چەندبارە پرسیارە گرنگەکە:

ئاگامان لە دەنگوباسی غەززە ماوە؟

خۆ لەبیرمان نەکردوون؟!
ئاگاداربە خوشکم یەکێ لە مەرجەکانی حيجابی شەرعی نابێت ھاوشێوەی پۆشاکی ئافرەتانی بێ باوەڕ بێت.

عن ابن عمر قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: « من تشبه بقوم فهو منهم » رواه أبو داود.

ھەرکەسێک خۆى بشوبھێنیت بەگەل و ھۆزێکەوە و لاساییان بکاتەوە ئەوا لەوانە.

ـــــــــــــــ
لچکی ڕووسی مۆدێلی تازەی خەیاتەکانە!!!

ڕووسیا وڵاتێکە ئیلحاد وشیوعیەت زاڵە بەسەریا، موسوڵمان تێیدا کەمینەیە.

واجبە لەسەر موسوڵمانانی ڕوسیا وجگە لەڕوسیا پۆشەکەکانیان شەرعی بێت وخۆ شوبھاندنی تێدا نەبێت بەھیچ قەومێکی کافر وموشریکەوە.

ئەو پۆشاکانەی ئێستا بەناوی لەچکی ڕوسی وحیجابی ڕووسی ئیدیعای بۆ دەکرێت، ھاوشێوەی پۆشاکی ڕاھیبەکانی نەصارایە، وەصفی گەردن ومل بەئاسانی دەکات وداپۆشەر نیە وەک پۆشاکی ئافرەتی موسوڵمان.

لەبەر ئەوە ئاگادار بن لەوەی بەناوی مۆدێل! وتازەگەری! ونوێخوازی!، لاساییان بکەنەوە.

.........................................

ئەو خوشکانەی عەباو نیقاب ئەکەن لەپێناوی خودا نەک بۆ مۆدێل وجوانی!! ئەو خەیاتە بێ ویژدان وپارە خۆرانە دەربکەن لەھاوڕێیەتی خۆتان کە مۆدێلات ئەهێننە ناو حیجابەوە!!

سەرەتا لەبەر پارێزراوی خۆتان وپاشان دوور بوونتان لەو جۆرەیە کە لەخوا ناترسن.

ئەوان پارەیان خۆشئەوێت وئامانجیان پارەیە، نەک پەیداکردنی پۆشاکی شەرعی بۆ تۆ، ئەوان گرنگی بەقیامەتی تۆ نادەن، مادەم گرنگیان بەقیامەتی خۆیان نەداوە وناگەڕێن بەدوای بژێویەکی حەڵاڵدا.
قال سهل بنُ عبد الله ''رحمه الله'' : حرامٌ على قلبٍ أن يدخُلَهُ النُّورُ وفيه شيء مِمَّا يكرهُهُ اللهُ.

لطائف المعارف فيما لمواسم العام من الوظائف

سهل بنُ عبد الله ''رحمه الله'' دەفەرموێت:
دڵ لە سەری حەرام کراوە  نوری تێبچێت ، کاتێک شتێکی تێدابێت الله تعالی پێی ناخۆش بێت .

ئەی فێرخوازی بەڕێز بزانە  علم نورە الله تعالی نایخاتە دڵتەوە کە دڵت پاک نەکردبێتەوە لەژەنگ و ژاڵی تاوان و مەعاسی و کوفرو شیرک و نیفاق ...هتد .

مەبەستمان ئەو علمەیە کە سودی لێ ببینێت و الله تعالی لەخۆی ڕازی بکات پێی .

علم تەنها زۆری گێڕانەوەی ڕیوایەت و قورئان خوێندنەوە و لەبەرکردنی نیە، علم ئەوەیە  خەشیە و تەقوات زیاد بکات بتکاتە ئینسانێکی موحید ی مخلِص .
••

بەرهەمی تاوان:

بێگومان تاوان ڕەشی بۆ دەم و چاو دێنێ و، تاریكی بۆ دڵ دروست دەكات و، لاشە لاواز دەكات و، ڕزق و ڕۆزی كەم دەكات و، دەبێتە مایەی دروستبوونی ڕق لەدڵی خەڵكی لەسەر خاوەنەكەی.
- ابن عباس

قلت: هەرگیز هەستت پێ نەكردووە كاتێك تاوان دەكەی: دەم و چاوت وەكو جاران نییە ناكەوێتەوە بەدڵان؟ هەستت پێ نەكردووە دڵ و دەروونت نا تەندروست دەبێت؟ كەستت نەكردووە لاشەت بەرگری لەدەست دەدات و نەخۆش و ترس خێرا دایدەگرێت؟ هەستت نەكردووە پارەكەت بەرەكەتی نامێنێت یان كەم دەبێت و قەناعەتت بۆ دونیا كەم دەبێتەوە؟ خۆشەویستانی خوا لێت دوور دەكەونەوە؟


@bawky_abdullah
⬅️يَأتي عَليْكَ زَمانٌ لا تَجِدُ فيهِ
سرورَ نَفسِكَ إِلّا في إعتزالِ النّاس!

⬅️سەردەمێك دێت بەسەرتا کە ئارامی و دڵخۆشی خۆت نادۆزیتەوە تەنھا لە جێھێشتنی خەڵك نەبێ




الـلـّٰهـُمَ أَرِنـَا الحـَقَ حـَقَـا وَارزُقـنَـا اتِـبْـاعـَەَ وَأَرِنْـا الـبـَاطِـلَ بـَاطِـلاَ وَارزُقـنَـا اَجـتِـنَـابـەَ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❜هەموو حیجاب و نیقابەکان باش نین❛

ئەمە ئەو قسەیە بوو....
کە سفورەکانیان پێ داپۆشی و ناوی حیجاب و نیقابیان پێ ناشرین کرد.


#غرباء
ئافرەتان :

هەمیشە ئەوەت لە بیر بێت و بەو هەستەوە ڕەفتار بکە، کە تۆ بونەوەرێکی  جیاوازی و ڕێز لێ گیراویت و گرنگ و و پڕ بایەخیت، هەر بۆیە هەموو هەڵسوکەوتێکت لەسەر ئەژمار دەکرێت و کاریگەری و ڕەنگدانەوەی لە دەرەوەی خۆتدا هەیە، بەڵگەش لەسەر گرنگیت ئەوەیە تۆ لە هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانتدا تەنها نوێنەرایەتی خۆت ناکەیت، بەڵکو وابەستەی ڕێخراوێکی بەرفراوانی کە بریتیە لە خێزان بەواتا فراوانەکەی، پێویستە هەمیشە پارێزگاری لەو پێگە جوانەی خۆت بکەیت و ویقار و سەنگینی کەسایەتیت بکەیتە تایبەتمەندی دورشم و نەخشە ڕێگایەک بۆ ژیانت.

#سەنگینی_ئافرەتان
#بۆردوومانی زۆر قورسی ڕۆژهەڵاتی
ڕەفەح دەستیپێکرد

اللهم بردا وسلما...
خوایە سیسی لەناوببەی
خوایە ئالی زاید لەناوببەی
خوایە ئالی سعود لەناوببەی
خوایە هاووێنەکانیان لەناوببەی

ئامین
Forwarded from لـنتدبـر 🤍
السَّلامُ عليكَ يا صاحبي

وویستم بیرت بخەمەوە کە ڕێگاکەمان دورودرێژە وە لەسەر ڕێچکەی ئەو کەسە ڕێدەکەین کە لەپێناو ئێمەدا ماندوو بوو ﷺ.

يا صاحبي ؛

لەکۆتایی ڕێگاکەدا ماندوویەتی نامێنێت و لەناو نیعمەتەکانی الله ﷻ ـدا نوقم دەبین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا الله ﷻ دەبینین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ دادەنیشین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا أبو بكر دەبینین کە لەبارەیەوە ووتراوە "گەر ئیمانی أبو بكر و ئیمانی ئوممەت بکێشرایە ، ئەوا ئیمانی أبو بكر کێشی زیاتر دەبوو."

لەکۆتایی ڕێگاکەدا لەگەڵ عمر الفاروق ـدا قسەدەکەین کە لەبارەیەوە ووتراوە "ئیسلام غەریب و نامۆ بوو تاوەکو ئەو ساتەی کە عمر ئیمانی هێنا"

لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێمان لە دەنگی بلال بن رباح دەبێت کە پێغەمبەرمان ﷺ تامەزرۆی بوو.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا عثمان بن عفان دەبینین کە پێغەمبەرمان ﷺ شەرمی لێدەکرد.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێمان لە قوڕئان خوێندنی عبد الله بن مسعود دەبێت کە پێغەمبەر ﷺ ـی گریاند.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا گوێبیستی دەنگی أبو موسى الأشعري دەبین کە پێغەمبەر ﷺ تامەزرۆی بوو.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا علي بن أبي طالب ، ئامۆزا و زاوای پێغەمبەر ﷺ ، دەبینین.

لەکۆتایی ڕێگاکەدا سەردانی دایکانی موسڵمانان دەکەین.

بإذنــ الله تـعـالـى

يا صاحبي ؛
قەبرێك هەیە ، پردی صراط هەیە ، ئاگرێك هەیە ، بەهەشتێك هەیە ، لێپرسینەوە هەیە ، جیابوونەوە هەیە.
لەبیرتبێت کە دونیا ماڵ و مەنزڵگەی کۆتایی نیە بەڵکو دونیایەکی دیکە هەیە..

#تذكرة
2024/05/09 02:46:33
Back to Top
HTML Embed Code: