Telegram Web Link
پێشەوا قازی محەممەد
#حەسەن_قزڵجی_کێیە؟ @peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان

مامۆستا حەسەنی قزڵجی، مامۆستا هێمن


#هێمن له سەرەتای کتێبی "پێکەنینی گەدا"ی مامۆستا #حەسەن_قزڵجی دا دەڵێت:
بخوێنەوە تا ئاهی خۆشتان له دڵ و دەروون بگەڕێ، بخوێنەوە تا تامەزرۆییتان بشکێ، بخوێنەوە تا کوڵ و کۆتان دامرکێ، بخوێنەوە تا کۆمەڵەکەتان بناسن و له دەرد و ئازاری بگەن، بخوێنەوە تا پتر شاییتان به زمانەکەتان بێ. تا نەیخوێننەوە، نازانن قەڵەمی سێحراویی مامۆستا قزڵجی چ شوێنەوارێکی به نرخ و بێ وێنەی خوڵقاندووە....
قزڵجی ڕێبازی باوک و باپیرەکانی نەگرت و ڕێگایەکی تری هەڵبژارد، لەباتی خزمەتی ئایین که ڕێگای باوک و باپیرەکانی بوو، خزمەتی ئەدەبی وەئەستۆی خۆی گرت، ئەویش چ ئەدەبێک؟ ئەدەبێکی بەرزی کۆمەڵایەتی.


@peshaWaqaZimuhammad
نیشتیمانم، نازانم نە جیهان وەک تۆ بچووکە،
نە تۆ گەورەی بەقەد جیهان..!



#پەشێو



@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
منداڵەکانتان فێری خوێندن بکەن چونکە تەنیا خوێندنە چەکی کوشندەی دوژمنە . . ! #قازی_محەممەد @peshaWaqaZimuhammad
کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه‌. دانیشتووانی ئه‌و خاکه‌ به‌پێی توانای هه‌ر کامه‌مان گه‌ر شتێکمان له‌ده‌ستدێ نابێ منه‌ت له‌ سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌ بکه‌ین. ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سانێک کاریان له‌ده‌ستدێ، لێگه‌ڕێن با بیکه‌ن، به‌رد مه‌خه‌نه‌ سه‌ر ڕێیان، گرفتی بۆ دروست مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌م نەبووایه‌ ئێستا له‌ ژێر حوکمی سێداره‌دا نه‌ده‌بووم، به‌ خاتری ئه‌وه‌ منه‌تتان به‌سه‌ردا ناکه‌م، به‌ قه‌ولی سه‌عدی ده‌ڵێ:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم / حوالت به‌ خدا کردیم و ر‌فتیم.
هیوای ئێمه‌ ئامۆژگاری بوو کوتمان، بە خودام ئەسپاردن و ڕۆیشتم.

خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه:
#پێشەوا_قازی_محه‌ممه‌د

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەبۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی جمهوری ئیسلامی ئێران و هاتنی ئەو جڕجاڵە بۆ ئێران چەند ساتێک وەبیر هێنانەوەی جنایەتەکانی جەلاد خومەینی.


کاتوو ساتی دەرکردنی فتوای جیهاد لەلایەن خومەینی بو کوشتنی کوردان...


@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا ئیبڕاهیم نەنەڵە، مامۆستای ئایینیی خەڵكی سنە، دەڵێت: خانەباخێكی هەبووە كەسانێک تەقاندوویانەتەوە و ٣٠٠ بن داریشیان بڕیوەتەوە.
ئەو دەڵێت: دوژمنی دیاریكراوی نییە. بەڵام ئەو دوو ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا، پشتیوانیی لەو بزووتنەوەیە كرد و دەستبەسەریش كرا. كەسانی نەناسراو ساڵی پاریش ماڵەكەیان  سووتاند و زیاتر لە ٢٠٠ بن داریشیان بڕیەوە.

تکایە ئەوەندەی دە تواناتان دایە یارمەتی مامۆستا بدەن

6037997580899921
ابراهیم کریمی


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

ژیاننامەی پێشەوا قازی محەممەد
🎙کورتەیەک لە ژیاننامەی نەمر #پێشەوا_قازی_محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان.



هێندێک لە هاوڕێیان داوای ژیاننامەی پێشەوا قازی محەممەدیان کردبوو فەرموون.

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێوە هەرگیز ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن
ئەگەر ئێوە لەڕۆژهەڵات قەدەغەی ئاڵامان دەکەن ئێمە لە باشور لەسەر قوتابخانەکانمان هەڵیدەکەین
ئەگەر ئێوە لە ڕۆژهەڵات قەدەغەی ناوەکەی و وێنەکەی دەکەن ئەوا ئێمە لەباشور ناو و وێنەی قازی محەممەدی پێشەوامان لەسەر کتێبەکان دەدەین.

بەڵێ ئێوە هەرگیز ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن.



@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_مێژوویی

وێنەی گوندی سەرا ، سەردەمی #کۆماری_کوردستان

لە ڕاستەوە :
۱_ عومەرخانی فاروقی (کوڕی ئەحمەد خان) 
۲_ ئەحمەد خانی سالار (فاروقی)
۳_ شەهید موحەمەد حوسێن خانی سەیفی قازی
۴_ مەجید خانی دارۆخان
۵_ حەمەرەشید خانی بانه
۶_ مەجید بەگی گۆڵێ
۷_ حەمەدەئەمین خانی شوێگوێزان
۸_ حەمەساڵح بەگی برای حەمەرەشید خان
۹_ حەمەئەمین بەگی ناهید.

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
لە دەوڵەمەندی و جوانییەکانی زمانی #کوردی فارسەکان پێی دەڵێن #ذرت؛ بلال؛ بەڵام لە زمانی شیرینی #کوردی چەند نێوی هەیە سەبارەت بە وێنەی سەرەوە #گەنمەشامی، شامی؛ گەرمەشانی؛ گەرمەشامی؛ گەنم‌شام؛ گەنم‌شامی؛گەنمەکابە؛ گەنمەکابی؛ گەنمەپێغەمبەرە؛ گەنمۆکە؛ گوڵەپێغەمبەرە؛…
لە دەوڵەمەندی و جوانییەکانی زمانی #کوردی

فارسەکان پێی دەڵێن
#لالە واژگون؛ لالە سرنگون
بەڵام لە زمانی شیرینی
#کوردی چەند نێوی هەیە
#گوڵەشلێرە
شلێرە‌؛ گوڵە‌شلێرە؛ هە‌ڵاڵە‌برایمە‌؛ هەڵاڵەبرەیم؛ هەڵاڵەبرمبرم؛ هە‌ڵاڵە‌بە‌رمە؛ *هە‌ڵاڵە‌برمە‌؛ *هە‌ڵە‌ڵە‌بڕە‌؛ *برمە‌هە‌ڵاڵە؛ هەراڵەبرمە؛ گوڵەحەسەن و حوسەین‌‌‌ . . .



لای ئێوە چی پێ دەڵێن؟؟



@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
شێرکۆ بێکەس/کوردستانم برینێکە
@peshaWaqaZimuhammad

#کوردستانم_برینێکە


‍ کێ دەنگی کرد؟!
کێ هاتە سەر تەرمی کانییم؟!
لە ناو مێژووی هەڵقرچاوما
کێ بوو قومێ ئاوی کرد بە دەمی
سنەوبەری سەر بڕاوما؟!
کە ڕووباری لەشیان کوشتم
کام ئۆقیانووس خۆی گرژ کرد؟
پردی کام جێ دەستی گرتم؟
کە هەرمێی مەمکیان هەڵکەندم
کە شەمامەی دڵیان گووشیم
ڕەشەبای کام لا هەڵیکرد؟
کێ ورتەی کرد؟
کێ؟ کێ؟ کێ؟
کە پرچی ڕەزیان هەڵکێشام
کە چاوی گوڵیان دەرهێنام
وەکوو ئاغزە جگەرە
توێکڵە شووتی
پێیان پیا نام!
کورسی کام پایتەخت و یاسا
لەقەی بۆ کرد؟
کێ دەنگی کرد؟
مووی سمێڵی کام ڕژێم بوو
جووڵەی بۆ کرد؟
تووکە سەری کام گەورە پیاو
تووکە بەری کام گەورە ژن
بۆ من بزووت؟! هەر دوو لایان
هەر سێ لایان
هەر چوار لایان
یەک لە دوای یەک،
هەرچی هەستا بە خوێنی من
دەس نوێژی گرت
بە خوێنی من ڕۆژووی شکان
خوێنی منی دا بە نەوت!.............


#شێرکۆ_بێکەس


@peshaWaqaZimuhammad
شێوازی_دادگایی_کردنی_قازی_محمد_وهاوڕێکانی_.pdf
511.3 KB
دەمێک بوو بیستووم کە #پێشەوا_قازی_محەممەد و هاورێکانی لە دادگای فەرمایشی حەمەڕەزای قەدەر قودرەتت دا چۆن بەرگرییان لە شەڕافەت وکەرامەتی میللەتی کورد کردوە و چۆن توانیویانە دادگای سیستەمی شای گۆربەگۆڕی دادگایی بکەن. بەڵام نەمدەزانی بەڵگەنامەکانی چونێیەتی ئەو دادگایی کردنەوەی لە کوێ بخوێنمەوە هەتا ئەو ڕاپۆرتەی سەروان کیومەرس ساڵحم چەنگ کەوت.
سەروان کیومەرس ساڵح وەک ڕاپۆرتنووسی مانگنامەی سوپا بەناوی'' تاج کیانی'' کە بەشداریی ڕاستەوخۆی دادگایی کردنی قازی محەممەد و هاورێکانی بووە بێلایەنانە ئەوەی لە دادگا دا ڕووی داوە نووسیوێتی، ناوبراو لەو ڕاپۆرتەدا لە ئازایەتیی ولە بوێری قازی محەممەدو هاوڕێکانی دەگێرێتەوە. کەسێک کە دوایی لەسەر ئاشکراکردنی ئەو ڕاپۆرتە پلەی سەروانی لێ وەردەگیرێتەوە ساڵێکیش زیندانی بۆ دەبردرێتەوە.
لێرەدا دەردەکەوێ کە میللەتی کورد خاوەنی چە ڕێبەرێکی بلیمەت و شانازی خوڵقێن بووە.
پ.ن:
ئەو ڕاپۆرتە کە بە فارسی نووسراوە بە بێ هیچ دەستێوەردانێک کردوومەتە کوردی..

سەرچاوە: لەتە ئاوێنەکان
#ئەحمەد_شێربەگی

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وێنەی_جوان لە ڕاستەوە : کاک سولەیمان بلووری، کاک پۆڵا نانەوازادە، کاک ناسر ڕەزازی، کاک نەبی زەندی. یەک تاڵ قژی هونەرمەندان و شاعیرانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندان و شاعیرانی بێگانە..! @peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان

مامۆستا ھێمن،
کاک حاجی حاجی برایمی ھەڵشۆ،
مامۆستا ھێدی.
ساڵی 1982
شاری نەغەدە
ماڵی حاجی حاجی برایم
 


یەک تاڵ قژی هونەرمەندان و شاعیرانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندان و شاعیرانی بێگانە..!



@peshaWaqaZimuhammad
وتەیەكی بە نرخی ئەمڕۆ بەڕێز كاک مستەفای هجری که لێدوانه‌که‌ی ئاخەوتنە بەرەو ئاقارێكی ڕوونی كوردستانی بوون دەچێت: «پێشمەرگە هێزێكی چەكداری حیزبی نییە! بەڵكوو پێشمەرگە هێزێکی كوردستانیە»


@peshaWaqaZimuhammad
ساڵیاد

۲ی ڕەشەممە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەدیبی گەورەی کورد مامۆستا
#هەژارە،

یادی هەرمان و ڕێگای پڕ ڕێبوار...


و هەروەها ڕۆژی پیرۆزی زمانی دایکی لە هەموو کوردزمانان پیرۆز بێ🌹


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی

ڤیدیۆیەکی ڕەنگاوڕەنگ لە هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی بە بەشداری گەنجانی هەر چوارپارچەی
#کوردستان.

دووی ڕەشەممە ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆز بێت.



@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/01 16:21:10
Back to Top
HTML Embed Code: