نزا مەکە ژیان بۆت ئاسان بێت
نزا بکە بەهێز بیت تا ئارام بگریت
لە کاتە قورسەکاندا.

#بروسلی
نۆبەی من و تۆش هەر سەردەمێ بوو
بەشمان لە شادی تەنیا کەمێ بوو.

#عەباسی_کەمەندی
وەرزی پیری
ناهێڵێ جارێ بۆت بڵێم :
ئەگریجە خاو،
بینایی چاو، چی بکەم ئازیز
مووی سپی
ناهێڵێ دیسان پێت بڵێم :
بۆ سەوزایی شیعرەکانم
تۆ بوویتە ئاو
بوویتە هەتاو

#عەباسی_کەمەند
داستانی هیجری من شەرحی بە نوسین ناکرێ
پێت دەڵێم چۆنە ئەگەر چاوم بە چاوت کەوتەوە.

#حاجی_قادری_کۆیی
یەک دڵۆپە خۆشەویستی تۆ، کافر ئەکا بە وەلی.

#ڕابیعەی_عەدەوی
ئازایەتی دەوێت، خۆشویستنی کەسێک کە ھیچ کاتێک ھیچ سەردەمێک نابێت بە ھی تۆ.

#سیمبرۆسکا
مەی بۆ نەڕژێ..؟
شوشە لە سەد لا شکاوە.

#نالی
جاران دوای هەر برینێ، بە زامی هەر خەنجەرێکی ژەهراوی دۆستەکانم خوێنم لێ دەڕۆیی ئێستا خوێنیشم لێ نایە
چی بێت، بۆ دۆستەکان خوێنیان تێداهێشتووم جارێکیان لە جێگایەک خوێندمەوە: یەکێک لە سەیرترین شتەکانی خیانەت ئەوەیە، قەت دوژمنەکانت لێت ناکەن!

#توانا_ئەمین
کیژی لادێ ھام بەتاسەی پەلکە ڕەش سەرشانەکەت
ھام بەتاسەی دەم بەیانی بۆی تەنوری نانەکەت.

#عەباسی_کەمەندی
هەرکەسێک من دەبینێت، عاشقی تۆ دەبێت.!

#مەولانای_ڕۆمی
لە دەروونی مندا وەرە دەرەوە ئەی ئەو كەسەی لە من منتری
تاوەكو بەو شێوەیە مانگت پێ پیشان بدەم كە لە مانگ ڕوونتری.

#مەولانای_ڕۆمی
ئەڵێن ئەم جیهانە ڕوحێکی هەیە
منیش ئەڵێم تۆ ئەو ڕوحەی.

#مەولانای_ڕۆمی
هەندێك
پەنادەبەنە بەر شیعر
هەندێك بە گۆران و بەشێكیش بە فیلم
كەسانێكیش پەنا بۆ كتێب دەبەن
بەڵام دەمێكە مرۆڤەكان پەنا بۆ یەكتری نابەن!

#ئوغوز_ئەتای
عاشقان مەستن و ئێمەش دێوانە
عارفان شەمعن و ئێمەش پەروانە.

#مەولانای_ڕۆمی
بڵێ خۆشمدەوێی
تا جوانتربم🌚💛

#نزار_قبانی
کاتیک قسە لەگەل" خوا "ئەکەی
هیچ "هەناسەیەکت "بەخەسار ناچیت
کاتیک چاوەریی "خوا" ئەبی
هیچ "کاتێکت" بەفیڕۆ ناچیت.

#مەولانای_ڕۆمی
ئەوەی نەتوانێ ببێ بە گوڵ
بۆ پەرچەمی کچێ
ناتوانێ ببێ بە دڕک
بە پێی زۆرداراندا بچێ.

#لەتیف_هەڵمەت
هاوارمان هێندە تەنیایه
برینمان هێندە بێکەسە
تەنیایی لێمان بێزارە و
بێکەسیش لێمان وەڕسە.

#شێرکۆ_بێکەس
وەرە با لە ناو دەمت هەر دوو لێوم بدەم لە خاچ
با بشکێ شووشوی لێوم دەمت پڕ بێ لە وردە ماچ.

#هێمن_موکریانی
My Friend’s Portrait✏️🎨
2024/04/29 08:03:05
Back to Top
HTML Embed Code: