Telegram Web Link
ئەوانە لە جێژندا، شوکلات زۆر ئەخۆن وریا بن😂😂😂

کاک سەعدی زۆر سوعبەتچیە و هەمیشە لێوەکانی بە پێکەنینن و مەجلیس و کۆبوونەوەکانی بە قسەخۆشەکانی ئەڕازاندەوە.
جەژنی ڕەمەزان بۆ گەردنئازایی چووین بۆ ماڵی کاک ڕەحیم و دوایی جەژنەپیرۆزە و گەردنئازایی شوکلات(جیقڵاتە)یان هێنا. هەموو خۆمان حازرکردبوو کە کاک سەعدی بکەوێتە قسەکردن بەڵام دەمی قونجاندبوو و بە ئیشارە و جووڵەی سەر جوابی ئەداینەوە. زۆر سەرمان سووڕما و من لە دڵی خۆما وتم لەوانەیە ئەم ماڵە بە تازەیی ئازیزێکیان مردبێ کە سەعدی دەم ناکاتەوە و قسەی خۆش ناکا.
سەرتان نەهێنمە ئێش کە لەو ماڵە هاتینەدەرەوە  ئەو هەر بە ئیشارە خواحافیزیشی لە خاوەنماڵ کرد. ئیتر تاقەتم نەما و پرسیم ئەری سەعە(سەعدی) بۆ دەنگت نەکرد ئێمەیش بێدەنگ بین!!??.
سەعدی دیانە مەسنووعیەکانی دەرهێنا کە جیقڵاتەیەک لکاندبوونی بە یەکا و وتی:
ماڵتان بە قوڕ نەگیرێ دەمم نەئەکرایەوە قسە بکەم،  ئاخر ئەوە جیڵاقەتە بوو دایاننابوو بۆمان یان چەسپی دووقلوو??

دیانی مەسنووعی: ددانی دەستکرد

#عوسمان_کتێبخانە

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری.

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
1👍1🥰1
فەقێ عەوڵای ڕەفێقمان بۆ مەلای ڕەمەزان هەتا جێژن، بووبوو بە مەلای ئاواییەک. خەڵکی ئاوایی بەیەکەوە کۆک نەبوون و نێوانیان خۆش نەبوو. مەلا عەوڵا بە وەزعە دەزانێ و لە نوێژی جەماعەتدا هەرچی دەڵێ ڕەحمەتی خواتان لێ بێت ڕێک بن،  کەس وەڵامی ناداتەوە و ئامادەنین لە تەنیشت یەکەوە بوەستن. ئەمجار ڕوو دەکاتە خەڵکەکە و ئەڵێ: دیارە ئێوە بە قسەم ناکەن، کەوایە لە قو...ی ئەو کەسە بەرم ڕێک ناوەستێ.
ئیتر ئەوەندە ڕیزەکەیان ڕێک ئەبوو، مێش بەنێوانیاندا تێپەڕ نەدەبوو.

#بۆکان_مەولوود_باستانی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
وتەکانی فەقێ ‌ساڵە(صالح) ـ  ١٨+
تێبینی:
١- بۆ سەرووی ١٨ ساڵ نووسراوە!
٢- ئەو نەقڵانە، نەقڵی پیاوانە، تکایە خانمەکان مەیخوێننەوە!
خۆ دەشزانم بە قسەم ناکەن، ئەگەر خوێندتانەوە وەباڵ بە ئەستۆی خۆتان. لانیکەم ئەوانەی خوارەوە مەخوێننەوە. مادام ھەر دەیخوێننەوە چ بکەم؟ ھەر دەتوانم داوای لێبوردن بکەم، چون دەر مەسەل موناقیشە نیست دایکم!
* فەقێ‌ ساڵەی ڕەحمەتی زۆر جار ئەگەر باسی کەسێکی بێ‌دین دەکرا، دەیگوت؛ ئەشهەدوبیللا دیومە ڕۆژوو بخوا، بەڵام نەمدیوە نوێژ بکا!
* فەقێ ساڵە ڕۆژێک دەچێ سەوزی بکڕێ، کابرای سەوزەفرۆش ھەر بە شیلانگ ئاو بەسەر سەوزییەکان‌دا دەکا، فەقێ ساڵە دەزانێ کابرا بۆیە ئەو کارە دەکا کە سەوزییەکە قورستر بێ، دەگەڕێتەوە پێی دەڵێ: کاکە بێ‌زەحمەت کیلۆیەکم ئاو بدەیە چڵەچڵەش سەوزی تێدا بێ!

* ئاشنایەکمان بوو زۆر قڕنیس بوو، لەوانە بوو کە دەتگوت ھەر ددانێکی بە سەد ساڵ ھاتووە، فەقێ ساڵە دەیگوت: شەرتبێ ئەو کابرایە ڕقی لە ددانێتی چون نانی پێ دەخوا، گوو ناکا دەڵێ با برسیم نەبێ، دەشیگوت: ئەوە مێشی لێ بکەوێتە ناو ماستاوەوە، شەرتبێ دەری دێنێ ھەتا ھەر دووک باڵی تێرتێر نەمژێ، فڕێی نادا!

* گەوادی وەک کەوشی تەنگ وایە چەن ڕۆژی یەکەم پیاو ئەزیەت دەکا، دواتر ڕادێ.

* گەوادی چەن دەرەجەی ھەیە؛ دەرەجە ھەرەباشەکەی ئەوەیە کابرا ژنی خۆی بفرۆشی، دەرەجەکانی دیکەی ئەوەیە خاک بفرۆشێ، دزی بکا و ... .

* دەیگوت: پیاو ھەتا لە مەجلیس لێی بەر نەبێ، نازانێ بەعەدەب دانیشێ، جا ئەوجار پاشنەی لێ جووت دەکا، ناھێڵێ نەفەسی بێ و عال و سال دادەنیشێ.

* فەقێ ساڵە بە كابرای سەقیل و قڕنیسی دەگوت: ئەوە گوونەکەرێکە، ماڵتە کۆڵەوەژ لە قوونی بڕی، چەوری ناکا! [ھەر بە وشکی دێتەوە دەرێ ھیچی لێ ھەڵناوەرێ]

* ھەرگا یەکێک قەلی لە قوون دەفڕی، واتە لەسەر "دان" دەگیرا، فەقێ ساڵە دەیگوت: بەستەزمانە لەسەر نوێژگێڕانەوە گیراوە!

* ئەگەر کەسێک بەجۆرێک داوای پارەی لێ کردایە، دەیگوت: کەس نا من! جا من چم ھەیە؟ شەرتبێ ئەوەی جیڕەی بێ قوونمە!

* فەقێ ساڵە دەیگوت: ژن ئەگەر لە شوویەک زیاتری کرد ھەمیشە ھەناسەسارد و ڕەنج‌بەخەسارە؛ چونکە ئەگەر "قەڵافەتی" مێردەکەی ئێستای لە مێردەکەی پێشووی چکۆڵەتر بێ، دەڵێ ھەی عەمرم نەمێنێ ئەوم بۆ لەکیس خۆم دا، ئەگەر گەورەتریش بێ، دەڵێ ھەی دەستی شکاوم حەتمەن لەوەش گەورەتر ھەیە و من لێی بێبەشم!
(ھەڵبەت من دەنووسم قەڵافەت، تۆ بە شتێکی دیکەی بخوێنەوە!)
* ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ شتوومەک گرانتر دەبوون؛ ڕۆژێک فەقێ ساڵە گوتی: ئەگەر نەمرم لەم مەملەکەتە ئەو ڕۆژە دەبینم هێلکەیەک گانێک بکا!

سەرچاوە:
✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"

کەریم بەختیاری واشینگتۆن
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍14
Audio
تەنزی #سەیرانی_سێزدەبەدەر. بینێرە بۆیان

ویژدانەن وانیە؟😂😂😜

دەسخۆشی بۆ ئەو هاوڕێ #بانەییەمان

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
👏4👍3
Forwarded from Zagros
با منداڵەکانمان بەخوێندنەوە ڕابهێنین

مێهراد سەفەریان، کوڕی مامۆستایان: کاک کامیل سەفەریان و خاتوو ش. سەجادی، تەمەنی  ٨ساڵە و پۆلی دووهەمی سەرەتاییە. باوکی ئاگاداری کردین، ۸۱ بەرگ کتیب و ۴۲۰۱ لاپەڕە دەقی لەم نەورۆزەدا خوێندووەتەوە.


قسەوبەسەرهاتی خۆش👇
@malaymazbura

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
👏91
برادەرێکم دووکاندارە. چەند کەسێک بڕیارمان دا کە بچین سەفەرێک بکەین. ئەو وتی بە خوا زۆرم پێ خۆشە بەڵام  بە خوا  تا ئێستا چەندین جار ویستوومە بچمە سەیران یان سەفەرێک بەڵام هەر جارەو مشتەریەکانی دووکانەکەم  نەیانهێشتووە بچم. کاک ڕەسووڵ(مستعار) کە خەڵکی نۆدشەیە و خەڵکی نۆدشەیش هەر بە عام قسەخۆشن وتی: هەتیو بێ بابڕۆین، ئەوەندە گوێ بە مشتەری مەدە، تەڵاقم کەوتبێ مشتەری وەسە بەرەتووک(تووکەبەر) هەر بیتاشی هەر دێتۆ.

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری.

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍92👏1
هەموو فەسڵێک فەسڵی خودایە

لە سەرەتای وەرزی بەهار چووم بۆ ماڵی خاڵۆم لە ئاوایی ... شەوی یەکەم خاڵۆژنم زەحمەتی کێشا کەنگری سوور کردەوە . زۆر بە تام و لەزەت بوو بۆ بەیانی نانی نیوەڕۆ گیلاخەی ساز کرد بۆ شێو مەنێ و ڕۆژی دواتر لە قازیاخە و گۆزروان و ... بۆ ڕۆژی سێیەم هەر سەر لەبەیانی لە خەو هەستام وتم خاڵۆژن گیان تۆ خوا خۆت مەخە زەحمەت، کەمێک هەوسارەکەم شل کە خۆم ئەچم لە قەراخی ناودێ ئەلەوەڕم و دێمەوە

تیشک

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6🥰1
‌‌بە دوای ڕاستییەکاندا

هەر دوو کوڕەکەی لەدەرەوەی وڵات دەژیان. لەمێژە چاوەڕێی هەواڵێک لە لایەن ئەوانەوە بوو، بەڵکوو بزانێت لە کوێن و چی دەکەن. کەچی ئەو ئێوارە ڕێبوارێک ڕۆژنامەیێکی هێنا کە تێدا وێنەی هەردوو کوڕەکەی لە چاپ درابوو. پاش نوێژی شێوان چووە ماڵە‌‌‌‌دراوسێ و لە دوای چاکوچۆنی، ڕۆژنامەی دایە دەستی کوڕی دراوسێ هەتا بۆی بخوێنێتەوە و بزانێ لەژێر وێنەکەدا چی نووسراوە. کەچی کوڕە وتی: ئەم ڕۆژنامە هی وڵاتی خۆمان نییە و منیش سەرم لێی دەرناچێ. کابرا هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا. باوکی کوڕە وتی: مامەسۆفی دڵگیر مەبە. خۆ هێشتا نازانین لە ڕۆژنامەکەدا چی نووسراوە. مامە سۆفی وتی: ڕاستە کە من نەخوێندەوارم، بەڵام ئەم سەر و ڕدێنەشم لە بەر هەتاو سپی نەکردووە. چەند جاری دیکەش ڕووی داوە، کاتێ وێنەی کوڕی هەژارێک لە ڕۆژنامان لە چاپ دەدرێت، نەشەمە و نشوومەی باش نییە و دیارە شتێکی تاڵ قەوماوە.
منی هەژار ئەگەر سەرجەم  داراییەکەم ببەستی بە کۆڵ کەروێشکدا، تانجی نایگاتێ. کوڕانی من لەبەر تەنگانەی ژیان و بە ئاواتی ژینێکی باشتر هاوڕێ لەگەڵ چەند لاوی دیکەی خەڵکی ناوچە، ئاوارەی هەندەران بوون. بەڵام وا دیارە بەرگی ڕۆژڕەشی ئێمە هەر بە تەشیی مەینەت ڕێسراوە.

بەیانییە و هێشتا ئاوەنگ(شەونم)  لەسەر پەڕەی گوڵان ماوە. جریوەی چۆلەکە و سەیرە لەنێو دارانە و بۆنی گیابەند و بیزا تێکەڵ بە بۆنی بارانە. باڕە و بۆڕەی ئاژەڵان ناو دێی پڕ کردووە. پیاوان قۆڵیان هەڵماڵیوە و چوونەتە جووت و جۆماڵ. ژنان و کچان لە ڕێی کانین. ئەوا مامە سۆفی لە ماڵ دێتە دەر. دوێنێ‌شەو هەتا بەیانی دەتگوت خوێیان لە چاوی کردبوو. سەیری ئاسمان دەکات. وەکوو بڵێی بارێکی قورسی لەسەر شانە. بیستبووی پیاوێکی وێنەگر چەند ڕۆژە لەگەڵ خێزانی لە نێو دێ نیشتەجێن. دەیانگوت ژنی کابرا شارەزای زمانی ئینگلیزییە. چووە بەردەرکەیان و تکای کرد کە بەڵکوو خانم بێت و هەواڵی ژێر وێنەکەی بۆ بخوێنێتەوە. پاش زۆرێک چاوەڕوانی، خانم هات. لەو دەماربەرزانە بوو کە کلکی کەر بە دەسماڵ دەگرن. بە دەم بنێشت‌جاوینەوە وتی: نووسراوە ئەو دوو کەسە سەر بە بزووتنەوەیەکن که لایەنگری کرێکارانی مان گرتوون. ئەو کردەوەی ئەوانە بە کاری دژە سیاسەت لەقەڵەم دراوە و ئێستا زیندانی سیاسین. مامە سۆفی وتی: چ کردەوەیەک؟ خودایا!  هەر باسی ئابڕوومان نەبێت، هەر حەیامان نەچێت، ئیتر گرینگ نییە. خانم ڕۆژنامەکەی دایە دەستی و گەڕایەوە.

مامە سۆفی کە بەرەو ماڵ دەهاتەوە، چاوی کەوتە ماڵی میرزا. دەیزانی لەمێژە میرزا نەخۆشە. بە بۆنەی سەردان و هەواڵپرسین لایدایە ماڵیان. پاش تاوێک چاوی هیوای بڕییە میرزا و وتی: دەڵێن کوڕەکانم تووشی زیندانی سیاسی بوون. دەکرێ مانای ڕاستەقینەی چەند وشەم کورت و کرمانجی پێ بڵیت؟ ئەرێ سیاسەت چییە؟ میرزا وتی: سەیری کاری شوانان بکە. شوان ئەگەر پاک بێت، ڕان و مێگەل بێوەی دەبن، بەڵام شوانی ناپاک لە گورگ خراپترە. سیاسەت لای مرۆڤی پاک، واتە خاوەنداری کۆمەڵگا، بۆ ناپاکیش واتە کەڵکاوەژۆ(سوء استفاده) لە ئەوەی وشەی بەنرخ و بیروباوەڕی پیرۆزە، بۆ ئەوەی دەستەڵات بگرێتە دەست. مامە سۆفی وتی: ناپاکان چۆن کەڵک لە باوەڕە پیرۆزەکان دەگرن؟ میرزا وتی: دەڵێن قەدەر وایە کە هەژاران زۆرتر کار بکەن و سەرمایەداران خۆشتر ڕایبوێرن. هەتا خۆیان بەردەوام بن. مامە سۆفی پرسیاری کرد دەی جا پێوەندی زیندان و سیاسەت چۆنە؟ میرزا وتی: ئەوانەش دوو دەستەن. دەستەی یەکم ئەو سیاسەتمەدارانەن کە ئاستی گەندەڵی و بن دیوارییان گەیشتۆتە ڕادەیەک کە تازە تارەت هەڵناگرن و ئەگەری ئەوەیان هەیە کە هاوڕێیانی خۆشیان لە نوێژ بەرن. ئەگەرچی ئەوانە وەکوو سۆنە وان و بە هیچ ئاوێک تەڕ نابن و بەم هاسانییە لە کۆڵ خەڵک نابنەوە. بەڵام ڕەنگە بۆ ماوەیێک لە بەر زیندان لە سیاسەت دوور کەونەوە. بەڵام دەستەی دووهەم ئەو مرۆڤە بەشەرەفانەن کە دەیانەوێ نان و دۆی هەژاران یەکگرێت و ژێرچەپۆک نەبن. لەگەڵ زاڵم تێکهەڵدەچن. بۆیە تووشی زیندان دەبن و تازە هەوەڵی سیاسەتیانە. وادیارە کوڕانی تۆ سەر بە دەستەی دووهەمن و داریان بەدەم گەماڵەوە کردووە.

کاتێ مامە سۆفی دەهاتەوە بۆ ماڵ، نیگای بێخەوشی بڕیبووە ئاسۆ. لەبەرخۆیەوە وای لێکدەدایەوە کە ئەو هەموو ئاخەی کە بە ساڵان لە ناخمدا پەنگی خواردبوو ئێستا کوڕانی من لە غەریبی لێی تێگەیشتوون. دەروونی من گۆڕستانێک بوو لە قسە نەگوتراوەکان و ئەوان ئێستا دەیدرکێنن.

لە گۆڕیشدا هەر چاوەڕێی ئازایەتی و غیرەتتانم.

ماکسیم گورکی/ افسر صدارت

خوێنەری خاوەنبیر!

لەم چیرۆکەدا مرۆڤێکی برسی، دوور لە شار و نەخوێندەوار(بەڵام زۆر ڕەسەن) بە باشی لە قووڵترین ماناکانی کۆمەڵگا تێدەگات و ڕێگای خۆیشی دیاری دەکات. چوونکا بەدڵ لایەنگری پاکییە. شتی بەنرخ بەلایەوە ئابڕوویە، نەک گیرفان پڕ کردن. دەیەوێت تێبگات و هەر تێدەگات. ئەرکی میرزاکانیش شیکاری بابەتەکانی ڕۆژە بۆ خەڵک بە شێوازی کورت و کرمانجی.

@zagros0000
@malaymazbura
👍169
مامەحاجیم کچەزایەکی بوو لە باوەشیا هەڵیئەپەڕاند و ئەیلاواند و بە هەورامی ئەیووت: مەدۆش بیس هەزاری(نایدەم بە بیست هەزارتمەن). هەڵبەت ئەو دەمە بیست هەزار پارەیەکی زۆر بوو.
کابرایە نۆدشەیی میوانمان بوو وتی سێ تەڵاقەم کەوتبێ پانزدە هەزاریش زۆرە.

ئاخری ئەو کچە بووەتە براژنی خۆم

#ڕەحمان_مورادی

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
3👍1🥰1
بیرەوەری

ساڵی شەستی هەتاوی لە کرێنشینی نەجاتمان بوو . بووین بە خاوەن ماڵ بەڵام ماڵ چ ماڵ؟
کەس نازانێ لەسەر چ شێوازێک ساز کرابوو ; لەجیاتی هۆدە و دیوەکان لە پێشەوە سازکرێت لە سووچی دواوە ساز کرابوو . گەرماو و ئاودەست بە دیواری حەوشەکەوە نووسابوو ; حەوشە ئەوندە درێژ بوو چاو هەتەری نەدەکرد با ئەوش بڵێم حەوشەیەکی چۆڵ و بێکەڵکمان بوو کە دیوارەکەی زۆر نزم بوو . ڕۆژێک بەڕەحمەت بێت باوکم بە تەنگەتاوی دێتەوە ماڵەوە بۆ ئاودەست بەڵام لە بەختی شەڕی یەکێک لە براکانم لە ئاودەست دەبێت ; باوکم میز فشاری بۆهێنابوو دەچێتە حەوشە چۆڵەکە و لەوێ دادەنیشێت بۆ ئاودەست . یادی بەخێر خۆی دەیگێڕاوە : کە سەیرم کرد پیاوێک سەری کێشاوەتە حەوشەکە و لە شتێک دەگەڕێ ؟ بە دەم میز کردنەوە لێم پرسی کاکە لە چی دەگەرێی ؟ وتی بۆقلەیەکم لێ هەڵفڕیوە و ون بووە وتم بزانم نەهاتوەتە ئەم حەوشە . باوکم وتی منیش سەری .....مم گرت بە دەستمەوە و وتم کاکە گیان من هەر ئەم بۆقلە شک ئەبەم ئەگەر پێی ڕازی ئەبی با بتدەمێ.


تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6👏1
گۆڵبەزە

پیاوێکم دەناسی دەستێکی بە هۆکاری پێکدادانی ماشێن لە دەست دابوو . هەموو کات خەمۆک و زیز و زویر بوو . ڕۆژێک بەیەکەوە پیاسەمان دەکرد چاومان بە پیاوێک کەوت کە هەر دوو دەستی نەبوو بەڵام بە قەولی کوردی وەک تڕی لۆتی ساز بوو هەر هەڵبەز و دابەزی بوو ; بە هاوڕێکەم وت ماڵت نەشێوێ سەیری ئەو پیاوە بکە هەر دوو دەستی نییە بەڵام ورەی بەرزە و کەیفی سازە کەمێک چاو لە ئەو بکە و بە خۆتا بێرەوە .
هاوڕێکەم وەک فیشکە شێتە با عاسمانا چوو وتی بە خودا ئیستە ئەبێ بزانم بۆچی بە چ هۆکارێک ئاوەها شاد و سەرمەستە . چوو لە کابرای پرسی کاکە گیان من تەنیا دەستێکم قرتاوە دەڵێی دنیا ڕووخاوە بەسەرمدا تۆ کە هەر دوو دەستت قرتاوە بۆ وا کەیفت سازە ؟ کابرا وڵامی داوە برا گیان شکوربۆ خودا تۆ دەستێکت هەیە کە قوونتی پێ بخورێنی بەڵام من ئێستا قوونم دەخوڕێت و دەسەڵاتم نییە کە خۆم بخورێنم ناچارم هەر هەڵبەزمەوە 😂

تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰2👍1
مامۆستا عەلی خەندان جارێک دەچێ بۆ سەرتاشخانە(آرایشگا)، تا ڕدێن(ڕیش)ی بتاشێ، چاولێدەکا دووکانەکە زۆر قەرەباڵغە.ئەویش لەسەر سەندەڵییەک دادەنیشێ هەتا نۆرەی بێت. لەو کاتەدا وەستاکە خەریک دەبێ بە دەزوو برۆ بۆ کوڕێک چاک دەکات، نەفەرێک دێ و کا عەلی دەناسێ و دەڵێ: کاعەلی دوای کێ نۆرەتە؟
کاعەلییش لەسەرەخۆ دەڵێ: دۆای براژن نۆرەی منە.

#بۆکان_مەولوود_باستانی

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍53
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی مامۆستا هێمن

کێوەڕەش

گۆڤاری سروە

گۆڤاری سروەم کە بیر دێتەوە بەدایم ئەو کۆپلەیە لە شێعری شێرکۆم بیر دێتەوە کە بۆ شینی مارف ئاغایی نوسیویەتی: «لە گەرمای تاران دانیشتبووم، سروەی ورمێیان بۆ هێنابووم کە بۆنی گێلاسی شنۆی لێ دەهات»،

گۆڤاری سروە لەلایەن ئیسفەندیاری ڕەحیم مەشایی، بەرپرسی لقێکی سپای ورمێ، لەژێر چاوەدێریی بنکەی چاپەمەنیی سەلاحەددین ئەییووبی، کە ئەویش هی سپا بوو، کەوتە بڵاوکردنەوە. مەشایی لەم ساڵانەدا جێگری سەرۆککۆمار ئەحمەدینیژاد بوو و لە وتووێژێکدا دەڵێ: «لەگەڵ مامۆستا هێمن (۱۳۰۰ تا ۱۳۶۵) پێک هاتین من باسی حوکمات نەکەم و ئەویش باسی کۆمەڵە و دێمۆکرات نەنووسێ و گۆڤارەکە ئەدەبی بێت».
دیارە لەم مشتومڕەدا، بەربەرەکانی و بەزمی زۆر هەبووە هەتا کاکڵ و چوارچێوەی گۆڤارەکە بەرەو کوێ دارێژرێ و بەکام ئاقاردا بڕوات.
کاک ئەحمەدی قازی، کە دواتر بوو بە سەرنوسەری سروە، دەیفەرموو: تاوناتاوێک مامۆستا هێمن دەتۆرا و ورمێی جێ دەهێشت و دەچووه‌وە لە شیلاناوێ دادەنیشت. مەشایی دەهات بۆ لای من کە وەرە لەگەڵم، ئوستاد تۆراوە. پێکەوە دەچووینە خزمەتی. مامۆستا هێمن دوو هەزار جنێوی بە سەر تا خوارێی حوکمات دەدا و مەشایی ملی خوار دەکردەوە و متقی لێوە نەدەهات و مامۆستای ئاشت دەکردەوە و دەیبردەوە ورمێ.
مامۆستا هێمن تەنیا چەند ژمارەی هەوەڵێی بینی و لە خاکەلێوەی ۱۳۶۵ی هەتاوی کۆچی دواییی کرد. گۆڤاری سروەش بۆ حوکمات خێری نەداوە؛ بەڵام نەوەیەکی کورد بە سروە فێری کوردیخوێندنەوە بوون و مەشایی بۆخۆی هۆگریی بە کوردوە پەیدا کرد.
سەرتان نەهێشێنم، گوڤاری سروە ببوو بە مەکۆی کورددۆستان و جەماعەتێکی زۆری تێدا پەروەردە بوون.

جارێک کاک مستەفا ... دەچێتە دەفتەری سروە، لەوێ هێندێک وێنەی دەدەنێ کە مامۆستا هێمن و کاک فەتاحی ئەمیری پێکەوە گرتوویانن کە لە بۆکان بیدات بە کاک فەتاح. بەهارە و کاک مستەفا باڵتە درێژە بارانییەکەی لەبەردایە و دەگاتەوە ماڵێ. ژن و منداڵ دەیپێچنەوە کە گەرمی کردووە و کاتی ئەو باڵتەیە نەماوە. پاییزێ کە باڵتەکە دێتەوە مەیدان و لەبەری دەکات، دەست بە گیرفانیدا دەکات و وێنەکان دەبینێ و دەچێتەوە بۆ ورمێ و دەفتەری سروە. دەڵێ کاک فەتاح ئەو عەکسانەی داومەتێ بیدەم بە مامۆستا هێمن. جەماعەتیش کە لەوێ دەبن دەڵێن ئێمە لەبیرمانە مامۆستا هێمن دابوویەی کە بیدەی بە کاک فەتاح. دوای ئەوە، خۆ مامۆستا هێمن نەماوە، عەکست هێناوە بیدەی بە کێ؟

لە شاییی ڕەحیمی سورخی(نووسەری کتێبی شۆرباوهەڵووچە) دەستەی نووسەرانی سروە زۆریان لەوێ بوون. گێڕایانەوە کە جارێک شیعرێکی توندی نیشتمانیمان چاپ کردبوو. ڕاپۆرت هاتبووەوە کە شیعری کوردایەتییان چاپ کردووە و هەر جارناجارێک ئەوانی بنکەی سەلاحەددین هەڵیان دەپێچاین کە ئەو شیعرەتان بەدەر لە پێکهاتنەکەمان چاپ کردووە و گۆڤارەکە دادەخەین و ئێمەش ملمان پێدا نەدەکرد کە شیعرەکە سیاسی بێت. هەتا ڕۆژێک کاک قاسمی موئیدزادە «هەڵۆ» هات. چونکە پیاوێکی ئەهلی نوێژ و ڕۆژووە و تۆزێک عیرفانییە، ئەوانی سەلاحەددین وایان زانیبوو دەتوانن قسەی لێ دەرکێشن. بانگیان کردە سەرێ و ئەو شیعرەیان دابووە دەستی کە تۆ پێمان بڵێ ئەو شیعرە چییە؟ ئەویش نوسیبووی: «خیلی خوب و عرفانی است/ زۆر چاک و عارفانەیە» و ئاو بە ئاوردا کرا.

جارێک باسی لێکبڵاوبوونی سروەم لە یەکێ لە دەستەی نووسەران پرسی، ئاوای بۆ باس کردم؛ دەیگوت: ئەوانی بنکەی سەلاحەددین داوایان وا بوو کە هەر بابەتێک دێت، چ ئەوی پەسندی دەکەین بۆ چاپ و چ ئەوەی چاپ ناکرێت، بۆیان بکەینە فارسی کە بزانن خەڵکی کورد چۆن بیر دەکەنەوە و دەڵێن چی. ئێمەش هەموو ئەو ساڵانە، جگە لەو بابەتانەی کە ناوەڕۆکیان کێشەی نەبوو و تەواو ئەدەبی بوون، ئەوانی دیکەمان بە دروستی وەرنەدەگیڕا. وتاری کابرا سێ لاپەڕە بووایە، ئێمەش سێ لاپەڕەمان دەقی فارسی دەدانە دەست کە ئەو وتارە باسی سرووشتی کوردستان دەکا و جوانییەکانی ناوچەی فڵان دەخاتە بەر باس و لەم قسانە. تا ئەوەی کابرایەکی نوێژکەر پەیدا بوو و وەک وەرگێر دەستی بە کار کرد و هەموو شتی دەقاودەق وەک خۆی بۆ دەکردنە فارسی. هەرچی پێمان گوت مەکە برا، بە قوڕماندا مەبە، دەیگوت دەسحەقەکەم حەرام دەبێت! دەی وەڵا لە ترسی گیران و زیندان بڵاوەمان کرد. هەندێک بێدەنگ خۆیان کردەوە بە ماڵی خۆیاندا و هەندێک وەک فەرەیدوون ئەڕشەدی و ڕەحیمی سورخی بەرەو هەندەران ملی رێیان گرت و سروەش داخرا و خەلاس!


سەرچاوە:
کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
14👍9
"صوفی .... و دەروێش قادر"

لە ئاواییەکەمان پیاوێکی قسەخۆش هەیە  حەجیشی کردووە بە حاجی ..... بەناوبانگە،  خۆی  صوفیه و  خێزانی دەروێشە.

کاتێک لە حەج هاتەوە، دەروێش قادر هات بۆ سەردانی.
دەروێش قادر پیاوێکی ڕۆح سووک و ڕوو لەخوا بوو بەڵام هیچ کاتێک بۆی قبووڵ نەدەکرا کەسێک بێ ڕێزی بە دەروێش بکات. لەگەڵ حاجی کەوتنە قسەکردن و حاجیش ویستی بڕێک سۆعبەتی لەگەڵ بکات، بۆیە پێی وت: دوێشەو دەروێشێکم گ...ا.
دەروێش قادر چاوی پەڕییە تەوقی سەری و وتی: زۆر عەیبە تۆ قسەی وا ئەکەیت، تۆ لاخۆی حەجت کردووە، ئەو قسەقۆڕانە چین؟ خۆلاسە تۆرا و گۆچانەکەی هەڵگرت بڕوات، حاجی بانگی کرد و پێی وت کورە قالەگیان مەنزوورم خێزانم بوو کە ئەویش دەروێشە. ئینجا دەروێش قادر گەڕایەوە و بە پێکەنینەوە وتی: حاجی کورە خوابتگرێ بەخوا لە حەیبەتا(لە ترسا) گەرەکمبوو ڕاکەم وتم ئەم ناڕەسەنە کەوتۆتە دەروێش گ....ایین، بێتۆ نەڕۆم منیش ئەگ...ت


⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍8🥰42
ئەوەش لە ئاکار و کردەوەی سەرمایەی میللی'' 😜 ڕەزا تڕکەن(رضا پهلوی) کە لە منداڵییەوە بۆ سەڵتەنەت ئامادەیان کردبوو !😁

ڕەحیم عەلی خوڕەم سەرمایەدار و خاوەنی گەورەترین شاری یاری و کازینۆ لە تاران، کە سالانێک لە گەڵ تاج الملووک خێزانی ڕەزا خانی میرپێنجدا کەینوبەینی هەبوو، ئەمەش وایکردبوو ڕێگای هاتووچۆی نێودەرباری بۆ بکرێتەوە; لە بیرەوەرییەکانی دا کە لەلایەن عەباس شاهەندە، ڕۆژنامەنیگاری بەناوبانگ ئامادەکراوە لە هێندێک جێگا دا باسی سەرگەرمییە گاڵتەجاڕییەکانی روبعی پالەوی شازدە لووتە دەکات.
''شازادە لە ناوخواردنەکان دا هۆگری چێشتی فسنجون و ئاڵباڵوو پڵاو بوو، لە میوەکانیش ئەو میوانەی ناوکیان هەبوو دەیخواردن، بەتایبەتی گێلاسی زۆر پێ خۆش بوو. لەبەر ئەوەی بارهێنانێکی دروستی نەبوو، کاتێ گێلاسی دەخوارد ناوکەکەی بەو میوانانەدا دەدا کە لە هۆڵەکە دانیشتبوون، میوانە بێدەسەڵاتەکانیش دەبوو ددان بەسەر جەرگیان دابگرن و بزەیەکیان بێتە سەر لێو و هیچ نەڵێن.
لە هەمووی خراپتر، هەلسوکەوتی شازادە بەرامبەر بە عەبباس هووەیدا بوو. ناوبراو دوای ١٤ سال سەرۆکوەزیریی لەساڵی ١٣٥٦ لە کارەکەی لابرا و بوو بە وەزیری دەربار. هەمیشە ببووە ئامرازی گاڵتەپێکردنی شازادە. دنەدەرەکەیشی ئەردەشیر زاهیدی بوو کە ڕقێکی یەکجار زۆری لە هووەیدا بوو. سەرگەرمییەکەی شازادەش لەمبارەوە ئەوە بوو کە لە لای میوانەکان بای(لێ بەردبوو) لێدەبۆوە و دەیکردە مل عەباس هووەیدا. ئەو بێچارەیەش هەموو جارێ لەلای میوانەکان شەرمەزار دەبۆوە، هیندێ جار لە دووپاتەبوونەوەی ئەوگاڵتەیە لە لای میوانەکان''شا'' تووڕەدەبوو.
ئەردەشیری زاهیدی کە ڕێکخەریی ئەو گاڵتەجارییە دزێوە بوو، جارێک لە هۆڵەکەدا بۆنێکی ناخۆش بڵاو دەبێتەوە، شەپێک حەواڵەی هوویدا دەکات و دەڵێ:
تۆ بەم قونە فرەوانەتەوە ١٤ ساڵ سەرۆکوەزیرانی ئێران بووی؟

ئەحمەد_شێربەگی ئەم دەقەی وەرگێڕاوەتەوە بە کوردی

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6👏21
‌‌ئامانجی ئەدەب و هونەر

کاتێک لە سەفەر گەڕامەوە، منداڵەکان وتیان: دوێنێ پیاوێکی نەناسیاو چەن جار هاتووە و کاری پێت بووە.
هێشتا قسەکە دوایی نەهات بوو، لە دەرکەیان دا. یەکێ لە کوڕەکان چووە بەردەرکە و گەڕایەوە، وتی: هەمان کابرایە. بەحورمەتەوە هێنامانە ماڵەوە، بە هۆی ئەوەی کە لە ساڵانی ژیانم، شانازی ئەوەم هەبووە پێڵاوی گەورە پیاوان جووت کەم و دەستی چەندین شاعیری مەزن ماچ کەم، تا ڕادەیەک لە کاری کۆمەڵایەتی و ئەدەبی سەردەر دێنم. بۆیە زۆر جار کەسانێک بۆ پرس و ڕا دێنە لام. جاری وا هەیە بە دیتنی لاوێکی خاوەن بەهرە و دڵسۆزی نیشتمان لە خۆشیان لاقم بە عەرزەوە گیر نابێت و هیوام بە دواڕۆژی گەل زۆرتر دەبێت. جاریواش هەیە کابرا بە فیزێکەوە پارچەهەڵبەستێک لە باخەڵی دەرێنێ کە دەڵێم خۆزگا تا ڕۆژی حەشر لە باخەڵیدا دەمایەوە. کابرا هاتووە دەڵێ: کتێبێکم نووسیوە شان دەدا لە شانی کتێبی "شەڕ و ئاشتی" تۆلستۆی. پێم خۆشە منیش وەکوو ئەو خاوەن ناو بم. پێی دەڵێم ئەو گەورانە پێش لە ناو، خاوەن فام بوون و ئەوەندە خەمی خەڵکیان لە بەر بوو، کاتیان بۆ خۆنواندن نەبوو. کەچی دەتۆرێ و دواجار دەبیسمەوە چووە لە شوێنێک بیست جڵدی لێ چاپ کردووە و لە پشتی کتێبەکە بۆیان نووسیوە: هەژماری چاپ سێ هەزار دانە!

بەڵام ئەمەیان باسێکی زۆر جیاواز بوو. دەیگوت دە ساڵە ژنم هێناوە. بەڵام لەبەر بێدەرەتانی لە ماڵی خەزوورم دەژیم. خەزووری زۆر ناودار بوو. دەیگوت خەزوورم لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا لە ڕیزی پێشەوە دادەنیشێ و خۆی وا نیشان دەدا کە ئەوەی بەلایەوە بێبایەخە، ماڵی دنیایە و تەنیا ئاسەواری گەورەپیاوانی نیشتمان لە بواری کەلتوور و ئەدەب و هونەر بۆی گرینگە. بەڵام من یەک‌ شتم بۆ دەرکەوتووە، ئەو جۆرە کەسانە ڕەنگە بتوانن لەگەڵ کۆمەڵگا درۆ بکەن، بەڵام لەگەڵ بنەماڵە ناکرێ. کەسێک لەگەڵیان ژیابێت دەزانێ ئەوانە تەنیا ئەو شتانە بۆیان گرینگە کە بۆنی پارەیان لێوە بێت. باسی ئەخلاق و ئەدەب و هونەری ڕاستەقینە، لایان قخەیە. وتم: جا ئەمانە بە من چی؟ وتی: بیستوومە ئێوە زۆر دڵسۆزانە و شارەزایانە سەبارەت بە دەردەکانی کۆمەڵگا دەنووسن و زۆرێک لە دەردەکان دەناسن. بەڵکوو ڕێگە چارەیێکیش بۆ من بدۆزیتەوە. وتم: باشە دەردی خۆت چییە؟ وتی؛ خەزوورم و کەسانێکی وەکوو ئەو خۆ ناڕۆن ببنە هاوماڵی خەڵکی ئاسایی و بۆرەپیاوان. پێیان خۆشە لەگەڵ کەسانێک دابنیشن کە لەقەبی دکتور و مامۆستای زانکۆ و... هەبێت. جا بۆیە زۆربەی شەوان ئەو جۆرە کەسانە بانگهێشت دەکەنە ماڵی خۆیان و نان دەدەن بۆ ناو. بەڵام بۆ بەیانی لەنێو خەڵکی وای دەگێڕنەوە کە دوێنێ‌شەو جەماعەتێک لە زانایانی شار هاتبوون و هەڵیان‌پێچابووم کە دەبێ ئەو هەموو زانستەم بهێنمە سەر کاغەز. هەرچەندە خۆی هەتا ئێستا دوو دێڕیشی نەنووسیوە و حازرخۆری بن سێبەرە. بە ڕۆژیش چەند بەتاڵ و بێعارێک کە تەنیا لاسایی ڕووناکبیران دەکەنەوە، لە دەوری خۆیاندا کۆ دەکەنەوە هەتا خەڵک بڵێن سەرقاڵی کارێکی گرینگن.
وتم: بڕیار بوو باسی دەردی خۆت بکەی! وتی ئاخر لە بەختی ڕەشم چەند مانگە پیاوێکی دکتۆر کە پسپۆڕی ژنانە، ئەویش بووە بە ئاشنامان. ژنەکەم جارناجارێک خۆی دەکاتە مردوو، خەسووم وەکوو کچانی نیوە عازەب دەیکاتە قیژەقیژ. خەزوورم بە تەلەفوون داوا لە جەنابی دکتۆر دەکات کە تەشریف بێنن. من ئەو دکتۆرە باش‌ دەناسم. بڕوا فەرموون هەتا شتێکی تێدا نەبێت، گۆڕیش بۆ باوکی خۆی هەڵناکەنێت. تا ئەمانە تەلەفوونی بۆ دەکەن وەکوو مازەرە جندۆکە لە بەر دەرکە حازرە. خێرا خانم دەبەنە دیوێک و پاش تۆزێک ئەم شان و ئەو شانکردن ئەو حەیا داماڵدراوە، زیندوو دەبێتەوە. وتم: باشە ئەگەر دەزانی کورتانی لارە، تەڵاق و جیایی باشترە تا ئەو ژیانە. ئیتر کارتان بە یەک نەبێت. وتی: خۆزگا بە تەڵاق دەرباز ئەبووم. ئەمانە هیچ پێوەرێکی ئەخلاقییان نییە. من بە تەغار شتی نهێنیم لێیان دیوە. دەزانم سەری گوریسەکەیان بە کوێوە بەندە. باسی مان و نەمانە. تێدابردنی یەکێکی وەکوو من بۆ ئەوان زۆر ئاسانە. من تاقەتی کارکردنم نەبوو. دەمزانی ئەمانەش لە سەد لاوە مڵک و ماڵیان هەیە، بۆیە خۆم پێ هەڵاواسیون. دە ساڵ وێنەی ورچی لۆتی لەبەر دەمیاندا هەڵپەڕیم. بەڵام ئێستا دەبمە بەزمی کابرای کۆسە کە چوو بۆ ڕیش سمێڵیشی دانا.
وتم: براکەم! من لە زاری گەورەپیاوان تەنیا باسی پیاوەتی و شەڕەفم بیستووە. گیانیان خۆش ویستووە بەڵام نە بەقەدەر ئابڕوو. دەردی سەرەکی لە دەروونی خۆتە، ناتەوێ ڕێگای پیاوەتی تاقی بکەیتەوە و ڕەنگ و بۆی ئەوانت گرتووە. جا مەگەر پرس بە یەکێکی لە خەزوورت پیستر بکەیت.

سۆلۆمون ڕابینۆڤیچ/ نەمر برایم وێنسی

خوێنەری هێژا!
ئەدەب و هونەر ڕێگایەکی پیرۆزە هەتا مرۆڤ بەرەو بیری بەرزی ئینسانی بەرێت. کەچی کەسانێک کردوویانە دەسمایە بۆ نان و ناو و ڕاو. پێویستە کۆمەڵگا بە چاوکراوەیی ئەو ناوزلە بێ ناوەرۆکانە لە ئەدیب و هونەرمەندی ڕاستەقینە جیا بکاتەوە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠١/٣٠

@malaymazbura
👍144👏2
دەندەی مینی بووس

کابرایەکی ڕاننده مینی بووس وتی له خەتی مەریوان_سنه مسافرم ئەبرد، کابرایەکی خەڵکی ئاوایی ....مان لەگەڵ بوو کە هەر بۆ دەندەی ماشینەکەی ئەیڕوانی کە من خەریک دەندە گۆڕین بووم. وەڵا کاکە له بەرقڕوو مسافر گشتی دابەزین ئەو کابرا دانەبەزی. عانێ سوار بوونۆ  سەیر ئەکەم دەندەی مینی بووس نەماوە.  وتم کوا دەندەکه؟ کابرا وتی له مەریوانۆ تا بەرقڕوو خەریکی بووی بۆت دەرنەهات، من بە یەک لەقە دەرم هانی.

#H. A*


⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6👏61
2

کتێب

کەسێک هەیە ، کەسێک دوژمنەکانی زۆرترن ، نانی لە دەستی ئەوانە ، هەموو ڕۆژێک ئەیانبینێ ، هەموو ساتێک چاوەدێریانە یەکیان بزر نەبن ، کەس زەفەریان پێ نەبات ، کەسێک ئەوەی لە دوژمنەکانی فێر بووە دۆستەکانی لێی بێ خەیاڵ بوون ، هەزاران دوژمن ، ملوێنەها ژن و پیاوی گەمژە و ژیر ، سواڵکەر و دارا ، سەڵیتە و بێ دەرپێ ، ئیماندار و ئەمینی نهێنییەکانی خەڵک ، ئەرێ کەسێک کە هاوتای بێزراوترین نووسراوە خامۆشەکانی ناو کتێبخانەیەکە لە گۆشەیەکی شارا ، لە داماوی ئەدەب و فەرهەنگ و زانست سەری سووڕماوە ، ئەیناسم ، وەک خۆم ، وەک ئەو دوژمنانەی هەموو شتێکیان فێر کردووە بێجگە لە خۆی ، هەموو بەڵایەکیان وەک هەوری غەزەب لە سەری کردووە بە سێبەر بێجگە لە خۆی ، دەردمان یەکە ، برینمان لەو برینە پەترۆ بەستووانەیە هەموو ڕۆژێک خۆی ئەکولێنێتەوە ، ماڵەکەمان تا لای ئەو دوژمنانە ، تا ئەو قەفەسانەی ئەوان وەک هیچ کێشەیەکیان نەبێ پێکەوە ڕێز کراون تا ئێمە بکەنە دەستکەلای داماوییەکانی خۆمان ، تا نەهێڵن سەرێک لە خۆمان بدەینەوە و بزانیین مردووین یان خۆمان پێمان نەزانیوە ، کەسێک خۆمم ، کەسێک ئەوە ، ماڵەکانیشمان گوردانێک دوژمن لێی دامەزراون تا خەیاڵی ئاسوودەیی نەکەین ، تا بیر لە دەرەوەی خۆمان و ئەو هەموو ڕێگە قوڕاوییانە نەکەینەوە ئەوانیتر پێیدا هاتوون و پێیشیدا ئەڕۆن ، مناڵی ، وتم مناڵی ، ئەو دەمانەی دەستەیەکی بچووک لەو دوژمنانە براکانمیان فریو دابوو تا لە ماڵمانا خۆیان حەشار بدەن و سێرە لە داهاتوومان بگرن ، فێریان ئەکردین ، لە خشتەیان ئەبردین بە ئومێدی دەست گەیشتن بە سینگی حەقیقەت ، بە گرتنی گۆی مەمکی زانست ، بە گرێدانی هەردوو دەستمان لە دەوری قەدی باریکی خۆشەویستییە ڕۆمانتیکەکان ، ئەشقە مۆدێڕنە ساختەکان ، هەر ئەو دەم ئەبوایە بمزانیایە بۆ خۆم نابم ، ئەبوایە بمزانیایە ئەو دوژمنانە زۆرترن لەوەی هەواری بیرکردنەوەم ، دەشتی بەرینی ڕامانم جێگەی ئەو چەندان تابوورە کتێبە نابێتەوە ، ئەو ملوێنەها کەسانەی زیندانی  ناو نووسراوەکانن و خۆیان بۆ کێشکردنم بەرەو لێژایی تل بوونەوە بە شوێن ڕاستییەکانا هەڵ کردووە ، کە ئەڵێم ئەو کەسەش وەک خۆم ، وەک خۆی چووینەتە قاڵبێکەوە مەحاڵە لێک جیا بکرێینەوە ، ئاخر هەردووکمان هەر بە مناڵی دەردێکمان هەڵگرتووە ئێستەش سەرمانی پێ کاسە ، ئێستەش گوێمان ئەو یەکەم دەنگانە ئەبیستنەوە کە بۆژە بوون و ئێمەش وەک یەکەم جار بێ بیستبێتمان وەهایە ، دوژمنە ڕۆح سووکەکان ، ئەو دۆستانە خێری ئێمەیان ناوێ بێجگە لەوەی ڕزگارمان بکەن لە نەفامی ، دەرمان بهێنن لە زمانی سادە و ڕوانینی سادە و بڕواکردنی سادە ، ئەمهەوێ لێرەوە لەم تێپەڕینی زۆرترین ساڵەکانی تەمەنەوە تا ئەو ڕۆژانەی هێشتا خەونم ئەبینی ، هێشتا خۆمم بۆ نەئەگوێزرایەوە تا ئەوبەری جۆگەلەی تێگەیشتن ، وا ئێستا ڕووبارە گەورەکان ، دەریا و ئوقیانووسە بەرینەکانی تێگەیشتن پەلکێشی ناو خۆیانم ئەکەن ، مناڵیم و ئەم هەموو دەردی سەرییە ، مناڵی و ئەم هەموو ئاواتە بەدی نەهاتووانەی بە سەر دەستمەوە ماونەتەوە ، ماومەتەوە چۆن ڕایانسپێرم دوای خۆم کەسێک بە ئەمانەت بیانگەیەنێت ، سا بە هەر کوێ بوو قەیناکا ، بەس بیانگەیەنێت .

#هەوراز_چاوگی
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
2👍1
لە دێیەکی نزیک سەردەشت، پیاوێک تاقە  مانگایەکی هەبوو بۆ ماست و دۆی ماڵ. مانگاکەی فرۆشت و دای بە دەمانچەیەکی چواردەخۆر و بە کەلەکەیا هەڵیواسی.
ڕۆژێک بە ناوەخت سێ چوار میوان لەگەل خۆی ئەباتەوە، خێزانی نانی وشک و ئاویان بۆ دائه‌نێ، پیاوەکە ئەڵێ: ئافرەت ئەوە پێخۆرمان نیە....؟؟؟
ژنەکە ئەڵێ: خەجاڵەت خۆم پیاوەکە، ئەمڕۆ لەبیرم چوو (دەمانچە)کە بدۆشم!!!!

#کاکە

سەرچاوە: کاناڵی مزراویلکە

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏9👍41
3

کتێب

کێ ئەیزانی چاوم  بەو نووسراوانە ئەکرێتەوە کە ڕۆژێک ئەمڕۆم دێنێتە بەرچاو ، ئەمڕۆیەک کە هەر ئەودەم بووە هۆی سەرکردنم بە هەموو کونج و کەلەبەرێکی ناو ئەو تۆمارانەی دنیایان ئابڕوو بردووە بە نەمرییان ، خەتەکان چاویان لێم دائەگرت تا بەڵکوو بمخڵەتێنن بەو ناز و عیشوەیانەی دێڕێک تێئەپەڕی و هەزار خەیاڵ و خەیانەت و درۆی بە ناونیشانی ئینسان بوون ئاشکرا ئەکرد ، من چووزانم خەیانەت چیە ، درۆ چیە ، یەکتر ڕەنگ کردن چیە بێجگە لە مناڵی ، بێجگە لەو سادەییانەی پێم بڕابوون و پێم لووتکەی خۆشبەختی بوون ، کتێب ، ئەرێ خۆیەتی ، خۆی کە لێم ببوو بە گەنجێکی نایاب و وامئەزانی کەس پەیی پێ نەبردوون ، بێ خەبەر لەوە پێش منیش هەزاران هەزاری تری لە خشتە بردووە و سەریانی بە بادەی زانین و تێگەیشتن کاس کردووە ، وەها کە نەزانن ئەوەی ئەوان بۆی ئەگەڕێن وەک ڕۆژی ڕووناک لەلایانەوە تێپەڕیوە ، ئەو ڕاستیانەی خودی ژیانن ، خودی شەڕی مانەوەن و سرووشتیش پێی لێناوە ، ژیانی بەهێزەکان ئەمێنن و لاوازەکانیش نەمری دوای مردنیشیان پێ نابڕیەت ، ئەها چۆن دڕندەکان ئێستەش ناویان لاپەڕەکانی مێژوویان داگیرکردووە ، ئەها نەمرەکانی ئەقڵ و فەلسەفە و زانست ئێستەش هەر بە ڕووت و قووتی لەم کتێبەوە بۆ ئەو کتێب دێن و دەچن و جنێوباران ئەکریەن کە مرۆڤە مردووەکان ، ئەو گەڕۆکە بێ گیانانەی لە وەهمی بوونێکی تەماویدا خۆیان بە زیندوو دێتە بەرچاو ، کەچی نە ناوێک ، نە مەعنای بوونێک و نە خۆیان ئەناسن ، نە ئەشزانن بۆ هەن ، بۆ ئەوانیتر واهەن ، کتێب ، ئاخ ئەی نووسراوە درۆزنەکان ، ئەی ڕمووزنە دزێوەکانی تێگەیشتن و نائومێد مانەوە ، بیرم دێت ، وەک ئێستاش لە بیرم ماوە چۆن فێڵی خۆتان بە دیاری دایەدەستم ، چۆن بەو ڕێیەتان ناساندم کە تا ئێرەم هێناوە و دوور دووریش ئەڕوانم بێجگە لە خۆم هەموو شتێکتان پێداوم ، ئەمبیست ، ئێستاش ئەبیسم کە قانێع سواڵکەر و لات بووە ، شێتێک بووە کە ویستوویە خەڵک تێگەیەنێت بێ خەبەر لە خۆی ، لەوەی کەس نایهەوێ تێبگات چۆن بژی ، خۆی ژیان هەر ئەوەیە ، تەسلیم بوون بەو قەدەرانەی ئەبوایە ئیمانی پێ بهێنن ، ئێستەش هەر ئەم ڕۆژگارە شیک پۆش و جوانخاسانە پڕن لەو گاڵتەکردنانە ، ئەوەتا فەرهادی پیرباڵ شێتێکە ، گەمژەیەکە ئەیهەوێ کۆمەڵگا لە گایەتی دوور بخاتەوە ، خۆیشی بۆڕەبۆڕی زانست و تێگەیاندن شێتی کردووە ، گاڵتە بە گاڵتە پێئەکەنێ ، گەمژەکان ئەولیا و خاسخواکانی مرۆڤایەتین و پیرباڵیش بە گەمژەیی خۆی پێئەکەنێ ، شەق لەو کتێبانە هەڵئەدا لە خشتەیان بردووە ، میز بە ڕاڕەوەکانی ئەو زانکۆیانەدا ئەکات تا ملی زانست بشکێنێت بە هەڵ خلیسکانێ ، من چی ، من کە ڕاست و چەپی خۆمم نەئەزانی و پرسیارەکان ، گومانەکان نامیلکەی فریو نەخواردنیان لە بن هەنگڵ ئەنام و دۆزینەوە لە چیایا چاوکردبوو ، خۆمم دایەدەستی ئەو شێعرە ناسکانەی نوقورچکی ڕۆژگار هەزار خاڵی شین و مۆریان لە باڵ و لاڕانی نەخشاندبوو تەنیا لەبەر ماچێک ، بۆ بیستنی ئەرێیەکی سێحراوی ، ئەو شێعرانەی چڵکن و خۆڵاوی هەزاران جار خەڵکیان لە سەنگەرا لە ئاواتەکانیان هەڵژەندبوو ، ئەو چیرۆکانەی خەیاڵەکانم ئەیانبرد تا لووتکەی سەربەستی ، تا ئەو پەڕی چێژ و ئێستەش مناڵیم ئەمنێرێتەوە بە دوایاندا ، ئەمگێڕنەوە بەرەو خۆیان و خۆیشم هەروا سەیری جێمانە سڕوسەپۆلەکان ئەکەم.

#هەوراز_چاوگی
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
2025/10/22 13:19:20
Back to Top
HTML Embed Code: