#وێنەی_مێژوویی
وێنەیەکی مێژوویی مەهاباد، ساڵی ۱۳۱۴ی هەتاوی و ۱۹۳۵ی زایینی،
لە ڕاستەوە:
۱_ حاجی ساڵح شاتری (له تاجرانی شار)،
۲_ میرزا ئەحمەد ئەشعەری (شارەداری شار)،
۳_ حاجی میرزا ڕەحمەت شافیعی (له تاجرانی ناسراوی شار)،
۴_ #پێشەوا_قازی_محەممەد (بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەی ئەوکاتی شار)،
نەفەری ئاخر ئیسماعیل خان بەهادور(پارێزەری شاری مەهاباد) و چەن کاربەدەست و بەرپرسی تری ئەوکاتی مەهاباد.
@peshaWaqaZimuhammad

❤26👏2👍1
پێشەوا قازی محەممەد
میکائیل مەهابادی/ شەوانی دووری
#پارێزەری_کلتوری_کوردی
🎙#مکائیل_مەهابادی
#شەوانی_دووری
چ دڵتەنگە گوڵم بێ تـۆ، شەوانی دووری غوربەتی
چ دڵتەنگە گوڵم بێ تـۆ، شەوانی دووری و حەسرەتی
ئەو نامانەی لەلای تــۆ دێن، سەبوورین بۆ بێتاقەتی
ساڵانێکە من حەسرەت و خەمی دووری تــۆ دەکێشم
کە هاتمەوە
لە باوەشتا،
هەمووی بە ماچێ دەنێژم
دڵتەنگ مەبه، چاوەڕێم بە، ڕۆژێک هەر دەگەڕێمەوە
ئەو هۆنراوانەی بۆم وتی، ئەوجار خۆشتر دەیڵێمەوە
وا تێ نەگەی کە لێت دوورم ، بڵێی تازە ڕۆیشتووە
بۆ نازانی ئێشتا ڕوحم ، لەلای تۆوە جێ هێشتووە
دووری من چەند بخایەنێ ، یادەکانت خۆشتر دەبن
ڕۆحم و عەشق وخۆشەویستی ، لە جاران بە تینتر دەبن
چەن غەریبی دەکەم گوڵم ، بڕوام پێ بکە بێ ئەمەل نیم
بۆیە ڕوحم لەوێ جێ هێشت ، تا هەست نەکەی وا لە لات نیم

❤21👍5👏3🔥2
🔵پرسیار مێژووی
کام ژنە کورد خانی بەهادۆر و نازناوی شازادەی بێ تاج و تەختی هەبوو .؟
کام ژنە کورد خانی بەهادۆر و نازناوی شازادەی بێ تاج و تەختی هەبوو .؟
Anonymous Quiz
17%
فاتە ڕەش
36%
مەستوورە ئەردەڵان
38%
عادیلە خاتوون
9%
ئایشە شان
👍29❤14🕊3
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران خراپترین نەخوێندەوار نەخوێندەواری سیاسییە! ئەو کوێر و کەڕه، هیچ تێگەیشتنێکی سیاسی نییە و نازانێت تێچووی ژیان وەک نرخی نان و خانوو و دەرمان و چارەسەر هەموویان گرێدراوی بڕیارە سیاسیەکانن. تەنانەت شانازی بە نەزانی سیاسی خۆیەوە دەکات، سنگی دەخاتە…
#وتەی_ناوداران
ستەمکـــار؛
دەتوانێت گوڵێک
یان دوو گوڵ سەرببڕێت،
بەڵام خۆ بەهار هەر دێت.!🌱
✍#چێگڤارا
@peshaWaqaZimuhammad
ستەمکـــار؛
دەتوانێت گوڵێک
یان دوو گوڵ سەرببڕێت،
بەڵام خۆ بەهار هەر دێت.!🌱
✍#چێگڤارا
@peshaWaqaZimuhammad
❤36👍9🕊3
واتای هەندێک لەو وشانەی کە بۆ فێربوونی ئەلفبێی زمانی کوردی وا باشترە کە بیانزانین: 👇👇👇👇
🔵تەختەکلیل👈کیبورد
🔵وانە👈درس
🔵مامۆستا، وانەبێژ👈معلم، مدرّس
🔵فێرخواز👈دانش آموز، خواهانِ یادگیری
🔵فێرگە👈محل آموزش
🔵ئەلفبێ👈الفبا
🔵ڕێنووس👈رسمالخط
🔵ڕێزمان👈قواعد
🔵بێژە👈تلفظ
🔵دەنگ👈صدا
🔵پیت👈حرف
🔵بڕگە👈هجا
🔵وشە👈کلمە
🔵ڕستە👈جملە
🔵دێڕ👈سطر
🔵دەق👈متن
🔵لاپەڕە👈صفحە
🔵پێنووس👈مداد
🔵تێنووس👈دفتر
🔵پەڕتووک👈کتاب
🔵نامیلکە👈جزوه
🔵گۆڤار👈مجلە
🔵وەڵام👈جواب
🔵پرس،پرسیار👈سٶال،پرسش
🔵خشتە👈جدول
🔵هاوبەش👈مشترک
🔵واتا👈معنی
🔵واتە👈یعنی
🔵پۆل👈کلاس
🔵ڕاهێنان👈تمرین
🔵سەرەتا👈ابتدا
🔵ناوەڕاست👈وسط
🔵کۆتایی👈پایان
🔵نێوان👈مابِین
🔵جیاوازی👈تفاوت
🔵تایبەت👈خاص
🔵تایبەتمەندی👈ویژگی
🔵سرنج👈توجە
🔵بریتی👈شامل
🔵شرۆڤە👈توضیح
🔵گرنگ،گرینگ👈مهم
🔵هێما👈علامت
🔵بەدەگمەن👈بەندرت
🔵سەربەخۆ👈مستقل
معنی تعدادی از کلماتی کە برای یادگیری الفبای زبان کوردی بهتر است کە بدانیم: 👆👆👆👆
زمان، کۆڵەکەی هەموو نەتەوەیەکە! ✋
✍نووسین: حەسەن مووسازادە
سەرچاوە: وشەی کوردی.

❤34👍13👏2
@peshaWaqaZimuhammad
یادی ۵٩ پەپوولەی #مەهاباد
ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان، هاوكاتە لەگەڵ ٤۱ـەمین ساڵڕۆژی ئێعدامكرانی ٥٩ لاوی مەهابادی كە بەدەستی كۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام كران.
۴۱ ساڵ پێش، لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی، ٥٩ لاوی كورد كە زۆرینەیان تەمانیان ژێر ١٨ساڵ بوو، بەدەستی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێعدام كران و پاش چوار دەیە، ئێستاش شوێنی بەخاكسپاردنی ئەو شەهیدانە ڕوون نییە....
یاد و ناویان بە هەرمانی دەمێنێتەوە

💔30😭11❤3👍3😢2
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad یادی ۵٩ پەپوولەی #مەهاباد ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان، هاوكاتە لەگەڵ ٤۱ـەمین ساڵڕۆژی ئێعدامكرانی ٥٩ لاوی مەهابادی كە بەدەستی كۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام كران. ۴۱ ساڵ پێش، لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی، ٥٩ لاوی كورد كە زۆرینەیان تەمانیان ژێر…
@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان
41ساڵ لەوەی پێش و لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣۶٢ بەرامبەر بە
( Thursday, June 2, 1983 ، 1983-06-02) کارەساتێکی خوێناوی لە مێژووی سەردەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا قەوما
لەو ڕۆژەدا ٥٩ لاوی شاری مەهاباد بەدەستی هێزەکانی خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی شەهیدکران.
ڕوحی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی ڕێگای
سەربەستی شاد و یادیان بەرز و بەڕێز بێ
هەر دوابەدوای ئەو کارەساتە خوێناوییە، زۆری نەخایاند پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات، ڕۆڵە بەئەمەگەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە بەڵێنێکیان بە خەڵکی کوردستاندا
پێشمەرگەکان بە فهرماندهیی شەهیدان #شاپوور_فیرووزی، سالار ئیبراهیمی، محەممەدکەریم نەدیمی، ئەحلە میسری و حەسەن مینبەری و دەیان ڕۆڵهی تێکۆشهری دیکە لە هێزی بیستوون وەخۆکەوتن و ٥٩ عەمەلیاتی نیزامییان لە تۆڵەی ئەو ٥٩ لاوەی شەهیدەی مەهاباد جێبەجێکرد و زەبری زۆر کاریگهریان له دوژمن وەشاند.
ڕێز و حوڕمەت بۆ گیانفیدایی ئەو پۆلە فەرماندە و پێشمەرگە بەئەمەگەش و ڕوحیان هەردەم شاد بێ

❤30👍10🫡6🥰1👏1💔1
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad #وێنەی_جوان 41ساڵ لەوەی پێش و لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣۶٢ بەرامبەر بە ( Thursday, June 2, 1983 ، 1983-06-02) کارەساتێکی خوێناوی لە مێژووی سەردەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا قەوما لەو ڕۆژەدا ٥٩ لاوی شاری مەهاباد بەدەستی هێزەکانی خوێنڕێژی…
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە👆👆
شەهید "شاپوور فیرووزی" فەرماندەی هێزی بێستوونی حیزبی دێموکرات بە بیستنی ئەو هەواڵە بڕیاری دا تۆڵە بستێنێتەوە. ناوبراو بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ٥٩ لاوی مەهاباد، ٥٩ عەمەلیاتی لە شارەکانی "سنە، کامێران، کرماشان و ڕوانسەر" بەڕێوەبرد و بە سەدان جاش و پاسداری کوشت.
شەهید "شاپوور" جیا لەوەی فەرماندەی هێزی بێستوون بوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتیش بوو.
شەهید "شاپوور فیرووزی" ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٧١ی هەتاوی لە ٔ"قەڵاسەیدەی ڕانیە" سەر بە باشووری کوردستان بە دەستی ڕێژیمی ئێران تێرۆر کرا.
وێنە: ڕێبەری شەهید د. قاسملوو و فەرماندەی شەهید کاک شاپوور فیرووزی، بورهان ڕوحانی.

❤14🫡9❤🔥5😢2👍1
پێشەوا قازی محەممەد
نەجمەدین غولامی/ هۆ کوردستان
@peshaWaqaZimuhammad
#پارێزەری_کلتوری_کوردی
هۆ #کوردستان هۆ #کوردستان
هۆ وڵاتی بڕوا و ئیمان
هۆ #کوردستان هۆ #کوردستان
هۆ بازەکەی بە خوێن خەڵتان
سەدان ساڵە چەتە و دوژمن
دەم لە خوێنت هەڵئەمژن
بەڵام هەرگیز ئاسکی زامار
تۆ بە مۆڕە ناچی لە بار
چوار ماڵەی تۆ قەڵای ئاسن
لووتکەی ڕەوەز جێگەی باسن
قەڵات قەڵای هەولێری زاڵ
هەزار زوحاک ئەنێتە چاڵ
تۆ بڕوانە لە مەهاباد
لە چوارچرای هاوار و داد
لە ماردینی جگەرخوێنا
لە قامیشلی تۆڵە و سوێنا
لە بابان و بادینانا
لە کەرکووکی نەوت و نانا
گڕکانی تۆ چۆن ئەسووتێ
دوژمنی تۆ چۆن ئەلوورێ
#هۆ_کوردستان
🎤#نەجمەدین_غوڵامی
✍هۆنراوە: #سمایل_خورماڵی
@peshaWaqaZimuhammad
#پارێزەری_کلتوری_کوردی
هۆ #کوردستان هۆ #کوردستان
هۆ وڵاتی بڕوا و ئیمان
هۆ #کوردستان هۆ #کوردستان
هۆ بازەکەی بە خوێن خەڵتان
سەدان ساڵە چەتە و دوژمن
دەم لە خوێنت هەڵئەمژن
بەڵام هەرگیز ئاسکی زامار
تۆ بە مۆڕە ناچی لە بار
چوار ماڵەی تۆ قەڵای ئاسن
لووتکەی ڕەوەز جێگەی باسن
قەڵات قەڵای هەولێری زاڵ
هەزار زوحاک ئەنێتە چاڵ
تۆ بڕوانە لە مەهاباد
لە چوارچرای هاوار و داد
لە ماردینی جگەرخوێنا
لە قامیشلی تۆڵە و سوێنا
لە بابان و بادینانا
لە کەرکووکی نەوت و نانا
گڕکانی تۆ چۆن ئەسووتێ
دوژمنی تۆ چۆن ئەلوورێ
#هۆ_کوردستان
🎤#نەجمەدین_غوڵامی
✍هۆنراوە: #سمایل_خورماڵی
@peshaWaqaZimuhammad
❤27👍1
پێشەوا قازی محەممەد
لە دەوڵەمەندی و جوانییکانی زمانی #کوردی فارسەکان پێی دەڵێن (کولاک؛ برف و بوران)بەڵام لە زمانی شیرینی #کوردی چەند نێوی هەیە، سەبارەت بە وێنەی سەرەوە #کولاک: #کڕێوە؛ ڕۆڤە؛ باداوە؛ بادەوە؛ باوبۆران؛ بۆرانپێچ؛ باسریشک؛ باکوزیرک؛ باکوت؛ باپوک؛ پوک؛ *بایهڕووا؛…
لە دەوڵەمەندی و جوانییەکانی زمانی #کوردی
فارسەکان پێی دەڵێن (گردباد) بەڵام لە زمانی شیرینی #کوردی چەند نێوی هەیە،
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە
#باهۆز؛ #گێژەڵووکە؛ گێژەڵە؛ گێژەبا؛ گژەبا؛ گژۆلەک؛ گەژگەڕینگ؛ باگەڕ؛ باگێژە؛ باگڕۆکە؛ باپیلک؛ باپیلیک؛ بابلیسک؛ باسووڕە؛ سایکلۆن؛ شەیەتویتۆن؛ گردەبا؛ گەردەبا؛ گەردەوا؛ گەردەبل؛ گەردەلوور؛ گەردەلوول؛ گەردولوول؛ گەردەگۆچان؛ گەردەچویچان؛ گەردەچوویچە؛ گەرتەتووچان؛ گەردەتووچان؛ گرپێچ؛ گەڕاپێچە؛ گەڕەپێچ؛ گەڕەپێچە؛ گیدۆ؛ قەرەهێڵ؛ وەلەک؛ تەنوورە؛ زڤیرک؛ زەمەن؛ شایی جندۆکان؛ داوەتە جنۆکە؛ شایی دێوڵکە؛ دێوەڵووکە؛ وامێڵانە؛ وێولەجنانێ؛ وەیووڵە؛ وێولە جنانێ وە . . . . .
لای ئێوە چی پێ دەڵێن؟؟

😍19❤8👍7👏4
#وێنەی_جوان
دەستەی نووسەرانی سروە و مامۆستا هێمن لە سەردانێک بۆ ماڵە مامۆستا حەقیقی.
@peshaWaqaZimuhammad
دەستەی نووسەرانی سروە و مامۆستا هێمن لە سەردانێک بۆ ماڵە مامۆستا حەقیقی.
@peshaWaqaZimuhammad
❤47👍6
سێ وێنەی دەگمەنی ڕۆژی هاتنی باوکی ناسیۆنالیزمی کورد #سمکۆی_شکاک بۆ شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە حکومەتەکەی
شێخ مەحموود لە ساڵی ١٩٢٣
له ڕۆژی ١٠-١ ساڵی ١٩٢٣ یەکێک لە سەرکردەکانی کورد، سمکۆی شکاک بۆ پاڵپشتی لە حکومەتەکەی شێخ سەردانی سلێمانی دەکات.
م. ڕەفیق حلیمی لە یاداشتەکانیدا دەڵێت:
ئەو ڕۆژە یەکێک بوو لە ڕۆژە خۆشەکانی کورد، خەڵکی سلێمانی لە خۆشیدا چاویان پڕبوو لە فرمێسک کاتێک سمکۆی شکاکیان بینی، بۆ شەوەکەی خەڵکەکە لەخۆشیدا نەخەوتن.
هەروەها ئاخ دەخوازێت بو کامێرا و دەڵێت، خۆزگە کامێرایەک دەبوو بۆ ڕیکۆرد کردنی ئەو ساتانە.
بەڵێ هاتنی سمکۆی شکاک بۆ سلێمانی لەو سەردەمەدا هەستی نەتەوایەتی کوردستانی گەورەی زیندوکردەوە
بەڵام داخەکەم سمکۆی شکاک کەم مایەوە ئەویش لەبەر بارودۆخی خۆی کە تورکەکان خەسرەوی کوڕیان بە دیل گرتبوو.
سەرچاوەکان: یاداشتەکانی م. ڕەفیق حەلیمی

❤39😍5👍3🕊3❤🔥2
#سروودێک
کوردستانی نیشتمانم! ڕووگە و هەوێنی ژیانم!
بە دیمەن و خۆشەویستیت، ڕاهاتوون چاو و زمانم
تۆ بەهەشتی سەر زەمینی؛ جوانی بێوێنەی جیهانی
پڕ لە نەوت و زێر و زێوی، پڕ لە پیت و دەغڵ و دانی
داگیری کردووی بێگانە؛ بۆ کوندەبوو بوویە لانە
دژ مەبە! دەبووژییەوە، بەر تەسک و تەنگ و تەنگانە
سەر بە خۆ بوونت نزیکە؛ ڕۆڵەی ئازات پێ گەیشتوون
دەمی خەنجەر تیژ کراون؛ بۆ تۆڵەت دەس لەسەر مشتوون
کیژ و لاوی ئازادیخواز، شێری تەلان لە لان دەرچوون
چاری داگیرکەرانی کورد، یان گیان دەرچوون یان دەرچوون
کورد و کوردستان پەرەستم، سوێند بەو ڕووگەی خۆشەویستیم
تا دوژمن لە خاکم دابێ، نابێ لە خەبات بوەستم
✍#مامۆستا_هەژار
📚”کتێبی هەژار بۆ کوردستان”

❤37🫡9👍2🔥2🥰1
پێشەوا قازی محەممەد
وتەی_ناوداران
#وتەی_ناوداران
تەنیا شۆڕشی مەترسیدار، شۆڕشی ڕووت و برسییەکانە من لەو شۆڕشانەی کە بە هۆی ڕووتی و برسێتی پێک بێن زیاتر لە شەڕ لەگەڵ دوو هەزار سەربازی ئازا دەترسێم...
✍ #ناپلئون_بناپارت

💯22👍13👏3🗿1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خاکی نیشتمان وەک دایک وایە،
دایکیش تەنیا میراتێکە:
نەدەتوانی بیبەخشی،
نەدەتوانی خەرجی کەی،
نە دەتوانی بیفرۆشی…
زەوی فرۆشتن بە غەیرە کورد غەدرە لە بەرەی داهاتوو…
خۆتان مشکڵۆزمەی جیلی داهاتوو مەکەن…
🎥#ئەحمەد_شێربەگی

❤52💯7👏4👍3🤮1