Telegram Web Link
@peshaWaqaZimuhammad

ئەمڕۆ 24 خەرمانان ڕێکەوتە لەگەڵ ڕۆژی لە دایکبوونی بلیمەت و زانای کورد "مامۆستا قانع" شاعێری چەوساوەکانی کوردستانە
یادی بەرز و هەتایی، ڕۆحی شاد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

چەکی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیروباوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی
#کوردانەیە

گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی دەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە.!

#مامۆستا_قانع


@peshaWaqaZimuhammad
تۆ، یەک زەردەخەنە بکە
پاییز، سەعاتێک دوادەکەوێت.!

#٢۵ی_خەرمانان
#ژن_ژیان_ئازادی

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad
#ڕۆژ_ژمێر


#٢۵ی_خەرمانان،
ساڵیادی شەهید کردنی
#ژینا_ئەمینی

ژینا ئەمینی کچێکی باش لە بنەماڵەیەکی باش بوو، حەتا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکی وای نەبوو کە دوای کوژرانی لێی بڵاو بکەنەوە،
چوبوو سەفەر لەگەڵ بنەماڵەی
و قەت ویستی وەی نەبوو ببێت بە چالاکی سیاسی یا نێوی هەموو دونیا بزانن، ڕەنگە حەتا ئاواتی  پیاسە کردن لەو شەقامانەی ببێ کە دوای کوژرانی نێویان لێ هاوار دەکرد،!
کچێکی ئاسایی کە ڕوحمتان بەویش نەکرد!!

#ژینا_ئەمینی
#ژن_ژیان_ئازادی


@peshaWaqaZimuhammad
هیچ شۆڕشێک بە ئاکام ناگات
ئەگەر خەڵک بە ئی خۆی نەزانێت.!


#دوکتور_سادق_شەڕەفکەندی


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#ڕۆژ_ژمێر

ئەمڕۆ ۲٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهید بوونی #دکتور_سادق_شەڕەفکەندی ڕێبەری گەورەی گەلەکەمان و جێگری  شەهید د.قاسملوی مەزن کە ساڵی71 لە #بڕلین #ئاڵمان بە دەس ترۆریستانی ئێرانی پەت وسێدار شەهید کرا.


#دوکتور_سادقی_شەڕەفکەندی بەحەق ڕێبەرێکی سادق و یارو یاوەرێکی وەفادار بۆ ڕێبەر #دوکتور_قاسملوو بوو.

ڕێبەر، مامۆستا، سادق لێواولێو لە سەداقت ئەندیشەی بەڕێزتان چرای ڕێگامانە.


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
ژیاننامەی مەرزیە فەریقی
کورتەیەک لەسەر ژیانی
#مەرزیە_فەریقی
📩سیاسی
🎼بەرهەمەکانی

🎙تۆمار و خوێندنەوە: موشتاق فەیزیابی
سەرچاوە زانیاری و پێداچوونەوەی دڵنیا ڕەزاری


‍  ئەمڕۆ ۲۷ی خەرمانان
بەرانبەرە لەگەڵ
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی کورد خاتوو مەرزیە فەریقییە.

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

...قازی هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ له حه‌سره‌تی هه‌ڵكێشا و کوتی: ئەوڕۆ و سبه‌ی، قشوونی تاران وہ‌ک لافاو ده‌ڕژێته کوردستانه‌وه و خودا ده‌زانێ چ به‌ڵایه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌وه دێنن، ئه‌و بیر و خه‌ياڵەى ئێوه، بڕیاری ئێمه‌شه بەڵام به‌و جیاوازییه‌وه که ئێمه ده‌مانهه‌وێ خه‌ڵكه‌كه‌مان نه‌ده‌ین به‌ده‌م گورگه‌وه، خۆمان ده‌که‌ین به گه‌رووی گورگدا و خه‌ڵکه‌که‌مان به گورگ‌خواردوو ناده‌ين...

ژیاننامه‌ی ئه‌فسه‌رانی خوراسان، به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی سه‌روان عه‌لی ئەسغەر ئێحسانی


@peshaWaqaZimuhammad
لەبیرتان ناکەین.!🖤


@peshaWaqaZimuhammad
شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە.!🖤🥀


شەهید:
#ڕێبوار_کەریمیان

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#پاییز

ئەی وەتەن پاییز بە خێر بێ، چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت عەینەن دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دروون و هەورت هەر وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
شاخ و داخی تۆ نموونەی جەرگی هەڵقرچاومە


گێژەڵووکەی سەر ملانت، وەک هەناسەی پڕگرین
تەم لە سەر کوێستانەکانت دووکەڵی قەلبی حەزین
ساردی ئەشکەوت و موغارەت وەک دەروونی پڕ برین
پووشی وشکی دەشتەکانت، بەندی جەرگی ئاگرین
بەرگ ڕێزانی دەرختت، عومرەکەی فەوتاومە


ئەی وەتەن! با پێکەوە هەڵکەینە سەر گریان و زار
تۆ لەبۆ گەنجانی لادێ و من لەبۆ لاوانی شار
تۆ لە داخی هەڵپەڕین و من لە داخی عوود و تار
ئەشکی خۆێنین دابڕژین، هەر وەکوو هەوری بەهار
گەر حەیام بێ خوێنی جەرگم شەربەت و شەکراومە


ئەی وەتەن! کوا نەعرەتە و نرکە و گۆڕەی شێرانەکەت
کوانێ قانوون و نیزام و دەبدەبەی بابانەکەنت
بۆچی گووم بوو؟ عیلم و عەقڵ و سەنعەت و عیرفانەکەت

جاهل و مادونی خەڵکن، سەربەسەر خێزانەکەت
ئەی وەتەن! سا گوێ گرە لەم شیوەنە لێشاومە

ئەی وەتەن! هێندێ بە ناوێ تۆیەوە جاسوووسی تام
ئەی وەتەن! بەعزێ لە داخی تۆیە، بوو بە پەندی عام
فیکری خۆمت بۆ بەیان کەم، موختەسەر ئاخر کەلام
شەرتە تا تۆبی حەرام بێ، زیارەتی "بیت الحرام"
شارەزوورە جێی سەعی و مروەو سەفاو پڕتاومە

ئەی وەتەن! خۆمن بە ناحەق، سەر کز و ئاوارە نیم
ڕۆڵەی خۆتم بە پاکی، دوژمن و خوێنخوارە نیم
چونکە ڕۆڵەی کوردستانم وەحشی و پەتیارە نیم
وامەزانە کەوتە ڕۆژی خۆی، وەها بێکارە نیم
سەیری مەغزی دوژمنت کە، تێکەڵی خوێناومە

ئەی وەتەن! تۆ مەملەکەت بووی کەی وەها وێرانە بووی؟
کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دوژمن و بێگانە بووی؟
بەینی بەینەڵڵا وەتەن! هەر تاکە بووی مەردانە بووی
عەسری پێشوو بێشەلانی کۆمەڵی شێرانە بووی
من کە ناڕۆم خۆشی عەسری ئاردەڵانت داومە

هۆزی کورد! یا خوا نەمەێنم بۆ هەناسەی سەردتان
بۆ خەم و ئاهی دەروون و بۆ دڵەی پڕ دەردتان
بۆ لچی وشک و بەبار و ڕەنگ و ڕومای زەردتان
دوور لە خۆی بێ شوێنە مەجنوون، چۆڵە شاخ و هەردتان
شیوەنم سەرمەشقه کوردە، بۆ وەتەن کێشاومە

ئەی وەتەن! ناوبردنت بۆ من یەقین شێتانیە
شێرەکەت بۆ پارە ئەمڕۆ خادمی بێگانەیە
من کە بێ پارەم، دووسەد کۆشش بکەم ئەفسانەیە
ئەی وەتەن! خەڵکی ئەڵێن پێم "قانعی" دێوانەیە
ئەی خوا چی بکەم بۆ ئەم میللەتە فەوتاومە؟


#مامۆستا_قانع


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە.!🖤🥀 شەهید:#ڕێبوار_کەریمیان @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران

کاتێک
دەرفەتی ئەوەت نامێنێت
بە شانازییەوە بژیت،
ئیتر دەبێ؛
بە شانازییەوە بمریت.!

#نیچە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
#شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە.!
شەهید:#ڕێبوار_کەریمیان



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

#ژیاننامە

خولەپیزە کێیە؟

وتەیەکی بەنێو بانگی خولەپیزە هەیه کە بۆ
هەموو سەردەمێک لەگەڵ کورد دەگونجێت کە دەڵێت.

ئاخ.:
#کورد_و_پارە_و_خیانەت ....!

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

عەبدووڵڵا پەشێو/ قوڕتان بەسەر. – پێشەوا قازی محەممەد
شایی بکەن،  دەیکەین بە شین
پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین!
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو
دەبینە مووی ناو  خۆراک و خڵتەی ناو ئاو!

#عەبدوڵڵا_پەشێو


تۆپینیان پیرۆز بێت.🌹😁

هیوادارم تۆپینی خامەنەیی کۆڵە و دەنکە بە دەنکە ئەو جەلادانە ئەوا بە چاوی خۆمان ببینین.😍



@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

خوێنی
#پێشەوا_قازی_محەممەد لە ڕەگتا بوو …

وەک کۆماری
#کوردستان، کەم ژیای، بەڵام
ژینی کورتت پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەڕەف.!

#کۆمار_دەرئۆفتادە

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#ژیاننامەی_کەسایەتییە_ناودارەکانی_کورد حەمە جەزا، پێشمەرگە و هونەرمەند . . . @peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

حەمە جەزا/هۆ کاکی پێشمەرگە
#پارێزەری_کلتوری_کوردی

🎙سروود:
#حەمە_جەزا
🎼هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێری قارەمان ....



ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەدجەزا عەلی‌ بەگ ناسراو بە "حەمە جەزا ڕوحی شاد یادی هەرمان.🖤🥀

@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/07 23:32:23
Back to Top
HTML Embed Code: