Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژی زمانی دایکی لە قوتابخانەیەکی
مەریوان ئەوا پێشوازی لێ کرا . . .

بژین و نمونەتان زۆر بێت.🌹❤️


@peshaWaqaZimuhammad
ئەگەر زمانی دایکی من بناغەی دەوڵەتی تۆ وە لەرزە دەخات بە مانای ئەوەیە تۆ لەسەر خاکی من دەوڵەتی خۆت دامەزراندووە

#موسا_ئانتەر
نووسەری کورد کە لەساڵی ۱۹۹۲لە ئامێد شەهید کرا.



@peshaWaqaZimuhammad
دوای نەجات بۆ ئاوەدانی و خوشی خاپوورە وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ..!



#مامۆستا_هێمن

@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان

مامۆستا هێمن و مەلا ڕەسووڵ پێشنەماز..


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
بژی کوڕی له‌ک❤️ کاک فەرشاد، بوو بە قەهرمانی ئوروپا ئەو مداڵە زێڕە لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانەوە پێشکەیشی دەکەم به ڕۆژاوای کوردستان . . . #نێردراو_بۆ_کاناڵ @peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پاڵەوانەكەی كرماشان، بەرێز #فەرشاد_گەردەكانە بە ھێز و وزەوە بەرەو پیریی نەورۆزی خاكیپۆشان دەچێ و پەیامی نەبەزی و بوێری دەنێرێ بۆ #كرماشان و #ئیلام ی خۆڕاگر.

"جل و بەرگی کوردی ئی نەتەوەی کوردە و کەس مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە دەبەرکردنی بکات . . .


@peshaWaqaZimuhammad
بە بۆنەی بەڵاوبوونەوەی پەیامەکەی ئۆجالان ، پەیامەکەی شێخ سەعیدی پیرانیش بخوێنینەوە

👇👇👇

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
بە بۆنەی بەڵاوبوونەوەی پەیامەکەی ئۆجالان ، پەیامەکەی شێخ سەعیدی پیرانیش بخوێنینەوە 👇👇👇 @peshaWaqaZimuhammad
بەبۆنەی پەیامەكەی ئۆجەلان  پەیامەكەی شێخ سەعیدی پیران بخوێنەوە كە ڕێك  سەد ساڵ پێش ئیستا بڵاوی كردەوە
ــــــــــــ
بەیاننامەی شێخ سەعیدی پیران ۱۹۲٤

‌   تورکان، عوسمانییەکان، داخەکەم، بە ناوی دین و خەلافەتی ئیسلامییەوە ئەمە چوار سەد ساڵە ئێمەیان بەرەبەرە دیل و ژێردەستە کردووە و بەرەو تاریکی و نەزانییان بردووین؛ ڕێی نەهاتیان وەبەر هێناوین، خۆیان مردووی بەشی زیندووخۆرن و لەگەڵ خۆیان، ئێمەیش کێش دەکەن. ئیتر بەس بێ ملکەچی بۆ زۆرداران و تاریکیپەرستان.
‌   ئەم تورکانە هەر لەمێژەوە بە کۆچەری هاتوونەتە ناومان و بە فڕوفێڵ لێرە دایانکوتاوە؛ وڵاتی ئێمەیان داگیر و وێران کردووە. کوردستان هەرگیز وەک ئەمڕۆ کاول نەبووە و ئاوا هێللانەی بایەقوشان و شوێنی گورگان و بۆزقوردانی* تورانییان نەبووە. قەت وڵاتمان ئاوا بێبەش و هەژار نەبووە.. بەڵام هەلومەرجی ئەمڕۆمان هەر سەرگەردانی و ماڵوێرانییە. ئەوە بە هیچ کوردێک، بە هیچ دیندارێک قەبووڵ و پەسند ناکرێ.
‌   پێویستە لەسەر هەموومان لەم ژیانە تاڵ و بێبەختییە خۆمان ڕزگار بکەین. لەبەر ئەوە پێویستە لە ڕێگەی ڕاست و ڕاستیپەرستی لا نەدەین، لە مردن نەترسین، لە ڕێی ماف-سەندنا نەبەزین. بۆ پاراستنی ناو و ناوبانگی باپیران و گەل و وڵاتمان، گیانی خۆمان بدەین.
‌   بەرانبەر بە سەربازانی تورک، بەتایبەتی بەرانبەر بە ئەفسەران و سەرۆک و قوماندانەکانی* تورک کە لەگەڵ ژن و کچ و منداڵانمان زۆر بێبەزەییانە ئەبزوونەوە و بە پێچەوانەی دین کوشتار دەکەن، بوەستن. تۆڵەی ئەم بەستەزمان و بێدەسەڵات و بێچەکانە بسێنن و خوێنیان ون نەکەن، بەڵام بەرانبەر بە دیل و زامداران نەرم و نیان بن.
‌‌   بەرانبەر بەو سەربازە تورکانەش کە شەڕ ناکەن و خۆیان بەدەست ئێمەوە دەدەن، پێویستە نەرم و نیان بین و وەک برای خۆمان ڕەفتاریان لەگەڵ بکەین.
‌   لە شەڕدا دەستتان نەلەرزێ، لە مردنیش نەترسن، چونکە ژیانێکی هیچوپووچ و دوور لە جیهان، ژیانی بێبەشی و بێدەسەڵاتی، ژیانی پڕ خەم و سزا و ناسۆر و خەفەت و کەساسی، بۆ هەموومان شەرمەزاری و مردنە. مردنێکی ئازایانە گەلێک لەو ژینە دیلییە خۆشترە.
‌   ئاشکرایە کە تورک بێ بەڵێن و پەیمانن، بەرانبەر بە کوردانیش زۆر زۆردارانە و نامەردانە ئەجوولێنەوە؛ ئێمەی کورد دەبێت دەرسێکی ئەوتۆ بە تورکان بدەین کە هەرگیز لە بیریان نەچێتەوە و، ڕووڕەشی و ڕەفتاری گورگانەی تورکان بۆ هەموو جیهان دەربخەین کە چۆن بێکەڵک و وێرانەپەرست و گورگ و دڕندە و خوێنخۆرن. لەباتی لەنێو ئەم زۆردارانەدا بێهوودە بژیین، بە کۆمەڵ بمرین و شەهید بین لە ڕێگەی ڕاستی و ڕزگاریدا، گەلێک شیرین و خۆشترە.
‌   تا ئەو خوشک و برا کوردانە، ئەو منداڵە نازدارانە کە دوای ئێمە دەژین، پەند و مەشق لە گیانبازیی ئێمە وەربگرن؛ بۆ پاشەڕۆژی ژیانیان گەوهەرێکیان پێ ببەخشین، هەتا لە ڕێی ڕاستیپەرستی و ڕزگاری لا نەدەن و بەرەو ڕووناکیی ژیان بڕۆن؛ بیانجوولێنن.
‌   هەوڵ بدەن با بە ڕوویەکی سوورەوە بژین. با هەموومان لە ڕێی ئازادی و سەرفرازیدا بە کۆمەڵ بمرین و ناوونیشانێکی بەرز بۆ نەتەوەکەمان پەیدا بکەین. بە یەکێتی و برایەتی، بە کۆمەڵ تێکۆشان و ڕاپەڕین، زۆر بەرزییە. دەبێت بە جیهانی ڕابگەیەنین کە ئێمە بەرانبەر زۆرداری و ناڕەوایی و نادادی ڕاپەڕیوین و بەرەنگاری بووینەتەوە؛ دەبێت هەوڵ بدەین لە هەردوو دنیادا برایەتیمان ڕابگرین و هەقپەرستیمان پەروەردە بکەین هەتا بەرانبەر بە خودا هەق و مرۆڤایەتی شەرمەزار نەبین و لە هەردوو دنیادا بێبەش نەبین.

‌    ئەی گەلی کورد، چاکە و خراپە بە دەست خۆمانە
(بە بیر و کردەوەی خۆمان نەبێ، هەرگیز ڕزگارمان نابێ و لە تاریکییەوە ناگەینە ڕووناکی.) دەبێ تێ بکۆشین ئینجا گۆی خۆمان دەبەینەوە. لەژێر زۆرداریی تورکاندا زۆر ماینەوە.. ئەگەر هەر چاوەنواڕی ئەوان بین، بێ دەست و بێ گیان بۆگەن دەکەین و ئەڕزێین.
‌   ئەمە چوار سەدەیە هەتا ئەمڕۆ تورکان مەشقی کینە و دژمنایەتی و تەنبەڵی و بێکاری و یەکترکوشتن و تاڵانکاری و ماڵوێرانکردنمان دائەدەن! هەرگیز نەزاکەت و نەرمونیانی و یەکتری خۆشویستن و لێبووردن و زانست و هونەریان فێر نەکردووین. هەمیشە ڕێوشوێنی کۆچەرێتییان نیشان داوین.. ئەرێ هەتا کەی ئێمە وا سست و بێکەڵک دژمنی یەک بین؟ دە ئیتر با بەس بێ لەسەر مەشق و ڕێگەی تورکان ڕۆیشتن! بەس بێ، بەس! هاوکاری لەگەڵ تورکان، بۆ کوردان، چ بۆ دنیا و چ بۆ قیامەت، هەر نەهاتی ئەبەخشێ. بەسە کلکایەتی بۆ تورکان!
‌   ئیتر بەرەو ڕووناکی و ئازادی، بەرەو برایەتی و مرۆڤانپەروەری.

‌   کوردان! هەر لە چاخی (مەم و زین)ەوە تا ئەمڕۆ ژیانمان ساز نەکرد، گیانی پاکی باووباپیرانمان شاد نەکرد، ئاواتی ئەحمەدی خانیمان نەهێنایە دی، بۆیە ئاوا پەرێشان و سەرگەردان دەژیین و دژمنمان بە خۆ شاد کردووە.

درێژەی بابەتەکە 👇👇👇👇

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
بەبۆنەی پەیامەكەی ئۆجەلان  پەیامەكەی شێخ سەعیدی پیران بخوێنەوە كە ڕێك  سەد ساڵ پێش ئیستا بڵاوی كردەوە ــــــــــــ بەیاننامەی شێخ سەعیدی پیران ۱۹۲٤ ‌   تورکان، عوسمانییەکان، داخەکەم، بە ناوی دین و خەلافەتی ئیسلامییەوە ئەمە چوار سەد ساڵە ئێمەیان بەرەبەرە دیل…
‌   درێژەی بابەتەکەی سەرەوە👆👆👆👆


ئیتر گیانی ئەحمەدی خانی، دەنگی شیرینی ئازادی (مەم و زین) بڵند بکەنەوە، ئاواتی باووباپیرانمان بژیێننەوە؛ ئامانجیان وەدی بێنن.
‌   ئەی گەلی کورد!
‌‌‌‌‌  زۆر باش دەزانن کە لە ڕۆژی ڕەش و نەهاتیدا تورک هاواری بۆ کورد هێناوە، بەڵام لە ڕۆژی خۆشیدا نەتەوەی کوردی نەناسیوە و کوردی لە دەستکەوتەکانمان بێبەش کردووە. جا وە نەبێ کە هەر ئاوا بێپەیمانیی نواندبێ و پەیمانی شکاندبێ، بەڵکوو کە بۆیشی هەڵکەوتبێ نێزە و سونگییەکەشی دەرهێناوە و بەرەو سینگی کوردی ئاراستە کردووە! هەر ئاوا نامەردانە، بە خیانەت و ناپاکی، پاداشتی کوردی داوەتەوە.

فَٱعۡتَبِرُواْ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ (الحشر، ۲)

شێخ سەعیدی  پیران 1924

*‌ بۆزقورد: گورگەبۆر
قوماندان: فەرماندەر، سەرلەشکر.


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
موناجات/مەلا محەممەد ڕەبیعی
@peshaWaqaZimuhammad

#نۆستالژی

موناجاتێک بە دەنگی مامۆستای پایەبەرزی کورد،
#مەلا_محەممەد_ڕەبیعی

هاتنی مانگی
#ڕەمەزان لە سەرجەم ئیمانداران پیرۆزبێت بەهیوای مانگێکی پڕ لە ڕزق و بەرەکەت و قەبوڵ بوونی تاعات و عیبادەتی ئێوەی خۆشەویست

هاتنه‌وه‌ى مانگى
#ڕه‌مه‌زانى پيرۆز
له ته‌واوى موسڵمانانی
#كوردستان و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، بە تایبەت لەو مامۆستا ئایینیانەی لەو ماوەیە بوون بە دەنگی گەلەکەیان.

@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
١١ی ڕەشەمە، ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی خەباتی ئاشكرای حیزبی دێموكرات

٤٦ساڵ پێش، لە ڕۆژی ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی پاش ٣٢ ساڵ تێکۆشانی نهێنی، حیزب لە شاری مەهاباد تێکۆشانی ئاشکرای خۆی ڕاگەیاند.

وتەكانی شەهید
#دكتور_قاسملوو لە متینگی شاری مەهاباد

#ڕۆژهەڵاتی_کوردستان


@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_مێژوویی

وێنەکی جوان لە
#سمایل_ئاغای_سمکۆ
لەگەڵ چەند کەسانێک.
لەڕاستەوە :
۱_ عەلی ئاغا خوشکەزای سمایل ئاغا
۲_ قاسم بەگی چەهریق
۳_ سمایل ئاغای سمکۆ
۴_ حەسەن خان میرپێنج
۵_ نەناسراو


@peshaWaqaZimuhammad
ژاک دۆ مۆرگان، ئارکیۆلۆگ و مێژووزان و  زمانناسێکی فەڕانسییە کە  لە سەدەی نۆزدەهەمدا توێژینەوەی لەسەر زاراوە کوردییەکان کردووە و لە #کوردستان . . .


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
‌ژاک دۆ مۆرگان، ئارکیۆلۆگ و مێژووزان و  زمانناسێکی فەڕانسییە کە  لە سەدەی نۆزدەهەمدا توێژینەوەی لەسەر زاراوە کوردییەکان کردووە و لە #کوردستان . . . @peshaWaqaZimuhammad
‌ ژاک دۆ مۆرگان، ئارکیۆلۆگ و مێژووزان و  زمانناسێکی فەڕانسییە کە  لە سەدەی نۆزدەهەمدا توێژینەوەی لەسەر زاراوە کوردییەکان کردووە و لە کوردستان بە دوای شوێنەوارە مێژووییەکانیشدا گەڕاوە.  بەشێکی گرنگ لە بەردەنووس و پەیکەرە بەردینەکانی شارستانییەتە کۆنەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەورووبەری لایەن ئەوەوە دۆزراونەتەوە وەکوو : یاساکانی حەمووڕابی، بەردەنووسی سەرکەوتنی نارامسین پاشای ئەکەد لە زاگرۆس، پەیکەری ناپیرئاسۆ پاشای ئیلامییەکان و پاشماوەی شارستانییەتی شوش (شوشستان یان خوزستان). هەروەها کۆمەڵێک فۆسیلی دۆزراوەی ئاژەڵانیش.

ناوبراو نزیکەی سەدەو نیوەک لەمەوبەر لە ماوەی توێژینەوەی لە سەر زاراوە کوردییەکان، ٥٤ دەنگی بۆ سەرجەم زاراوە کوردییەکان دەستنیشان کردووە و پێیوایە زمانی کوردی لقی هیچ زمانێکی دیکە نییە و سەربەخۆیە و پەیوەندیی بە شارستانییەتی مید (مادە)وە هەیە کە دەسەڵاتەکەی لە کوردستان بووە.  ئەو پێیوایە ئەستەمە کە شارستانییەتێکی گەورەی وەکوو مید کە فارسەکان تێیدا کەمینەیەکی زۆر بچووک بوونە، ون بووبێ و خەڵکەکەی لەسەر زەوی ڕەش بووبنەوە و هیچ ئاسەوارێکیشیان لە خۆیان بەجێ نەهێشتبێ. ئەوەش کە لە هەندێک سەرچاوەدا زمانی کوردی وەکوو زمانێکی ئێرانی ناوزەد دەکرێ، زیاتر هۆکاری سیاسی هەیە. لە نێو هەموو زاراوە کوردییەکاندا، ناوبراو لە وەسفی زاراوەی سنەیی و موکری و هەورامی دەکا کە هیچ کاریگەرییەکی زمانەکانی دیکەیان بەسەروە نەبووە و لە هەموو ڕوویەکەوە پارێزراون. ئەو پێیوایە سەیر نییە ئەگەر زاراوەی کرماشانی گۆڕانی بەسەردا هاتبێ، چونکە لەسەر ڕێگای نێوان هەمەدان و بەغدا هەڵکەوتووە و کاروانی زۆری پێدا تێدەپەڕن. هەروەها زراوەی سلێمانیش کاریگەریی زمانی بیانی لەسەر بووە و وەکوو خۆی نەماوە. ناوبراو لەو توێژینەوەیدا، هەوڵ دەدا ڕێزمان و وشەی زاراوە کوردییەکان لەگەڵ یەکتر بەروارد  بکات.
نووسەر دەڵێ لەگەڵ ئەوەشدا کە کوردی زمانێکی سەربەخۆیە و لە ئاخاوتندا باش پارێزراوە، بەڵام کەس پێی نانووسێ و نووسینەکان هەموویان بە زمانی فارسی و تورکی و عەڕەبین. لە کوردستان هیچ قوتابخانەیەک بوونی نییە و کەسێکیش کە بیهەوێ دەرس بخوێنێ، ناچارە بچێ بۆ شارە فارس و تورک و عەڕەبەکان و تەنیا شارەزای زمانی ئەوان بێ و قازانجی بۆ زمانی کوردی نەبێ.

یەکێک لە گرنگترین بەرهەمە زانستییەکان کە رێزمان یان گڕامێری نزیک بە تەواوی زاراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئێستا لەبەر دەستمدایە، بەرهەمێکە کە لە ساڵی ١٨٨٩ هەتا ١٨٩١ لە لایەن شارەزایەکی فەڕانسی بە ناوی ژاک مۆرگان بەرهەم هێنراوە. ئەو بەرهەمە لە کۆنگرەی رۆژهەڵاتناسەکان لە سێپتامبەری ١٩٠٢ لە هامبۆرگی ئاڵمان سەرنجی زۆربەی شارەزایانی راکێشاوە. ئەو رێزمانە زاراوەکانی موکریانی، مەهابادی، سنەیی، هەورامی، کرماشانی، زاراوەیەک بە ناوی ریجابی، لەکی، لوڕی، جافی، خوجاوەندی لە کلاردەشتی مازەندەران کە لە کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەوێ، لە خۆ دەگرێ.
ئەو بەرهەمە بە دەوڵەمەندترین بەرهەمی ژاک مۆرگان داندراوە و وەزارەتی میرات و هونەرە جوانەکانی فەڕانسا چاپی کردوە و ٣٤٢ لاپەڕەیە.

#دیلان_هەردی

@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لەو وتە بەنرخەکانی ڕێبەری گەوڕەمان #دوکتور_قاسملوو لە ڕۆژی جیهانی ژنان دا

پیرۆز بێ ٨ۍ مارس لە هەموو ژنانی کورد.



@peshaWaqaZimuhammad
پێویستمان بەو ژنانە هەیه کە ئەوەندە بەهێز بن کە هێمن بن ئەوەندە خوێندەوار بن کە دڵ نزم بن ئەوەنده یاخی بن کە دڵۆڤان و خەمخۆر بن ئەوەندە بەهەست بن کە بتوانن ماقووڵ بن و ئەوەندە بە دیسپلین بن کە ئازاد بن.
ئامینە خان، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی کورد لە ئیستامبووڵ ساڵی 1919.

نموونەی زیاد بێت🌹

#ژنی_کورد
#بەرەو_8مارس

ما به زنانی نیاز داریم که آنقدر قوی باشند که آرام باشند، آنقدر تحصیل کرده باشند که فروتن باشند، آنقدر سرکش باشند که  دلسوز باشند، آنقدر حساس باشند که منطقی باشند و به اندازه کافی منظم باشند تا آزاد باشند.

آمینه خان، رئیس انجمن زنان کرد در استانبول سال 1919.




@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان

وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی له موکریان، شەهیدی نەمر جەنابی پێشەوا قازی محەممەد و سەڕۆکی عەشیرەتی دێبۆکری عەلی ئاغا عەلیار مەشهوور به ئەمیرئەسعەد کە سالی ١٣٢٣ی هەتاوی و ١٩٤٤ی زایینی له‌ گوندی وشته‌په‌ی نزیک بۆكان له‌ مالی عه‌لی ئاغا گیراوە، پێشکەشتان بێ هاوڕێیانی هێژا و دڵسۆزی کورد و کوردستان . . .

سەرچاوە:
#موحیب_مەهابادی



@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/01 23:58:15
Back to Top
HTML Embed Code: