قالەچکۆل(مشکەڕەش)
قادری ڕەفێقمان پێمان ئەووت قالەچکۆل و دایکیشی ناوی نابوو مشکەڕەش. مشکەڕەش هەتا بڵێی هاروهاج بوو و بە مناڵی دایکی بە دوێرد سەری هەڵئەپاچی هەر وەکوو تۆخڵی شووتی کە کەر کڕاندبێتیەوە وابوو. لە ۱۰۰لاوە جێگەی شکاوی بە سەریەوە دیار بوو. پارەکە ڕۆژەجومعەیەک لە چوارڕای بایەوە بینیم خەریکی تۆم(تخمە)خواردن بوو. خوڵکی کردم بەڵام نەمخوارد. وتی بۆ ناخۆی؟وتم مشکەگیان ئەچم بۆ نوێژی جومعە نەکا بۆنی دەمم بێت.
وتی کورە بۆ خاتری خوا!!! تۆ بۆ نوێژ ئەچی خۆ ناچی دەم بنێیتە ناودەمی مامۆسا.
#ناسر_خ*
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

👍12🥰2❤1
قانێع و قسەخۆشەکانی
حاجی حەمەشەریف کە ئێستا بە داخەوە بە هۆی پیریەوە خانەنشین بووە گێڕایەوە وتی مناڵ بووم، کەرێکمان بوو لە ناو مێرگەکەی بەر ئاوایی بەستبوومەوە کە بۆ خۆی بلەوەڕێ. نزیکی عەسر چووم کەرەکە ئاو بدەم. بینیم لە نزیک کەرەکە و لە بنەجۆگەیەکدا مامۆستا قانیع خەریکە بەنەخوێن(دووخین)ئەبەستێ.
وتم سڵامەلێ مامۆستاقانێع ئەوە چیەکەی؟
وتی عەلێیکەسەلام، گەرەکم بوو ئەم کەرە بگ...م تۆ هاتی و لێت تێکدام.
زۆر تەریق بوومەوە و وتم قوربان مەبەستم ئەوەیە ئەو ئاوە بۆ دەسنوێژ پاک نیە. کوا جەنابت کاری وا ئەکەی؟
بە دەم پێکەنینۆ فەرمووی: شەفەگیان(شریف گیان) ئەی بلێم چی؟ بە قورئانێ لێم خۆندووە کراسی کەڵامەڵا بکەمەبەرم، هەرتۆ وا بیرت ئەکردۆ.
تێبینی: کەسانیتریش ئەم چیرۆکەیان بۆ ناردووین
#گۆلبەن_میری سوور

Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
👍11❤6🥰2
کوڕێکی ڕەفێقمان بۆی گێڕامەوە:
زاوایەکی پیرمان هەیە زەوییەکمان بە شەریکی کردبوو بە تەماکۆ. کەرێکیشمان هەبوو کە چوونکە زاواکەمان پیربوو پێماندابوو کە هاتووچۆی پێ بکات بۆ سەر تەماکۆکە، خۆیشمان بە پیادە دوای ئەکەوتین.
کاتێک هاتە وەختی هەڵگرتنی تەماکۆ، ئەگەرچی بە زۆرەوە بەشی خۆی کەوتبوو بەڵام ئاگام لێبوو لە ژێر لچەوە ئەیبۆڵاند و ئەیووت خواهەڵناگرێ و ئێوە کەمتان بەشداووم. ڕەحیمی برام هەر پیشی ئەخواردەوە بەڵام لە بەر من نەیدەوێرا هیچ بڵێ. بەڵام لە ئاخرا ئیتر خۆی بۆ نەگیرا وتی: دەرویش سەعید(زاواکەمان) بۆ خواهەڵناگرێ؟ کوا زوڵممان لێکردووی؟ ئەی ئەوە نیە بەیانیان بە سواری کەرەکەمان دێیتە سەرکار و هەتا ئێوارەیش سواری ئەعساب و مێشکی ئێمە ئەبیت و ئێوارە بە سواری کەرەکەمان ئەچیتەوە و ئێمەیش بە دواتا بە پێ دێین. لە هەموویشمان زیاتر تەماکۆت کەوتووە. کورە ئەمانە لە لایەک، شەویش هەتا بەیانی سواری خوشکەکەمان ئەبیت کەچی هەر ناشکووریشیت؟ ئەترسم سواری خۆیشمانبی هەر هێشتا ناشکور بی. ئادەی بێژە کوا زۆڵمت لێکراوە؟
تەماکۆ: تووتن
#بایەوە_سپهری*

👍17🥰4❤2👏1
قسەی خۆشی سنەییەکان.
کەسێک بۆی گێڕامەوە وتی: لە دووکانێکی کەوشفرۆشی لە سنە خەریکی مامەڵەی جووتێک کەوش بووم کوتووپڕ پژمیم و لەگەڵ پژمەکە بە دەنگی بەرز یەکێکم لێ دەرچوو.
خاوەن دووکانەکە وتی: حەی حەی! چەەەەئەکەی برا؟ سکرین شات ئەگری؟
#نیەر_هاوڕێ*

👏6👍2
ئایا ههست دهكهی بهدبەخت و کەمشانسی؟
ئەمە بخوێنەوە کە بزانی کەمشانس و بەدبەخت ئەو داماوە بووە، نەک تۆ.
سهربازێكی بهریتانی بوو بە ناوی Walter Summerford لهساڵی 1918 توشی ههوره بروسكهیهك بوو بهشی خوارهوهی لاشهی توشی ئیفلیجی بوو ، خانهنشین بوو له سوپا و باری كرد بۆ ڤانكۆفەر له كهنهدا ، له دوای شهش ساڵ ههوره بروسكهیهك دای له دارێك كه ئهو له ژێریدا پشوی ئهدا بههۆیهوه لای ڕاستی توشی ئیفلیج بوو.. لهدوای دوو ساڵ چاك بۆیهوه و توانای ڕۆیشتنی بۆ گهڕایهوه. سەرلەنوێ لهساڵی 1930 ههوره بروسكهیهكی تر دای لێی و توشی ئیفلیجی گشتی كرد و دوای دوو ساڵ مرد، لهدوای چوار ساڵ ههوره بروسكهیهكیش دای له گۆڕهكهی و كێلی سهر گۆرهكهی پارچه پارچە كرد.!!
جانازانم بگریم یان پێبکەنم😂😂😭😭

👍4
کۆمەڵگای نەخۆش
سەرلەبەیانی بەر لە هەمووان، خزمەتکاری فەرمانگە هات و دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی دیوەکان و پاشان چایی لێنا.
وردەوردە فەرمانبەرەکان هاتنە ژوورەوە و لە شوێنی خۆیان سەقامگیر بوون. جگە لە یەکێکیان کە چاویلکە لەچاو بوو کەسیان دەستی بە ئیش و کار نەکرد. ئەوانی دیکە خەریکی خویندنەوەی ڕۆژنامە بوون و باسی ناڕێکیەکانی کۆمەڵگایان دەکرد. پاش هەمووان بەرپرسی دایرەش هاتە ژوورەوە. لەڕێوە وەکوو هەموو ڕۆژان تەلەفوونی بۆ چەند کەسێک کرد.
خەڵک له نێو حەوشە و بەردەرگای دیوەکان چاوەڕێ بوون.
یەکێک لە فەرمانبەرەکان وتی: ئامۆزام لە قەراخی شار باخێکی خنجیلانەی هەیە، کردوویەتە شوێنی گەشتیاری. داهاتی شەوێکی بەقەدەر مانگێکی ئێمەیە. ئێمەش دڵخۆشین کە کاربەدەستین و مووچەخۆری دەوڵەتین. ئەوی دیکە وتی: ئاواڵزاوام ساڵێ دوو، سێ خانوو ساز دەکات، داهاتی ساڵێکی لەو سی ساڵ خزمەتەی من پترە...
خزمەتکار، نانی گەرم و چەند جۆرە خواردەمەنی هێنا. لەسەر سفرەش هەر باسی کڕینی ماشێن و گرتنی قەرز لە بانک و ئەوانە بوو. یەکێکیان لە ناکاو وتی: ئەمڕۆ سەری مانگە. مووچەکانمان هاتووە. با کابرای خزمەتکار بنێرن هەتا پاکەتی مووچەکانمان بۆ بێنێت.
هەموو سەری مانگان چەرچیێک دەهات، وێنە و نموونەی عەتر، جگەرە، دۆشاوی هەنار، هەنگوین و...دەهێنا. هەرکامە چەند شتێکیان هەڵبژارد کە سبەینێ بۆیان بێنێت.
کاژمێری یازدە یەکێکیان وتی: ئەرێ ئەو کابرایە بۆ هەر نەهاتەوە؟ یەکیان ڕۆیشت هەتا بزانێ کابرای خزمەتچی، چی بەسەرهات؟ دەرکەوانی دەرکەی سەرەکی وتبووی هەر کاتژمێری نۆ دیومە کە چۆتە دەرەوە. لێیان بوو بە دڵەڕاوکە. ئاخۆ کابرا چۆن مووچەی مانگێکی ئەو چەند کەسەی لەگەڵ خۆی بردۆتە نێو شاری؟ مەبەستی چ بووە؟ ئەگەر لێی بدزن، چی؟ یەکێکیان وتی ئەگەر هەڵاتبێ و مووچەی مانگانەی ئێمەی ڕفاندبێت چی؟ خۆ لەم ڕۆژگارەدا پارەت لەدەس دەرچێ، گەڕانەوەی نییە. مەگەر هەر سیر بخۆین و سوڕنا بژەنین. بەم قسە هەرکامە بە جۆرێک چوونە دەریای بیر و خەیاڵەوە. چەند کەسیان لەبەرخۆیانەوە دەستیان کرد بە لێکدانەوە کە ئەگەر کابرا بەو پارەوە هەڵاتبێ، ئەم مانگە دەبێ لە خەڵکی داوای بەرتیل و ڕیشوەی زۆرتر بکەن هەتا خەرج و بەرجی ماڵیان کەمی نەهێنێت. یەکێکیان کە خێزانی دەوڵەمەند بوو لەبەرخۆیەوە وتی: ناچارم ملکەچی لای ژنەکەم بم کە لە تەخشان و پەخشانی خۆی کەم کاتەوە و خەرجی ئەم مانگەی من و منداڵەکان دابین بکات. ئەوی دیکە دەیگوت پاش دوایی هاتنی کاری ئەمڕۆ، دەچمە بازاڕ. لەو چەند کەسە کە سوودخۆری نێو بازاڕن دەبێ بڕێک پارە وەربگرم. چەند جاری دیکەش پەنام بۆیان بردووە. جەنابی بەرپرس تەلەفوونی بۆ چەند شوێنێک کرد کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان واژۆ نەکردووە کە مووچەی ئەم مانگەمان وەرگرتبێت. کەچی وتیان کارەکەتان لە بناغەوە جێی پرسیارە. خۆ ئەوە یەکمجار نییە ئەو کابرایە بە دوای مووچەی مانگانەدا دەنێرن...
تەنیا کابرای چاویلکە لەچاو یەکڕاست گەڕایەوە بۆ ماڵ. بەشەرمەوە دانیشت و بە خێزانی گوت: با منداڵەکان نەزانن، ئەم مانگە هیچ شک نابەین و مووچەکەمان فەوتا. خێزانی وتی: چۆن فەوتا؟ خۆ کاتژمێری دەی بەیانی کابرای خزمەتکار هات و پارەکەی هێنا و وتی خۆت مووچەی مانگانەکەت ناردۆتەوە!!!
ڕۆژی دوایی پولیسیان تێگەیاند. پولیس لە پێشدا سەبارەت بە کابرای خزمەتکار پرسیاری کرد. وتیان پیاوێکی پەنجا ساڵەیە. خوێندەواری کەمە. جگە لە چەند جار کە نابەجێ باسی سیاسەتی کردووە، هیچی دیکەمان لێ نەدیوە.
پولیس چوونە بەردەرکەی ماڵە کابرا. ژنێک کە چاوێکی کوێر بوو دەرکەی کردەوە. زانیان خێزانیەتی. دیواری حەوشە ڕووخا بوو. نێو ماڵ دەتگوت چادری قەرەچییە. ژنە دەیگوت کچێکیان هەیە کە بە مێردیان داوە و لە شارێکی دوور بە کرێکاری دەژین. بە چەند ساڵ جارێک دێنەوە باوان. کوڕێکیان هەبووە کە چەند ساڵ بەرلە ئێستا ماشێن لێی داوە...
زانیان کابرا دوانیوەڕۆی هەموو ڕۆژێ دەچێتە چایخانەی گەڕەک. چەند مانگە کچێکی غەریب کە لە ماڵە باوکی هەڵاتووە، دێتە بەر چایخانە و لەگەڵ کەسانێک دەچێ. کەچی ئەوە دوو ڕۆژە هەم کابرا و هەم کچە نادیارن...
کابرای خزمەتکار و کچە لە هوتێلێک لە قەراخی دەریای باکوور ڕایدەبوێرن. کچە بە نازەوە داوای هەر شتێک دەکات کابرا بۆی دەکرێ. پاش نزیکەی مانگێک ڕژاندن و پژاندن، کاتێ ئەسپێ لە گیرفانی کابرا کەوتە هەڵپەڕکێ، کچە ڕێگای خۆی دەگرێ و دەڕوا.
ڕۆژێک لەنێو بازاڕ، پولیس دەستی نایە سەر شانی کابرای خزمەتکار...
"نجیب محفوظ ١٩٦٣/ محمدجواهرکلام"
خوێنەری هێژا!
کاتێ باری ژیان نالەبارە، ئیتر کەس بۆ ئیش و کار وەکوو ئەرکێکی کۆمەڵایەتی ناڕوانێت. لە باتی ویژدانی کاری، هەرکەس هەوڵ دەدات بەشی زۆرتر هەڵکڕێنێت.
کەس دز و درۆزن لە دایک نابێت. کێشەکان ساڵەهای ساڵ لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت و ڕۆژێک دەبێتە هۆی ریسوایی.
باسی کەسێک و دوان نییە، ئێمە کۆمەڵگامان نەخۆشە.
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١١/٢٠

👏16👍13❤5
مەلای مەزبوورە لە کوێخای ئاوایی گوێدرێژێکی بە پازدە تمەن ڪڕی
بڕیار وابوو سبەینێ کوێخا گوێدرێژەڪەی بداتێ.
بەڵام ڕۆژی دواتر کوێخا وتی:
داوای لێبوردن دەکەم، هەواڵێکی ناخۆشم پێیە بۆت گوێدرێژەکە تۆپی!!
مەلا وتی:
قەیناکا، پووڵەکەم پێ بدەوە
کوێخا: ئاخر پارەکەم هەموو خەرج کرد..
مەلا: دەی باشە، هەر گوێدرێژە تۆپیووەڪەم بدەوە
کوێخا: گەرەکتە چی لێ بکەیت؟
مەلا: دەیخەمە یانسیبەوە(قرعەکشی)
کوێخا: مەگەر دەکرێ بە گوێدرێژی تۆپیو یانسیب بکەیت؟
مەلا : ئەرێ، بەڵام بە کەس ناڵێم گوێدرێژەکە تۆپیووە.
دوای مانگێک کوێخا مەلای بینی و پرسیاری گوێدرێژە تۆپیووەکەی لێ کرد ..
وتی خستمە یانسیبەوە و وتم: تەنیا بە دوو تمەن لەم یانسیبەیا بەشدار بن و بە قورعە کردن ببنە خاوەنی گوێدرێژێک.
٥۰۰ سەد کەس بەشدار بوون و هەر یەکە و دوو تمەنم لێ وەرگرتن و ۹۹٨ تمەن سوودم کرد.
کوێخا: کەسیش شکاتی لێت نەکرد؟
مەلا: با..تەنیا ئەو کەسەی کە گوێدرێژەکەی بۆ دەرچوو، منیش دوو تمەنەکەم پێدایەوە.
#سەرشیو_قەجە*
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
بڕیار وابوو سبەینێ کوێخا گوێدرێژەڪەی بداتێ.
بەڵام ڕۆژی دواتر کوێخا وتی:
داوای لێبوردن دەکەم، هەواڵێکی ناخۆشم پێیە بۆت گوێدرێژەکە تۆپی!!
مەلا وتی:
قەیناکا، پووڵەکەم پێ بدەوە
کوێخا: ئاخر پارەکەم هەموو خەرج کرد..
مەلا: دەی باشە، هەر گوێدرێژە تۆپیووەڪەم بدەوە
کوێخا: گەرەکتە چی لێ بکەیت؟
مەلا: دەیخەمە یانسیبەوە(قرعەکشی)
کوێخا: مەگەر دەکرێ بە گوێدرێژی تۆپیو یانسیب بکەیت؟
مەلا : ئەرێ، بەڵام بە کەس ناڵێم گوێدرێژەکە تۆپیووە.
دوای مانگێک کوێخا مەلای بینی و پرسیاری گوێدرێژە تۆپیووەکەی لێ کرد ..
وتی خستمە یانسیبەوە و وتم: تەنیا بە دوو تمەن لەم یانسیبەیا بەشدار بن و بە قورعە کردن ببنە خاوەنی گوێدرێژێک.
٥۰۰ سەد کەس بەشدار بوون و هەر یەکە و دوو تمەنم لێ وەرگرتن و ۹۹٨ تمەن سوودم کرد.
کوێخا: کەسیش شکاتی لێت نەکرد؟
مەلا: با..تەنیا ئەو کەسەی کە گوێدرێژەکەی بۆ دەرچوو، منیش دوو تمەنەکەم پێدایەوە.
#سەرشیو_قەجە*
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
👍22🥰1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا، هەڵپەڕکێی ٨کەسیی لە کورد قەدەغە کرد، کوردەکان بە هەڵپەڕکێی ٨۰۰۰کەسی وەڵامیان دایەوە❤️
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
پێوەندی:
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤19👍8👏3
پیرێژنێکی ۹۰ساڵە دەچێتە عەکاسی و دەڵێ وێنەکەم فتۆشاپ بکە بەڵام نەجحێڵم کەوە نەجوانیشم بکە.
کابرا دەڵێ ئەی چ بکەم دایە؟
دەڵێ فەقەت ملوانکەیەکی ئەڵماس و ئەنگوستیلەیەکی یاقووتی پێ زیاد بکە.
کابرا دەڵێ بۆ؟
دەڵێ با کە مردم بووکەکانم ئەوەندەی لێ بگەڕێن چاویان دەربێ
#بۆکان_مەولوود_باستانی
zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
کابرا دەڵێ ئەی چ بکەم دایە؟
دەڵێ فەقەت ملوانکەیەکی ئەڵماس و ئەنگوستیلەیەکی یاقووتی پێ زیاد بکە.
کابرا دەڵێ بۆ؟
دەڵێ با کە مردم بووکەکانم ئەوەندەی لێ بگەڕێن چاویان دەربێ
#بۆکان_مەولوود_باستانی
zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍22❤5
Forwarded from عکس نگار
بیستووتانە پەندی پێشینیانی کورد کە ئەفەرمێ: باڵندەی کوێر خودا هێلانەی بۆ درووست ئەکات؟😳😍😂😂😂
ئەم بووكە لە وێنەکەی خوارەوەدا، ناوی فاتیمە عید سـویلمە ، خەڵکی یەكێک لە گوندەكانی سەر بە شاری مەنسوورە بوو لە پارێزگای دقهلیەی میسڕ ، فاتیمە دایك و باوكی نەبوو ،
خاڵێكی لەبەرئەوەی هیچ نەوەیەكی نەبوو ئەركی بەخێوكردنی فاتیمەی گرتەخۆی ، كاتێك فاتیمە گەورە بوو گەیشتە تەمەنی هاوسەرگیری ، یەكێك لە كوڕی گوندەكەیان چووە خوازبێنی ،
بەڵام دایكی كوڕەكە ڕەتی كردەوە کوڕەكەی هاوسەرگیری لەگەڵ فاتیمە بكات ، بە بیانووی ئەوەی فاتیمە كچێكی بێ كەسوكارە .
ئەم ڕەفتارە فاتیمەی تووشی خەمێكی قوڵ كرد ، بۆیە بەناچاری چووە لای کوێخای گوندەكەیان تاوەكو ببێتە وەلی ئەمری لە كاتی مارەكردنی ، بەڵام کوێخای گوندی گاڵتەی پێ كردو داواكەی ڕەتكردەوە .
ئەمجارە فاتیمە چووە لای بەرپرسێكی ناوچەكە ، بەڵام ئەویش داواكەی ڕەتكردەوە .
دوای بێ ئومێدبوونی لە خەڵكی ناوچەكەی ، فاتیمە نامەیەكی بۆ سەرۆكی میسر جەمال عەبدولناسر نارد ، لە نامەكەدا چیرۆكی خۆی بە ووردی بۆ سەرۆكی میسر نووسیبوو ، وە داوای لێ كردبوو کوێخای گوندەكەیان ناچار بكات ببێتە وەلی ئەمری .
جەمال عەبدولناسر عادەتی وابوو خۆی ئەو نامانەی دەخوێندوە كە لەلایەن خەڵكیەوە بۆی دەهاتن ، دواتر داوای لە سكرتێرە تایبەتیەكەی محمود الجیار دەكرد چارەسەرێك بۆ كێشەكان دابنێت .
بەڵام ئەمجارە كاتێک نامەكەی فاتیمەی خوێندەوە بڕیاریدا خۆی چارەسەری ئەم كێشەیە بكات ، دەستبەجێ تەلەفۆنی بۆ پارێزگار كرد خۆی بچێتە ئەو گوندەی فاتیمەی لێ نیشتەجێیە ، وە چەندین كەسایەتی تری پارێزگا لەگەڵ خۆی بەرێت ،
وە کوێخای گوندەكەی ئاگاداركردەوە ئامادەباشی تەواو بكەن ، چونكە كۆمەڵێک نێردراو لە سەرۆكایەتی كۆمار پاش خواردنی نێوەڕۆ سەردانی گوندەكەیان دەكەن .
جەمال عەبدولناسر داوای لە شێخی ئەزهەریش كرد لە كۆشكی کۆماری ئامادەبێت لە هەمان ڕۆژی دیاریكراو .
محمود الجیار پارچە زێڕێکی بە بەهای ۲۵ جونەیهی میسری كڕی ، جەمال عەبدولناسر لە گیرفانی خۆی پارەی زێڕەكەی دا ، لە هەمان ڕۆژی دیاریكراو هەر یەك لە جەمال عەبدولناسرو شێخی ئەزهەرو محمود الجیار گەیشتنە ماڵی کوێخای گوندەکە ، کاتێك جەمال عەبدولناسر لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزی ،
دەستبەجێ داوای لە کوێخای گوندەكە كرد بچێت هەر یەك لە فاتیمەو كوڕەكەو دایكی کوڕەکە بهێنێت ، دوای هاتنیان بۆ ماڵی کوێخا جەمال عەبدولناسر بەرامبەر کوڕەكە وەستاو گوتی " من وەلی ئەمری فاتیمەم ئایا تۆ ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ فاتیمە بكەی ...؟؟؟
كوڕەكە گوتی " بەڵێ ڕازیم ... ".
گرێبەستەكە كرا ، وەلی ئەمر جەمال عەبدولناسر بوو ، شایەتەكان هەریەك لە محمود الجیارو پارێزگاری مەنسوورە بوون ، وە ڕێگەپێدراوی هاوسەرگیریەكەش شێخی ئـەزهەر بـوو ...
وەرگێڕانی : قەهـار حەسەن كەپەنكی
وەرگیراوە..
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتمان بۆ بنێرن

❤29👍12🥰3
کاک ".....دادمێهر" گێڕایەوە:
لە دێیەکا پیاوێک ماشینی سەندبوو، باش لێی نەئەزانی، کەلاج و ڕاگر(ترمز)ی لێ تێک ئەچوو!
بۆ ئەوەی بزانێت کامەیان کەلاجە و کامەیان ترمزه، جووتێک چەکمە ئەسێنێ هەر یەکەو لە ڕەنگێک، تایەکیان سوور و تایەکیان سپی، چەکمە سوورەکە ئەکاتە پێی ڕاستی و چەکمە سپییەکە لە پێی چەپ.
جا پەیتا پەیتا ئەیوت: چەکمەی قرمز بۆ بان ترمز!!😂😂
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری،
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی بابەت👇

🥰8👍2❤1
بە #سۆرانی
سنەی قسەخۆشان
هاوڕێیەکمان وتی لە مەریوانۆ ئەچووم بۆ سنە لە جادە کۆنەکەوە، ڕانندەکەیش سنەیی بوو، هەر سوار ماشینەکەی بووم وتم کاکی شۆفێر سیگار بکێشم یا گۆرانی بڵێم؟
کابرای شۆفیر وتی وەڵا برا گۆرانی بڵێ، سیگاری چی!
جا کوڕە دەنگی بڕێک ناخۆشە، وتی ئەونەم گۆرانی وت زۆرم بۆ هێنا، گەیشتینە دەور نگڵ شۆفیرەکە وتی ئابراگیان جار جاریش سیگارێک بکێشە.
بە #هەورامی
کوڕێوە ڕەفێقما ماچۆ:
مەریوان پە سنەێ لوێنا جادە قەدیمیەکەرە.
رانندەکە سنەیی بێ.
حەر سوار بیا واتم: جگەرە کێشوو یا گۆرانیێ واچوو؟
رانندەکە ماچۆ: لابەرە، جگەرە پیسا، بەزمێوە گۆرانیێ واچە.
ئیجا ئا ڕەفێقمە دەنگیچش گولا
ماچۆ ئێنەم گۆرانیێ واتێ گرد مانیە دەسمۆ.
یاواێمێ لا نگڵی رانندەکە ماچۆ:
قۆربانەتەنا جار جار جگەرێوەچ کێشە.
#ئومێد_دادمێهر
#فەرزاد_حاجی عەزیزی
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲

👍9🥰2❤1
کاک هەمزە بەڕەحمەت بێ، پیاوێکی قسەخۆش بوو و، ئەگەر چی زمانی فارسییشی دەزانی، بەڵام چوونکە پێیخۆش نەبوو قسەی پێ بکا، زۆر جار لە جوابدانەوەی سەرباز و دەرەجەدارەکاندا وەهای دەنواند کە هەر فارسی نازانێ.
جارێک لەشەستەکانی ئێرانیدا، لەگەل ڕەحمەتی دادەمەعسومی خێزانی، دەچن بۆ سەردەشت. لە ڕێگادا لە وێستگەیەکی پۆلیس پێشیان پێدەگرن و، ئەفسەرێک دێتە ناوماشێنەکە و، ڕوو لە کاک هەمزە داوای پێناسی لێ دەکا و دەڵێ: کارت شناسایی. کاک هەمزەش کارتەکەی دەداتێ و، ئەفسەرەکە دوای چاولێکردنی کارتەکە، ڕوو دەکاتە دادەمەعسوم و دەڵێ: مادر(دایکە) کارت شناسایی.
کاک هەمزەش لەسەرەخۆ دەڵێ: مادرت زن منە(دایکت ژنی منە).
#بۆکان_مەولوود_باستانی
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی بابەت👇
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
جارێک لەشەستەکانی ئێرانیدا، لەگەل ڕەحمەتی دادەمەعسومی خێزانی، دەچن بۆ سەردەشت. لە ڕێگادا لە وێستگەیەکی پۆلیس پێشیان پێدەگرن و، ئەفسەرێک دێتە ناوماشێنەکە و، ڕوو لە کاک هەمزە داوای پێناسی لێ دەکا و دەڵێ: کارت شناسایی. کاک هەمزەش کارتەکەی دەداتێ و، ئەفسەرەکە دوای چاولێکردنی کارتەکە، ڕوو دەکاتە دادەمەعسوم و دەڵێ: مادر(دایکە) کارت شناسایی.
کاک هەمزەش لەسەرەخۆ دەڵێ: مادرت زن منە(دایکت ژنی منە).
#بۆکان_مەولوود_باستانی
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی بابەت👇
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍21❤3
Forwarded from Zagros
گرینویچ چیە؟
کەم و زۆر هەموومان لە ڕاگەیەنەرەکان و گۆڤار و ....هتدەوە، ناوی گرینویچ، کەوتووەتە گوێمان. بەتایبەت کاتێک باس لە دیاریکرانی کاتژمێری فەرمی وڵاتێک دەکرێ. بۆ وێنە دەڵێن کاتژمێر بە کاتی گرینویچ فڵان و فڵان خولکە.
ئەم وێنەیە کە دەیبینن خاتوونێکە هەر بەو ناوە(گرینویچ)ەوە.
هەرگیز پێت وا نەبێ کە پێش داهاتنی کاتژمێری مەچەک(دەست)ی ئاوەها وەکوو ئەمڕۆ زانینی کات ئاسان بووە، بەڵکوو ئەو خاتوونە کە پیشەی درووستکردنی سەعاتی لە بنەماڵەکەیەوە بۆ مابووەوە و بەس ئەوانیش ئەو پیشەیەیان دەزانی و تایبەت بە خۆیان بوو، بۆ ئەوەی کاتەکەی پێت بوتایە، یان خۆت سەیری کاتژمێرەکەیت بکردایە، دەبووایە بڕەپارەیەکت پێ بدایە. ئەم پیشەیە هەتا ساڵی ۱۹٤۳ بەردەوام بۆ ئەو بنەماڵەیە بوو.
گرینویچ دواتر بووە شارۆچکەیەک لە نزیکی لەندەنی پێتەختی بەریتانیا و ئەمێستایش بووەتە بەشێک لەو شارە. ناوبانگی ئەو شارۆچکەیە بەهۆی ئەو خاتوونە و بنەماڵەکەیەتی.
وەرگێڕ لە عەرەبییەوە:
#عوسمان_سەمەدی_کتێبخانە

👍8👏1
بێڕێزی بە وشە زانستییەکان
له دوایین کۆنگرەی حیزبدا باس لەوە کرا کە پێویستە ئێمە لە گوندەکانیش چالاکیمان هەبێت. چەند کەسێک، کردیان بە هەرا: خۆ حیزب تەکیەی دەروێشان نییە کە هەموو کەسێک سەری پێدا بکات. تکایە ئەو مارە سڕانەمان لێ مەکەن بە ئەژدیها. هەر ئەوەمان ماوە بۆرەپیاوان بە پینەی ناو لەپیانەوە ببنە هاوماڵی ئێمە. بەڵام چەند کۆنەبەرپرس وتیان: دەی خۆ ئیمە نایانکەین بە برابەش، ئەوان باریان هەر چل مەنە. بەڵام ئەوەش نابێ کە ئێمە هەر بە مەن و گەزی جاران پێوانە بکەین. لە دنیای ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە دەنگی ڕەشوڕووتیش هەیە. دەنا حیزبی ڕەقیب ئەو دەنگانە بە قازانجی خۆی کۆدەکاتەوە. پاش وتووێژی زۆر، کۆڕێک که هەموویان خاوەنی خوێندنی باڵا بوون، بۆ ئەو کارە دەستنیشان کران کە بریتی بوون لە دکتۆرێک، مافناسێک، ڕاوێژکارێکی ئابووری و ئەندازیارێکی کشتوکاڵ. بڕیار درا ئەو کۆڕە سەردانی دێهاتێکی دیاری کراو بکەن. نوێنەری حیزبیش لە ناوچە، پیاوێکی حەمامچی کردە دەمڕاستی خەڵک کە لەو ڕۆژەدا لەلایەن جەماوەرەوە چەند پرسیارێک کە پێشتر فێریان کردبووو، ئاراستەی کۆڕەکە بکات.
کاتێ کە شاندی حیزب گەیشتە ناودێ، خەڵک لە نێو مزگەوت کۆ بوونەوە. کابرای حەمامچی وێنەی ئەلیاس مووسایی لەبەردەمیاندا کزۆڵکەی کردبوو. کە ئیشارەیان پێ کرد، پاش بەخێرهاتن لە لایەن خەڵکەوە، چەندین پرسیاری ئاراستە کرد. یەکم پرسیار ئەوە بوو کە ئێوە چیمان بۆ دەکەن؟ بۆ دێهاتێک کە زۆربەی لاوانی ڕوویان لە شاران کردووە و زیاتر لە خانەی بەساڵاچووان دەچێت تا دێهات. وڵامی ئەم پرسیارە بە جەنابی دکتوری مافناس بوو. فەرمووی: ئێمە پێویستمان به یاسایەکی بنەرەتییە کە گەشەبەخشی کۆمەڵگا بێت. بە پێی ئیدەئالەکانی ڕۆژ، بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و بە پێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام بە شیوەی پلانێکی ڕیالیستی، کە هاوتەریب لەگەڵ مۆدێرنیزاسیۆن هەنگاو هەڵبێنێت.
کابرای حەمامچی وەکوو کەسێک کە زۆر باش لە قسەی دکتور تێگەیشتبێ، وتی: ئەڵبەتە، ئەڵبەتە، ئێوەش هەر بۆ ئێمەتە.
پرسیاری دووهم سەبارەت بە شێوازی دیاری کردنی نرخی گەنم و نۆک بوو. جەنابی ڕاوێژکاری ئابووری فەرمووی: بە پێی ئیستاتیکی فەرمی وڵات و گرافیکە دیاریکراوەکانی دەوڵەتی، ڕادەی هەناردەی ئێمە بۆ دەرەوەی وڵات نزیکەی نەوەد ملوێن دۆلارە، کەچی ڕادەی هاوەردەی ئێمە بۆ نێو وڵات پتر لە یەک ملیارد دۆلارە. بۆ هاوسەنگی نێوان ئەم دوو ڕێژەیە پێویستمان بە ئێکۆنۆمییەکی پلۆتیکاڵە بەڵام بە پاڵپشتی سووشیاڵەوە...
کابرای حەمامچی وایدەزانی کە لە بەیانییەوە گوێزی بۆ دەژمێرن. بەڵام دەیگوت من کاڵەک خۆرم نەک بێستانڕن.
خەڵک وتیان گوندەکەمان قوتابخانەی نییە. جەنابی دکتور فەرمووی ڕوانگەی ئێمە بۆ پێکهاتەی سیستمی پەروەردە لە ژێر کاریگەری نووسراوەکانی زانای مەزن "جان دیووڤی" دایە کە لە کتێبی "لیبرالیسم و کردەوەی کۆمەڵایەتی" بە وردی ئاماژەی پێکردووە.
ئەندازیاری کشت و کاڵ کە تا ئەو کاتە کەس ڕووی دەمی لێ نەکردبوو، ویستی کە سەبارەت بە کشتوکاڵی ئوپتیماڵ، وتارێک بدات کە کابرای حەمامچی وتی کە خۆمان باش دەزانین کە هەر ماڵێک لە نێو دێ مافی ئەوەی هەیە کە چاڵاوی تایبەت بە خۆی هەبێ.
کابرای حەمامچی لە دوایین بەشی کۆڕەکەدا ڕووی کردە خەڵکەکە و وتی: ئەوا ئاغاکان فەرمایشتیان فەرموو دڵنیابن که هەموو کارێکتان بۆ جێبەجێ دەکەین.
پاش ماڵاوایی کۆڕ لە خەڵکی دێ، تا مەودایێکی دوور، گەماڵەکانی ئاوایی بە دوای ماشێنی کومیتەی حیزبدا هەر ڕاوڕاوانیان بوو...
"عزیز نسین / احمد شاملو"
خوێنەری هێژا!
ئەو ڕەشوڕووتانەی کە لە کۆمەڵگا فڕێ دراونەتە پەراوێز ،هیچ دەنگ و ڕەنگێکیان نییە. دەبێ تۆی خوێندەواری خاوەن قەڵەم و خاوەن پێگە، دەردی ئەوانە بهێنیتە پێش چاوان. جا ئەو کاتە سەواد و خوێندەواری تۆ بایەخی هەیە و دەبیتە سێبەری کۆمەڵگا. دەنا قسەی زل کردن بە شێوازێک کە هەژارەکە زۆرتر سەری لێ بشێویت و دوایی هیچیشی بۆ نەکەی، بێ بایەخە و مەبەست لۆتیخۆر کردنی مافی خەڵکە. کایە بە وشە زانستییەکانە. ئەوان کاتێک کە دێنە قسە وەها وشەی قورس و بیانی بەکاردێنن کە خەڵک وادەزانن مانای وتارەکەیان ئەوەندە بەرزە کە ئێمەومانان لێی تێناگەین. کەچی لە ڕاستیدا هەر مانای نییە.
ڕەنگە زمان و قەڵەمی خوێندەواری ئێمە، ئەمڕۆ لە زمانی زانستی دنیا نزیک بێت، بەڵام ئاخۆ لە دەرد و خواستی دڵی خەڵکەکەشمان نزیکە؟ ئاخۆ دەتوانن تیشک بخەنە سەر کێشەکان؟ دەتوانن وێژدانی کۆمەڵگا وەخەبەر بێنن؟
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١٢/٠٨

👍21❤6👏2
Forwarded from عکس نگار
بۆ هاونیشتمانیانی خۆسەویستی بانە و بۆکان و سەقز بەتایبەتی و سەرجەم کوردستان بەگشتی:
وەکوو ئەندامان و بەڕێوەبەری کاناڵی مەلای مەزبوورە، بەداخین بۆ گیانلەدەستدانی ئازیزانی شاخەوان بە هۆی ڕووداوی هەرەسەوە لە چیای کەڵەکەجاڕ. ڕۆحیان شاد و هاوبەشی خەمتانین.
⚫️ تصویر ۶ کوهنوردی بانه ای که متاسفانه به دلیل حادثه ی سقوط بهمن در ارتفاعات هفتاش جان خود را از دست دادند.
▪️عمر عبداللهی
▪️ روناک دانشمند
▪️ کاروان احمدپور
▪️ خالق محمدنژاد
▪️شهلا رحمانی
▪️یاسا صادقی
#بانه_تسلیت🖤
ناردنی بابەت👇
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
وەکوو ئەندامان و بەڕێوەبەری کاناڵی مەلای مەزبوورە، بەداخین بۆ گیانلەدەستدانی ئازیزانی شاخەوان بە هۆی ڕووداوی هەرەسەوە لە چیای کەڵەکەجاڕ. ڕۆحیان شاد و هاوبەشی خەمتانین.
⚫️ تصویر ۶ کوهنوردی بانه ای که متاسفانه به دلیل حادثه ی سقوط بهمن در ارتفاعات هفتاش جان خود را از دست دادند.
▪️عمر عبداللهی
▪️ روناک دانشمند
▪️ کاروان احمدپور
▪️ خالق محمدنژاد
▪️شهلا رحمانی
▪️یاسا صادقی
#بانه_تسلیت🖤
ناردنی بابەت👇
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍14❤7
4_5792122037015152685.ogg
276.2 KB
قسەیەکی خۆش👆👆👆
#N_S :ناردنی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
#N_S :ناردنی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍3👏1
پیرەپیاوی بزۆز
کاتژمێر ۶ ی بەیانی چووم بۆ نانەواخانە، پیرەپیاوێکی کز و داماوم بینی لە بنە دیوارێک هەڵترووشکابوو و لە سەرمادا هەڵدەلەرزی. زۆر بەزەییم پێیدا هاتەوە و لە دڵی خۆمدا وتم لەوانەیە کوڕ و بووک بێحورمەتییان پێ کردبێ و دەریشیان کردوە.
لێی چوومە پێش و، بە نەرم و نیانی دواندم و وتم: مامە گیان ئەوە بۆ بەو بەیانییە زووە لە ماڵ هاتوویتەدەرۆ؟ ئەگەر یارمەتیت دەوێ لەخزمەتتدام.
مامەپیرە بە دڵێکی پڕەوە و چاوی پڕ فرمێسکەوە جوابی دامەوە وتی: باوکم لێم تووڕە بووە و دەریکردووم.
سەرم سووڕما و تاسام، وتم بۆ مەگەر باوکت ماوە؟ وڵامی دامەوە وتی: بەڵێ باوکم ماوە. وتم: دەی لەسەر چی دەریکردووی مامە گیان؟ وتی: کورە بە گوێی باپیرمم نەکردووە و ئاوی دەسنوێژم بۆ نەبردووە. وتم: بۆ باپیریشت ماوە؟ وتی: بەڵێ ماوە و داپیرەم پێرارەکە مرد ئێستا داوای ژنمان لێ ئەکات.
وەڵڵا هەر ئەوەم بۆ کرا هەڵاتم. هەر خەریک بوو شێت بم لەم بەسەرهاتە
✍تیشک

👍3🥰3
مەلایەک بۆ بەڕێکردنی ڕەمەزان دەچێ بۆ دێیەک، دەبینێ کەس بەڕۆژوو نیە. ئەمیش چوونکە غەریبە هیچ ناڵێ. پارشێوێک کە هەڵدەسێ لەگەڵ خێزانی پارشێو بخۆن، تەماشادەکا خەڵک هەموو هەستاون و پارشێو دەکەن. زۆری لا سەیردەبێ، هەربۆیە پرسیاریان لێدە کا کە هۆی ئەوکارەیان چیە؟ لەجوابیدا دەڵێن: ئای مامۆستا، خەریکی کافرمان کەی؟ ئەی کە ڕۆژوو ناگرین خۆ لانیکەم با پارشێوەکە بخۆین با ئێجگار گوناحبار نەبین مەلاگیان!!
#بۆکان_مەولوود_باستانی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
#بۆکان_مەولوود_باستانی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
👍12🥰1
جوانترین ژنەکان، ژیرترین و زاناترین ژنەکانن.
٨ی مارس لە ئافرەتانی کاناڵەکە و سەرجەم ئافرەتانی جیهان پیرۆز🌹🌹

❤3👍3