بۆ هەموو کوردان لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدان تکایە ئیمۆجی ئاڵای "تاجیکستان" پۆست بکەن، لە کۆمێنت، لە هەموو سۆشیال میدیا و ئەکاونتەکانتان، هەموو شوێنەکان پڕ بکەن لە ئاڵای "تاجیکستان" ماوەی مانگێک تاوەکو 4/21، ئەم کارە بە گرنگییەوە تەماشا بکەن تکایە! ئەم مانگە پڕ لە بەرپرسیارێتیە.
تکایە هەموو توییتر ﴿ X ﴾ توییتر و سۆشیال میدیا بکەن بە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان.
تکایە هاونیشتمانییان، ئەم کارە بە گرنگییەوە تەماشا بکەن و کارەکە بکەن لەم مانگەدا زۆر شت ڕوون دەکەمەوە.
#بۆکان_جاف
👇👇👇
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
@peshaWaqaZimuhammad

❤35👍6🤔3👏1🙏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گرتە فیلمێکی بە نرخ بۆ بەرز نەرخاندنی
عیداڵەت لە ناخی هەر مرۆڤێک..!
#پێشنیاری_داگرتن
@peshaWaqaZimuhammad
عیداڵەت لە ناخی هەر مرۆڤێک..!
#پێشنیاری_داگرتن
@peshaWaqaZimuhammad
👍25👏8❤2
@peshaWaqaZimuhammad
ئەگەر خوێنم بڕێژن شەو لەسەر جێم
زمانم دەربکێشن تاکوو بەرپێم
بە دەست، دەستاڕیی نانی دوژمنم کەم
لە حەپسی زاڵمی ئەم دەورە بڕزێم
بە زستانا لە ناو بەفر و سەهۆڵا
فەلاقە و ئەزیەت و دارکاری بکرێم
بە هاوینا بەبێ ئاو و بەبێ نان
بە کوێری بمخەنە سەحرایەکی دێم
بە دەرزی کێوی گۆیژەم پێ بکێڵن
ئەوەی هاتۆتە سەر زارم هەر ئەیڵێم:
لەوەم پێ چاکترە بچمە وڵاتێ
کە کەس نەمناسێ خۆم کێم و کوڕی کێم
✍ #مامۆستا_قانع
@peshaWaqaZimuhammad
ئەگەر خوێنم بڕێژن شەو لەسەر جێم
زمانم دەربکێشن تاکوو بەرپێم
بە دەست، دەستاڕیی نانی دوژمنم کەم
لە حەپسی زاڵمی ئەم دەورە بڕزێم
بە زستانا لە ناو بەفر و سەهۆڵا
فەلاقە و ئەزیەت و دارکاری بکرێم
بە هاوینا بەبێ ئاو و بەبێ نان
بە کوێری بمخەنە سەحرایەکی دێم
بە دەرزی کێوی گۆیژەم پێ بکێڵن
ئەوەی هاتۆتە سەر زارم هەر ئەیڵێم:
لەوەم پێ چاکترە بچمە وڵاتێ
کە کەس نەمناسێ خۆم کێم و کوڕی کێم
✍ #مامۆستا_قانع
@peshaWaqaZimuhammad
👏39👍7👌6❤4
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:
https://chng.it/dzGVVyfvsz
https://chng.it/dzGVVyfvsz
Change.org
This campaign needs you now
Stop the deportation of Narges and Edris Hashemi
❤20👍3🙏1
#ڕستەیەک_لە_کتێب📖
ئازادی شتێک نییە کە دوو دەستی پێشکێشی کەسێکی بکەن.
دەکرێت لە وڵاتێکی دیکتاتۆردا بژیت بەڵام ئازاد بیت.
تەنیا پێویستە دژی دیکتاتۆڕ شەڕ بکەیت!
پیاوێک بە مێشکی خۆی بیر بکاتەوە، ئازادە.
پیاوێک کە لەسەر ئەو شتانە پێداگر بێت کە پێی وایە مافی خۆیەتی، ئازادە.
ئازادی نابێت بە سواڵ لە کەسانی تر وەری بگریت.
بەڵکوو دەبێت بە شەڕ بەدەستی بێنیت!
📚 #نان_و_شەڕاب
✍ #ئینیاتسیو_سیلۆنێ

👍36❤6👏2
@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد،
كەسایەتییەک كە پێش
سەردەمی خۆی هاتبووە سەر دنیا
نووسینی د.عەبدوڵلا ئەبریشەمی
وەرگێرانی: قادر وریا
حەفتا و حەوت ساڵ لەمەوبەر، بەرەبەیانی رۆژی ١٠ی خاكەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی، رێژیمی گۆڕكراوی شایەتی، پێشەوا قازی محەممەد سەركۆماری كوردستان و حەمە حوسێن خان و ئەبولقاسمی سەدری قازی لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد لەدار دان. رێژیمی شایەتی پێی وابوو بە رووخاندنی كۆماری كوردستان و شەهیدكردنی پێشەوای سەركۆمار، بیری پێشەوا و رێبازی كۆمار كە هەمان رێباز و ئامانجەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانن، لەنێو دەبا و كوێر دەكاتەوە. بەڵام ئەمڕۆ بە هەوڵی درێژەدەرانی رێگای قازی محەممەد و كۆماری كوردستان، بیری رزگاریخوازی سەرانسەری كوردستان و هەموو ماڵە كوردێكی تەنیوەتەوە. پێشەوا و رێباز و ئامانجەكەی لە دڵی هەموو كوردێك دا دەژین.
١٦ ساڵ لەمەوبەر، گۆڤاری "مەهاباد" لە ژمارە ٤٧ی خۆیدا كە هاوكات لە گەڵ یادی ٥٩ ساڵەی دامەزرانی كۆماری كوردستان بڵاو ببۆوە، وتارێكی دوكتور عەبدوڵڵای ئەبریشەمیی لە بارەی كەسایەتیی قازی محەممەدەوە بڵاو كردبووەوە. ئەمەی خوارەوە وەرگێڕاوی هەڵبژاردەیەک لەم وتارەیە کە من هەر ئەو کات کردم بە کوردی:
قازی محەممەد كەسایەتییەكی كورد بوو كە پێش سەردەمی خۆی هاتبووە سەر دنیا. وردبوونەوە لە ڕەوشتی ئەو لە ژیانی تایبەتی و كۆمەڵایەتیدا، بە باشی ئەم قسەیەمان بۆ دەسەلمێنێ. قازی محەممەد خاوەنی روحێكی دێموكراتانە بوو و گرنگیی بە ئازادی و كەرامەتی مرۆڤ دەدا. ئەوەش لە حاڵێكدا بوو كە ئەو سەردەم مافەكانی تاک لە چوارچێوەی نەریتە گشتی و بنەماڵەیییەكاندا بوون و پێوەندیی باوكسالاری و خێڵەكی، نەریتە رەوشتی و كەلتوورییەكانی جێگای پەسندی كۆمەڵگای ئێمە بوون… بەڵام قازی لەو پەڕی هێمنی و مەندیدا ئەو بەهایانەی بۆخۆی بۆ پاراستنی بەرزی و كەرامەتی مرۆڤ باوەڕی پێیان هەبوو، بەڕێوەی دەبردن.
… ژیانی تایبەتی و بنەماڵەیی ئەو لە تەنیشت هاوسەرەكەیدا، نیشاندەری دێموكرات بوون و ئازادیخوازیی ئەو بوون. بەم پێیە دەتوانین بڵێین ئەگەرچی قازی محەممەد مەقامی ئایینی و كۆمەڵایەتیی خۆی لە گەڵ نوێخوازیدا تێكەڵاو كردبوو، بەڵام هارمۆنیایەكی شیاوی ئافەرینی لەو ناتەبایی و نەگونجاویانە پێك هێنابوو. راستوێژی و گەرموگوڕ بوونی قازی محەممەد و ئارمانجخوازیی بەرزی ئەو، هۆكاری لێك بەستنی ئەو بەها پارادوكسیكالانە بوون.
قازی محەممەد لە هەمبەر كەمایەتییە ئایینییەكانیش دلۆڤان بوو و رێزی بۆ مافەكانیان دادەنا. لە گەڵ جوولەكەكانی ناوچە زۆر بە گەرمی و خۆمانە دەجووڵایەوە، پارچە زەوییەكی دابوونێ تا وەك گۆڕستانی جوولەكەكان بە كاری بێنن. لە جمهووریی كوردستاندا رێگا بە بنەماڵە جوولەكەكان درابوو بۆ گوتنەوەی زمانی عیبری بە منداڵانی خۆیان، قوتابخانەی تایبەتی بكەنەوە. قازی محەممەد كە لە قسەكردن دا زمانپاراوێكی كەم وێنە بوو، لە هەموو دەرفەتێک دا بیروڕای پێشكەوتنخوازانەی خۆی بۆ نەوەی لاو باس دەكرد. قازی بەتوندی خوازیاری فێربوونی زانستە نوێیەكان لەلایەن نەسڵی لاوەوە بوو. ئەو دەیگوت… لەمەودوا تەنیا بە پشت ئەستوور بوون بە زانستە نوێیەكانە كە دەتوانین ناسنامەی خۆمان بپارێزین.
قازی محەممەد زۆرجار دووپاتی دەكردەوە كە ئێمە داواكاری ئاشتی و دۆستایەتی لە گەڵ دراوسێیەكانمانین. ئەمە نیشانی دەدا كە قازی خوازیاری یەكیەتی و هاودڵی لە گەڵ هاوسێكانی گەلی كورد بوو، بەڵام نەیدەویست كوردەكان كۆیلەی دراوسێكان یا كەسانی دیكە بن. قازی محەممەد بۆ بەڕێوەبردنی كۆمەڵ لە سەردەمی كۆماری كوردستان دا هەوڵی دا لەو شێوە و میتودانە كەلک وەربگرێ كە خەڵک لێک نزیك دەكەنەوە. قازی زانست و ئیمانی خۆی كردبوو بە رێنوێن و رێنیشاندەری هەنگاوە حكوومەتییەكان. ترسو دڵەكوتەی لە نێو خەڵك دا پێك نەهێنا. لە رێگای هێمنانەوە بۆی چوو. ئەمە عەقڵانییەتی سیاسی و پراگماتیک بوونی ئەوی دەردەخست.
قازی محەممەد حكوومەتی نەكردە ئامرازێک بۆ وەدەستهێنانی قازانجی تایبەتی خۆی. بەڵكوو قازانجی شەخسیو بنەماڵەیی خۆشی نایە خزمەت مانەوەی حكوومەتی كوردستان. كۆماری ١٩٤٦ی كوردستان حكوومەتێک بوو لە قالبێكی مۆدێڕندا، بە سەرەتاییترین ئیمكاناتی تەكنیكی و مرۆیییەوە. قازی ئەوەندە بە دێموكراسی وەفادار بوو كە لە قەیرانیترین هەلومەرجەكانیشدا دەستی لێ هەڵنەگرت… قازی محەممەد بڕیاری یەكجاریی كۆماری كوردستانی [لە بەرامبەر هاتنەوەی لەشكری شا بۆ كوردستان]ی بەستەوە بە راپرسیی خەڵک. لە كۆبوونەوەیەك بە بەشداریی خەڵكی ئاسایی و كەسایەتییە ناسراوەكانی مەهاباد و دەوروبەر لە بەردەركی مزگەوتی هەباس ئاغا، هەلومەرجەكەی بۆ شی كردنەوە...
@peshaWaqaZimuhammad
درێژەی بابەتەکە 👇👇👇

❤🔥23❤8👍4👏2😁1
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad پێشەوا قازی محەممەد، كەسایەتییەک كە پێش سەردەمی خۆی هاتبووە سەر دنیا نووسینی د.عەبدوڵلا ئەبریشەمی وەرگێرانی: قادر وریا حەفتا و حەوت ساڵ لەمەوبەر، بەرەبەیانی رۆژی ١٠ی خاكەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی، رێژیمی گۆڕكراوی شایەتی، پێشەوا قازی محەممەد…
كاتێكیش بۆی دەركەوت بەرەنگاری رۆڵێكی كاریگەری نابێ، هەوڵی عەقڵانیی خۆی دەست پێكرد تا جێگۆڕكێی دەسەڵات بە شێوەیەک بەڕێوە بچێ كە ئاڵۆزی و بشێوی لە ناوچەدا پێك نەیە و خەڵک تووشی ئەو چارەنووسە نەبن كە هاوتاكانیان لە ئازەربایجان تووشی ببوون.
قازی محەممەد رێگایەكی هەڵبژارد كە ناچار بوو گیانی خۆی فیدای ئاسایشو خەڵكی ناوچەكە بكا. ئەو، ئەم فیداكارییەی بە ئازایەتییەكی بێوێنەوە قبووڵ كردو وانەیەكی گەورەی لە پاكی لە سیاسەتدا بۆ كەسانی دوای خۆی بە جێهێشت. چونكە دڵنیا بوو كە لە پاش مردنی ئەویش، بزووتنەوەی خەڵكی كوردستان بەهێزتر دەبێ، هەرواش بوو.
بەمجۆرە كوردستان كەسایەتییەكی لە دەست دا كە لە وجوودی خۆیدا ئیمانی مەزهەبی، بەها نوێیەكانو باوەڕە ئەخلاقییە ئەساتیرییەكانی لێك كۆ كردبوونەوە. یادی بەڕێز و رێگاكەی كە نوێنگەی ئاگایی، فیداكاری و وەفاداری بوو، پڕ رێبوار بێ.
#بەرەو_١٠ی_خاكەلێوە_ڕۆژی_شەهیدانی_كوردستان

❤22❤🔥12👍2🔥1
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران وتووێژ لەگەڵ نەزان وەک کوژتنی مێشوولەیە لەسەر دەم و چاوی خۆت! ڕەنگە مێشوولەکەی بکوژی یا نەکوژی بەڵام لە کۆتاییدا یەک زللەت لە خۆت داوە ...! ✍ #بودا @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
بێدەنگی گەلان خەونی هەر دەسەڵاتێکە،
وە هیچ شتێک لە بێدەنگی گشتی مەترسیدارتر نییە،
کۆمەڵگا دەکات بە زیندانێکی گەورە و دەسەڵات دەکات بە دیکتاتۆرێکی خوێڕی..!
✍ #ماکسیم_گۆرکی

👏26👍8💯2
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:
https://chng.it/dzGVVyfvsz
https://chng.it/dzGVVyfvsz
Change.org
This campaign needs you now
Stop the deportation of Narges and Edris Hashemi
❤29
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گرینگە بزانن ئێستا ئەگەر لە گوگێل ئاڵای تاجیکستان🇹🇯 سێرچ بکەن کوردستان نیشان دەدا.😅
تکایە هەمووتان ئاڵای تاجیکستان لە ژێر ئەو پۆستە کۆمێنت بکەن🇹🇯🇹🇯
@peshaWaqaZimuhammad
تکایە هەمووتان ئاڵای تاجیکستان لە ژێر ئەو پۆستە کۆمێنت بکەن🇹🇯🇹🇯
@peshaWaqaZimuhammad
👍46❤10🤷3
@peshaWaqaZimuhammad
#۱۰ی_خاکەلێوە، ڕۆژی شەهێدانی #کوردستان
77 ساڵ پێش یەکەم سەرۆک کۆمار و پێشەوای #کوردستان بە دەس فاشێست و جینایەتکاران و تیرۆریستەکان و دەسدرێژکەرانی #ئێرانی فارسی #پاشایەتی_پەهلەویی بە سێدارە شەهید کرا...
بەڵام ڕۆلەکانی #پێشەوا هەر هەموو ڕۆژێ لە دایک دەبن و درێژە دانی رێبازی پیرۆزی شەهیدانن و بە ئامانج و ئاواتی پڕ لە هێز و زیاتر لە ڕابردوو بەتینن و وەفادار بەو ڕێبازەن.
بژی کورد بژی کوردستان.✌️

🫡35❤18👍14🥰1
دەمێک بوو پێوەبووم سەبارەت بە شەهیدکردنی #پێشەوا_قازی_محەممەد و هەواڵانییەوە شینێک بگێڕم. بەڵام هەلێکی وام بۆ نەدەڕەخسا. لە سناتۆری گیرتسن لە مۆسکۆ، هەلم بە دەرفەتزانی و ئەم شەپۆڕنامەم لە ژێر ناوی "ڕۆژێکم هەیە"دا بە دوو تابلۆ نووسیوە:
ڕۆژێکم هەیە
تابلۆی یەکەم: شەوی ڕەش
لە ناو دڵی ڕەشی شەوا
مەردم لە غوڕابی خەوا
دنیایەکی مات و کشە
نە هەستە، نە چرپە و خشە
هێندێک هەوری ڕەش و بڵاو
چەند ئەستێرەی زەردهەڵگەڕاو
سێ- چوار دارتاش لە بێکاران
چاو پڕ لە خەو، لە بێگاران
دەبیسرێ لەوان جارجارێک
خرتەی تەشوێیەک، مشارێک
چەند سەربازێک ڕاوەستاون
بە زۆر بە سەرباز گیراون
زۆر لەوانە زۆر لە ڕێی دوور
قامچی پێچی کردوون مەعموور
دایکێکی پیر، وردەمنداڵ
ماون لە ماڵ پەرێشانحاڵ
کاتی دروێنە و دەسکەنە
زەوی و زاریان بێخاوەنە
نازانن بۆ ڕیز کراون
لە دیار چ کارێک وێستاون
✍ #مامۆستا_هەژار
مۆسکۆ، گیرتسن ۱۹٥۹/۸/۱٤
@peshaWaqaZimuhammad
ڕۆژێکم هەیە
تابلۆی یەکەم: شەوی ڕەش
لە ناو دڵی ڕەشی شەوا
مەردم لە غوڕابی خەوا
دنیایەکی مات و کشە
نە هەستە، نە چرپە و خشە
هێندێک هەوری ڕەش و بڵاو
چەند ئەستێرەی زەردهەڵگەڕاو
سێ- چوار دارتاش لە بێکاران
چاو پڕ لە خەو، لە بێگاران
دەبیسرێ لەوان جارجارێک
خرتەی تەشوێیەک، مشارێک
چەند سەربازێک ڕاوەستاون
بە زۆر بە سەرباز گیراون
زۆر لەوانە زۆر لە ڕێی دوور
قامچی پێچی کردوون مەعموور
دایکێکی پیر، وردەمنداڵ
ماون لە ماڵ پەرێشانحاڵ
کاتی دروێنە و دەسکەنە
زەوی و زاریان بێخاوەنە
نازانن بۆ ڕیز کراون
لە دیار چ کارێک وێستاون
✍ #مامۆستا_هەژار
مۆسکۆ، گیرتسن ۱۹٥۹/۸/۱٤
@peshaWaqaZimuhammad
❤🔥23❤10👍7
" پێشەوا قازی محەممەد "
" وەسیەتنامە "
@peshaWaqaZimuhammad
وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محەممەد کە ئەرکە بۆ هەموو کوردێک گوێی لێ بگرێت، بیکات بە حەڵقەی گوێی.
#وەسیەتنامەی_پێشەوا_قازی_محەممەد، پێشەوای مەزنی گەلی کورد و یەکەمین سەرۆک کۆماری حکومەتی سەربەخۆی #کوردستان.
#دەی_خاکەلێوە

❤43👍4🫡2😭1
تەنیا پێکەنینت بەسە بۆ پەشێوکردنی خەونی داگیرکەران و هیوابەخشین بە نەتەوەکەت #پێشەوا_قازی_محەممەد✌️
#پێشەوا ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان، یادت بەرزە، ناوت هەرمانە و ڕێبازت ئاوەدانە🫡
۱۰ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر و ڕۆژی #شەھیدانی_کوردستان 🥀
@peshaWaqaZimuhammad
#پێشەوا ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان، یادت بەرزە، ناوت هەرمانە و ڕێبازت ئاوەدانە🫡
۱۰ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر و ڕۆژی #شەھیدانی_کوردستان 🥀
@peshaWaqaZimuhammad
🫡46👍10❤4
پێشەوا قازی محەممەد
وتەکانی/دوکتور/قاسملوو
@peshaWaqaZimuhammad
۱۰ی خاکەلێوە
🎙وتەکانی ڕێبەری #شەھید_دوکتور_قاسملوو لە ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەھیدانی #کوردستان
بەقوربانی ئەو دەنگ و وتە جوانانەت بم ڕێبەری هەمیشە زیندوو.❤️

❤45👍1🔥1
هەر لە حەوزی شاری بۆکان، تا مەیانی چوارچرا
داری خنکانن چەقاوەو پەت لە گەردن هەڵخرا
وان بەسەر سێدارەوە، میوانە شێری نرکەدار
چەندە ڕۆڵەی قارەمان و، #پێشەوای کوردی هەژار
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا له سێدارەدران؟
غەیری دڵسۆزی وڵات و،دوژمنی داگیرکەران!
دوژمنینە دڵنیابن، کورد بەمە ناتوێتەوە!!
ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەوپێش، مل ئەنێ و ناکشێتەوە.

💔54👍9😢3🕊3👏2
ئەمڕۆ هەینی ١٠ی خاکەلێوە "ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەممەد، سەیفی قازی و سەدر قازی" ڕۆژی #شەهیدانی_کوردستان
له بهرهبهیانی ١٠ی خاكهلێوهی ساڵی ١٣٢٦ی ههتاوی (١٩٤٧/٣/٣٠ زایینی) دا پێشهوا قازی, حهمهحوسێن خان سهیفی قازی(ئامۆزای پێشهوا) و ئهبولقاسم سهدری قازی( برای پێشهوا) به دوای حوكم دران له دوو دادگای ناعادلانهو فهرمایشیدا بهدهستی چهپهڵی دوژمنانی گهلی #كورد له چوارچرای شاری مههاباد, واته ههر لهو شوێنهی كه ٢ی ڕێبهندانی ١٣٢٤ههتاوی(١٩٤٦/١/٢٢زایینی) دا كۆماری كوردستانی لێ ڕاگهیهندرابوو, له سێداره دران و شههید كران.
لە ڕۆژی شەهیداندا، پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان، کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست لە خەبات هەڵناگرین و درێژەدەری ڕێبازی پیرۆزیان دەبین.
#١٠ی_خاكەلێوە_ڕۆژی_شەهیدانی_كوردستان

❤43💔16🕊8👍3😢3❤🔥2🙏1🫡1
دوکتور عەلی قاسملوو برای شەهیدی نەمر دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو بە هۆی هەڵکشانی تەمەن لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
تەرمی دوکتور عەلی قاسملوو ئەمڕۆ لە زێدەکەی خۆی (گوندی قاسملوو) بە خاکی پیرۆزی #کوردستان دەسپێردرێت.
#نێردراو_بۆ_کاناڵ
@peshaWaqaZimuhammad
تەرمی دوکتور عەلی قاسملوو ئەمڕۆ لە زێدەکەی خۆی (گوندی قاسملوو) بە خاکی پیرۆزی #کوردستان دەسپێردرێت.
#نێردراو_بۆ_کاناڵ
@peshaWaqaZimuhammad
❤78🕊18😢4🙏4👍3🫡3🤔1