لە ئاوایی بەردەڕەشەی مەریوان کابرایەکی خانەدان کرێکارێکی بۆ کاروباری دەرەوەی ماڵ گرتبوو، ئەوەی ئەو کات پێیان دەوت نۆکەر و ناوی ڕەجەب بوو. ئەم ڕەجەبە پیاوێکی کەم تەرخەم و تا بڵێی بێ گوێ بوو.
ڕۆژێک کابرا بە ڕەجەب دەڵێ سبەینێ بچۆ بۆ ئاوایی نێ بۆ ماڵی .... بەڵام بەرلەوە بڕۆی بێ بۆ ماڵەوە با پێت بڵێم بۆ ئەتنێرم. کەچی ڕەجەب بۆ سبەی بەبێ ئەوەی پرس بە کابرا بکات هەروا لەخۆیەوە و بەپێ بەو هاوینە بەرەو نێ بەڕێ دەکەوێت کە نزیکەی پێنج کیلۆمەترێک دەبێ. نزیکەی قاوەتوون دەگاتە نێ و پاش بەخێرهاتن لێی دەپرسن: ڕەجەب خێرە؟ بۆ هاتووی؟
_خاوەنکارەکەم ناردوومی
+بۆ ناروویتی
_وەڵڵا وتی وەرە با پێت بڵێم بەڵام من نەچووم و هەروا لەخۆمەوە هاتم.
کاک ....ی نێ کە بە بێ گویی و کەم تەرخەمییەکەی دەزانێ دەڵێ: خەمت نەبێ خۆم دەزانم بۆ ناردوویتی. دوو باگردێنیان لە پاییزەوە لێرەن جارێک وتی ڕەجەب دەنێرم یەکێکیانم بۆ بنێرەوە. ئەوەتا لە سەر بان بڕۆ هەڵیبگرە و بیبەرەوە.
ڕەجەب باگردێنی ٥۰کیلۆیی دەنێتە سەرشانی و بەو گەرمای نێوەڕۆیە بەرەو بەردەڕەشە دەگەڕێتەوە. کاتێک دەگات کابرا لە درگای حەوشەکەدایە لێی دەپرسێ ڕەجەب ئەم باگردێنە چیە بە کۆڵتەوە؟
-گەورەم لەسەر فەرمایشەکەی جەنابت چووم لە نێ هاوردمەوە.
ئەمیش کە بۆ ئەوەی ڕەجەب نەهاتبوو بەرلەوەی بچێ بۆ نێ پرسی پێ بکات، ویستی تەمبێی بکات بۆیە پێی دەڵێ:
کورە ڕەجەب من ئەو باگردێنەکەیانم دەوێ، دامەنیشە هەر ئێستا خێرا بیبەرەوە بۆ نێ، بڵێ ئەویانت پێ بدات بیهێنەرەوە جێ خرمانی پێ ئەکوتمەوە. هاها هاها زووکە دەی خێرا بڕۆ تف دا ئەکەم کەچەڵ نەبی.
#دارسەیران_نێعمەت_فەیزی
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

❤12👍4🥰3👏1
گۆڵبەزە
لە ئاوایی ... سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز
پڕۆژەی چاکسازی بۆ ناو دێ کرابو بەڵام شەش ; حەوت ماڵ گوێی خۆیان لە پارەدان خەواندبو تا ڕۆژێک شۆڕاکان و مەلا کۆ ئەبنەوە و ڕاوێژ ئەکەن کە چۆن ئەو بڕە پارە کۆ بکەنەوە . بڕیار ئەدەن کە میرزا مەحموو بچێت و پێیان ڕابگەیێنێت و هەر کەسیش کێشەی بوو بینووسێت .
میرزا مەحموو ڕوو لە ماڵی دادە حیلمە دەکات کە تازە مێردەکەی مردبوو و بۆ نەگبەتیش دووگیان بوو ; دادە حیلمەیش بە میرزا دەڵێت : میرزا گیان خۆ خۆت باشتر ئەزانی تەنیا باڵم ; دوو گیانم و خوایش هەڵناگرێ پارە لە من بسێنن . میرزا بەم شێوەی خوارەوە بۆ مەلا و شۆڕاکان ئەنوسێت : ( حلیمە خانم یک بال دارد دو جان دارد خدا برنمیدارد ) 😜
✍تیشک
بەداخەوە #سەرچاوەکەیمان نەزانی

👏5❤3
لە سەردەمی "سەدام" دا
کابرایەك هەبوو ناوی "فەلاح" بوو، بە ژنەکەی گوت: ئافرەت ئەمشەو لەخەوما دەست و قاچی سەدامم بەستبووەوە و لێمئەدا.
ژنەکەی خێرا چوو ئەم هەواڵەی گەیاند بە "سەلیمە"ی دراوسێیان، دوای سەعاتێك ئەمن(اطلاعات)ی بەعس هاتن "فەلاح"یان بە فەلاقەکردن برد و بۆ ماوەی هەفتەیەک گیرا. دوای ئەوەی کە ئازادبوو ڕۆیشتەوە ماڵەوە بەڵام سەر لەنوێ ئەمن چۆوە سەر "فەلاح" ئەویش پێی گوتن تۆبە وەڵاهی ئیتر خەوی وا نابینم.
کابرای بەعسی پێی گوت:
ئێمە بۆ ئەوە هاتوین بزانین کێ بوو لە خەوەکەتا قاچی ڕەئیس سەدامی بەستبووەوە و تۆش لێت ئەدا ؟
"فەلاح" گوتی: گەورەم ئەوەی ڕاستی بێت ( ژنەکەم و سەلیمە) ی دراوسێمان بوون!
#هێمن_ئیبراهیم
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
مەلاۍمەزبوورە: قسەوبەسەرهاتی خۆش
👇👇👇

❤10👏1
ڕۆژێک ژنەکەم وتی دەمەوێت بچمە بازاڕ ئۆتۆمبێلەکەیش ببەم. پێم گوت ئۆتۆمبێلەکە مەبە یان لەگەڵ دەزگاکەدا بڕۆ یان بە پێ. وتی مۆڵەتی شۆفێریم وەرگرتووە بو ئه روژانه.
وتم باشە
تەنانەت هێشتا لە کوچەی خۆیشمان دەرنەچووبوو کە گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو. وتم خوا بە خێری بکات. مۆبایلەکەم زەنگی لێدا. ژنەکەم بو دەیگوت توش ڕووداوێکم هەبووم چووم بە هاوارییەوە لە تۆتۆمبێلێ کابرایەکی دابوو و لەگەڵ کابرادا مشتومڕیان بوو و زووزوو پێی دەکوت کە تۆ تاوانباریت. منیش چوومە لای گوێی و گوتم: ئەمەش ماڵی خومان نییە، خەتای تۆیە و تەواو. ئیتر هیچی تری نەگوت. ئەوە حاڵ نەبوو کابرا لەکۆڵمان بووە.
ئەمەیش شۆفێریی خانمان(هەڵبەت بۆ سۆعبەت)
#kh_ghaderi
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
وتم باشە
تەنانەت هێشتا لە کوچەی خۆیشمان دەرنەچووبوو کە گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو. وتم خوا بە خێری بکات. مۆبایلەکەم زەنگی لێدا. ژنەکەم بو دەیگوت توش ڕووداوێکم هەبووم چووم بە هاوارییەوە لە تۆتۆمبێلێ کابرایەکی دابوو و لەگەڵ کابرادا مشتومڕیان بوو و زووزوو پێی دەکوت کە تۆ تاوانباریت. منیش چوومە لای گوێی و گوتم: ئەمەش ماڵی خومان نییە، خەتای تۆیە و تەواو. ئیتر هیچی تری نەگوت. ئەوە حاڵ نەبوو کابرا لەکۆڵمان بووە.
ئەمەیش شۆفێریی خانمان(هەڵبەت بۆ سۆعبەت)
#kh_ghaderi
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤11
@malaymazbura تەنزی مەریوان
Mp3 Editor
تەنزی "بەنزین و کەرسواری:👆👆👆
شێعری: ئەنوەر لەهۆنیان(بێ تین)😂😂😂
خوێندنەوە: باوکی هەستیار
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
شێعری: ئەنوەر لەهۆنیان(بێ تین)😂😂😂
خوێندنەوە: باوکی هەستیار
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤1🥰1
بارام بەگ ی دزڵی ڕۆحی شادبێ زۆر پیاوێکی خانەدان و ژیر و قسەخۆشیش بووە.
ئەگێڕنەوە جارێک لە خورماڵ کابرایەک کە خۆی بە قسەزان و زانا ئەزانێت و ناوبانگی بارام بەگیشی بیستبووە، دەیهەوێ بە هاوڕێکانی بسەلمێنێ کە ئەتوانێ لە نوکتەزانیدا بارام بەگ ببەزێنێ. بۆیە چاوەڕێی دەرفەتێکە قسەیەکی پیا بپەڕێنێ .
خۆلاسە نزیکی نوێژ بارام بەگ ئەچێتە سەر ئاوەدەست.
کابرا ئەڵێ: بارام بەگ گمیز ئەفەرمووی؟
بارام بەگیش زۆر لە سەر خۆ ئەڵێ: قوربان نەخێر، گووت عەرز ئەکەم.
#پێنجوێن_ سامی

❤3👍2👏2
دەڵێن ڕۆژێک شاعیری گەورەی سەدەی شەشەمی ئێرانی #ئەنوەری ئەبیوەردی، سەیر ئەکا کابرایە لە گۆڕەپانی شاردا واخەریکە بە حەماسەتەوە شێعرێکی بۆ خەڵک دەخوێنێتەوە و خەڵکەکەیش بە گەرمی چەپڵەی بۆ لێدەدەن. بۆیە لێی دەچێتە پێش و دەپرسێ: ئەرێ ئەم شێعرە هۆنراوەی کێیە؟
کابرا دەڵێ هی ئەنوەرییە.
ئەمجار ئەنوەری دەپرسێ: ئەی تۆ ئەنوەری دەناسی؟
کابرا دەڵێ: ئەوە تۆ شێت بووی؟ ئەنوەری خۆمم خۆم..
ئەنوەرییش دەڵێ وەڵڵا شێعردزم بیستبوو بەڵام شاعیردزم نەدیبوو.
#عوسمان_کتێبخانە
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
کابرا دەڵێ هی ئەنوەرییە.
ئەمجار ئەنوەری دەپرسێ: ئەی تۆ ئەنوەری دەناسی؟
کابرا دەڵێ: ئەوە تۆ شێت بووی؟ ئەنوەری خۆمم خۆم..
ئەنوەرییش دەڵێ وەڵڵا شێعردزم بیستبوو بەڵام شاعیردزم نەدیبوو.
#عوسمان_کتێبخانە
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤8👍3
ساتێک بۆ پێکەنین
کاک فوادی هاوڕێم بۆی گێڕامەوە: لە گۆڕەپانی هەڵۆ ڕاوەستابووم، کۆنە هاوڕێیەکم بینی و هەواڵپرسیی یەکترمان کرد و هاوڕێکەم لێی پرسیم: خەریکی چ ئیش و کارێکی؟
_بەڕەڵڵا و بەتاڵم.
+دە کەوایە من لێخوڕی ماشینی قاچاخم و پێویستم بە یارمەتیدەر ( بغل دست) هەیە، ئەگەر پێت خۆشە لەگەلم وەرە بۆ تاران.
منیش لێکمداوە شەڕ لە بەتاڵی باشترە و بڕیارمدا لەگەلی بچم. لە بەختی من ئەو شەوە گووشی موبایلیان بار کرد کە زۆر مایە گران بوو . کاتێک ڕێکەوتین هەتا نزیکی زەنجان متقم لێ نەهات و قسەم نەکرد. هاوڕێکەم وتی: من بۆیێ تۆم هێناوە دوو قسەم بۆ بکەی کە خەوم لێنەکەوێ. ئیتر منیش وەکوو ڕادیۆی شکاو کەوتمە ڕستن و لە تەیروتوونە ئەمهێنایەوە. ئەوندە قسەم کرد وتی کاکە بیبڕەوە مێشکم بەتاڵ بوو. نزیک قەزوێن وەنەوزم دەدا لە کوتوپڕ گوشیەکەم زەنگی خوارد، پێشبارەکە ( اسکورت) بوو وتی لە کوێن ؟وریابن پۆلیس بۆسەی داناوە و. منیش نابەڵەد لەوەی کە نهێنی بپارێزم و شارەزای ڕێگایش نەبووم، هەر چاوم هەڵهێنا تابلۆی "تکایە پشتنی سەڵامەتی ببەستن"( لطفا کمربند ایمنی خود را ببندید)م بینی و وتم: کاکە لەو شوێنەین کە تابلۆی پشتێنی سەڵامەتی ببستنی لێیە. وەڵا پێشبار تووڕە بوو و سەد جنێوی بە من و لێخوڕەکە دا. بە هەر سەگ مەرگییەک بوو گەیشتینە تاران و بار خاڵی کرا. خاوەن بار هات وتی ئەو ە ئەوکەسە کێ بوو وا وتی لە لای تابلۆی ... ین؟
منیان نیشاندا، وتی تۆ لەگەل من دیتەوە بۆ سەقز. زۆر ترسام وتم ئەم کابرا گێچەڵێکم پێ دەکات. بە ترس و لەرزەوە لەگەلی سوار بووم، کابرا بردمی بۆ بازار، لەو کاتەدا دوو ملوێن جلوبەرگ و پێڵاو و کەلوپەلی بۆ کڕیم و هەتا سەقز ناوە ناوە ئەیپرسی: فواد گیان ئەوە گەیشتینە کوێ؟ منیش بە شەرمەوە ئەم وت: گەشتینە لای تابلۆی ... .
بۆ بەیانی خەوتبووم زەنگیان بۆ لێدام وتیان فواد وەرە بۆ قاوەخانەی فڵان کەس. کە چووم بیست سی کەسیان کۆ کردبووەوە و لێیان پرسیم: فواد گیان، گەیشتینە کوێ؟ و دایان لە پڕمەی پێکەنین. وای لێ هات هەتا مانگێک ئەم قاوەخانە بۆ ئەو قاوەخانە و، لەم کۆڕ بۆ ئەو کۆڕ، ئەیان بردم و پێیان ڕائەبواردم 😁

❤17🥰3👏2
هەنگاونان لە تاریکی
هەر پارشێو دەستی بە کارکردن دەکرد. هەویر شێلان و نان کردن، مانگا دۆشین و تاقەتکردنی ماڵات، گەوڕماڵین و شیاکەڕشتن، نان و چای سازکردن بۆ دەشتەوان، گسکدان هەر له دیواخان هەتا دەرماڵان، مەشکەژەندن و تەپاڵەپێژان، ئاویەدان و سپی کردنەوەی ماڵ و... وێنەی شمقار لە هاتوچوودا بوو. تازە پاش هەموو ئەمانە دەچووە یارمەتی پیاوان. شەغرەی دەخست، گێرەی دەکرد...
هەموو جارێ ماڵە ئەعیانی ناوچە بە خانمیان دەگوت خۆزگەم به خۆت بۆ کڵفەتت.
ئەو کچە کڵفەتە جگە لەمانە زۆریش دەستڕەنگین بوو. لە چەندین جۆر چێشتلێنان و مەشکە خۆشکردن و کڵاو و گۆرەویچنین و زۆر کاری دیکە.
بەڵام شتێ کە جێی سەرسووڕمان بوو، دڵسۆزی لەڕادەبەدەر و یەکڵایەنانە بوو بۆ ئەو بنەماڵە. کاتێ لەگەڵ چەرچی و قەرەچی و وردەواڵە فرۆشی نێودێ دەکەوتە چەقە کردن هەتا شتێک بە دوو قران هەرزانتر بۆ ماڵی ئاغا بکڕێ، ژنانی ناودێ به گاڵتە لێیان دەپرسی ئەرێ تۆ و خانم بنئامۆزان؟
ڕۆژێک ئەو بنەماڵە چوون بۆ سەیران. لە پڕ تووشیان بوو بە تووشی گایێکی شێتەوە. هاکا گاشێتی چاوسوور خانمی داپڵۆساند، کەچی کچە، پەیتاپەیتا خۆڵی دەپژاندە نێوچاوانی گاشێت. چەند پیاوێک هاتنە یارمەتیان. هاواری کرد کامتان بەهێزترن، کلکی ڕاگیر بکات و یەکێکی تر بە تێڵا بدا لە نێو شاخانی هەتا ئەوانی دیکە بە گوریس قولەفیسکەی ببستن.
ئەم کارەی لە نێو دێ دەنگی دایەوە. کەچی ڕۆژی دوایی کاتێ منداڵێکیانی ماچ کرد، پێیان گوت جارێکی دیکە ئەم هەڵە دووپات نەکەیتەوە، تۆ هاوشانی ئێمە نیت.
تەنیا کوڕێکی خۆشکەزای هەبوو جار جارێک سەردانی دەکرد. دیارە لە ژیانیدا دڵسۆزێکی وەهای نەبووە. بەڵام کاتێ هەواڵی جوانەمەرگبوونی خۆشکەزاکەی بیست، بەدەم کارەوە چەند فرمێسکێکی هەڵوەراند. تەنانەت خانم ئیزنی ئەوەی پێدا کە بۆ ماوەیێک بڕواتەوە ناوچەی خۆیان و لای خۆشکی دانیشێت. کەچی وتی پێویست ناکات. بەڵام کاتێ کچی ئەو بنەماڵە کۆچی دوایی کرد، ئەم لە دایکی زۆرتر خۆی دەڕنی. فریای فرمێسک نەدەکەوت. لە گۆڕستان وێنەی عازیەتباران کوڵوانەکەی بەراوەژوو لەکۆڵ کردبوو. بە دەم شین و شەپۆڕەوە دەیلاواندەوە:
شەرتە بیپۆشم بەرگی ڕەش دەوار، لە شوێنتا وێڵ بم هەوارە و هەوار.
پاش ساڵەهای ساڵ کارەکەری و بارەبەری، زستانی پیری بەسەردا هات. بە چاوی کەم حوکم و گوێی گران و پشتی کووڕ. لە ماڵێکدا دەژیا، چۆڵ و هۆڵتر لە ئاسیاوی ئاو لێبڕاو. تووشی چەندین جۆرە وەهم و خەیاڵ و پەرێشانی ببوو. ئاخریشی ڕۆژێک بە داماوی و زەلیلی سەری نایەوە. چەند کەسێک بە خێری خۆیان ناشتیان و ناوی لە ناواندا ون بوو. پیرە پیاوێک دەیگوت کەسێک نەزانێ بۆ مردووی خۆی بگری، خۆشی هەر گۆڕبەگۆڕ دەبێ.
گۆستاڤ فلۆبێر/ حسن افشار
خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو کچە سەرەڕای ئەو هەموو توانا و هێز و هونەرە هیچ خوێندنەوەیێکی لە مرۆڤبوون و تەنانەت ژنبوونی خۆی نەبوو. بە شێوەی نائاسایی بنەماڵەی ئەربابی له خۆی خۆشتر دەویست. بۆیە دەبووە بەڵاگەردانیان. بە شادی ئەوان شاد و بە خەمی ئەوان خەمبار بوو.
ڕەنگە ئەو کچە نانێکی لەگەڵ ئێمەی کوردا خواردبێت. ئێمه لە مێژوودا کەواسووری بەرلەشکەری بێگانە بووین. زۆر دڵسۆزیمان بۆ ئەدەب و هونەر و مووسیقای بێگانە کردووە. بەڵام بۆ خۆمان وا نین، بۆیە وا پەرێشانین.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٤/٠٧

❤19👏9
بیرەوەرییەک بۆ پێکەنین
چێوار بووم، لەگەڵ حەمەی ڕەفێقم کە لە بەر ڕەشی پێستی دموچاوی ناومان نابوو کاکەڕەش، زستانی ساڵی ٦۰ی ئێرانی بۆ سەندنی چەند سەر حەیوانەوردە بەرەو ئاوایی "ئیسەوڵێ" لە سەرشیوی مەریوان کەوتینە ڕێ. لە دراوی زوێران تووشی دایەرە دەروێشێک بووین کە چەند کەسێکیان دۆستی نزیکی باوکم بوون. ئاخر باوکیشم خەلیفە بوو وئێمە بە بنەماڵە دەروێشین. خێرا لەگەڵیان تێکەڵ بووم، بەڵام حەمە کە زۆر لە دەروێش ئەترسا، کاتێک بینی کە من لەگەڵیان تێکەڵ بوومە، ئەویش ترسەکەی شکا و وردەوردە کەوتە زکر کردن. لە لای ژووروی پردێکەوە کۆتەرەچنارێک کەوتبوو، حەمە چوو تا هێزی تیابوو دوو سێ جار سەری پیاکووتا. بەڵام ئاخر جار لە ناوەڕاستی جادەکەدا دانیشت و دواکەوت. گەڕامەوە بینیم سەری هەر خوێنە، وتم ئەوە چی بووە کاکەڕەش؟
وتی لێم گەڕێ بە زاتی خوا پەکی خۆمم خست(تمەس کۆتەرەکە بزماری پێوەبوو و چەقیبوو بە سەریا).
جا ئەو قسەیەکی تری کرد من لە ڕووم نەهات لێرە بینووسم، ئیتر خۆتان وەکیل بن.
چێوار: ئەو کەسانەی کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان ئەکەن
#ڕەزا_مێشەڵواز

❤5🥰4
10
بەچکە کتێبێک لەم گەرمای هاوینا ، لە ماڵێکی فەقیرانە شاری کردە تۆشەی دەنگ و باسی مردنێک ، لەو پشتی گەڕەکەوە ، چەند وشەی کردە نامە و سپاردی بە خوێندنەوە ، زیڕە لە گەڕەک هەڵسا ، پەتێک شاهێدی دەدا بەم چاوانەی خۆم بینیم ئازارەکانی ئەفڕین ، حەز و تاسە هەناسەبڕاوەکانیم لە دەست دەرچوون کاتێ فریای گرتنەوەیان نەکەوتم بۆ گێڕانەوە ، بەسەر کەسا مەچن خۆم وێرام بە مردن ، خۆم کراسی ون بوونم کردەبەری کۆتایی ئەم چیرۆکە عەمر کورتە ، کچە کتێبێک ، ناسکتر لە تەمەن و مناڵتر لەوەی بمرێت پێش ئەوەی ژیان بناسێت ، نە نە ئەو ژیانی کۆکردبووەوە لە چەند لاپەڕەی بچووک بە قەدەر پەنجەکانی دەستی ، ئەو بێڕەحمی باوک و کزەی هەژاری تەمێیان ئەکرد ، ڕۆژ بە کۆڵی خەیاڵەکانی دایکیەوە مەزرای بۆ خەڵک لەو بژار و هەرێزانە پاک ئەکردەوە تا شەو ڕێیان پێ بدەن بنوون ، تا دڕکی نائومێدی چیتر نەچەقن بە لەشی ناسکتر لە تەمەنیا ،تا تەگبیرە سادەکان و بوونە ساردەکانی هۆدەیەکی چۆڵ ڕاپۆرتی کەیف و سۆزیان لێ نەدەن ، تا بێ هەستی باوکێکی خاڵی لە کردنەوەی گرێی بەختی کچێکی دەرکراو لە موحیبەت بڕژێتە بەر دەرگاوبانی ماڵێکا پڕ لە خەم ، لێوانلێو لە ئاواتی سەربڕاو بە تێخی بێ کەسی ، کچێکی چەند لاپەڕەیی کە تەنیا کایە مناڵانەکان و چەن ویستی باڵغ نەبووی تیا نووسرابوو ، کتێبێک شێتییش نەیئەتوانی بیانداتە بەر شەقی نەخوێندنەوە ، کەچی گەڕەکێک بۆی گریا دوای ئەوەی گڕ لە خەرمانی تەمەنی کۆرپەی بەردرا ، شارێک سەری لەو گەورەییە نەباڵغە سووڕما کاتێ مردن نەیوێرا بە ئەسپایی ڕادەستی مەیل بڕینی خاکی بکات ، شار پڕیە لەو چیرۆکە تەرچکانە ، لەو هەڵڕنینە بێ ڕەحمانەی هەزاران برینیان کردووەتە جەستەی ، شار دڵی دەیان جار داخورپاوە و کەسیش نایبیستێ ، سەدان لاپەڕەی مێی دڕاوە بێ ئەوەی سڵەمینەوەیەک تەز بە ڕۆحی خەوتووانی ماڵە تەلبەن کراوەکان لە بێ ئاگایی بهێنێت ، کچە کتێبێکی تریش لەوانەی هێشتا ژوانیان نەبیستبوو ، هێشتا ماچ و ئامێزی گەرم تارماییەک بوون لەو پەڕی سادەییەکی مناڵانەدا موچڕکیان بە خەیاڵەکانیا ئەهێنا ، کەچی هەژاری سەری کاس کرد ، کەچی تەنیایی بردی تا ون بوون بە کاتێکی نەهاتوو ، سنوور ئەو کچە نامیلکەیەی بۆنی کتێبێکی گەورەی ئەدا ، ئەو هێڵانەی تێپەڕاند خۆیشی بەرینییەکەی لە پاش مردن خوێندبووەوە ، ئەو ئێستا دەستە خوشکە خنکاوەکانی بەسەر کردووەتەوە تا دەنگ و باسی هیچ بوونی کۆمەڵگایەکیان بۆ باس بکات نەیان ئەزانی بێ سنوور غەدر لە ماڵەکانا حەشر بە جوانی و خۆزگە و ناسکییەکانی مێیینەکان ئەکەن ، کچێک وا دوای خۆی بە دەستی دایکیەوە پەڕەپەڕە هەڵئەدرێتەوە و پەردە لە سەر ئەو کۆد و نهێنیانە هەڵ ئەداتەوە هەزاران جار بیسراون و لە بیر ئەکرێن ، ئەو دیمەنانە نمایش ئەکاتەوە لە زۆر شوێنی شارا بە ئاشکرا ئیشارەیان بەو ڕووداوانە کردووە کە نابینرێن و دواتریش لە زنجیرەیەکی ترا دەرهێنەرێک ئەیان پژێنێتەوە بە پەردە و شاشەی سینەما و تی ڤییەکانا ، ئەیان نێرێتەوە بۆ چاپخانەکان بەڵکوو ڕاچڵەکانێک ، بەڵکوو سۆزێکی کتێبانە بیر لە کارەساتە نەنووسراوەکانی دواتر بیانگرێ و سەرێک لە ماڵەکان بدەنەوە ، ئەو کچە کتێبانە بخوێننەوە تۆز و خۆڵی نەخوێندنەوە ڕووبەرگەکانیانی مەیلەو زەرد بوون و هەڵوەرین کردووە و ژیانیش قرخنانە بەردەوامە بێ ئەوان .
#هەوراز_چاوگ

❤7
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مانای فەقیانەی ئافرەتان بزانین
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍6
بەسەرهاتێکی هونەرمەندی خەڵکی و خاوەن هەڵوێست، نەمر مامۆستا ئیسماعیل سەردەشتی
هونەرمەندێکی بەندبێژی باشوور ئەبێت بە میوانی مامۆستای نەمر سماییل سەردەشتی
مامۆستا سماییل بۆ نانی بەیانی لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکەی ئەچن بۆ زمزیران. جا زمزیران قاوەخانە و شوێنی دڵڕفێنی یەکجار خۆشی لێیە.
خەریکن نان و چا ئەخۆن کابرایەک دێتە ژوورەوە و زۆر بە فیز و هەوا و خۆماڵیانە ئەڵێت: سمەگیان چۆنی؟ باشی؟
مامۆستا سماییل جوابی دەداتەوە، بەڵام کارەکەی کابرای بە دڵ نابێت. لێی ئەپرسێ بەڕێزتان ناناسم، جەنابت؟ کابرا ئەڵێت چۆن نامناسی؟ ئەها لە شایی فڵان کەس لە فڵانە گوند پێکەوە بووین. مامۆستا ئەڵێت هەر ناتناسم. کابرا ئەڵێت ئەها چوار دانە پێنج هەزاریم بە شاباش پێدای ( ئەو کات پێنج هەزاری پارەیەکی کەم نەبوو ).
ئەمجار مامۆستا سماییل دەست لە باغەڵی دەکات و چواردانە پەنجا هەزاری دەر دەهێنێت و دەیدا بە کابرا و پێی ئەڵێت: کاکە گیان ئەوە قەرەبووی چوار پێنج هەزارییەکەت، بەڵام تۆزێک ڕێز لە هونەر و هونەرمەند بگرە
#تیشک

👍20❤2
پۆلی یهکی سهرهتایی بوم رۆژێک دوو خاتوون له بهداشتۆ(خانووی تهندرووستی) هاتن بۆ خوێندنگاکهمان بۆ پشکنینی دۆخی تهندروستیمان
وتیان پێم لبنیات(شیرهمهنی)مهسرهف ئهکهیت(ئەخۆیت)؟
وتم لبنیات چیه؟
وتیان شیر،ماس،دۆ
وتم چی بهیانییه ۳ جامۆڵه نان و ماست ئهخۆم
ئهمرا ئهوان وتیان جامۆڵه چهس؟
وتم ئیتر جامۆڵه جامۆڵهیه.
ئهیانوت کاسهیه؟ ئهموت نه.
ئهیانوت پیاڵەیە؟ ئهموت نه.
ئهیانوت لێوانە؟ ئهموت نە.
نه من تێگهییم لهوان و نه ئهوانیش له من. نایشزانم چییان نوسی ئاخری.
ئیسهیش هەرکەس ئهپرسێ بۆ باڵات بهرزه؟ ئهڵێم هین جامۆڵه نان و ماسه.
#Rebwar
قسەی خۆشی مەریوان و هەورامان👇
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
وتیان پێم لبنیات(شیرهمهنی)مهسرهف ئهکهیت(ئەخۆیت)؟
وتم لبنیات چیه؟
وتیان شیر،ماس،دۆ
وتم چی بهیانییه ۳ جامۆڵه نان و ماست ئهخۆم
ئهمرا ئهوان وتیان جامۆڵه چهس؟
وتم ئیتر جامۆڵه جامۆڵهیه.
ئهیانوت کاسهیه؟ ئهموت نه.
ئهیانوت پیاڵەیە؟ ئهموت نه.
ئهیانوت لێوانە؟ ئهموت نە.
نه من تێگهییم لهوان و نه ئهوانیش له من. نایشزانم چییان نوسی ئاخری.
ئیسهیش هەرکەس ئهپرسێ بۆ باڵات بهرزه؟ ئهڵێم هین جامۆڵه نان و ماسه.
#Rebwar
قسەی خۆشی مەریوان و هەورامان👇
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤19👍1
ئەگێڕنەوە:
پیرەپیاوێکی پینەچی پشیلەیەکی هەبوو کە لە جامۆڵەیەکی عەتیقەدا ئاوی بۆ دادەنا. کابرایەک کە شارەزای عەتیقە و ژێرخاکی بوو ویستی بە هەر فڕوفێڵێک جامۆڵەکەی لە دەست دەربهێنێ، بۆیە لە بەرخۆیەوە بیری کردەوە کە ئەگەر خاوەنەکەی بزانێ ئەمە زۆر گرانبەهایە ئیتر نایفرۆشێت. بۆیە کەوتە سەر فێڵ و وتی: مامەگیان ئەو پشیلە نافرۆشی بە من؟
_بەچەند لێم ئەکڕی؟
_۲دینار
__بە ۳دینار ماڵت بێ، بۆ تۆ.
کابرا پشیلەی برد و دوای چەند هەنگاوێگ گەڕایەوە و وتی:
_لە ڕێگادا ئەم پشیلە تینووی دەبێ، بەڵکوو ئەو جامۆڵەیشم پێ بفرۆشی تاکوو ئاوی تێدا بدەم بە پشیلەکە.
کابرای پینەچی وتی: ئەوە نافرۆشم، باشترە بزانی تا ئێستا پێنج پشیلەم بەو جامۆڵە فرۆشتووە.
هیچکاتێک خەڵک بە کەر مەزانە
پینەچی: کفاش
عەتیقە: کۆنینە، باستانی، گرانبەها
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری.
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros224

Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
❤23
مام عەلی بە ڕەحمت بێ هەتا ما هەر لە قسەی خۆش نەکەوت. عادەتی وەهابوو کە شیری زۆر ئەخواردەوە. دوای ئەوەی خافاتمی خێزانی ئەمری خوای کرد ژنێکی فەقیرحاڵی ساویلکەی هێنا، ڕۆژێک ئەینێرێ بۆ ماڵی دراوسێیەکیان بۆ شیر سەندن. ئەویش جامۆڵەیەکی بچووک ئەبات و بە دراوسێکەیان ئەڵێ: حاجی ژن گیان بێ زەحمەت کیلۆیەک شیری مانگام بدەرێ.
حاجی ژن ئەڵی: دادەگیان ئەو کاسە بچووکە، نایگرێ.
ئەویش بە دەستی بەتاڵ ئەگەڕێتەوە. بە مام عەلی ئەڵێ: حاجی ژن وتی جامۆڵەکە بچووکە و کیلۆیەک شیری مانگا ناگرێ.
ئینجا مام عەلیی قسەخۆش ئەڵێ: کچێ بۆ خاتری خوا، خۆ زووانت نەبڕابوو، بتوتایە دەی کیلۆیە شیری مەڕم بدەرێ. ئەگەریش هەر نەیگرت شیری پشیلەیشت هێناوە بە دەستی خاڵی نەگەڕێیتەوە.
#پێنجوێن_سامی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
حاجی ژن ئەڵی: دادەگیان ئەو کاسە بچووکە، نایگرێ.
ئەویش بە دەستی بەتاڵ ئەگەڕێتەوە. بە مام عەلی ئەڵێ: حاجی ژن وتی جامۆڵەکە بچووکە و کیلۆیەک شیری مانگا ناگرێ.
ئینجا مام عەلیی قسەخۆش ئەڵێ: کچێ بۆ خاتری خوا، خۆ زووانت نەبڕابوو، بتوتایە دەی کیلۆیە شیری مەڕم بدەرێ. ئەگەریش هەر نەیگرت شیری پشیلەیشت هێناوە بە دەستی خاڵی نەگەڕێیتەوە.
#پێنجوێن_سامی
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
👍5❤1🥰1
میوان
قات و قڕی و گرانی وڵاتی داگیر کردبوو. لەمێژ بوو ئاسمان تەڕایی لێ بڕابوو. لە وشکەساڵێکی وەهادا، دەکرا لە نێو چۆم و ڕووبار مریشکەکڕ بنیتەوە.
مامۆستا بە تەنیا لە نێو قوتابخانەدا دەژیا. قوتابخانەش لەسەر تەپۆڵکەیەک درووست کرابوو.
لەناکاو، شەوێکی زستان، هەوڕێکی ڕەشداگیرساوی دڵپڕ، دەستی بە سەر ناوچەکەدا گرت و خۆی ڕاوەشاند. تا بەیانی بەفرێکی داباراند هەتا سەر ئەژنۆ. بەفر ڕێگای بە خەڵک گرت و منداڵی دێهاتەکانی دەور و پشت نەیانتوانی بێنەوە بۆ قۆتابخانە.
مامۆستا لە پشت دوو دەری چاوی لە کوێستان بڕیبوو. سوارێک، پیاوێکی وە پێش خۆی دابوو. شەقڵی بەفریان دەشکاند و بۆ لای قوتابخانە دەهاتن.
مامۆستا سوارەکەی ناسێوە. فەرماندەی هێزی چەکداری ناوچەکە بوو. پیاوێکی قۆڵبەست کردبوو. فەرماندە هاتە ژوورێ و کابرای یەخسیریشی هەر وا بە قوڵبەست کراوی لەگەڵ خۆی هێنا. کابرا هێند کز و لاواز، وێنەی ڕێوی بان تەڵە. جلێکی شڕی لەبەردا بوو دەتگوت مانگا کاوێژی پێ کردووە.
مامۆستا چاوێکی بە پرسیار و تێفکرین هەڵبڕی و گوتی: ئەم هەژارە تاوانی چییە کە بەم کزەی بەربەیانە بەفری پێ گێرە دەکەی؟
فەرماندە گوتی: ئەم کابرایە هەر خەڵکی ئێرەیەو لە زمانی خۆمان هیچ تێناگات. دەبا بە دڵنیایی و ڕاشکاوی قسان بکەین. بارودۆخەکە باش نییە. ئەگەری شۆڕش وسەرهەڵدان لە ناوچە زۆرە. ئەمن تەنیا دوازدە چەکدار شک دەبەم. لەم یاو و تاوەدا ناتوانم لەوە زیاتر لە بنکەی سەربازی دوور بکەومەوە. دەمانچەیەکت دەدەمێ. سبەینی ئەم کابرایە لەگەڵ خۆت بەرە بۆ بەندیخانەی ناوەندی و تەسلیمی بەرپرسانی بکە.
مامۆستا گوتی: ئەمن خۆ سەربازی تۆ نیم. فەرماندەکە گوتی: ئێمە ئەم وڵاتەمان داگیر کردووە. ئێستاش کاتی شەڕ و پێکدادانە. بەپێی یاسا ئەمن دەتوانم حوکمی هەموو هاوزمانانی خۆمان بکەم. هەموو بە سەرباز دێنە ئەژمار.
مامۆستا پرسیاری کرد ئەم کابرایە چی کردووە؟ فەرماندە گوتی: ئەم کابرایە خزمێکی خۆیانی کوشتووە. دەڵێن گەنمی بە قەرز داوەتێ، کەچی خزمەکەی نەیداوەتەوە. بووە بە شەڕیان و ئەو پیاوەی بە دەست زایە بووە.
مامۆستا وتی: لەوەی خاترجەم بە! ئەمن ئەو کابرایە نابەم بۆ زیندان.
فەرماندە زانی دەفی لای مامۆستا دەنگی نایە، وتی: دەبێ بۆم بنووسی ئەو پیاوەت لێم وەرگرتووە و باقی کارەکەش بە ئەستۆی خۆتە. مامۆستا وتی: هیچت بۆ نانووسم. بەڵام دڵنیا بە لە هیچ شوێنێک حاشا ناکەم کە تۆ ئەرکی خۆتت بەجێ هێناوە. ئێستاش تۆ بڕۆ، با ئەم پیاوە لێرە بمێنێتەوە. ئەوەش بزانە دایکم منی هێندە بە خاوی نەپێچاوەتەوە.
ئەو شەوەی هەتا بەیانی کابرا لای مامۆستا بوو. شەوێ لە سەر سفرە کابرا پرسیاری لە مامۆستا کرد: ئەرێ جەنابت قازی و دادوەری؟ مامۆستا وتی: نەخێر. تەنیا هاوڕێی تۆم.
مامۆستا پرسیاری کرد: ئەتۆ بۆچی ئەو پیاوەت کوشت؟ گوتی: زەوی سەختە، گا لە گا تاوان دەستێنێ....
هەردووکیان شەو لە قوتابخانە خەوتن.
بەیانی مامۆستا نان و پێخۆری لە چارەکەیەک پێچایەوە و وەڕێ کەوتن. تا گەیشتنە دوو ڕێیانێک. مامۆستا ڕاوەستا. نان و بڕێکی پارەی پێبوو، خستییە باوەشی کابرا و گوتی: ئەو دوو ڕێیانە یەکیان بەرەو ئازادی دەچێ و ئەویتر بەرەو زیندان. جا بۆ خۆت سەرپشک بە کامیان هەڵدەبژێری.
مامۆستا ئاوڕی نەدایەوە تا بزانێت بەرەو کام لا ڕۆیی.
کاتێ مامۆستا گەڕایەوە بۆ قوتابخانە، لەسەر دیواری قوتابخانە بۆیان نووسیبوو، ئەتۆ هاوڕێی ئێمەت بردووە بەرەو زیندان. تاوانی ئەو کارەت دەبێ بدەیەوە.
ئالبێر کامۆ / احمد گلشیری
خوێنەری خاوەنبیر!
کامۆی مەزن زۆر بە وریایی ناوی ئەو چیرۆکەی ناوە میوان. کەچی ئەو کابرایە خاوەنماڵە. بەڵام لە خاکی خۆی یەخسیری دەستی داگیرکەرە.
داگیرکەر لە باتی چارەسەر کردنی دەردی برسییەتی خەڵکی، هەر بیری لە زیندانە.
لە چیرۆکێکی بە ڕواڵەت ساکار، پێمان دەڵێت مرۆڤێکی تەنیا لە کوێستانیش بێت هەر بەرانبەر بە مڕۆڤایەتی بەرپرسە.
مرۆڤ دەبێ توانای هەڵبژاردن و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەبێ. بۆیە مامۆستا بەبێ سێ و دوو لە نێوان یاسا و دادپەروەری، دادپەروەری هەڵدەبژێرێ. هەر ئەو مافەش بۆ کابرای دیل لەبەر چاو دەگرێ.
مامۆستا وەکوو ڕووناکبیرێک، باش لە دەردی کۆمەڵگا تێگەیشتووە. کەچی خەڵک لەو تێناگەن و هەڕەشەی لێدەکەن. هەڕەشە لە کەسێک کە لە دووڕێیانی زیندان و ئازادی، بۆ خەڵک ئازادی و ڕزگاری، بۆ خۆی زیندان و گیرۆدەیی هەڵدەبژێرێ....
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٤/٠٤/٢٣

❤27👏4👍1
بە ئیجازەی ئەو خوالێخۆشبووانەی ناویان هێنراوە.
مەلامستەفا بارزانی و مامۆستاهەژار و فەقێ ساڵەی ئاختەتەر، هاوڕێ و هاوسەنگەری یەک بوون. ڕۆژێک کە پێکەوە دانێشتبوون، مەلامستەفا پێیان دەڵێ: چ کەموکۆڕی و پێداویستییەکتان بوو، پێم بڵێن. فەقێ ساڵە لە وەڵامدا دەڵێ: دمەدۆم نییە.
ــ چی؟ دمەدۆچیە؟
+ دەڵێم مانگایەک، بزنێکم بۆ بکڕە بۆ دۆی منداڵان.
ــ دەی باشە چت بۆ بکڕم؟
+ بزن شیری چاکی هەیە بەڵام کاریلەکەی پوڵ ناکا و هەرزانە، مانگا شیری کەمە بەڵام گوێلکەکەی پوڵی چاک دەکا و گرانە!
ــ ئاخری کامەیانت بۆ بکڕم مانگا یا بزن؟
مامۆستاهەژار دەفەرمێ: قوربان، دەیەوێ بزنێکی بۆ بکڕی گوێلکی ببێ!
گوێلک: گوێرەکە
کاریلە: کاژەلە
لە کەناڵی چێشتی مجێور
#حەمزە_ئەفسەری

❤13🥰2👍1
بە ئیمانی خەڵکی ... ئەگێڕنەوە:
لە کاتی شۆرشی دژی شا لە شاری ... ڕێپێوانێک ساز کرا . بەڕەحمەت بێ مەلا عومەر، ئیمام جومعەی ئەوکاتی ئەو شارە کە خاوەنی کەسایەتێکی بەرز و خۆشەویستی خەڵکی بوو بە پێشەنگ دیاری کرا
خەڵکەکە وتیان مامۆستا لەسەر شانمان دائەنێن و جەنابی دروشم بدا و ئیمە دووپاتەی ئەکەینەوە
هەر کە مامۆستا سواری کۆڵی ئەوکەسە ئەبێت هێلکە گونی ئەکەوێتە بەینی ڕانی خۆی و شانی کابرا. بە دەنگێکی زۆر بەرز هاوار دەکات : ئای گونم وەی گونم
خەڵک وا ئەزانن ئەوە دروشمە و بەشوێنیا بە تێکڕا هاوار دەکەن: ئای گونم، وەی گونم 😜
تێبینی: ئەم چیرۆکە پێشتریش بە چەندین جۆری تر گێڕدراوەتەوە

🥰8❤4👏1
گۆڵبەزە
کاکە جەماڵی هاوڕێم لە شاری سەربەرزی بانە پیاوێکی خوێن شیرین و قشمەڕە بۆی گێڕامەوە وتی : باپیرم دۆست و هاوتەمەنەکانی خۆی بانگهێشت کردبوو و چەند شەوێک پێکەوە بە خۆشی ڕابوێرن ; کاتی نوستن بانگی کرد جەماڵ گیان بۆ حاجی حەسەن و دەروێش فەتاح و مەلا ڕەسووڵ یەکی پەرداخێک ئاو بێنە ; منیش وامزانی تینوویانە خێرا چەند پەرداخ ئاوم بۆ هێنان کاتێک سەیرم کرد هەریەکە و دەستێک ددانی دەستکرد ( دندان مصنوعی ) یان له پەرداخە ئاوەکە هاویشت . منیش بۆ گاڵتە و گەمە دەنگم نەکرد تا خەویان لێکەوت ددانی حاجیم لەگەڵ مەلا گۆڕی ددانی باپیرم و دەرویشم گۆڕی و هەر کەس و پەرداخی خۆی لە ژوور سەر نابوو تا بانگی بەیانی بێخشپە لێی نوستن
کاتی نانی بەیانی ددانیان لە پەرداخ دەرهێنا و لە دەمیان نا یەکێک دەیگوت ئەم ددانەی من بۆ شلە و ئەوی تر دەیگوت ئەمەی من هەر بە دەمم دا ناچێت بە کورتی فلیمێکم ساز کردبوو مردووی سەر گۆرستان بە حاڵیان پێدەکەنی
ئەم ددانی لە دەمی دەردەهێنا لە زاری ئەو دەخست و ... هەتا ددانی خۆیان گیر کەوتەوە کلکی وشتر گەیشتە زەوی 😂

🥰2