Telegram Web Link
"کەر و ڕۆژنامه"
بە ڕەحمەت بێ حاجی فەرەج ی سەڵەسی پیاوێکی تا بڵێی قسەخۆش و سوعبەتچی بوو. حاجی بە پیشەی چێوارییەوە خەریک بوو، واتە بزن و مانگا و هێستر و گوێدرێژ و ...ی دەکڕی و دەیفڕۆشتەوە.
 ڕۆژێک بۆ خواردنی نیوەڕۆژە قسمەت هێنابوویە ماڵی ئێمە و لەگەڵ باوکم کە زۆر پێوەندییان خۆش بوو و هەر لە مناڵیەوە هاوڕێی یەکتر بوون کەوتنە گێرانەوەی بەسەرهاتی کۆن و نوێ، گەرمی قسە بوون، کە لە ناکاو کابرایەک کە چەند ڕۆژ پێشتر  گوێدرێژێکی لە حاجی فەرەج کڕیبوو و پرسان پرسان سۆراخیکردبوو، لە درگایدا و باوکم وتی: فەرموو؟
کابرا: حاجی فەرەج لێرەیە؟
باوکم: بەڵێ دۆستی دێرینی منە و لێرەیشە دەی فەرموو با نیوەڕۆژەیەک بخۆین.
ئەویش گوێدرێژەکەی بەستەوە بە دەوەنێکەوە لە پشتی ماڵەکمان و هاتە ژوورەوە و بێ سێ و دوو دوای سڵاوکردن ڕوویکردە حاجی و وتی:
تخوا ئەوە کەرە تۆ فرۆشتووتە بە من؟
حاجی فەرەج یش فەرمووی: ئەیخۆ کەڵەشێر نیە باوکم بۆ چی بووە؟
(هەموومان پێکەنین گرتینی)

خاوەن گوێدرێژەکە وتی: نە حاجی گیان مەبەستم ئەوەیە کەرەکەت چاوێکی کوێرە و من پێم نەزانیبوو.

حاجی یش "کە هیچکات بۆ قسە دانەدەما" خێرا وتی:
کاکە گیان من کەرم پێداوی بارت بۆ بگوێزێتەوە، خۆ نەمداوە ڕۆژنامەت بۆ بخوێنیتەوە.

#عوسمان_کتێبخانە

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👏126🥰2
Forwarded from zagros
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حەتمەن ئەم ڤیدیۆ ببینن

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍143
پیاو: ژنەکەم خیانەتم لێ دەکات
کۆمەڵگا: تەڵاقی بدە یان بیکوژە  ئەگینا پیاونی  😱

ژن: پیاوەکەم خیانەتم لێ دەکات
کۆمەڵگا: قەیچیە سەبربگرە ،داوای تەڵاق مەکە لەبەر منداڵەکانت
با خێزانەکە تێک نەچێ  ،کەمێک خۆت بۆ پیاوەکەت برازێنەوە هەردەم بەروویدا پێبکەنە ،خۆشترین خواردنی بۆ دروستکە.😰

پیاو: ژنەکەم منداڵی نابێت
کۆمەڵگا: ژنێکی بەسەر بێنە😍

ژن: پیاوەکەم منداڵی نابێت
کۆمەڵگا: سەبروئارام بگرە خوا لەگەڵ ئارامگرانە 😊

پیاو: خێزانەکەم نەخۆشەو ناتوانێ کاروباری ماڵەوە بەرێوە ببات
کۆمەڵگا: تەڵاقی بدە کەلکی نەماوە ژنێکی تر بێنە😜

ژن: پیاوەکەم نەخۆشە ناتوانێ کاربکات 😞
کۆمەڵگا: ئێ باشە خۆ دونیا خەراپ نەبووە ،بچۆ کارێک بدۆزەوە
پیاوەکەت و منداڵەکان بەخێوکە،زۆر باش ئاگات لە پیاوەکەت بێ
بەڵام نابێ ئیشی ماڵەوەش لە بیرکەی .😮😖😨

پیاو: ژنەکەم عینادو کەلەرەقە وگوێرایەڵی قسەکانم نابێ😤
کۆمەڵگا: تەڵاقی بدە وژنێکی تر بێنە

ژن: پیاوەکەم ئیهانەم دەکاو قسەم پێ دەڵێ و تووندووتیژە 😠
کۆمەڵگا: سەبروئارام بگرە لە پێناو منداڵ و خێزانەکەت

پیاو: ژنەکەم وەک جاران جوان نەماوە بەدڵم نیە
کۆمەڵگا: تەڵاقی بدەو ژنێکی جوانتر بێنە 😮

بۆچی کۆمەڵگا بەردەوام  وەکو شتومەکی ناوماڵ سەیری ژن دەکات
کە دەبێ بگۆردرێ ،هەردەم نسیحەتی ژن دەکات بەتەنها
با جارێکیش نەسیحەتی پیاویش بکات....

ژن ژیانە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
15👏14
هاوڕێیان سڵاو
ئەگەر کەسێک پانکە یان کولێری زیادەی لە ماڵەوە هەیە بۆ ماڵە هەژارانمان دەوێ. خۆتان دەزانن گەرما بێداددەکات. هەرکەسیش یارمەتیی ماڵیمان دەدات بۆ کڕینی پانکە و کولێر مەمنوونی دەبین

با عرض سلام و ادب  خدمت یکایک دوستان عزیزم .

دوستان اگر کسی پنکه زمینی یا پنکه سقفی یا کولر دست دوم دارد لطفا به پی وی بنده مراجعه فرمایید چون چند خانواده بی بضاعت داریم که شدیدا به کولر و پنکه احتیاج دارند .  دمای هوا هم که خودتون میدونید .
اگر کمک نقدی هم برای خرید کولر و پنکه دارید لطفا به شماره کارت  :

۶۲۸۰۲۳۱۳۱۸۸۱۶۸۳۱  یوسف سپهری  واریز فرمایید .


شماره تماس بنده : ۰۹۱۸۷۷۶۱۷۸۶

تکایە فورواردی بکەن بەڵکوو لە کارەکەماندا سەرکەوتووبین

@malaymazbura
8
گۆڵبەزە

سەلاح و کەریم هەر لە منداڵییەوە بە یەکەوە گەورەبوون و هاوڕێیەتی لەمێژینەیان هەیە. ئیمانم نەچێ لە هەرزەکاریدا کاتێک شوانی بەرغەل بوون لە پێش چاوی یەکتر کەریان گ...بوو.
لەم ماوەیەدا کەریم و ژنەکەی کێشە و ئاڵۆزی کەوتە نێوانیان و ژنەکەی کەریم داوای تەڵاقی دەکرد و دیگوت کریم پیاو نییە و پیاوەتی لێ نایەت.
کار گەیشتە دادگا و دکتۆر. بەڵام سەیری کەریم خۆش بوو بۆ بەرگری لەخۆی بە هەر کەس دەگەیشت دیگوت کاکە گیان من پیاوەتیم لێ دێت و چاوەرم (شاهد )م هەیە و بڕۆن لە سەلاحی هاوڕێم بپرسن بزانن پیاوم یا نا؟
سەلاحیش زانی پیس قەوماوە، لای خەڵک دەیوت بڕوا بکەن کەریم کەری گ..وە نەک من.

تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰62👏2
بازرگانێکی بەریتانی بە هاوڕێ کوردەکەی گوت:

ژنی ئێوە چەندە مەزنـن لە خۆشەویستی بەخشین !!!!
کوردەکە وتی: گومانی تێدا نییە ژنی ئێمە مەزنن ، بەڵام چی وای لێ کردی ئەو هەستەت بۆ درووست ببێ ؟
بەریتانیاکە وتی: لە لەندەن سەردانی ماڵی هاوڕێیەکی کوردم کرد .
بینیم ژنەکەی قۆپچەی کراسی مێردەکەی دەدووریەوە، دوای ئەوەی تەواو بوو ماچی کراسی مێردەکەی کرد.
خۆزگە ژنەکانی ئێمەش لە ژنی کوردەوە فێری خۆشەویستی دەبوون .!!!!!
کابرا کوردەکە بەباشی لە مەسەلەکە تێگەیشت،بەڵام ڕووی نەدەهات ڕاستیەکە بڵێ ،ژنەکە ماچی کراسەکەی نەکردوە بەڵکو دوای دورینەوە بە ددانەکانی دەزوەکەی قرتاندوە .
کوردەکە ئەڵێ هیچ قسەم نەکرد، وتم با هەر بەغیلیمان پێ ببات

#شێخ_تاهیر_کەلاری(فەیسبووک)

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
18🥰6👏3👍1
چەن ڕۆژ لەمەوبەر چووم ددانی عەقڵ بکێشم، کابرای دانکێش زۆرێک خەریکبوو بۆی دەرنەدەهات، سەرنجم دا لەبەر خۆیەوە  پەیتاپەیتا ئەیوت: حەمید مەترسە، ئەمە بەس نەشتەرگەری(جەڕڕاحی)یەکی سادەیە و خێرا تەواو دەبێ.
وتم دکتۆرگیان من حەمید نیم.
وتی ئەزانم تۆ ناوت حەمید نیە، حەمید خۆمم خۆم.

#زانیار_محەمەدی

📚کۆپی تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپیدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰31
بەبۆنەی خەمباربوونی دایکی نیشتمان لە خەمی بەورەکانی ئاوییەردا بۆ ماوەیەک پۆست دانانێین🖤🖤🖤🖤
ڕۆحی ژینگەدۆستانی سنەی سەربەرز، سنەی کوردستان شاد و بەم کۆستەوە لە مەریوان زرێبارێک فرمێسک زاوەتە چاوەکانمان.
46👍4👏3
بەبۆنەی خەمباربوونی دایکی نیشتمان لە خەمی بەورەکانی ئاوییەردا بۆ ماوەیەک پۆست دانانێین🖤🖤🖤🖤
ڕۆحی ژینگەدۆستانی سنەی سەربەرز، سنەی کوردستان شاد و بەم کۆستەوە لە مەریوان زرێبارێک فرمێسک زاوەتە چاوەکانمان.

ناردنی بابەت👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەمەری شەهیدانی ئاوییەر،

چیاکۆ و حەمید و خەبات

هۆنراوە و خوێندنەوەی:
مامۆستا عەلی لوتفی (مەریوان)

ناردنی  بابەت👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12👍3
ساڵی حەفتای ئێرانی حاجی ئەحمەو بناوەچڵە بەدڵ و بەدایەن پەڵەیە وێنجەی جوانی کردبوو بەرەئەژنۆیە هەڵسابوو. لەلای وێنجەکەیشا پەڵەیەک پەڕشەی جوانی کردبوو. شوانەکەی دەرەوەران گایەلەکەی ئەکاتە ناو وێنجەکە و هەتا حاجی ئەحمەو لە ئاواییەوە ئەیگاتێ بەتەواوی شپرزی ئەکەن. بەجوێندان بەرەو شوانەکە ئەڕوات و ئەڵێ داوەشێی، ئەوە تۆ تەرێق نابیتەوە ئەو گایالەت کردووەتە ناو ئەو وێنجەیە؟ و بڕێک جوێنی تریش....
شوانەکەیش ئەڵێ ئاتۆ جارێ جگەرەیەکم بەرێ خەریکە کوێراییم دایە بۆ جگەرە; ئەرێ بەڕاس حاجی بۆ مەگەر وێنجە خراپە بۆ مانگا؟ دە بەفخری عالەم بمزانیایە نەمئەهێشت بێنەناو وێنجەکە. هەی خەجاڵەت خۆم حاجی، ببوورە ئیسە ئەیانکەمە ناو پەڕشەکە.

حاجییش ئەڵێ وەڵڵا عوزر لە قەباحەت خراپتر، دەبڕۆ هەتا ڕەشکەیە شەق تێهەڵنەداوی

#محەمەد_بارامی

📚کۆپی تەنیا بەهێنانی ناوی کاناڵەکە ڕێگەپیدراوە

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
منداڵیی ئەدمینی #مەلای_مەزبوورە و هاوڕێکەی بەیەکەوە

کێتان ئاوەهای کردووە ڕاست بلێ و کامنت بنووسێ خۆم کردوومە😂

ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
🥰31👍1
نۆستالۆژیای باتە(پێڵاوی لاستیکی): بەشی یەکەم

باتە! هێشتا دڵم لە لاتە.

ئەو کات دوور لە ئێستا پێڵاوی هەموو گوند و شار و کوردەواری بە زۆری باتە بوو. بە ژن و پیاو، لاو و منداڵ، دەوڵەمەند و هەژار، مامۆستا و قوتابی، فەقێ و کوێخا و ... هەموومان هەر باتەمان لە پێ ئەکرد.

باتە چۆن بوو؟
باتە یان پاتە پێڵاوێکی یەک ڕەنگی ڕەنگ ڕەش بوو، لە قاییش، لاستیق یان هەر ئەو پلاستیکە نەرمە دروست کرابوو کە قاچمان بە ئاسانی لە ناویدا هەڵدەسووڕا. نە قاچی عەزیەت ئەکرد، نە ئەگیرایە قاچمان، نە لە تەنگیدا لاقمانی زامدار ئەکرد. بە هەموو بارێکدا لەگەڵت ڕادەهات، لەگەڵ هەمووان نەرم‌ونۆڵ و مێهرەبان بوو. 😊
باتە بۆ هەمووان یەک جۆر بوو تەنیا لە شێوەدا جیاواز بوون، بۆ نموونە:
باتەی ئاخووندی: نووکی پێڵاوەکە گرد و خڕ و پان‌وپۆڕ بوو، وابزانم هەر بەو بۆنەوە ناویان لێنابوو.
باتەی ئاخووندی زۆرتر پیاو ماقووڵانی گوند لە پێیان دەکرد، وەک؛ مامۆستایانی ئایینی، خان، کوێخا، سەیزادە و شێخ و ...
باتەی نووکدرێژ و پاژنەپان؛ قەیتاندار بوو، زۆرتر بۆ جووتیار و شوان و کرێکار و ... دروست کرابوو.
باتەی قولووچ‌قولووچ؛ ژێرەکەی وەک پێڵاوی ئێستای فووتباڵیستەکان وابوو، زۆرتر بۆ لاوان و وەرزشوانان و مێردمنداڵان بوو کە وەرزشیان پێوە ئەکرد و جوان‌پەسەند بوو.⚽️
باتەی ژنانە؛ کەمێ پاژنەکەی بەرز بوو و نووکی کەمێ درێژتر و باریکتر بوو کە بۆ کچان و ژنان دروست کرابوو.
درێژەی هەیە👇👇👇👇

#نووسینی_فارووق_سەعیدزادە
سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری. بەرگی ۲

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
11
ڕوخساری خەمباری من

زەردەپەڕی لای ئێوارە، کز و کەلەلا، وێنەی کەسێک کە ڕۆژووی بێ پارشێوی گرتبێ، لەنێو پارک و باخچەی شاری هەر لاکەی سەرم دەهات. چاوم بڕیبووە ڕووباری گەورەی شار. ڕووبار لە دەشتێکی بەربڵاوی سەرووی شارەو دەهات و پاش پێچ و قەمچێکی زۆر بە دڵی شاردا، لەو سەری شارەوە تێدەپەڕی و  سەرەو لێژی دۆڵێکی قووڵ دەبوو. لەو کاتەدا گوێم  له دەنگی غەریبی چەند باڵندەی کۆچەری بوو کە بە پۆل دەفڕین. وەکوو بڵێی چاوەڕێی قەیرانێکن.

نوقمی دەریای خەیاڵ و خەمی خۆم بووم. لەپڕ دەستێک بە توندی باڵی گرتم.
دوژمنی ڕای ئیمانتان بێت، پولیسێک بوو زۆر گرژ و مۆن. وای دەزانی دزی لە کادێندا گرتووە. وتم: خێرە قوربان؟ خودا نەکەردە دز و دەسبڕ کەم هاتووە کە من کەوتوومە بەر ئاوری غەزەبتان؟ وتی: لەوە زیاتر خۆت تووشی سەرئێشە و جەنجاڵ مەکە، تۆ تاوانباری. وەرە وە پێشم کەوە بزانم. وتم: کام تاوان؟ وتی: ڕوخساری خەمبارت. مەگەر نازانی بە پێی یاسا هەمووان دەبێ هەست بە بەختەوەری بکەن؟ تۆ وەها دژداماوی دەڵێی تەرمی حەوت برات بە ڕۆژێک بۆ هاتۆتەوە. ئەوە کەم تاوانێکە؟ وتم: یاسایێکتان نییە کە کەس نابێ برسی بێت، یان کەس نابێ بێماڵ بێت؟...  وتی: ئەو قسانەت بۆ خۆت باشن. وتم: ئاخر چۆن  هەست بە بەختەوەری بکەم، کاتێ ژیانی ئەو خەڵکەتان ئەوەندە تاڵ کردووە، ئەگەر بیدەی بە دەم بزنەوە، بە پێی خۆی دەچێتە پێشوازی گورگەوە؟ وتی: باشتر وایە بێ قسە کەویتە ڕێ. وێستم خۆم دەم بە چۆمدا و خۆم ڕزگار کەم. بەڵام منی بێ هێز، ئەگەر گەماڵ بە کلکی لێم بدا، دەکەوم، نەمتوانی لە دەستی ئەو کۆتەرەملە هەڵێم. دەست بێ دەسەڵات، وە پێش کەوتم.

لە ڕێگا تووشی چەند کەسێک هاتین. هەر کە زانیان چ باسە، بوون بە مێمڵم. دەمیان لەبەر کابرای پۆلیس گەز و نیوێک پان دەکردەوە. بە پێکەنینێک ناشیرینتر لە شیوەنی ورچ،  منیان وەبەر تف و لەحنەت دەدا. کە تۆ چۆن وەکوو ئێمە بەختەوەر نیت؟!
هەتا گەیشتینە بنکەی ناوەندی پۆلیس، جەماوەری دین بەڵەک، حەوت کفنیان پێ زەرد کردم.

جەنابی ڕەییس پرسیاری کرد: بۆچی یاسات ژێر پێ ناوە؟ وتم: من ئاگام لەو یاسایە نەبووە! وتی: چۆن ئاگات لێ نەبووە؟ ئەم یاسا دوو ڕۆژە دەرچووە. بە ڕۆژنامە و ڕادیوو و تەلەفزیۆن و هەموو مێدیایەک جاڕمان داوە. وتم: من نەمبیستووە. وتی: بۆچی تەشریفتان لە کوێ بووە؟ وتم: زیندانی ناوەندی و تازە ئەمڕۆ خەلاسیم هاتووە. وتی: چ ماوەیەک لە زیندان بووی؟ وتم پێنج ساڵ. وتی: لە زیندان چۆن لەگەڵ زیندانی دەجووڵێنەوە؟ وتم: دۆم بە ژنی خۆی واناکات. وتی: تاوانت چی بوو؟ وتم ئەو دەم، پێکەنین قەدەغە بوو. من لە پێش چاوی خەڵک پێکەنیم.

تۆزێ سەیری یەکتریان کرد. ڕەییس وتی: لە یاسای ئێمەدا، سەگی سپی بۆ باره لۆکە زەرەرە. زوو بیبەن. ئەمجارە دە ساڵم بۆ نووسیوە.

کاتێ بەرەو حەبسی تاریک دەیان بردم، پرسیارێک مێشکمی دەسماند. بە خۆم دەگوت: لەم وڵاتەدا هیچ ڕوخسارێکت نەبێ باشتر نییە؟

هاینریش بۆل/ تورج رهنما

خوێنەری هێژا!
جیا لە باسی یاسا و دەسەڵات، مێدیاکان شەو و ڕۆژ پێمان دەڵێن نابێ خۆتان بن. دار و دیوار پێمان دەڵێن نابێ خۆتان بن. بۆیە لە کۆمەڵگا زۆر ئەستەمە کە خۆت بیت. کەسێک بیهەوێت خۆی بێت، تاوانی زۆرە. کۆمەڵگا ئەو مافەت پێنادا کە خۆت بیت. وەهات پێدەکات نەک تەنیا هەستی خۆت بکووژی، پێچەوانەکەشی بنوێنی. ئێمە لەبەر قسەی خەڵکی  زۆر کار دەکەین کەچی بە قازانجمان نییە. یان کارێک کە بە قازانجمانە لەبەر قسەی خەڵکی نایکەین.

جا لەوەش خراپتر، فرانتز کافکا لە چیرۆکی "گۆڕانکاری"دا، وێنەی سامناکی مرۆڤێک دەکێشێت کە لە کۆمەڵگایەکی دڕندەدا دەبێتە ئاژەڵ، تەنیا بۆ خۆ شاردنەوە لەوەی کە خۆی بیت.
یان وێنەی هەملێتی شکسپیر کە کەوتە شک و گومانە لە بوونی خۆی و تراژدیای خولقاند.

جا بزانن کوردی ئەمڕۆ کە سەدان ساڵە نەیانهێشتووە کورد بێت، ئێستا بووە بە چی؟ وەها دەروونمان تێک تەپیوە، هەموو شتێکێن جگە لە کورد بوونی خۆمان. بۆرە کوردی وامان هەیە بە کوردیش خەون نابینێ.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٥/١١

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
12👏6
گۆڵبەزە

مینە کەڕ و چەند هەڤاڵێکی لە قەراخ چەمی سەقز ( یادی بەخێر ئەو چەمەی وا ئەو کات ڕاوە نقەی لێ ئەکرا بەڵام ئێستا وەک لەپی دەست وشک و بێئاوە) خەریکی خواردنەوە بوون و سەریان گەرم داهاتبو. لەناکاو شاری سەقز بۆمباران دەکرێ. بەداخەوە زۆر کەس بێتاوان شەهید و بریندار بوون و زۆر خەساری ئابووریشی لێکەوتەوە.
جا با بچینەوە خزمەت مینەکەڕ و هەڤاڵانی:
مینەکەڕ ڕوو لە کاکە حەمەی ڕەشیە کۆڵ دەکات و دەڵێ: حەمە نەڵێی مینە کەڕە و ئاگای لێ نییە، تڕێکی باشیشت بەردا.
کاکە حەمەیش وتی ماڵ وێران، کورە تڕی چی هەی کەڕوکاس؟ سەقز خاپوور بوو. تۆ دەنگی ئەو بۆمبانەت بە تڕ هاتوەتە گوێ؟

تیشک

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
👍62
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
با عرض سلام و ادب خدمت تمامی دوستان عزیز این تصاویر مربوط به آتش سوزی منطقه کراباد میباشد که با تلاش تیمهای اطفای حریق مریوان و سرواباد خوشبختانه مهار شد و متاسفانه سه نفر از دوستانم مصدوم شدند لذا ما برای تکمیل امکانات مهار آتش نیاز به تهیه لوازم از جمله دستکش نسوز  _ دمنده _  بیسیم _ و .... داریم خواهشمندم از همه دوستان و خیرین با مبلغی هر چند ناچیز ما را در تهیه این وسایل یاری فرمایید و این پیام را نیز در گروههایی که عضو هستید و یا میان مخاطبانی که اهل خیر و احسان و همکاری هستند نشر دهید . با تشکر از همه شما . یوسف سپهری مدیر کمپین خیرین مریوان و سرواباد .
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
شماره کارت جهت همکاری : ۶۲۸۰۲۳۱۳۱۸۸۱۶۸۳۱ یوسف سپهری


مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
1
هاوڕێیەک وتی لەگەڵ مامە قالەم چووبووین بۆ تاران بۆ لای دکتۆر.
چەند شەوێک لە نهۆمی(قات، طبقه)ی ۵ی هوتێلێک بووین و بە ئاسانسۆر هاتووچۆمان ئەکرد. مامەم زۆر بەلایەوە سەیر بوو کە سندووقێک لە خوارەوە دەچێتە سەر و دێتە خوارەوە.
یەک دوو جار بەڕێکەوت لە خوارەوە پیرەژن سوار دەبوون، کە دەهاتە خوارەوە کچی جوانی تێدا بوو.
مامەم بەو نەخۆشیەشەوە هێشتا هەر سۆعبەت و قسەی خۆشی ئەکرد وتی: ڕۆڵە ئەمجارە هاتینەوە مامۆژت(ژنی مامە)ت و دایکیشت لەگەڵ خۆمان دێنین و ئەینکەین بەم سندووقا، بەشکەم یان بڕێک جەوان و لووس ببنەوە، یان ئەمەخوایە بیانگۆڕن بە دوو ژنی جوان. جا ئیتر خوا لە بریتی حۆریەکانی ئەو دونیایشمان دایبخەرجێنێ.

ئاسانسۆر: مصعد(عربی)

سەرچاوە:
کتێبی #ڕشتەی_کوردەواری

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
7
مەلایەکی خەڵکی لەیلاخ چوار ژنی هەبوو.
هێشتا ئەیووت ئەگەر شەرع بوار بدات ژنی تریش ئەخوازم، من زۆر حەزم لە ژنە و هیچکات تێر نابم.

کاتێ کەوتە گیانەڵڵا(گیانسپاردن) لێیان پرسی: مامۆستاگیان وەسیەت و داواکاریت چیە؟

وتی: هەر ئەوە کە بە لەشی پاک و دەسنوێژەوە ئەچمە حوزووری خوا بۆ من بەسە و هیچم ناوێ

لەیلاخ: ناوچەیەکی قوروە و دێولان
گیانەڵڵا: احتضار، مشرف بە موت

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
4
"مام بارام و گێرەکردن"

(لە بەر بڕێک تێبینی ناوەکانم گۆڕیوون)

لە ئاوایی ..... ناوچەی مەریوان مام بارامێک هەبوو کە کارکردن بە تراکتۆری بە حەرام ئەزانی و کاروباری کەشاوەرزی خۆی هەر وەکوو ساڵانی زوو بە گا ئەنجام ئەدا. مامۆستایەکی خەڵکی شنۆ لە ئاواییەکەیاندا بوو کە هەر بە بۆنەی ئەو تایبەتمەندیەیەوە لەگەڵی دۆستایەتییەکی تایبەتی هەبوو. ڕۆژێکی هاوین، مام بارام ۲گا و هێسترێک و کەرێک ئەبات بۆ گێرەکردن. لە پێشا لە ناو دەوەنێک هێسترەکە ئە....ت. دواتر ئەیانبەستێت بۆ گێرە، کەرەکە زۆر سەرکێشی ئەکا. مامۆستاکەی ئاوایی لە جادەکەوە ماندوونەبوونی ئەکا و ئەڵێ مام بارام خۆزگە کەرەکەشت گابایە(بە شێوەزاری شنۆیی یانی لە جیاتی ئەوکەرە گایەکی تر بووایە). بەڵام مام بارام کە لە خۆی شکی ئەبێ لە دڵی خۆیا ئەڵێ: تۆ بڵێی چاوی لێ بووبێ من هێسترەکەم گ...وە؟
بانگی ئەکات و ئەڵێ بیکە بەخاتری خوا نەیگێڕیتەوە بۆ کەس، حەیام نەبەی ئاممان.

گێرە: خرمن کوبی(فارسی)
کەشاوەرزی: وەرزێڕی، فەلایی

#عومەر_محەمەدی_شنۆ

تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
17🥰1
لە ئاواییەکی ...ی بەری بەگزادەی مەریوان، ئەحا و سدێق کە برابوون دوای ئەوەی لە ماڵەوە شێو ئەخۆن، ئەچن کە شەو بە لای بێستانەوە بخەون. کە ئەگەنە نزیکی بێستانەکە ئەبینن دوو برادەریان بە ناوی جەمال و عارف هاتوون بۆ سەیران و ئاگریان کردووەتەوە و لەو تاریکولێڵەیەدا خەریکن گۆشتی پراسووی بزن ئەبرژێنن.
خوڵکێکی توودڕکییان ئەکەن و بە قەسەم و تەڵاق ئەیانهێننە سەر سفرە.
ئەوانیش شان بە شانی جەمال و عارف ئەخۆن. لە ئاخرەوە پێشەیەک ئەمێنێتەوە ئەحا دەستی بۆ ئەکێشێ. ئیتڕ جەمال ئیمانی لە لا نەما و تەڵاقی خست سێ بە سێ وتی وەڵڵا لەوسی بۆ نابەیت; هەی هاوار خۆ تۆ نەتئەخوارد و بە تەڵاق و قەسەم هاتیتە سەر سفرە کەچی دیارە ئەبێ بە تەڵاق بچیتەوە دواوە؟

عارفیش کە تا ئەوکاتە بێدەنگ بوو وتی: برا هەی هاوار خۆ گوومان نەخوارد خوڵکمان کردن. هەی چڵێسینە

#امیر_مدیریان
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

مەلای‌مەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros0000
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library
5👍4
2025/10/20 15:53:10
Back to Top
HTML Embed Code: