برای فیداکار حەسەنی ڕەحیمزادە دەنووسێ:
چەند ساڵ لەمەوبەر ئاهــ و هەناسەم هەڵدەکێشا بۆ ڕۆژێکی کە #کوردان بە سەربەخۆ ببینم و لە ناکاو چاوم بە ئاڵای موقەدەسی #کوردستان کەوت، دڵی بریندارم دەرمان کرا و جەرگی هەڵقرچاوم سارێژ بوو. ئێستا بە دڵێکی پاک لە خودای بەرز دەخوازم:
تا ڕۆژی قیامەت نەتەوەی #کورد تووشی دواکەوتن نەکا و ئاڵای موقەدەسی #کوردستان هەر سەر بڵیند وەکوو ئەستێرەی ئاسمان بدرەوشێ و تروسکەی وی چاوی دوژمن کوێر بکا.!
ڕۆژنامەی کوردستان ژمارەی ١٠ ، دووشەممۆ ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ ـ ١٩٤٦
سەرچاوە: فاڕوق فەرهاد
@peshaWaqaZimuhammad

Forwarded from لکێنەر بات
لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤ دووایین بنکەی دەسەڵاتی پاشایەتی لە مەهاباد چەک کرا و ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەربانی شارەبانی هەڵ کرا و بوو بە جێژن و شایی و قوربانی و سەدەقەی بۆ کرا.
دووایین بابەتم لە سەر قوربانی کردن بۆ ئاڵای کوردستان دەبێ
پاشی ١٠ رۆژان لە لایەن لە شاری بۆکان بە تەشریفات ئاڵا هەڵ دەکرێ .
"" بە پێی دەستووری هەیئەتی مەرکەزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و بە ئەمری جەنابی پشەوا قازی مەحەممەد سەدری ئەعزەم و پێشەوای کورد و کوردستان قەرار درا ئاڵای موقەدەس و سێ رەنگی کوردستان لە بۆکانیش هەڵ کرێ .
ئاغایان : میرزا مستەفا سوڵتانیان ـــ عەبدوولقادر مودەرەسی ـــ حوسێن فرووهەر ـ میرزا مەحەممەد ئەمین شەرەفی ـــ عەلی خوسرەوی ــ مەحموود وەلی زادە ــ میرزا رەحیم لەشکری ــ و ئەعزای هەیئەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و ئاغای شێخ ئەلیسلامی هێمن شاعیری میللی و نمایەندەی هەیئەتی رەئیسییەی میللی و ئاغای مەحەممەد نانەوازادە فەرماندەی ئوردووی میللی بە فەرماندەری گاردی ئیحتیرام و دەستەی موزیک لە گەڵ ئاغای قاسم ئاغای ئیلخانی زادە نمایەندەی کۆمیتەی مەحەلی حیزبی دێمۆکرات لکی بۆکان بە مەئمووری هەڵ گرتنی ( ئاڵای موقەدەس ) مەعلووم کران ساعەت ١ ی پاش نیوەرۆ رۆژی چوار شەمۆ ٥ـ١٠ ـ ٢٤ بە ئیفتیخاری وەرێ کەوتنی هەیئەتی هەڵگری ئاڵا لە حەساری کانگای حزب مارشی میللی کوردستان خوێندراوە و موزیک لێ درا لەو کاتە دا ئۆتۆمبیلی مەخسووس لە نیو هەزاران نەفەر خوشکوو برایانی سابڵاغی گەیشتە بەر دەرکی کانگای حیزبی دێمۆکرات راوەستا هەیئەتی هەڵ گری ئاڵا لە نێو شریخەی چەپلە رێزان و نە عرەتەی توند و بڵیندی (( هوریا و بژی کوردو کوردستان )) ی بەرێ کرا ــ وەر گیراو لە رۆژنامەی کوردستان ژمارە ١ لاپەرە ٢ ــ پێنج شەمۆ ٢٠ ی ١٠ ی ١٣٢٤ ـــــــ
کە سەیری ئەو نووسراوەیە دەکەی وەکی راپۆرت بۆ رۆژنامەی کوردستان نووسراوە ، تەواوی هەست و بوون و نەبوونت دەگەڵ هەستی نیشتیمانی و وڵات پارێزی و جۆش و خرۆشی ئەو خەڵکە تازە بە ئازادی گەیشتوە تیكەل دەبێ ، لێژنەیەکی تایبەت پێک دێ نێوان بۆکان و میاندووا و مەهاباد هەموو ئەرکێکی پێشوازی بۆ دەستەی هەڵگری ئاڵا دیاری کراوە ، لە میاندووا مامۆستا هەژار و مامۆستا حەقیقی و ئاغایانی ئێلخانی زادە و کۆمیتەی شاری بۆکان هاتوونە پێشوازی میوانانی هەڵگری ئاڵا و بەرەو بۆکان برۆن .
مامۆستا شێواو ، خالید ئاغای حیسامی ئەو کات بەو ناز ناوە شێعرەکانی بڵاو دەکردەوە ، لە رۆژی هەڵ کردنی ئاڵا لە بۆکان ئەو پارچە شێعرەی خوێندۆتەوە.
ئەو چەند بەڵگەیەش لە رۆژنامەکانی سەردەمی کۆمار وەر گیراوە.

Telegram
attach📎
@peshaWaqaZimuhammad
ئاڵای کۆماری کوردستان،
1324ی هەتاوی مەهاباد
و شێعری خوایە وەتەن ئاوا کەی..
@peshaWaqaZimuhammad
ئاڵای کۆماری کوردستان،
1324ی هەتاوی مەهاباد
و شێعری خوایە وەتەن ئاوا کەی..
@peshaWaqaZimuhammad
ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمێک!
دەمتوانی بەختەوەر بم، بەڵام ئازادی و سەربەخۆیم هەڵبژارد . . .
✍#شەهید_دوکتور_قاسملوو
ئێمە کچان و کوڕانی کوردستان دەبێت لە ڕێبەرەکانمانەوە فێر بین بۆ #ئازادی دەست لە بنەماڵە، ئەڤین، کار، داهاتوو وە هەتا ژیانیشمان هەڵگرین . . .!

#وێنەی_جوان
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری ورمێ، ساڵی ۱۹٦٥ی زایینی و ۱۳٤٤ی هەتاوی، له ڕاستەوە: یاشار خانم هاوسەری شەهید ژەنەڕاڵ ئیحسان نووری پاشا ڕێبەڕی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی چیای ئاگری، خەدیجە خانم خوشکی شەهید دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لەگەڵ میرزا محەممەد ئەمینی هاوسەری و باقی خزمانی، ڕووحی کۆچکردووان شاد و یادیان هەرمان بێت.

دڵەمەزنەکەی شەوی یەڵدا .!
لەوەتەی تۆ
لە دەرگای شەوی یەڵدات داو
پێت نایە سەر
ژیانی ئەم جیهانەوە.
لەوەتەی گوندی قاسملوو
ناوی کەوتە ناوانەوە .!
هەم شەوی درێژی یەڵدا و
هەم هەناری ئاڵی پاییز
لە نێو دڵێکی مەزندا
بۆ کوردستان توانەوە .!
ئەوان ئێستا مێژووی منن
شۆڕشێکن،
بێ کۆتایی و بڕانەوە .!
✍#ڕاوێـــــــژ
@peshaWaqaZimuhammad
لەوەتەی تۆ
لە دەرگای شەوی یەڵدات داو
پێت نایە سەر
ژیانی ئەم جیهانەوە.
لەوەتەی گوندی قاسملوو
ناوی کەوتە ناوانەوە .!
هەم شەوی درێژی یەڵدا و
هەم هەناری ئاڵی پاییز
لە نێو دڵێکی مەزندا
بۆ کوردستان توانەوە .!
ئەوان ئێستا مێژووی منن
شۆڕشێکن،
بێ کۆتایی و بڕانەوە .!
✍#ڕاوێـــــــژ
@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad
#لە_دایک_بوونی_خۆر
کورتەیەک لە ژیانی پێغەمبەری ئاشتی #دوکتور_قاسملوو

پێشەوا قازی محەممەد
ناسر ڕەزازی/ نەجمەدین غولامی
#پارێزەری_کلتوری_کوردی
🎙هونەرمەند:#ناسر_ڕەزازی_و_نەجمەدین_غولامی
🎼#ئاڵای_ڕزگاری
شەو تاریکیش بێ بڵێی و نەڵێی ڕۆژ دەبێتەوە......
@peshaWaqaZimuhammad
🎙هونەرمەند:#ناسر_ڕەزازی_و_نەجمەدین_غولامی
🎼#ئاڵای_ڕزگاری
شەو تاریکیش بێ بڵێی و نەڵێی ڕۆژ دەبێتەوە......
@peshaWaqaZimuhammad
پشتیوانی باشووری کوردستان لە ڕۆژاوا
ڕۆژاوا تەنیا نییە
باشوور پشتیوانییە
#بەرخۆدان_ژیانه
@peshaWaqaZimuhammad
ڕۆژاوا تەنیا نییە
باشوور پشتیوانییە
#بەرخۆدان_ژیانه
@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
Video
لە وتە بەنرخەکانی #پێشەوا_قازی_محەممەد
یەک بگرن و پشتتان بە یەکتری بدەن
ڕەمزی سەرکەوتنی هەر گەل و نەتەوەیێک یەکگترن و یەکبوونە، پشتگیری تەواوی میللەتە، هەر میللەتێک یەکیەتیی و تەبایی نەبێت هەردەم ژێردەستی دوژمنانی دەبێت.!
یەکگرتن ڕەمزی سەرکەوتن.✌️✌️
@peshaWaqaZimuhammad
یەک بگرن و پشتتان بە یەکتری بدەن
ڕەمزی سەرکەوتنی هەر گەل و نەتەوەیێک یەکگترن و یەکبوونە، پشتگیری تەواوی میللەتە، هەر میللەتێک یەکیەتیی و تەبایی نەبێت هەردەم ژێردەستی دوژمنانی دەبێت.!
یەکگرتن ڕەمزی سەرکەوتن.✌️✌️
@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران زۆربەی دەستکەوتە گرینگەکانی جیهان لە لایەن ئەو کەسانە دەستەبەر بوون کە لەو کاتەیدا وا دیار بووە هیچ هیوایەک بۆ سەرکەوتن نییە، لە هەوڵدان بەردەوام بوون.! ✍ #دێیڵ_کاڕنێگی @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
کاتێک سەرۆکی وڵات دزی بکا، بریکار و وەزیر و جێنشینی فەرمانگه و سەرۆکی شارەوانیش دزی بکەن، ئەوکات زۆر چاوەڕوانییەکی نابەجێیه له مەشەدی حەسەنی دووکاندار که لامان سەیر بێ میوەکانی دەڕزێنێ و فڕێی دەدا، بەڵام ئاماده نییه به هەرزان بیانفرۆشێ،
هەموو ئەوانه، وەک زنجیر پێکەوە بەستراون، یا دەبێ به گشتی چاکسازی بکرێ و یا خەم خواردن بۆ دایکانی دووگیان و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ مناڵانی بێ دایک و باوک و هەژاران، تەنیا جۆرێک خۆ نواندنی بێ شەرمانەیه،
قسه کردن به هیچ کوێ ناگا، یا دەبێ چاکسازیی گەوره و گشتی بکرێ، وەک هەموو دنیا که کردیان و ئاکامەکەیان بینی، یا دەبێ به چەپەڵترین شێوه لەناو بچین ..
✍#سادق_هیدایەت
📚حاجی ئاغا

با هەموو جوتیار و پاڵە و ڕەنجبەران
یەکگرن، تا دەبنە هێز و پشتیوان
هەڵگرن، یەکسەر دروشمی هاوبەشی
بێ جیاوازی لەسەر ڕەمز و نیشان
هەڵگرن پاچ و چەک و بێڵ و قەڵەم
هەر لە ڕۆشنبیر هەتا شوان و سەپان
هەڵتەکێنن ئەم نیزامە بۆگەنە
دابڕێژن کۆشکی یەکسانی ژیان . . !
✍#مامۆستا_قانع
@peshaWaqaZimuhammad
یەکگرن، تا دەبنە هێز و پشتیوان
هەڵگرن، یەکسەر دروشمی هاوبەشی
بێ جیاوازی لەسەر ڕەمز و نیشان
هەڵگرن پاچ و چەک و بێڵ و قەڵەم
هەر لە ڕۆشنبیر هەتا شوان و سەپان
هەڵتەکێنن ئەم نیزامە بۆگەنە
دابڕێژن کۆشکی یەکسانی ژیان . . !
✍#مامۆستا_قانع
@peshaWaqaZimuhammad
كوردهكانی سوریا(#ڕۆژاوا) پێویستیان به ههرێمێكی دژهفڕینه . .
#NoFlyZone4Rojava
@peshaWaqaZimuhammad
#NoFlyZone4Rojava
@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
عەبدووڵڵا پەشێو/ ئێمە – پێشەوا قازی محەممەد
ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نین
تا لە چوار لاوە بمانبڕنەوە . .!
ئێمە تووتن نین
چەرچی و بازرگان
بمانفرۆشن و بمانکڕنەوە . . !
ئێمە بەهەنیەی دنیاوە تف نین
بە سووکەدەستێک بمانسڕنەوە . . !
ئەو دڵە پاکەی گوانەنەوتێکی
داگیرکەرانە سبەی ملیۆنان ڕمی باڵدارە . .!
ئەو نیشتمانەی بەردەبازێکی بەرپێی
هەمووانە سبەی ملیۆنان سەنگەری سوارە. . !
#هەستن_هەڵۆی_شاخان_هەستن
#لە_هەستاندا_ئێوە_یەکن_یەک_بیر_و
#یەک_ڕێ_و_یەک_مەبەستن.!
هەستن هەڵۆی شاخان هەستن لە هەستاندا ئێوە زۆرن سەد ملیۆن چاو سەد ملیۆن قاچ سەد ملیۆن مەچەک و دەستن هەستن هەڵۆی شاخان هەستن . . . .!
✍#عەبدوڵڵا_پەشێو