Telegram Web Link
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
سُبْحَانَكَ‌ ‌‌اللَّهُمَّ‌ ‌‌وَبِحَمْدِكَ‌ ‌‌أَشْهَدُ ‌‌أَنَ ‌‌لا‌‌ إِلهَ‌ ‌‌إِلَّا‌ ‌أَنْتَ ‌‌أَسْتَغْفِرُكَ ‌‌وَأَتْوبُ ‌‌إِلَيْكَ‌‌🤍
هاوڕێی باش
ئاوێنەیەکە مرۆڤ حەقیقەتی خۆی تێیدا دەدۆزێتەوە 🤍
لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ🤍
بۆچی گریای؟
- لەبەر ئەوەی هەستم کرد
خوا خۆشی ئەوێم لە کاتێکدا
من زۆر بەکەم و کوڕیم 🤍
لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ العَظِيمُ الحَلِيمُ، لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ رَبُّ العَرْشِ العَظِيمِ، لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ ورَبُّ الأرْضِ، ورَبُّ العَرْشِ الكَرِيمِ🤍
[ کاتی الله تعالى باشترە
لەو کاتەی تۆ بۆ نەفست دەتەوێت ]

زۆر جار خودای گەورە نیعمەتە چاوەڕوانکراوەکان درەنگ دەخات
لەپێناو زیاتر بەقەدر گرتنی نیعمەتەکە وە زۆر جار نیعمەتەکە درەنگ دەخات بۆ ئەوەی داوای لێ بکەیت و لەخۆیت نزیک بکاتەوە
بۆیە درەنگ کەوتنی نیعمەتەکان ئەوا خودی خۆیان نیعمەتن گەر لێی ورد بیتەوە🤍
دونیا تووشی کارەساتی زۆر بووە،
نەک بەهۆی
خراپەی کەسە خراپەکان،
بەڵکو بەهۆی
بێدەنگی کەسە باشەکان🤍
بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێت نەوەک گیرفانی گەورە
کاتێک دەستت دەچێتە ماڵی دونیات کە هی خوایە و هەر لەڕێی ئەویشا سەرفی بکەی، نیشانەی شەرەف و گەورەییە کە خوا پێی بەخشیویت،
چ نیعمەتێک لەوە گەورەترە🤍
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ العَلِيَّ العَظِيمَ الَّذِيْ لا إِلٓهَ إِلَّا هُوَ الحَيُّ القَيُّومُ و أتُوبُ إِلَيْهِ عَدَدَ خَلْقِهِ و رِضَاْ نَفْسِهِ و زِنَةَ عَرْشِهِ و مِدَادَ كَلِمَاتِهِ🤍
هەر پەیوەندییەک بەرەو خودات نابات، وازی لێ بهێنە..

خەیاڵی ئەوە بکە لەلای خودا بەندەیەک بیت،
کە حەرامت واز لێهێناوە و پاک خۆت ڕاگرتوە و
گوێڕایەڵی خودات کردووە...
خەیاڵی ئەوە بکە بخەویت و
موبایلەکەت ڕەمزی لەسەر نەبـێت و خەمت نەبێت ئاشکرا
بیت...
بە ئازادی بژیت و هیچ کەسێک ژیانـی کۆت نەکردبیت،
ژیانت دووربێت لە تاوانی پەیوەندی حەرام و
خاوەنی ویژدانێـکی ئاسوودەبـیت،
خێزانەکەت سەربەرزکردبێت و متمانەکەیانت بەزایە نەدابێت.
خەیاڵی ئەوە بکە ئارامت گرتووە و نەفست پاراستووە،
وازت لە هەموو شتێکت هێناوە بۆ خودا و لەپێناوی خودادا،
دواتر لەپێناوی دایک و باوکت، دواتر لەپێناوی خۆتدا🤍
ئەبو مەنصورى خەیاط زانایەکی لەخودا ترس بوو، لەساڵی 499ی كۆچی وەفاتی كردووە، ئەم پیاوە زۆر گرنگی داوە بەفێرکردن و لەبەرکردنی سوڕەتی فاتیحە لەلایەن منداڵانەوە.

ئیمامی سەمعانی دەڵێ دوای مردنی ئەبو مەنصور ، ڕۆژێک لە خەومدا بینیم و پێم وت خوای گەورە چیی لەگەڵ كردی؟

ئەبو مەنصور وتى: خوای گەورە لێم خۆشبوو بەهۆی فێركردنی سورەتی فاتحە بە منداڵان🤍
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ، وَالْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ، الأَحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأَمْوَات🤍
دەفتەری ئەعمالی من ، بێ قەطرەیێکی ڕەحمەت
کەی بە صەد زەمزەم سیاهیی نوقطەیێکی لێ دەشۆم؟

واتە:
ئەگەر چی لە پەنای کەعبەوەش بم و هەوڵ بەم بە ئاوی زەمزەم گوناهی خۆم بشۆمەوە ، وەلێ گەر قەترەیەکی ڕەحمەتی تۆ نەبێ خودا ، هێشتا هەموو ئاوی زەمزەم ناتوانێ نوقتەیەکی ڕەشی گوناهم بشواتەوە..🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
هیچ شتێکم لە مرۆڤدا خۆشنەویستووە
بە هێندەی سیفەتی بەزەیی و نەرم و نیانی و لێک تێگەیشتن
ئەمانە دڵی منیان داگیرکردووە

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: “بەڕاستی ئەگەر خوای گەورە خێری بۆ خێزانێک بوێت، نەرم و نیانی دەخاتە ناویانەوە، وە هەرکەسێکیش لە نەرم و نیانی بێبەش بێت، ئەوا لە هەموو خێرێک بێبەش بووە”🤍
‏اللََّهُمَّ إنّي أسألُكَ العَفوَ والعَافيةَ في الدُّنيا والآخِرَة🤍
ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووى: ئەگەر یەڪێڪتان شایەتمانى خوێند، ئەوە با پەنا بە خوا بگرێ لە چوار شت: بڵێ: ئەی خوایە! من پەنا بە تۆ دەگرم لە سزاى دۆزەخ، وە لە سزای ناو گۆڕ، لە بەڵای ژیان و مردن، لە بەڵاو ئاژاوەی مەسیحی دەججال

{عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ)، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: «إِذَا تَشَهَّدَ أَحَدُكُمْ فَلْيَسْتَعِذْ باللَّهِ مِنْ أَرْبَعٍ يَقُولُ: اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ»} رواه مسلم🤍
اللَّهُمَّ أعِنَّا عَلَى ذِكْرِكَ،
وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ🤍
خـودایـە ، نورو موحیبەتی خۆت ڵەدلـمان بڕوێنە،
ڕوژێــګ، تێپەڕنەبیت بەبێ یـادی تۆ🤍
2025/10/27 14:52:38
Back to Top
HTML Embed Code: