غەریبی ئەستەمە
کاک مەحموود خەڵکی ئاوایی ....ی مەریوان ساڵی ٨۰ی ئێرانی لە تاران ئەبێ. زۆر هەست بە غەریبی ئەکات و هیچ دۆست و ئاشنایەکیشی لەگەڵ نابێ. مێشێک زووزوو ئەنیشێ بە سەرلووتیەوە و ئازاری ئەدات. چەن جار هەوڵ ئەدات مێشەکە بگرێ، تا ئاخری ئەیگرێت و ئەیخانە شیشەیەک و سەرەکەی ئەبەسێت و لەگەڵ خۆی ئەیهێنێتەوە بۆ مەریوان و لە فەلەکەی ئیستادیۆم درگای شیشەکە ئەکاتەوە و مێشەکە بەر ئەدات و ئەڵێ: دەبڕۆ سەگباب با بزانی غەریبی چەنە ناخۆشە.
#دەرەوەران_محەمەد_گوڵزاری
سەرچاوە: کتێبی #ڕشتەی کوردەواری
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library

Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
❤15
حەبیب و عەلی(ناوەکان خوازراون) لە بۆکان زۆر ناسراون و بە قەولی حەسەن زیرەک مەنشوورن لە بۆکان.
ڕۆژێک حەبیب بە عەلی دەلێ با پچین بۆ خاریج.
ئەوانیش هەڵدەستن و دەچنە پشت ناڵەشکێنە و لای ئێوارە وەرز دەبن حەبیب بە عەلی دەلێ هەستە با بچینەوە بۆکانی خۆمان، غەریبایەتی زۆر ناخۆشه.
#بۆکان_ئەمیر
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
ڕۆژێک حەبیب بە عەلی دەلێ با پچین بۆ خاریج.
ئەوانیش هەڵدەستن و دەچنە پشت ناڵەشکێنە و لای ئێوارە وەرز دەبن حەبیب بە عەلی دەلێ هەستە با بچینەوە بۆکانی خۆمان، غەریبایەتی زۆر ناخۆشه.
#بۆکان_ئەمیر
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤1
پێش ژنهێنان دەڵێن:
تۆ خۆ هەموو شتێکت هەیە بۆ چی ژنێکیش ناهێنی؟😊
دوای ژنهێنان دەڵێن:
خاک بەو سەرەت تۆ خۆ هەموو شتێکت بوو، ژنت بۆ هێنا؟☹️
نازانم ئاخری بێنین یا نەهێنن😑؟
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇

👍4❤1
باخە ترێ یان باخە تڕێ؟!!
لە ماڵێک میوان بووین برادەرێکمان وتی کوڕەکان ئادەی یەکێکتان پەرداخێ ئاوم بدەنێ.
من وتم دەی خۆ دووگیان نیت، ئەوە گۆزەڵەی ئاوەکە لە بردەمتایە، خۆت تێکە و بخۆرەوە.
وتی برا تەڵام سێ بە سێ خستووە هەتا لە ژیانا ماوم دەست بۆ گۆزەڵەی ئاو نەبەم.
وتمان ئاخر بۆ؟
ئیتر ئەویش ماجەراکەی گێڕایەوە وتی:
دەسگیراندار بووم لەماڵی خەزوورەما بووم ویستم بڕۆمەوە وتیان ئیلا و بیلا نابێ بڕۆیت ئەبێ لێرە شێو بکەیتەوە. سەرتان نەئێشێنم لەسەر سفرەی شێودا تیکەیەک پەڕییە قورگم، خۆم کێشا بۆ گۆزەڵەی ئاوەکە بەدەنگی بەرز یەکێکم لێ بەر بوو. خۆ کەس نەیهێنایە ڕوو و هیچیان نەوت بەڵام خۆم خەریکبوو لە تەرێقیدا بمرم. هەرچۆنێک بوو نزیکەو خەوتن ویستم بڕۆم خەزوورم وتی وەڵڵا نابێ بڕۆی، سبەینێ مێو دەچێنین و ئەبێ یارمەتیمان بدەیت. بڕوا بکەن سێسەد چاڵەمێوم هەڵکەند زۆر هیلاک بووم هەرکە دادەنیشتم بڕێک بحەسێمەوە، خەزوورەم دەیچپاند بەگوێما: زووکە تڕن گیان زووکە دەی، زۆری نەماوە ئێوارە بێت. منیش لە تەرێقیدا وەکوو بۆڵدێزر کارم ئەکرد، ئەوە حاڵ نەبوو ئێوارەم لێهات. جا خەزوورەم ئێستەیش هەر بەو باخە لەجیاتی باخە ترێ، هەر ئەڵێ باخە تڕێ.
ئیتر تەڵاقم خست بخنکێم لە تینوێتییا دەست نابەم بۆ گۆزەڵەی ئاو

❤14👍6🥰4
باسی پژمین بوو، یەکێک ئەیوت سەبرە، یەکێک ئەیوت پژمە ئارامی دەهێنێت. مەلا عەلی برادەرمان وتی باش وایە بەدەنگی بەرز نەپژمی و دەست بە دەم و لووتیشتەوە بگریت.
مامەحەمەی نۆدشە ڕۆحی شادبێ وتی: تەڵاقم کەوتبێ پژمە کاتێک خۆشە پڕ ئەسەمووڵییەک چڵم و لیک تێکەڵ بن و جا پێنج نەفەر بڵێن قوززەڵقورت، یاڕەبی لووتت داکەوێ.
پژمەی خۆش ئەوەیە.. باقییەکەی باوێشکە باوێشک
ئەسەمووڵی(ئەستەمبووڵی): کاسەیەک پڕی دەکەن لە سیمان بۆ بەردەستی بەنا
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
مامەحەمەی نۆدشە ڕۆحی شادبێ وتی: تەڵاقم کەوتبێ پژمە کاتێک خۆشە پڕ ئەسەمووڵییەک چڵم و لیک تێکەڵ بن و جا پێنج نەفەر بڵێن قوززەڵقورت، یاڕەبی لووتت داکەوێ.
پژمەی خۆش ئەوەیە.. باقییەکەی باوێشکە باوێشک
ئەسەمووڵی(ئەستەمبووڵی): کاسەیەک پڕی دەکەن لە سیمان بۆ بەردەستی بەنا
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤5
کێ فێڵبازترە؟
خەریکی چای خواردنەوە بوو. وتم: ئەو سەواد و قەڵەمەی تۆش بە کاری هیچ نایێت. لێمان بووە بە خنجەرەکەی ڕۆژی تەنگانە. بۆچی نامەیێکم بۆ نانووسی؟ وتی: چیت بۆ بنووسم؟ وتم: نامەی داماوی و ڕۆژڕەشیم. وتی: بۆ کێی بنووسم؟ وتم بۆ پیاوێکی دەوڵەمەند. خۆ وەکوو ئەو چڵکن دەوڵەمەندانەی خۆمان نییە کە ئەگەر کەسێک نانێکیان بخوات، هەتا مانگێک نەخۆشن. ئەم نانێک و گایەک لەلای بێفەرقە. وتی: جا بنووسم چی؟ وتم: بنووسە دایکم زۆر نەخۆشە، ئەوەی هەمبووە داومە لەڕێی دکتۆردا. ناکرێ بە تەنیاش بەجێی بهێڵم. بۆیە کارەکەشم فەوتا. تەواو بارمان لار بووە. مشک له ماڵمان کلکی چەور نابێت. وتی: هەر بە ڕاست دایکت ئەوەندە حاڵی خراپە؟ وتم: نەوەڵا، گورگی هار نایگرێ. لە پاش باوکم تەغارێ مێردی کردووە. وتی: دەی خۆ کابرای دەوڵەمەند، خوا سەری لێ نەشیواندووە، بۆ نامەیەکی پڕ لە درۆ، بێت و خەڵاتت بکات. وتم: وادەزانی هەروا بە گۆترە ئەو دەوڵەمەندەم هەڵبژاردووە؟ ئاگادارم کە ئەو پیاوە، دایکی بە هەتیوی گەورەی کردووە. ئێستا خاوەنی زۆرێک موڵک وماڵە لەم شارە. بەڵام ئەوا دە ڕۆژە دایکی مردووە. زۆر بۆی پەرۆشە. ئەگەر باسی دایک بەو شێوە کە من دەمەوێ، لە لا بکرێ، تەواو نەرم دەبێت. دەچم لە خزمەتیدا وێنەی کابرای لۆتی کە عەنتەرەکەی تۆپی، کز دەکەم و خۆم خەمبار و گرفتار نیشان دەدەم و بەشی خۆم هەڵدەکڕێنم.
دەستی کرد بە پێکەنین و وتی: هەتیو لە خۆت ناماقووڵتریش لەم شارە شک دەبەی؟ خۆ سێبەڕۆت نەکردووە. بۆچی بە دوای کارو کاسبیێک ناکەوی و واز لە قۆڵبڕی ناهێنیت؟ وتم: دەی دەردەکە هەر ئەوەیە. دەمەوێ خۆم لە کار بدزمەوە. حەزم لە کار کردن نییە.
چوو کاغەز و قەڵەمێکی هێنا. چەند پرسیارێکی پێویستی کرد و پاشان تا درەنگانێ نامەیەکی بۆم نووسی. بەڵام خۆ هەر نامە نەبوو، پەخشانێکی نەخشان، ڕەوان و لەبەردڵان، وەها لە سەر وشەی دایک داکۆکی کردبوو، ئاوی لە چاوی خۆشم دەتەزاند. وتم: لە خۆڕا ناڵێن گەنج لە کەلاوەیە! من قەڵەمی وەهام هەبا، شام بە شوانی نەدەگرت.
دیار بوو ئەو تاریفەی منی پێ خۆش بوو. چوونکا وتی: ڕەشنووسێک لەو نامە بۆ خۆم هەڵدەگرم بۆ یادگار. من کە نووسەرم، هەتا ئێستا نەمدەزانی سواڵی بە قەڵەمیش هەیە.
چەند ڕۆژ، ڕێش و ڕدێنم نەتاشی، دەستێک جلی کۆنەم لەبەر کرد. وەها شێوەی مرۆڤی داماوم بە خۆم گرتبوو، گاورم بۆ موسڵمان دەبوو.
لەبەر ماڵی کابرای دەوڵەمەند وێستابووم. وتم کارم بە ئاغایە. سەرکز و ملکز چوومە ژوورەوە. لە لای سەرووی هۆدەکەی وێنەی پیرەژنێک بە دیوارەوە هەڵواسرابوو. نامەکەم دایە خزمەتیان و بۆ خۆم لە خواری هۆدەکە وەکوو نۆکەری قەدیم سەرم داخست و چاوەڕێی فەرمان مام. پاش خوێندنەوەی نامەکە کەوتە دەریای خەیاڵات و بیرکردنەوە. پاش زۆرێک ڕامان، هەستا و سەد دولاری پێدام و وتی هەستە بڕۆ بۆ خۆت هەوڵی کار و پیشەیەک بدە. ئەم کارانە نابێتە نان و ئاو بۆ تۆ. وتم گەورەم! من سواڵکەر نیم، دایکم نەخۆشە، وەکوو خوێڕی و نەکارا سەیرم مەکە. وتی: دەڵێن ورچ لە ئەشکەوتی خۆی شەڕ ناکات. منیش ناکرێ لە ماڵی خۆم شەڕ لەگەڵ میوان بکەم.
چوو لەسەر تاقەکە کاغەزێکی هێنا و نایە بەردەستم. وتی من دوێنی جارێک تاڵان کرام، بەسمە. ئەتۆش پاش خوێندنەوەی ئەو کاغەزە، بە حەیای خۆتەوە تەشریف بەرە.
کە سەیری نامەکەم کرد چاوم پەرییە تەوقی سەرم. دەک داوەشێی ڕەفیق. ڕەبی لە قەبریشدا نەحەسێیتەوە.
دەستەبرای خاوەن قەڵەمم، بێ گۆڕینی تەنانەت یەک وشەش، دوێنێ نامەکەی هێنابوو. ئەوەی من ویستم بیکەم، دوێنێ کردبووی.
کە هاتمە دەرەوە یەک شتم بۆ دەرکەوت. لەم شارەدا لە من ناماقووڵتریش هەیە، خۆیان دەرناخەن.
ئالبێرتۆ موراڤیا/ هالە ناظمی
خوێنەری خاوەنبیر!
لە کۆمەڵگا کەسانێک هەن کە بە درۆ و دەلەسە، کاسبی بە هەست و باوەڕی خەڵک دەکەن. جا هەتا زاناتر، داوەکەشی پانتر. بۆیە متمانە لە نێو خەڵک هەڵگیراوە.
بێکاری وەکوو کێشەیەکی کۆمەڵگا، جیاوازە لەوەی کە کابرا هەر حەز بە کار و تێکۆشان نەکات. کار و تێکۆشان لە کەلتووری کورد نیشانەی نەفسبەرزی بوو. ژن و پیاوی کوردەواری زۆر بە غیرەت بوون. بەداخەوە ئێستا ئەو کەلتوورە کزە. کەسانێک بۆ پارەی بێڕەنج هەموو شتێک دەفرۆشن، خۆیان، قەڵەمیان، هونەریان و تەنانەت نیشتمانیش.
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٤/٠٦/٠٥

👏15❤11👍2
Advanced_Kurdish_Keyboard (1).apk
6 MB
تەختەکلیل(کیبورد)ی کوردی.
ناردنی هاوڕێمان #هاوڕێ
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
ناردنی هاوڕێمان #هاوڕێ
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤1
منداڵێکی سێ چوار ساڵان لە بنەماڵەماندا هەیە باوکی شیعە و دایکی سوننیە.
باوکی فێری ئەکرد کە بڵێ: یا قمر بنی هاشم.
دایکیشی لە بەرعەکسیا فێری ئەکرد: بڵێ یا عومەر.
منداڵیش لەو بەینا نەیئەزانی کە بە قسەی کامیان بکات، بۆیە هاواری ئەکرد:
یااا عمر بنی هاشم.
#هـ_ن *
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
باوکی فێری ئەکرد کە بڵێ: یا قمر بنی هاشم.
دایکیشی لە بەرعەکسیا فێری ئەکرد: بڵێ یا عومەر.
منداڵیش لەو بەینا نەیئەزانی کە بە قسەی کامیان بکات، بۆیە هاواری ئەکرد:
یااا عمر بنی هاشم.
#هـ_ن *
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
Telegram
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
@zagros223
❤8🥰2
Forwarded from zagros
ڕۆمانی #کوێری نووسراوی #ساراماگۆ و وەرگێڕدراوی #عەلی_ڕاوەند، کەوتەبەر دەستی خوێنەران.
ئەم وەرگێڕانە دووهەمین بەرهەمی کاک عەلی ڕاوەندە.
دەقی پوخت، پەخشانی ڕاکێش و پاراو لە تایبەتمەندییەکانی پێنووسی وەرگێڕەکەیەتی.
ڕێگای پێوەندی بۆ دەستخستنی ئەم کتێبە:
09189850813
ناوەندی #زایەڵە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب(کاک ڕەئووف مەحموودپوور).
مەریوان، کتێبخانەی گشتی:
عوسمان سەمەدی
یان کتێبفرۆشییەکانی مەریوان لە پاساژی عەداڵەت

❤7
ئارشیو)
جارێک بە مینی بووس ئەچووم بۆ ئاوایی ...، درگاکەم کردەوە سەیرم کرد سەندەڵی خاڵی نەماوە، بینیم کۆپانێک لە ناوەڕێکە دانرابوو، هاوارم کرد: ئەم کۆپانە هین کامتانە؟
بوو بە پێڕموهۆڕی پێکەنین، کابرایەک وتی هین منە.
وتم قەیناکا لە سەر کۆپانەکەت دانیشم؟
وتی فەرموو دانیشە.
دوای ماوەیەک بیری کەوتەوە کە چی وتووە وتی: کاکەگیان کۆپانی من کۆپانی خۆتە دانیشە و تەواو.
قسەی خۆشی مەریوان و هەورامان👇
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
جارێک بە مینی بووس ئەچووم بۆ ئاوایی ...، درگاکەم کردەوە سەیرم کرد سەندەڵی خاڵی نەماوە، بینیم کۆپانێک لە ناوەڕێکە دانرابوو، هاوارم کرد: ئەم کۆپانە هین کامتانە؟
بوو بە پێڕموهۆڕی پێکەنین، کابرایەک وتی هین منە.
وتم قەیناکا لە سەر کۆپانەکەت دانیشم؟
وتی فەرموو دانیشە.
دوای ماوەیەک بیری کەوتەوە کە چی وتووە وتی: کاکەگیان کۆپانی من کۆپانی خۆتە دانیشە و تەواو.
قسەی خۆشی مەریوان و هەورامان👇
کاناڵێک بۆ پێکەنین👇👇👇👇
کۆپی بەهێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
@zagros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤8🥰2👏1
تەڵاقی نۆدشەییەکان
کابرایەکی نۆدشەیی تەڵاقی خست وتی کاتێ سبقەت ئەگری له هەژدەچەرخ، له نیوەیا پەشیمان ئەبیتۆ.
هەژدەچەرخ: تڕێلە
سبقت: هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی ماشێنەکان لە جادە
#ح_الف

❤2👏1
نوکتەیەکی خۆش
ڕەنج سەنگاوی لە تەلەفزیۆنی ڕووداو لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دەزگای داد لە هەرێمی کوردستان و عێراق، باسی بارودۆخی دادگاکانیان ئەکرد، ئەم نوکتەیەی گێڕایەوە کە گوایا لە دادگایەک ژنێکی بێ تاوان حوکم ئەدرێت و دوای ماوەیەک دەرکەوت کە بێ تاوان گیراوە. کاتێک وتیان بێ تاوانیت و بڕۆ ئازادیت، وتی باشە ئەی ئەو ماوە کە من لە زیندان بوومە و ئابڕوو و کار و ژیانم لە دەست چووە کێ بەرپرسیارە؟ چۆن قەرەبووم بۆ ئەکەنەوە؟
دادوەر(قاضی) لە جوابا ئەڵێ: قەیناکا ئەگەر جارێکی تر تاوانێکت کرد ئیتر بەمە دایئەخەرجێنین و ناتگرینەوە
#ڕەنج_ڕووداو

❤8👏2
ئەم پۆستە
لە فەیسبووکی مامۆستا شێخ بورهان وەرگیراوە
بسم الله الرحمن الرحيم
خزمەتی نەتەوەی خۆت بکە تووشی نوشوستی و پەشیمانی نابیت، با وەکوو جەمیل سدقی زەهاوی لە دوا تەمەنی ژیانتدا پەنجەی پەشیمانی نەگەستیت.
جەمیل سدقی زەهاوی شاعیرێکی عێراقی کورد بوو. هەموو توانا و تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی زمانی و وێژەی عەرەبی. هەتا تووشی نەخۆشی بوو و بردیانە خەستەخانە. یەک کەس لە ڕۆشنبیرانی عەرەبی عێراقی سەردانیان نەکرد. کاتێک یەکێک لە شاعیرە کوردەکان لە کوردستانەوە چوو بۆ سەردانی، ئەمجار زەهاوی هەستی بە پەشیمانی کرد کە زۆر قورس بوو لەسەر دڵی و کاریش لەکار ترازاوە بۆیە زۆر بە پەشیمانییەوە پارچە شێعرێکی کورتی بۆ هات و وتی:
مار و دوپشک مەکوژن، بەڵکوو ئەو کوردە بکوزن کە خۆی کردووەتە هێستری عەرەب
#مەلا_شێخ_بورهان_کۆنەپۆشی

👍7❤5👏3
کاک سڵێمان خەلکی ،... بۆکانە
ماوەیەک خێزانی شەوانە لەگەڵی نەدەخەوت و کاری شەرعی لەگڵ نەدەکرد و کاک سڵێمان زۆر پەرۆش و ناڕاحەت بوو.
ڕۆژێک هاورێیەکی دەیبینێ و دەلێ چی ڕووی داوە؟ ئەویش دەلێ حاڵ و جەرەیانەکە ئاوایە و شەوانە خێزانم لەگەڵم ناخەوێ.
هاورێکەی پێی دەلێ شتێکت فێر دەکم برۆ خەمت نەبێ چاک دەبێتەوە. برۆ بە ئەنبوور دەستێک لامل و ناوسینگت شین و ڕەش بکەوە و پچۆرەوە بۆ ماڵەوە. کاک سڵێمان دەچێ وا دەکا و دوگمەی یەخەی دەکاتەوە و خۆ دەکا بە ماڵدا و دەلێ دا ژنکە چاییەک سازکە. خێزانی کە دەبینێ لا ملی شین بووەتەوە دەلێ ئەوە چییە؟ سڵێمان دەلێ تۆ ئەو کارەم لەگەڵ ناکەیت منیش چووم بۆ لای لەش فرۆش.
ئیتر بەو کار و تەدبیرە ژنەکەی ئەو جار زۆر چاکی پێ ڕادەگا و ڕۆژێک کە ئەو هاورێیەی دەبێنی دەلێ: خودا بتحەسێنێتەوەوەڵڵاهی ئەلئان هەر دەچمەوە ماڵێ خێزانم خێرا دەلێ سڵێمان چایی یا گ...ا...ن؟
ئەنبووردەست: پلایس
#بۆکان_ئەمیر
قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇
@zgros0000

👏10❤5🥰3👍1
نامەیەک بەرەو ئەستێرەی گەلاوێژ
فەرماندە بەڕێزەکان!
هەر لە سەر هەسارەی زەوی تا دەگاتە ئەستێرە گەشاوەکەمان، گەرمترین سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز دەکەین.
ئەمە یەکەم ڕاپۆرتی ئێمەیە لەپاش گەیشتن بە هەسارەی زەوی. ڕەنگە ئێمە لەم هەسارەدا شارەزای زۆر شتان نەبین و ڕاستییەکان بۆمان ڕوون نەبێت. ڕەنگە شتێک لێرە ناتەواو بێت. بەڵام ئەوەی کە بۆمان ئاشکرایە، لە سەر گۆی زەوی، مرۆڤ بەرچاوترین و وریاترین بوونەوەرە. مرۆڤ دابەش دەبێت بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز، کە بە زمانی خۆیان پێیان دەڵێن دەوڵەمەند و فەقیر. ڕەنگە تا ڕادەیێک هاوشێوەی یەک بن بەڵام ئیمانمان نەچێ، تەنیا خودایان یەکێکه.
ڕەگەزی فەقیر حەزیان لە جل و پێڵاوی کۆن، جاجم و بەڕەی شڕ و کەلوپەلی سواوە. لە ماڵیان کەر بکەوێ ددانی دەشکێ! ئەوان ژیان لە گەڕەکی پیس و پۆخڵیان پێ خۆشترە و لە کۆشک و تەلاران ئۆقرە ناگرن. زۆربەی زۆرینەی کاتیان سەرقاڵی چالاکییەکن کە خۆیان پێی دەڵێن کار. جاری وا هەیە کە بە هۆی کارەکەیان یان لەبەر تاو دەسووتێن یا لەبەر باران دەخووسێن یا لەبەر سەرما دەتەزێن. بەڵام وا بیر مەکەنەوە کە ئەمانە حەزیان لە سرووشتە. گیاڕەشی بەهاران لە باوەشی سرووشت، ئەوا دەوڵەمەندە کە بە قریوە و بریوە و قلی بلی، حەزی له هاژەی چۆم و شریخەی هەور و قاسپەی کەو و خوڕەی ئاوە. بەڵام نازانین بۆچی کاتێ بە چلەی هاوینان کە کێوان ویشک و زەردن و ئاوریان تێبەردەبێت، ئەوە تەنیا ڕۆڵەی فەقیرەکانن کە بۆ کوژاندنەوەی ئاور دەبن بە قەقنەس!
فەقیرەکان حەزیان لە سینەما و شانۆ و کونسێرت و ئاسەواری هونەری نییە. هەستێکی وایان بەرانبەر جوانییەکان نییە. لە ماڵی کەسیان پەیکەرە و تابلۆی دەستی هونەرمەندە گەورەکان دەست ناکەوێ.
باسی خواردنیان هەر ناکرێ. تەنیا حەزیان لە چەند شتێکە وەکوو نان و پەتاتە و تەماتە و ... کە هەموو ڕۆژێ دووپاتی دەکەنەوە. بە نۆبەرەی میوە تووشی دڵەکزە دەبن بۆیە ماوەیێک خۆیان دەخافڵێنن هەتا میوەکان شل و شەویل دەبن، پاشان دەیبەنە ماڵەوە.
فەقیرەکان ئەوەندە گرنگی بە سڵامەتی خۆیان نادەن و حازر نین کە کاری خۆیان بەجێبهێڵن هەتا دکتوران چاویان پێیان بکەوێت و دەواو دەرمان وەربگرن.
فەقیرەکان کاتێ کە دەوڵەمەندانی دڵسۆز کارەکشیان لێ دەستێنن، لەباتی ئەسپسواری و یاری و دانیشتن لە سێبەری داران، دەچن تێکەڵ بە حیزب و ڕێکخراوەکان دەبن. ئەگەرچی خاوەنحیزب و گزیر و وەزیریش کلکیان بە دەستی دەوڵەمەندانەوەیە.
ئێمە لەم ماوەدا نەمانتوانیوە پێوەندی ئەوتۆ لەگەڵ مرۆڤەکاندا بگرین و هەر لە دوورڕا چاوەدێرین. تەنیا جارێک لەگەڵ چەند کەس لە دەوڵەمەندەکان دانیشتوین. ئەوان دەڵێن ئێمە نازانین فەقیرەکان کەی و لە کوێوە هاتوونەتە سەر ئەم عەرزە و وەکوو کلک لێمان سەوز بوون. ئەوان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەلتووری و چاکسازی ژیانی فەقیرەکان دوو ڕێگایان دەستنیشان کردووە. یەکم ڕێگا، نەسیحەت و ئامۆژگارییە. بەڵام لایەنگرانی ڕێگای دووهەم تۆزێک تووتنیان توندە و دەڵێن: کوتەک لە بەهەشتەوە هاتووە. پۆلیس بە تێڵا بەردەبێتە ویزەیان و لە بەندیخانە توند دەکرێن. وا دەزانین ڕێگای دووەم کاریگەرترە. چوونکا نەسیحەت و ئامۆژگاری نەیتوانیوە ئاستی کەلتووری و زانیاری و سەلامەتیان بەرز بکاتەوە. بەڵام چەند کەسێک لە فەقیرەکان، پاش بەندیخانە رێوچوونیان هەر دەڵێی سەمای سەیزادەیە.
ئێمە توانیومانە لەگەڵ چەند فەقیرێکیش وتووێژ بکەین. ئەگەرچی دیارە ئاشکرا حاشا لە ڕاستییەکان دەکەن. ئەوان دەڵێن ئێمە دوو ڕەگەزی جیاواز نین. ئەوەی کە ژیانی ئێمەی ئەوەندە لێک دوور کردۆتەوە، ئامرازێکە بە ناوی پارە کە ئاسنیش نەرم دەکات. دەوڵەمەندی وامان هەیە گرێوی لە کەر بردۆتەوە، بەڵام چون پارەی هەیە، شوورەییشی جوانە. ئەگەرچی ئێمە بڕوامان بەو قسە نەکرد کە شتێک بە تەنیایی توانای ئەوەی هەبێت کە مرۆڤەکان دابەش بکات بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز.
چاوەڕێی فەرمان و فەرموودەی ئێوەی بەڕێزین.
هەر گەشاوەتر و ڕوونتر بێت ئەستێرەی پرشنگدارمان.
ئالبێرتۆ موراڤیا/ هالە ناظمی
خوێنەری خاوەنبیر!
دنیای ئەم ڕۆمانە دنیایەکی سامناکە. ئەو چەند کەسە کە لە بۆشایی ئاسمان و ئەستێرەیێکی دیکەوە هاتوون، کە سەیری ژیانی ئەو کۆمەڵگا دەکەن، دەڵێن شتێک ناتەواوە. لەوەدا باش بۆی چوون. کۆمەڵگاکە چینی مامناوەندیان(متوسط)نییە. چینی چەوساوە زۆرینەی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی بەرکەوتووە. برسی ناتوانێ بیر لە شتی دیکە بکاتەوە. سەرمایەداریش هەموو شتێکی تەنیا بۆ خۆشی خۆی دەوێ. بەڵام چینی مامناوەندی بە هەر جۆر نانی خۆیان دابین دەکات. دەتوانێ باقی کاتی خۆی تەرخان بکات بۆ بیرکردنەوە، کەلتوور و زمان و داهێنان و پاراستنی دەستکەوتە ئینسانییەکان. ئەوان دەتوانن ببنە زمانحاڵی چینی ڕەشوڕووت. دەبێ زۆرینەی کۆمەڵگا لەوان بن. کەچی لە وڵاتانی وەکوو ئێمە ڕوو لە فەوتانن و خەریکن تێکەڵ بە چینی چەوساوە دەبن. سامناکی چیرۆکەکە لەوەدایە.
عیسا ئەحمەدی_سنە
@malaymazbura

❤9👏5
ماڵی خۆ نەخۆر بۆ چەکمە بۆر
کابرایەکی دەوڵەمەند، ئەچێتە قەسابییەک ئەڵێ ۲۵۰گرەم گۆشتم بدەرێ. کابرایەکیش هەر لەو کاتا پرایدێک(جۆرێک ماشێن)ی واپێ و یەتە ماڵۆ یەک لای بزنێک گۆشت ئەسێنێ و ئەڕوا. کابرای دەوڵەمەند ئەڵێ بە قەسابەکە ئەرێ ئەم کابرا خۆشخۆرە چکارە بوو؟
قەساب دەڵێ وەڵا ئەمە ژنی کابرایەکی دەوڵەمەندی هانی کە شووەکەی مردووە و ئێستە خۆی حسێبە.
کابرای دەوڵەمەندیش لە داخا لابزنێک ئەباتەوە بۆ ماڵ..ژنەکەی سەرسام ئەبێ و ئەڵێ پیاوەکە چیت لێ قەوماوە؟ کابرا ئەڵێ ژنەکە با بیخۆین تا شۆفێر پرایدێک نەیخواردووە.
#ولەژێر_مەسعوود_بابەک
قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇
@zgros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
کابرایەکی دەوڵەمەند، ئەچێتە قەسابییەک ئەڵێ ۲۵۰گرەم گۆشتم بدەرێ. کابرایەکیش هەر لەو کاتا پرایدێک(جۆرێک ماشێن)ی واپێ و یەتە ماڵۆ یەک لای بزنێک گۆشت ئەسێنێ و ئەڕوا. کابرای دەوڵەمەند ئەڵێ بە قەسابەکە ئەرێ ئەم کابرا خۆشخۆرە چکارە بوو؟
قەساب دەڵێ وەڵا ئەمە ژنی کابرایەکی دەوڵەمەندی هانی کە شووەکەی مردووە و ئێستە خۆی حسێبە.
کابرای دەوڵەمەندیش لە داخا لابزنێک ئەباتەوە بۆ ماڵ..ژنەکەی سەرسام ئەبێ و ئەڵێ پیاوەکە چیت لێ قەوماوە؟ کابرا ئەڵێ ژنەکە با بیخۆین تا شۆفێر پرایدێک نەیخواردووە.
#ولەژێر_مەسعوود_بابەک
قسە و بەسەرهاتی خۆش👇👇👇
@zgros0000
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
❤21👏5🥰4
لە شاری قوم(قم) خەڵک گەلەکۆمە لەکابرایەک بە ناوی عمران ئەکەن و تێری لێ ئەدەن.
مەلایەک دێ بە سەرا و ئەڵێ ئەوە بۆ وای لێ ئەکەن؟
ئەڵێن: قوربان ئەمە عومەر(عمر)ە.
مەلاکە ئەڵێ بۆخاتری خوا وازی لێ بێنن ئەمە عومەر نیە، بەڵکوو "عمران"ە.
ئەڵین قوربان هەر ئەیکوژین، ئەمە نەتەنیا عومەر(عمر)ە، بەڵکوو الف و نون(ن)ی "عثمان"یشی هەیە
سەرچاوە: رسالە دلگشا عبید زاکانی
#ئارام
قسەی خۆشی مەریوان و هەورامان👇
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام
http://instagram.com/osmansamadi_library
ناردنی قسەوبەسەرهاتی خۆس👇

👍9❤5👏2
خاوەنی سێ میلیارد پارە بیت و بە زگی برسی بخەویت!!!!
کوڕێک لەو کوڕە خاسانەی ڕۆژگار ، تێگەیشتوو و خوێنەوار و ڕۆشنبیر بەڵام مناڵە هەژار، ئێوارەیەک ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە و سەیر ئەکات نانی وشکیش شک نابەن. لەبەر ئەوەی دایک و باوکی شەرمەزار نەبن و بە خۆیانا نەشکێنەوە خۆی ئەکات بە خەوتوو و پرخە لێ ئەدات .
باوکی کوڕە کات بە دەرفەت ئەزانێت و ژنەکەی هەڵئەپێچێت کە وەرە با ئیشێکی خێر بکەین. ژنە بە پۆک و ناپۆک و دڵەڕاوکێ مل ئەدات.
باوکە و دایکە خەریکی ئیشی خێرن و کەیفیان ساز ئەبێت و پیاوە دەڵێ تۆ ملیاردێک دێنی و ژنەیش دەڵێ تۆیش دوو ملیارد دەهێنی(دیارە مەبەستیان ئەوەی یەکترین بووە).
کوڕەیش کە گوێی لەم کەین و بەینە ئەبێت هەڵدەستێت و دەڵێت: ئەرێ ئێمە سی میلیارد سەروەتمان هەیە خودا هەڵئەگرێت بە سکی برسی بخەوین ؟
✍تیشک
قسەی و بەسەرهاتی خۆش بۆ پێکەنین👇

❤10👏2👍1
کاک ڕەحیمێک هەیە وەستای کاشیە و هەتا خوودا حەز بکا کار ناحەزە ؛زۆر هاتۆ چۆی ئەو چایخانانە دەکا و زۆر بە خۆیدا هەڵ دەڵێ من وا و من وا... هەتا بەڵی درۆ دەکا خەلکیش دەزانن و زۆر جار بۆ گالتە و پێکەنین حەکایت و بەسرهاتی ژیانی کە تەواوی درۆن پێ دەگێرنەوە و زۆریشی پێ ناخۆشە و لەوانێ جنێویش بدا ئەگە پی دەبێژی کە ڕاست ناکی .
جارێک پێان کووت نەقلی کاک شا بگێرەوە بۆمان ئەویش دەستی پێ کرد کووتی
ڕۆژێک هاجەری خێزانم بۆ نیوەرۆ بەربەسێڵی لێ نابو و هەر کە سفرەمان ڕاخست و قاپێکی بۆ تێکردم لەپر گووشی زەنگی خۆارد کوتم بەڵێ فەرموو کوتی من شای ئێرانم و کارێکم هەیە بە تۆ وەستا ڕەحیم
کووتم کارەکت چیە ؟ کاک شاش کووتی لە تەواوی ئێران دا هەر تۆ کار جوانی و کاشی کاری چاک دەزانێ ،دەبێ بێی و چەند پلیکانە خراپیان لێ داوە دەبێ چاکی کی
کووتی منیش کووتم بەچاوان ئەوە هاتم
جا دانیشتوانی چایخانە کووتیان جا چوی؟چیت کرد؟
کاک ڕەحیم کووتی بەڵێ بەڵێ چووم پەلە مەکەن بۆتان دەگێرمەوە
کووتی منیش خێرا بە هاجەرم کووت دا ئەو یاماهایام بۆ بەرە بەر دەرکا کاک شا کاری پێمە
کووتی منیش بە پەلە پەل کەوتمە خۆ ساز کردن و قاپە بەربەسێڵەکە نانێکم لەسر دانا و وەرێ کەوتم
کووتی لە رێگا کە دەرۆشتم فانتۆمێک لە کۆڵم نەدەبووە کووتی ڕادەوستام ڕادەوستا ،هێواش دەڕۆشتم هێواش دەهات؛ کووتی منیش ڕقم هەستا باشە بۆ لە کۆڵ نابێتەوە ئەو فانتۆمە؟ ئەگە چاویشم لێ کرد بێنزینم کەم پێ بوو کووتی لە حاست خۆم ڕامگرت و شاکوژم لە باغەلم دەرهێنا و تەقەێکم لە باکی بێنزینی فانتۆمە کرد و بێنزین هاتە خوارێ و منیش سەری باکی یاماهام کردەوە و پڕم کرد لە بێنزین و خەلبان لە ڕانی خۆی دەدا و دەیکووت ئای چت لێ کردم وەستا ڕەحیم.
کووتی بەڵێ گەیشتمە کاخی نیاوەران و چوومە خزمت کاک شا و دوای بەخێر هاتن و چاکۆ چۆنی کووتی وەستا ڕەحیم لە ئێران دا هەر کاری تۆم بە کەیفە بێزحمەت ئەو چەند پلیکانە چاک کەوە بۆم کووتی منیش کووتم یا ڕەبی دەستیان شکێ بۆ کاری بۆیان کردووی ئەوە کێ کردوویەتی و لەو قسانە ؛ کارەکەم بۆ تەواو کرد و پۆلێکی چاکیشی دامێ و ئەگە هاتمەوە بۆ مالێ لە سەر سفرە دانێشتم نانەکم لە سەر قاپەکە لابرد ئێستا بەربەسێڵەکە هەر گەرم بوو.
#ئەمیر_بۆکان

❤13🥰4👍1👏1
نادری برادەرمان نووسینگەی بیمە(دفتر بیمە)ی هەیە وتی ڕۆژێک کابرایەک هات ماشینەکەی بیمە کرد و کاتی خواحافیزی بیمەنامەکەم پێدا و وتم: مامەگیان یاخوا هەرگیز بەکاری نەهێنیت.
وتی یاڕەبی ئێوەیش ئەو پووڵە بە زەهری مارتان بێ.
ئێمە مەبەستمان ئەوەیە کە تووشی کارەسات و مقەددەر نەبێ کە مەجبوور بێ بیمە بە کار بهێنێ بەڵام ئەو وایئەزانی خراپمان بۆ ڕجوا بینیووە.
#ام

❤4👍4