"هەزار ساڵە"
هەزار ساڵە کۆرپەی خەمێک لە جووڵانەوەی هەناسەمدا ڕادەژێنم
هەزار ساڵە لۆتکەی تەمێک لەسەر گێژاوی خەیاڵم دەخولێتەوە
هەزار ساڵە مەلەوانی خەمی خۆمم
ئاشەوانی هەستی خۆمم
باخەوانی خونچەی ژانم
هۆ ناسکتر لە پەڕی گوڵ!
بێخەوشتر لە شووشەی بێگەردی شەونم
بێئازارتر لە پەپوولە
خەمی تۆ هەڵبەستێ ترە
گۆرانی گرفەی ئاگرە
قاسپەی خنکاندنی کەو و
گمەی سووتانی کۆترە
هۆ تیژپەڕتر لە برووسکە!
هەزار ساڵە لە تۆ دەدوێم
لە شلێرە
لە مانگ، لە خۆر، لە ئەستێرە
هەزار ساڵە لە تۆ دەدوێم
لە سبەینێ
لە هەزار ساڵی داهاتوو
هەزار ساڵە سەرماوەزە و
سەرماوەزە و
سەرماوەزە
❣قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ)"
Tel⇔ @mlwankay_shin

خۆشەویستیت بوو بە ئارام
بوو بە کەنار
مەڵێ ئەڕۆم
ئەم قەڵایە مەڕووخێنە
چرۆی هیوای شەپۆلەکان مەوەرێنە
مەڵێ ئەڕۆم
دەریا لە خۆت مەتۆرێنە!
Tel⇔ @mlwankay_shin
بوو بە کەنار
مەڵێ ئەڕۆم
ئەم قەڵایە مەڕووخێنە
چرۆی هیوای شەپۆلەکان مەوەرێنە
مەڵێ ئەڕۆم
دەریا لە خۆت مەتۆرێنە!
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەم ڕۆژانە لەم شیعرەی #خاڵە_قازی جوانترم نەخوێندۆتەوە:
گەر هەموو عالەم بکەن لۆمەم بە تیر و تانەیە
هەر ئەوەستم بێ وچان و لێرە ناڕۆم تا نەیه
چەشنی یەعقوب چاوەکانم چوو لە ڕێگەی دیتنت
بۆی کراسی یوسف ئاسا نووری ئەو چاوانەیە
قەلبی من ڕووخابوو ئەمما تۆ دروستت کردەوە
بۆ چی نایەی تا ببینی ئێستە چەند وێرانەیە
ڕۆژێ فەرمووت تا دەمێنم ئاشنای دوو چاوی تۆم
بەو ئومێدەی مامەوە و ئێستا نیگات بێگانەیە
هاتە بیرم پێت گوتم دێوانە و عاشق مەبە
خۆت دەزانی هەر کەسێ عاشق نەبێ دێوانەیە!

ھۆشم كە ھەبێ خەفەت دڵم دەردێنێ
سەرخۆش كە دەبم، ھۆش لە سەرم نامێنێ
كاتێ كە نە زۆر مەست و نە زۆر ھۆشیارم
گیانم بە فیدای ئەو دەمە؛ دنیا دێنێ!
#چوارینەکانی_خەیام
سەرخۆش كە دەبم، ھۆش لە سەرم نامێنێ
كاتێ كە نە زۆر مەست و نە زۆر ھۆشیارم
گیانم بە فیدای ئەو دەمە؛ دنیا دێنێ!
#چوارینەکانی_خەیام
🌧لە کوردیدا بارانەکان بەپێی جۆر و بڕیان، ناوى تایبەت بە خۆیان هەیە.
💧گەنەباران: ئەو بارانە کەمانەیە که لە وەرزى پاییز و لەپێش پەڵەدا دەبارن.
💧بارانى سەرپەڵە: ئەوە بارانەیە لەسەر وەختى سەرپەڵەدا دەبارێت.
💧نمەباران: بارانێکە بە بڕى کەم و نەرمنەرم دەبارێت.
💧نەرمەباران: بارانێکە بۆ ماوەیەکى زۆر بە نەرمى دەبارێت.
💧لێزمەباران: بارانێکى زۆرە و بەخوڕ دەبارێت؛ بەجۆرێکە ڕیگەى بانگێڕان و کارى ئاژەڵدارى نادات.
💧ڕەهێڵەباران: بارانێکى بەهێزە؛ دڵۆپەکەى گەورەیە و لە ماوەیەکى کەمدا دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.
💧ڕێژنەباران: بارانێکى لەنێوان نەرمە باران و لێزەمەدا، زیاتر لە وەرزى بەهاردایە.
💧شەستەباران: بارانێکى بەهێزە زیاتر لە وەرزى بەهاردا دەبارێت. کورد دەڵێت: بارانەکە شەستە دەکات. واتە: بەهێز دەبارێت.
💧بارانى بەخورزم: بارانێکى بەهێزە خرمە و زرمەی لە سەربانى گڵ هەڵدەسێنێ.
💧ڕشێنەباران: بارانێکە زەوى ئاوڕشێن دەکات و بڕەکەى زۆر نییە.
💧تاوەباران: تاوێک باران، بارانى بەتاو: بارانێکە تاوێک دەبارێت و کاتەکەى درێژ نییە، بڕەکەى لە نێوان مامناوەند و زۆردایە.
💧باوباران، باوبۆران، باران بەباوە: باران بە با و ڕەشەباوە. کورد دەڵێت: چ با بێت، چ باران، هەر لە بەفر کەم دەبێتەوە.
💧زريان: بارانێکى تێکەڵ بە بەفرە و سەرما و باى لەگەڵدایە، بە جۆرێکە سەر لە ڕێبوار دەشێوێنێت و ئەگەری ڕەقبوونەوەى هەیە.
بەفر و باران: بارینى بەفر و باران بەتێکەڵییه.
💧بەهارەباران: بارانى بەهارانە، کورد دەڵێت: ئەگەر بەهار بارانى هەبێت، کشتوکاڵەکە باش دەبێت.
💧بەختەباران: ئەو بارانەیە لە کۆتایی بەهار و مانگى پێنجدا دەبارێت، زۆربەى ساڵەکە کەمە و بارینى بەبەختە.
💧بارانبڕان: مانگى شەش و کۆتایی بەهارە و باران بارینى دەبڕێتەوە.

Forwarded from جوانترین کاناڵه کوردییەکانی تێلێگرام⬇️
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️
سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
هەواڵەکانی چوارپارچەی کوردستان
زانستی و فێرکاری
کۆمەڵایەتی
فەرهەنگی
دەروونناسی
شێعر و پەخشان
وێنە و لادیمەنی جوانی کوردەوای
گۆرانی نوێ و ڕەسەنی کوردی
لەسەر داواکاری هاوڕێیان جارێکی دی ئەو لیستمان داناوە تا نەسڕدراوەتەوە فەرموون بەشدار بن.🌱🌹