Telegram Web Link
#دەی_خاکەلێوە

هەر لە حەوزی شاری بۆکان، تا مەیانی چوارچرا
داری خنکانن چەقاوەو پەت لە گەردن هەڵخرا
وان بەسەر سێدارەوە، میوانە شێری نرکەدار
چەندە ڕۆڵەی قارەمان و،
#پێشەوای کوردی هەژار

چی بوو تاوانی ئەوانەی وا له سێدارەدران؟
غەیری دڵسۆزی وڵات و،دوژمنی داگیرکەران!
دوژمنینە دڵنیابن، کورد بەمە ناتوێتەوە!!
ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەوپێش، مل ئەنێ و ناکشێتەوە.

#مامۆستا_قانع


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

وتەکانی‌/دوکتور/قاسملوو
@peshaWaqaZimuhammad

۱۰ی خاکەلێوە

🎙وتەکانی ڕێبەری #شەھید_دوکتور_قاسملوو لە ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەھیدانی #کوردستان


بەقوربانی ئەو دەنگ و وتە جوانانەت بم ڕێبەری هەمیشە زیندوو.❤️

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

ڕازاوەترین پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان ئاراستەی هەموو موسڵمانانی #کوردستان دەکەین.

بە هیوای ئەوەی ئەم جێژنە ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی زیاتری کوردستانیان.

@peshaWaqaZimuhammad
تەنیا پێکەنینت بەسە بۆ پەشێوکردنی خەونی داگیرکەران و هیوابەخشین بە نەتەوەکەت #پێشەوا_قازی_محەممەد✌️

#پێشەوا ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان، یادت بەرزە، ناوت هەرمانە و ڕێبازت ئاوەدانە🫡

۱۰ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر و هاوڕێیانی
ڕۆژی #شەھیدانی_کوردستان 🥀

@peshaWaqaZimuhammad
ئەمڕۆ ١٠ی خاکەلێوە "ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەممەد، سەیفی قازی و سەدر قازی" ڕۆژی #شەهیدانی_کوردستان


له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ ‌ ١٣٢٦ی‌ هه‌تاوی (١٩٤٧/٣/٣٠ زایینی) ‌دا پێشه‌وا قازی‌, حه‌مه‌حوسێن خان‌ سه‌یفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دری‌ قازی‌( برای‌ پێشه‌وا) به‌ دوای‌ حوكم دران له‌ دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌دا به‌ده‌ستی‌ چه‌په‌ڵی‌ دوژمنانی‌ گه‌لی‌ #كورد له‌ چوارچرای‌ شاری‌ مه‌هاباد, واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه ٢ی‌ ڕێبه‌ندانی‌ ١٣٢٤هه‌تاوی(١٩٤٦/١/٢٢زایینی) دا كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ‌ ڕاگه‌یه‌ندرابوو, له‌ سێداره‌ دران ‌و شه‌هید كران.

لە ڕۆژی شەهیداندا، پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان، کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست لە خەبات هەڵناگرین و درێژەدەری ڕێبازی پیرۆزیان دەبین.

#١٠ی_خاكەلێوە_ڕۆژی_شەهیدانی_كوردستان



@peshaWaqaZimuhammad
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#مێژوو_بۆ_وانە


۱۳٨ساڵ پێش
#جوامێر_ئاغا_هەمەوەند
لەکاتی دەعوەت و بەسوێندی درۆی قاجارەکان خۆی و سێ هاوڕێی دەکوژرێت و هاوڕێیەکی بە برینداریی دێتە دەست و چەندک کەسێک لە خیانەتکاران دەکوژێت و هەڵدێت.
دواتر ئەو چوار قارەمانە سەر دەبڕن و سەرەکانیان دەکەن بە ڕمەکانیانەوە و دەینێرن بۆ شای قاجار لە تاران.

ئەمە ناوی ئەو چوار کەسەیە کە سەریان کراوە بە ڕمەکانەوە:
۱ـ جوامێر ئاغای هەمەوەند.
۲ـ کەمەرخانی سۆفیوەند.
۳ـ عەلی ڕەشی خەسرەو ئاغا.
٤ـ عەزیز موراد ڕەسووڵ.

ئەو کەسەش کە بە برینداریی ڕزگاری بوو عەزیزی خەسرەو ئاغا بوو.
ئەو پیاوانە لە ڕۆژی ۱۱ی ئازاری ۱۸۸۷ زاینی لە ناوچەی
#قەسری_شیرین کوژران.


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وێنەی_جوان مامۆستا ھێمن، کاک حاجی حاجی برایمی ھەڵشۆ، مامۆستا ھێدی. ساڵی 1982 شاری نەغەدە ماڵی حاجی حاجی برایم   یەک تاڵ قژی هونەرمەندان و شاعیرانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندان و شاعیرانی بێگانە..! @peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان

لە ڕاستەوە: موزەفەر کامکار، یەدوڵا نورانی، عەلی زەندی ، مامۆستا شەریف (شاعیر) ڕامین میکائیل زادە، بابەک دیوانی.

دانیشتوان: ئەو چوار کەسە نەناسراون، زاهێد مەنسوری.




یەک تاڵ قژی هونەرمەندان و شاعیرانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندان و شاعیرانی بێگانە..!



@peshaWaqaZimuhammad
من ئەو باڵندەم دەنووکم ببڕن
بە باڵ دەخوێنم!
باڵیشم ببڕن، چڕین و ئاوازم
تا پەڕ پەڕوچکەی
ئاسمان هەڵدەفڕن!🌱


#جەلال_مەلەکشا

@peshaWaqaZimuhammad
هاوڕێیان چۆنن،
ئەرێ ڕاتان لەسەر دانوستانی (مذاکرەی) ئێران و ئەمریکا چییە؟ 😁


#کۆمێنت
نیشتمانی من شانیشتمان بوو،
ئاخ، سەدەی پیتڕۆڵ
ئاخ، گاز و کیمیا!
ئاخ چییان لێ کرد:
تەرەسی عۆجە و
گای بنەی خۆیی و
گەوادی دنیا!

#عەبدووڵڵا_پەشێو


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

لە یادی ئەنفال......
کیژۆڵەکەم
خەو نەبوون، کیژۆڵە خەو نەبوون
ئەوە دەواڵی مێژوو بوون
ئەوە وەقاس و سەعد بوون
لای خەلیفەوە هاتبوون،!
ئەی بە چاوی خۆت نەتبینی
لەو ئێوارە بەسامەدا
کەروێشک خۆی کرد بە پەیکەر
هەتاو خۆی کرد بە سێبەر
ئەی بە گوێی خۆت گوێت لێ نەبوو
سەگەکەمان کەوتە قسە
بەڵام مەرد بوو
وتی چی ئەکەن با بیکەن
بەڵام من نابم بە بەعسی

گۆرستانی چراکان،

#شێرکۆ_بێکەس


@peshaWaqaZimuhammad
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا #عەبدولڕەحمان_شەرەفکەندی ناسراو بە (هەژار)
یاد و ناوی هەرمان بێت.🌱🌹

بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەدەم وەڵامی قەبرم
بە کوردیش دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کوردی تێهەڵدەچمەوە

#مامۆستا_هەژار



@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا #عەبدولڕەحمان_شەرەفکەندی ناسراو بە (هەژار) یاد و ناوی هەرمان بێت.🌱🌹 بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەڵامی قەبرم بە کوردیش دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کوردی تێهەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار…
زمانم لێ داگیرکرا
مێشک ودڵم خورا برا
خوێنیان مژیم گۆشتیان خواردم
ئێسکیان به سەیان ئەسپاردم
لای تورکه نیوەی کەلاکم
عەجەم بەر بوونه لوولاکم
عارەبیش بەشی خۆی دەوێ
قەپێک لێرە قەپێک لەوێ
هەر له یەک سەعات و یەک دەم
عەرەبم وتورکیشم و عەجەم
پێم دەڵێن تورکی کێوانی
یان له قەحتان و شەیتانی
یەک دەڵێ مێژوومان یەکه
ئەگەر بشت خۆم دەنگێ مەکه !


#مامۆستا_هەژار

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران ئەو مرۆڤانەی کە هەمیشە ئامادەن کۆیلە بن هیچ شۆڕشێک ناتوانێت ڕزگاریانبکات.! #بەختیار_عەلی 📚"کەشتیی فریشتەکان۳ @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران

"هیچ هێزێک ناتوانێ دەنگی خەڵک بکوژێنێتەوە و بێ دەنگیان بکات، چونکە
ڕاستەقینە هەموو کات بە گوێ دەگات،
تەنانەتی ئەگەر نرخێکی قوورسیشی
بۆ بدرێ...!"

#ویکتور_هوگو

@peshaWaqaZimuhammad
کیژ و کوڕ بگرن له دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من که شینگێڕی شەهیدانم له کوێ شینم دەوێ؟

#مامۆستا_هێمن


28 خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن موکریانیە ڕوحی شاد ناو و یادی هەرمان.🖤🥀


@peshaWaqaZimuhammad
2025/06/29 23:41:01
Back to Top
HTML Embed Code: