Telegram Web Link
Forwarded from Zagros
٨ۍ مارس چلۆن بووە ڕۆژی جیهانی ژن؟

٨ی مارسی  ساڵی۱۹۰٨، خاوەنی کارگەیەکی چنین و ڕێسان، دەرگای کارگەکەی لەسەر کرێکارە ژنەکان داخست و کارگەکەی ئاگر تێبەردا. دوای دەرکەوت کە مەبەستی لەم کارە قێزەونە لەبرچاوخستنی کارەکەیان و ئیتر کەمکردنەوەی مووچە(مەعاش)ی ئەو ژنانە بووە کە لەوێدا وەکوو کرێکار بە ئێشی چنین و ڕێسانەوە، خەریک بوون. ئەم جینایەتە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ۱۲۹ کرێکاری ژن و ئیتر ئەو ڕۆژە وەکوو ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و بەبیرهێنانەوەی ئەو کوێرەوەرییانەی بەدرێژایی مێژوو بەسەر ئەم بەشە لە کۆمەڵگادا هێنراوە دیاری کرا.

وەرگێڕ لە عەرەبییەوە:
عوسمان_سەمەدی

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍7
٨ۍ مارس چلۆن بووە ڕۆژی جیهانی ژن؟

٨ی مارسی  ساڵی۱۹۰٨، خاوەنی کارگەیەکی چنین و ڕێسان لە ئامریکا دەرگای کارگەکەی لەسەر کرێکارە ژنەکان داخست و کارگەکەی ئاگر تێبەردا. دوایی دەرکەوت کە مەبەستی لەم کارە قێزەونە لەبرچاوخستنی کارەکەیان و ئیتر کەمکردنەوەی مووچە(مەعاش)ی ئەو ژنانە بووە کە لەوێدا وەکوو کرێکار بە ئێشی چنین و ڕێسانەوە، خەریک بوون. ئەم جینایەتە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ۱۲۹ کرێکاری ژن کە زۆرینەیان بەریتانی ئیتالی بوون. ئیتر ئەو ڕۆژە وەکوو ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و بەبیرهێنانەوەی ئەو کوێرەوەرییانەی بەدرێژایی مێژوو بەسەر ئەم بەشە لە کۆمەڵگادا هێنراوە دیاری کرا.
بڕێ جار بێزم لە هەموو سیستەمی سەرمایە دێ.

وەرگێڕ لە عەرەبییەوە:
عوسمان_سەمەدی

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍31
کاک مەحموود وتی ساڵانی زوو، لەبیرمە  ڕەمەزانێک  باوکم بڕیاریدا بەڕۆژوو بێ. کۆتایی مانگی ئاخری بەهار بوو قەراربوو بەیانی بچین بۆ درەوی جۆ.
باوکم لە ماڵەوە فلاسکێکی پڕ کرد لە سەهۆڵاو و دای بە کۆڵی منا بۆ دەشت. وتم بابەگیان خۆ تۆ بەڕۆژوویت و منیش ئاوی سارد ناخۆمەوە ئیتر ئەمە بۆ ببەین؟
وتی ڕۆڵەگیان ئەزانم کە تۆ ئاوی سارد ناخۆیتەوە، اڵڵەی خوام ئەکرد قوززەڵقورتت ئەخواردەوە، بەڵام من خەمی خۆممە با ئەگەر لەبیرم چوو کە بەڕۆژووم، ئاوی سارد بخۆمەوە.


#بۆکان_ئاڵا
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰9👏3👍2
کابرایەک ناوی ڕەمەزان بوو.
جمعەیەک لە مزگەوت مەلا باسی ڕەمەزانی ئەکرد.
کابرایش منداڵێکی زۆر هاری هەبوو، دەستی لە پشتی باوکی دەدا و دەیوت:
باس باسی تۆیە نێرەکەر!

#داربەڕوو
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍5
پیاوێک لەم دەورووبەر ئێمەدا هێسرێکی ئەفرۆشت، مشتی گرتبوو لە دە ملوێن، مشتەرییەکی بۆ پەیدا بوو و یەک قسە وتی بەدوانزە ملوێن ماڵم بێت، ئەمە کابرای خاوەن هێسر بە کابرای مشتەری ئەڵێ: ئاخر تۆ ئەتوانی من بخەڵەتێنی؟ پێت وایە ڕیشم بەبەر خۆرەوە سپی کردووە؟ مادەم بە کەرم ئەزانی، هەرسێ تەڵاقم کەوتبێت لەو دەملوێنە دە قرانی کەم بێت نایدەم.

بڕێک کەسیش لە زەرەر و قازانج، لەدۆڕان و سەرکەوتن، هەر ئەونە تێگەیشتوون.

#گومارەلەنگ_عەلی_ڕاوەند

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏4👍2🥰2
@malaymazbura
<unknown>
ژیلا(ژیرلە) و مەرێ:
یەکەم پەرلەمانی جیهان لە کوردستان #هەورامان بووە
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
حەڵەبجە
عوبەید کێیە؟/عیسا ئەحمەدی
شیکارییەکی کاک #عیسا_ئەحمەدی بۆ ئەو شیعرە بەرزەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس کە بۆ حەڵەبجەی شەهیدی نووسیوە.

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6👏1
دەستەیەک مناڵ چووین بۆ چنینەوەی نەورۆزانە، لە درگای ماڵێک کابرایەکی سمێڵ قەوی چوارشانە لە حەوشەکەدا وێسابوو.
گشتمان بە ڕایەک وتمان:
"سەری ساڵ و بنی ساڵ
یاخوا نەمرێ گەورەی ماڵ"
چەند جار دووبارەمان کردەوە. هیچ خەبەرێک نەبوو و هیچیان پێ نەداین. ئینجا یەکێکمان کە زۆر قۆشمە بوو، بە دەنگی بەرز هاواری کرد:
"سەری ساڵ و  بنی ساڵ
لە قوونت بەم خاوەن ماڵ !"
وەڵا مناڵ هەموویان یەکی بەلایەکا دەرچوون، کابرا هاتە دەرۆ و کوڕەی گرت و ۳ هێلکەی پێدا و ، وتی: وەڵا حەقی خۆم بوو وام پێ بڵێی!


سەرچاوە:
قسەی خۆش با ون نەبێ

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6👏4🥰3
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
دەس کەوتی نەورۆزی ئەمساڵ

    کاتی خۆی دانیشتووانی یەکێ لە دێهاتەکانی سەر بە شاری سنە تێکڕا بون بە تۆبەکار و بون بە موریدی ماڵی شێخ..... جگە لە مام فەرەج، کە کاری بە کەس نەبو.
جارێک پیاوانی ئاوایی دەورەیان دا و وتیان مام فەرەج تۆ چۆن هاودەنگی ئەم خەڵکە نیت؟ و بە زۆر باڵ کێشیان کرد بۆ مزگەوتی دێ. مام فەرەجی هەژاریش لە ناوەڕاستی  مزگەوت دانیشت. جا موریدان بڕێ جار توشی جەزبە ئەبن یانی جاری وا هەیە بە بیستنی ناوی موراد یان شێخەکەیان لە پڕ بە دەنگی بەرز هاوار و قریوەیەک ئەکەن. کابرای لای شانی مام فەرەجیش لە پڕدا تووشی جەزبە بو. مام فەرەجیش لەترسان بایێکی دەنگ زلی لێ بەربوو، بە جۆرێک کە بۆی پینە نەئەکرا. بۆیە هەستایە سەرپێ و وتی بە خوا تەنیا ئاواتت ئابڕووبردنی من بو ، کە مورادت حاسڵ بو. ئیتر هاتەدەر و تا دوا ڕۆژی ژیانی نەچووە مزگەوتەوە.
ئێستا خەڵکی ئێمەش بوونە بە چیرۆکی مام فەرەج.
هەر دە پازدە ڕۆژ پێش نەوڕۆز لە پڕ لە لایەن تاقمێکەوە موبایلەکەیان پڕ ئەبێ لە وتار و کلیپ و نوسراوەو و کورتە پەیام لە باسی خراپە و گوناحی ئاگری نەورۆز! یەکێک ئەڵێ هەر ژنێ بە دەوری ئاگری نەورۆزدا هەڵپەڕێت لە قیامەتا بە قژی خۆی شۆڕی ناو ئاگری ئەکەنەوە. یەکێ تر ئەڵێ ئەو هەمو دارە کە ئەیسوتێنن و ئەیکەن بە دوکەڵ، بۆ ژینگە زۆر خراپە. وتار بێژیک ئەڵێ کاتی نەورۆز کافرەکان ئاگریان ڕژاندوە بە سەر حەزرەتی پێغەمبەرا و ئەمە چێژنی کافرانە. بەشێکیان لێمان ئەبن بە مێژووناسی مێژووی کورد و بە دەیان بەڵگە پێمان ئەسەلمێنن کە کاوەی ئاسنگەر تورک و فارس بووە و زوحاکیش پادشای کوردان. یەکێ تر ئەنووسێ تکایە لەم ڕۆژانە دا جلی جوان لە بەر مەکەن با دڵی هەژاران و نەداران هەڵنەقرچێ!
 جا ئەم بەزمەمان پێ ئەگێڕن هەتا بەسەرچوونی نەورۆز! هەر کە نەورۆز دوایی هات ئەم بەڕێزانە دەچنەوە سەر ئیش و کاری پێشوویان و ئەوەی بە بیریانا نایەت، دڵی هەژاران و نەداران و مێژو و کەلتووری کورد و ژینگە و ... هەر هەمووی هەڵدەگرن بۆ نەورۆزی داهاتوو!
بە پێی ئەزمونی ئەم چەن ساڵەی دوایی،  ئەم بەڕێزانە تەنیا ئاواتیان تاڵکردنی خۆشی خەڵکە و بەم گەلە هەژارە ئەم دو ڕۆژەش ڕەوا نابینن کە بێ خەم دانیشن.
جا لێرەدا ئەوەی کە جێی سەرنجە ئەوەیە:
 ئەوانەی کە ئاگری نەورۆز هەڵئەکەن هەر کوردی موسڵمانن و ئەوانەش کە دژ بە نەورۆزن هەر موسڵمانە کوردەکانی خۆمانن!! جا بۆ وایە؟
 وڵامی ئەم باسە هەر لە دڵی پرسیارەکەدایە:
زۆربەی ئەوانەی  نەورۆز ئەکەن بە هێمای یەکیەتی و یەکگرتوویی، بە بێ جیاوازی لە نێوان زاراوە و شار و گوند و دەوڵەمەند و بێ هێز، کوردن و موسڵمانن؛ یانێ پێش لەبەرچاو گرتنی پانتایی جیهانی ئیسلامەتی، هەوڵی پاراستنی کوردی لێ قەوماو ئەدەن و کەلتووری کورد و هونەری کوردیان لا پیرۆزە و بە سرودی «ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە  هاتەوە» جەزبەیان لێ دێ.
ئەوانی دیکەیش موسڵمانی کوردن و لە پێش هەمو شتێ کوردستان ئەکەن بە قوربانی فڵان عالمی عەرەب. جەزبەیان بە دەنگی سامی یوسف و شجریان لێ پەیدا ئەبێت و وتەی فڵان زانایان  لا پیرۆزە، نەک شێعری قانع و هەژار و هێمن. کوردستانیش یان تەنیا بۆ ئەوە ئەبێ کە بیکەن بە پێگەو ببێ بە "مملکة العربیە الثانویه"؛ بە بێ دەنگی ماملێ و زیرەک، بەبێ شێعری پەشێو و شمشاڵی قالەمەڕە و ئاگری نەورۆز!
یەکێک نیە پێیان بڵێ ئێوە کەی کەلتوور و نەریتی کوردیتان لا گرینگ بووە!؟
ئەم خەڵکە تەنیا کاتێ بڕواتان پێ ئەکا کە جگە لەو چەن ڕۆژەی نەورۆز باقی ڕۆژانی ساڵیش باسی مێژوی کورد بکەن و ژینگەی کوردەواری بپارێزن و دڵی هەڵقرچاوی نەداران و هەژارانی کوردستانتان لا گرینگ بێ و ئاو پرژێنی بکەن.


ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
17👍7
ئەندامانی بەڕێزی کاناڵی #مەلای_مەزبوورە، نەورۆزی ۲۷۲٥تان پیرۆز. با هەموومان بەیەکەوە بلێین:

⭕️⭕️ #نا بۆ #ترقە💥💥💥 و تەقوتۆق و #تایەئاگردان لە نەورۆزدا.



#بەڵێ بۆ #هەڵپەڕکێ و #شادی و کروونەوەی #ئاگر🔥🔥🔥

تکایە بڵاوی بکەنەوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍83
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەقڵێکی خۆش😂

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
3🥰3👍1👏1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تەنزێکی #تاڵ لە شێعرێکی #شیریندا.
شاعیر: محەمەدسدیق کەریمی

تکایە بڵاوی بکەنەوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍53
جێگای سەرنجی ئەوانە بەناوی دینەوە دژایەتی جێژنی نەورۆز دەکەن. با بزانن ئێوە لە مامۆستا عبدالکریم مدرس زاناتر نین. ئیتر ئەوەندە دژی خەڵک مەوەستنەوە.

گەورە زانا و بیرمەندی کۆچکردووی کـورد مامۆستا "عەبدولکەریمی مودەڕیس" دەربارەی جەژنی نەورۆز دەفەرمووێ:

«جەژنی نەورۆز جەژنێکی ناسراوی سەردەمی ئیسلام و پێش ئیسلامە، ھیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینیی ئیسلامدا نییە. جەژنی نەورۆز دروشمێک نییە بۆ فەساد، بەڵکوو جەژنی ھاتنی بەھار و شادیی کوردە.»

تکایە بڵاوی بکەنەوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍23
Forwarded from مەلای‌مەزبوورە(طنز) (Zagros)
ئەندامانی بەڕێزی کاناڵی #مەلای_مەزبوورە، نەورۆزی ۲۷۲٥تان پیرۆز. با هەموومان بەیەکەوە بلێین:

⭕️⭕️ #نا بۆ #ترقە💥💥💥 و تەقوتۆق و #تایەئاگردان لە نەورۆزدا.



#بەڵێ بۆ #هەڵپەڕکێ و #شادی و کروونەوەی #ئاگر🔥🔥🔥

تکایە بڵاوی بکەنەوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍41
Forwarded from عکس نگار
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "عێراق" دەڵێ "لە سەردەمی ئیمام عەلی دا بەبۆنەی نەورۆزەوە شیرینی دابەشکراوە."

کامەران سوبحان، نووسەر و رەخنەگر، شەوی چوارشەممە (19-3-2025) لاپەڕەیێکی رۆژنامەی عێراقی بڵاوکردەوە کە تێیدا لەبارەی نەورۆز گفتوگۆ لەگەڵ مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس کراوە. کامەران سوبحان نووسیویێتی چاوپێکەوتنەکە بۆ ئەوە کراوە "مامۆستا بڵێت: نەورۆز، جەژنی کورد نییە و جەژنی فارس و ئاگرپەرستییە." بەڵام ئەو زۆر زانایانە وەڵامی داوەتەوە.

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس وەک کامەران سوبحان ئاماژەی پێکردووە لە هەڤپەیڤینەکەدا "زۆر زانایانە دەڵێت: جەژنی نەورۆز، جەژنێکی ناسراوی سەردەمی ئیسلام و پێش ئیسلامە، هیچ دژایەتیێکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان دا نییە. جەژنی نەورۆز درووشمێک نییە بۆ فەساد، بەڵکو جەژنی بەهار و شادیی کوردە."

⭕️⭕️ #نا بۆ #ترقە💥💥💥 و تەقوتۆق و #تایەئاگردان لە نەورۆزدا.



#بەڵێ بۆ #هەڵپەڕکێ و #شادی و کروونەوەی #ئاگر🔥🔥🔥

تکایە  بڵاوی بکەنەوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
7👍4
مناڵ بووین بۆ چنینەوەی نەورۆزانە نزیکەی ۱۰مناڵ چووینە حەوشەی ماڵێک مناڵێک بە بانەکەوە ئەگریا. بە گشتمان هاوارمان کرد:
شەوشەوبەراتێ، خوا ۷کچ و کوڕتان باتێ.
دایکی مناڵەکە وتی: کورە خوا ئەویشمە لێ بسێنێ.
وەڵا  ئێمەیش دیمان تووڕەیە بە پەلەپڕووزێ ڕامانکرد.

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری.

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

⭕️⭕️ #نا بۆ #ترقە💥💥💥 و تەقوتۆق و #تایەئاگردان لە نەورۆزدا.



#بەڵێ بۆ #هەڵپەڕکێ و #شادی و کروونەوەی #ئاگر🔥🔥🔥

تکایە  بڵاوی بکەنەوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰4👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڕاوچییەکان گوێ لەم بەسەرهاتە دڵتەزێنە بگرن. تکایە ئیتر بەسە

تکایە  بڵاوی بکەنەوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍3👏2
چەن ڕۆژ لەمەوبەر چووم ددانی عەقڵ بکێشم، کابرای دانکێش زۆرێک خەریکبوو بۆی دەرنەدەهات، سەرنجم دا لەبەر خۆیەوە  پەیتاپەیتا ئەیوت: حەمید مەترسە، ئەمە بەس نەشتەرگەری(جەڕڕاحی)یەکی سادەیە و خێرا تەواو دەبێ.
وتم دکتۆرگیان من حەمید نیم.
وتی ئەزانم تۆ ناوت حەمید نیە، حەمید خۆمم خۆم.

#زانیار_محەمەدی

📚کۆپی تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپیدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
وێنەیەک لە کۆڵبەرێک

محەمەدی خەیاڵ ، ئا خۆیەتی ، خەیاڵە و ئەفڕێت ، ئەو محەمەدانەی بینیوە تاشەبەردێک وەک قاڵییەکەی سلێمان هەڵیگرتوون تا ئەو خواری خواری مل شکان ، ئەوانەی دیوە بەفر بە خەیاڵی حەسانەوە بردوونی تا دوا چۆڕی ئارام گرتن ، تا دەرچوونی ماندوویەتی ژیان .
محەمەد خۆیەتی ، خەیاڵیشە ، کۆڵێک ئومێد تا هەناوی بێ ئاگا لە پیلانەکان ، هۆنینەوەی ئەو هۆنیایانەی چاوی ڕەشی مەعسوومییەتن ، خۆیەتی نە ئەزانێ سیاسەت چیە و نە خواوەندیش لە هەڵگرتنی ماندوویەتییەکانیا سووچێکی یارمەتیدانە .
محەمەد حەسرەتی ئەو ماشینە تیژڕەوانە ڕێگاکان بە شەوارە ئەخەن ئەهێنێتەوە بەڵکوو سەیرانێکی ئاسوودە ، بەڵکوو گەشتێکی چەن شار ئەولاتر بەو فریشتانە بکات سەریان لەو هەموو حەسرەت و تامەزرۆییانەی خۆیان سووڕماوە .
محەمەد خۆیەتی و خەیاڵیشە ، خەیاڵیشە و تەنیا دونیای بیرکردنەوە بێ دەنگەکانی ناو ڕێگە پێی ئەبەخشن ، ئەو خەیاڵانەی چڵی دەوەنێک ئەیان پاترێنێت ، بەردێکی بێ خەبەر لە کەوتن هەڵیان ئەخات ، هەزاران جار محەمەد لە ترس هەڵکەوتووە ، هەزاران نوقڵی فیشەک تامی مەرگیان تا بینەقاقای نەگەڕانەوە پێ چەشتووە ، من ئەیبینم جلەکانی بۆنی مەرگیان لێ دێت ، تۆزی دەربازبوونێکی شانسی لە ڕۆحی ئەتەکێنێت کە چاوی بە ماڵەکەی ئەکرێتەوە .
محەمەد خۆیەتی لەو واقیعانەی کردوونی بە خەیاڵیترین خەون و خۆزگە ، خۆیشی هەر هەمان دووپات بوونەوەی هاتنەوە دەست خاڵییەکان ، ئیزرائیل تەنیا مەلایەکەتەی ناو قامووسە چەن وشەییەکەیەتی ، سیاسەت دوایین قسەی درۆ و بێ ڕەحمی کوشتنە کە ناوچاوی هەر ئەوەی هێناوە .
محەمەدی خەیاڵ ، نە خەیاڵەکانی مۆدە و تیپی سەردەمن ، نە خۆیشی ئەزانێ کامیان بکاتە بنەی گرتنی دوایین مەلی تاسەکانی ، مردنیش لە ماڵیان نەبڕاوە ، هێشتا شیرەخۆرەی هاتن بوو کاکی پەنای ڕووخا بەسەر خۆشەویستی نیشتمانا ، تووایەوە بە جەستەی ئازادییا ، باوکیان سەری لەو جۆرە مردنە ڕووتەڵانە سووڕمابوو کە بردیەوە ، دایکی ئاخ دایکی ، ئەو ژنەی پەلاماری ناهەقییەکانی ئەدا نەوەک چۆلەکەیەکی بگرن ، نەوەک پەڕێک لە باڵی خەمەکانی بکەنەوە و سووتانی جەرگی بیر بەنەوە ، کەچی هەر مردن نزیکترین هاوڕێی شەوانەیەتی ، کەچی نان ئێستاش گرانترین بایی بوونیەتی ، محەمەد زۆرتر لە خۆی ئەچێت تا خەیاڵەکانی ، زۆرتر خۆی ئەهێنێتەوە تا چاوەڕوانییەکانی مناڵەکانی ، زیاتر لە خۆی ڕاماوە تا خەونە پرتەقاڵییەکانی ، محەمەد ئەزانم ڕۆژێک ونیش نەبێت بڕێک سەردانی شەوانەی سنوورە دەستکردەکان جێ ئەهێڵێت ، شەوانی سەرمابردوو بە بیرەوەرییەکانی خاو ئەکاتەوە ، ئەو جنێوانە ئەگێڕێتەوە سەربازێک کەرامەتی خۆی پێ شکاندووە ، ئەو دەرجەدارانە بە ڕسوایی ئەناسێنێت فیشەکیان بە خۆزگەکانیەوە ناوە ، محەمەد هەزاران جار شەهید بوونەکانی هاوچارەنووسەکانی تۆمار کردووە لە دەفتەرێکی بچووکی بەر باخەڵی ئارەق کردووی ڕاکردنە ترساوەکانی ، محەمەد خەونێکە هەموو شەوێک ڕائەچڵەکێ لەو کەوتنە خوارەوانەی گابەردێک هەڵی ئەخزێنن ، ڕنوویەک غەرقی هەناسەبڕکێی پاش بێداربوونەوەی ئەکەن ، محەمەد خەونەکانی و خۆیشی و خەیاڵەکانی لە یەکتر ناچن ، لە یەکیش ئەچن و بە ئاسانی لە خۆیان تێپەڕ ئەبن ، ئاخ لە خەمی تۆیش محەمەد.



تێبینێ: من خۆم ئەو محەمەدە وەکوو نموونەیەک لەو محەمەدانە لەنزیکەوە دەناسم. بەڕاستی کاک حەمەدەمین جوانی وەسف کردووە.

#حەمەدەمین(هەوراز)_ئەحمەدی چاوگ

📚کۆپی تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپیدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6👏31
جێژنی ڕەمەزان لە موسوڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت

🌙بەڕێوەبەرایەتیی کاناڵی مەلای مەزبوورە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12👏1
2025/10/22 20:12:14
Back to Top
HTML Embed Code: