی بریتانی، جورج وێڵز، لە پێنج نامیلکەدا باسی مافی مرۆڤ دێنێتە ئاراوە؛ پێشتر دەیباتە خزمەتی مهاتما گاندی گەورەی وڵاتی هێند. گاندی دەڵێت ئێمە بەر لەوەی باسی مافی مرۆڤ بکەین، دەبێ باسی ئەرکی مروڤ بکەین. کاتێ ئێمە ئەرکی خۆمان بەرانبەر بە کۆمەلگا بەجێ ناهێنین و خۆمان لە خەڵک جیا دەکەینەوە، مافەکانیش پێشێل دەبێت.

ئەو کەسانەی خۆیان بەرانبەر بە کۆمەڵگا بە بەرپرس نازانن، هاوکات ڕێگای خۆشیان به تەنیا ڕێگای ڕزگاری دەزانن، لە ڕاستیدا تووشی وەهم و خەیاڵن. ڕەنگە لە ئەزموونەکانی نێو کۆمەڵگاش سەرکەوتوو نەبن.

چۆلەکە بە باڵێک نافرێ و چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێ. دەردەکانی کۆمەڵگا، زمان، کەلتوور و... هی هەمووانە و ئەو ئەرکەش لەسەر شانی هەمووانە.
کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردی بارودۆخی هەستیارترە لە ڕووسیای سەردەمی چێخوف. دەمڕاسانی کۆمەڵگا دەبێ خەڵک زۆرتر هان بدەن کە خۆیان بەرانبەر بە نیشتمان و کێشەکانی بە بەرپرس بزانن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/٢٤

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
11👍10👏3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتاری ئەدمینی کاناڵی مەلای مەزبوورە و کارمەندی کتێبخانە گشتییەکانی مەریوان لە نوێژی هەینی شارۆچکەی جووجەسازی بەبۆنەی حەوتووی کتێبەوە. شیاوی باسە چەند تەنزی تاڵی تێدایە.
ڕێکەوت: ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳

بڵاوکردنەوەی زۆۆر پێویستە😂😂
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏91
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#بەشی۲
وتاری ئەدمینی کاناڵی مەلای مەزبوورە و  کارمەندی کتێبخانە گشتییەکانی مەریوان لە نوێژی هەینی شارۆچکەی جووجەسازی بەبۆنەی حەوتووی کتێبەوە.
ڕێکەوت: ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳
گرنگی و پێویستبوونی هەبوونی کتێبخانە لە زمانی عوسمان سەمەدییەوە

بڵاوکردنەوەی زۆۆر پێویستە😂😂
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏7👍5
""وردەم نیە  بڕۆ کاڵەکێک بدزە، با بێ حساب بین""

پیاوێکی قسەخۆش(فەریق) کە خەڵکی سلێمانی بوو و ئێستا لە ژیانا نەماوە گێڕایەوە:

لەگەڵ دۆعانووسێک کە ناوی میرزا ئەولقایەر(عبدالقادر) بوو، بوومە هاوڕێ و چەند ئاواییەک پێکەوە بووین.
خەڵک پووڵیان بۆ ئەهێنا کە دۆعایان بۆ بکا خوا لە گوناهەکانیان خۆش ببێ. خۆی دیاری کردبوو بۆ هەر جار ئەنجامدانی گوناهێک ۱۰ دینار.
ڕۆژێک جوان منی فێرکرد کە من پووڵ وەربگرم یان باقی بدەمەوە.
گەنجێک هات وتی من دووجار شووتیم دزیوە، فەرموو ئەوە  ۲٥دینار. منیش کە ئەبێ ٥ دینار باقیم بدایەتەوە بەڵام وردەم نەبوو. عەرزی  میرزا ئەولقایەر(عبدالقادر)م کرد قوربان ٥ دینارم بدەرێ با باقی ئەو جەوانە بدەمەوە.
جوابی دامەوە: فەریقە کوێر باقی ناوێ پێی بڵێ بڕوات بایی ٥دینارەکەیش دزی بکا
وتم چۆن?
وتی گەوجە، دوو شووتیەکە ئەمە ۲۰دینار، کاڵەکێکیش بدزێت ئەمە ٥دینارەکە و ئاو بهێنە و دەستت بشۆرە.

گەنج: جەوان

#عوسمان_کتێبخانە*

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏12👍51
Audio
تکایە دەنگی کەم بکەن.🔕
قسەخۆشەکانی #فەریق۱😂😂
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
Audio
تکایە دەنگی کەم بکەن😂🔕🔇

قسەخۆشەکانی #فەریق😂😂
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros223

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍51
لەگەڵ باوکم و چەند ڕەفێقێکی لە کۆڵیتەکەمان دانیشتبووین و لە بەر زۆپای داری قسەی خۆشیان ئەکرد. کا مەجی ڕوویکردە باوکم و وتی: خوا لێت نەسێنێ، ئەم کوڕتە لە کوڕی ئەم زەمانە ناچێ.
ئیتر  باس هاتە سەر باسی کوڕی قەدیم و کوڕی ئەم زەمانە.
منیش رووم کردە باوکم و کردم بە سۆعبەت وتم باوکەگیان خۆ تۆ من ئەناسی، ئەگەر ڕۆژێ یەکێ پێت بێژێ برۆم هەڵگرتووە باوەڕ ئەکەی؟
وتی بەخوا ڕۆڵە بڵێن شوویشت کردووە هەر باوەڕ ئەکەم.  لە کوڕی ئەم زەمانە ئەوەشێتەوە.

#بەردەڕەشە_ساکۆ

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍9
دەگێڕنەوه جارێك گوێدرێژێك  به شیوەن و گریانەوه  سكاڵای خۆی بۆ لای شێر دەبا و پێیدەڵێ:
ئەی پادشای دارستان هاتووم سكاڵای خۆم  له جەور و ستەمی مرۆڤ و گیانلەبەرانی تر لەلای تۆ بكەم.
كەس ڕێزم ناگرێت و هەموویان به گوێدرێژ بانگم ئەکەن.
شێر وتی جا من بڵێم چی؟  تۆ خۆت ناوت گوێدرێژه و هەربەو ناوەیشەوه ئەناسرێیتەوه و چاک ئەزانی هەر گیانلەبەرێک ناوی تایبەتی خۆیی هەیە.
گوێدرێژ وتی:
ئەی پادشای دارستان حەزئەکەم ناوەکەم بگۆڕیت.
شێر وتی:
جا چ ناوێكت لێ بنێم؟
گوێدریژ وتی هەر ناوێکم لێ بنێی ڕازیم بەس ناوی گوێدرێژم لەسەر نەمێنێ.
شێر وتی: کەوایە ناوت لێ ئەنێم ماسی، پێت چۆنە؟
گوێدرێژ بەم ناوه نوێیە زۆر خۆشحاڵ بوو و
ده ستی كرد بەگەڕان به ناو دارستاندا و هه ر گیانلەبەرێكی دەبینی پێیدەوت  لەئێستەوە ئیتر من ناوم گوێدرێژ نیه، بەڵکوو ناوم ماسییە.

ماسی(گوێدرێژ) به ژێر درەختێكا تێپەڕی کە پەپووسڵێمانەیەک لەسەر چڵێکەوە بانگی کرد:
هۆ گوێدرێژ گوێدرێژ هۆو.

گوێدرێژ وتی: من ناوم گوێدرێژ نیە و ناوم ماسییە.
پەپووسڵێمانە وتی: دەی مەلەوانی ئەزانیت؟
گوێدرێژ وتی نەخێر مەلەوانی نازانم.
پەپووسڵێمانە وتی دەی سوێند بەخوا ببیت به ڕاوێژكار(مشاور)یش
هەر گوێدرێژیت .

#نزارە_شێخ_فەرهاد_کۆنەپۆشی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍9
لە خۆم ڕاماوم ، لەو وێنانەی شوێنم کەوتوون پاش ساڵانێک ، لە بیرەوەریە کزۆڵەکانی ئەو دیوی خۆشبەختی ، گرێیەک ئێستاش بێ کرانەوە ددانم هاڵ ئەکەنەوە ئەوەندە خۆیان جاویوەتەوە ، گرێیەک تا خۆم مابم کرانەوەیان ڕەنگە بەختی یەکێکیتر بیکاتەوە ، لەو هەموو ڕوانینە بە جوانیەکانا ، لەو هەموو شوێن کەوتنانا تەنیا خۆمم تاقیب کردووە ، تەنیا جوانیە خەیاڵییەکان پێش چاومیان ڕوون کردووەتەوە ، گرێ لە زارم ئاڵاوە ، وشەم لێ کوێر بووەتەوە ، وێنەکانیش کاتیان نیە بیانبینم مەگەر پاش بەیانییەکی خەواڵوو ، مەگەر چۆن چۆنی بزانم ئەوانەی ئەمنووسینەوە ، ئەمخوێندنەوە هەموویان تەم و خومارێکی چاومەستانەی پاش خواردنەوەیەکی درەنگ وەختی پێش نووستنی شەو ، یان ڕوانینە گوماناوییەکانی بەردەمی دێڕاودێڕ بوونی بەسەرهاتێکی سەرگەردان ، سەرگەردان وەک سووڕە بێ کۆتاکانی کاکێشانەکان لە دەوری بوونێکی بێ منەت ، منم و سەرسەری مانەوەیەکی ناڕەس ، مانەوەیەکی بێ دواندنی ساتەکان ، بێ کەوتنە کەنارێکی ئارامی تەواو بوون لە خۆما ، ها ئێستا ، ها دەمێکی دواتر دۆزینەوەیەکی غەریبانە و ون بوو لە ون بوونا .

#چاوگ_حەمەدەمین_ئەحمەدی_هەوراز

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍5
ماجەرای سالە(صالح)کەڵەشێر

من کاسپیم ئەوەیە کە لە تەورێز و ئەردەبیل کەڵەشێر ئەهێنم و ئەیاننێرم بۆ پێنجوێن.
جارێک ماشینەکەم پڕ بوو لە کەڵەشێر و گەڕامەوە، گەیشتمە شاری ....، چوومە دووکانێک کە چرای ماشینەکەم کە پێشتر لە کار کەوتبوو چاوک بکەمەوە، وەستاکە وتی: کاکەگیان ماشینەکە بهێنە ناو دووکانەکە. 
منیش ماشینم بردە ناو دووکان و بینیم کابرا دەڕڕابەکەی دایەخوارەوە. زۆر ترسام وتم تۆ بڵێی ئەم کابرا نەخشەیەکی ببێ؟
خۆلاسە ماشینەکەی بۆ چاک کردم لە کۆتاییدا وتی: پێت خۆشە بزانی بۆ دەڕڕابەکەم دادایەوە؟
منیش بە ترس و لەرزەوە وتم بەڵێ.
وتی: بە قوربان، من ناوم ساڵحە و خەڵک پێم ئەڵێن سالەکەڵەشێر، تۆیش خوا ماڵت ئاوەدان کا بە ماشێنێک پڕ لە کەڵەشێرەوە لە بەر دووکانەکەی منا وێساوی. ئەگەر نەهاتینایەتە ناو دووکانەکە تەواوی ئەم شارە ئەهاتن بۆ وێنە گرتن.

کەڵەشێر: کەڵەباب، خروس(فارسی)

#سەلاح_کەریمی_چاوگ

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

کۆپی: تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍111
2025/10/25 06:34:34
Back to Top
HTML Embed Code: