Telegram Web Link
ئەو ژنانەی ڪە لە مێژوودا
ڪتێبی هاوسەرەڪانیان سوتاندووە..

لە مێژوودا چەند جارێك ڕوویداوە کە خێزانی زاناکان کتێب و نووسنی هاوسەرەکانیان سووتاندووە، لە ئەنجامی ئەوەی کە سەرقاڵی زانست و نووسین بوون و کەمتر کاتیان هەبووە بۆ ژنەکانیان، هەر بۆیە ژنەکان ئیرەییان بە کتێبەکانیان بردووە و لەناویان بردوون، ئێمەش لێرەدا چەند نموونەیەك دەخەینەڕوو:
¹- (سیبەوەیهی) …
کاتێك سەرقاڵی نووسنی کتێبێك دەبێت، ژنەکەی ڕقی هەڵدەستێت و هەموو کتێبەکانی دەسووتێنێت، کە (سیبەوەیهی) پێی دەزانێت لەتاودا لەهۆشی خۆی دەچێت! کاتێك بەئاگادێتەوە تەڵاقی دەدات.

²- (لیث کوڕی المظفر) …
لەبەر سەرقاڵبوونی بە لەبەرکردنی کتێبی ❜عین❛ی زانای مسوڵمان (فەڕاهیدی)، ئاگای لە خێزانەکەی نامێنێت، بۆیە ئەویش قین لە دڵ دەگرێت و هەموو کتێبەکانی دەسووتێنێت.

³- (الأمير محمود الدولة الآمري) …
لە ژیانیدا زۆر هۆگری کتێبەکانی بووە، بەجۆرێك کە زۆربەی کاتەکانی بۆ تەرخان دەکردن، بۆیە کاتێك دەمرێت ژنەکەی هەموو کنێبەکانی دەخاتە چاڵەئاوی ماڵەکەیانەوە و دەڵێت: ئەمانەی لەمن خۆشتر ویستووە!

⁴- (إبراهيم العياشي) …
ماوەی 20ساڵی تەواو خەریکی نووسینی کتێبێك بوو لەبارەی ئافرەتانەوە بەناوی ❜حُجُرات النساء❛ بەو هۆیەشەوە زۆر سەرقاڵ دەبێت، هەر بۆیە لە کۆتاییدا ژنەکەی تووڕە دەبێت و کتێبەکە دەسووتێنێت، کاتێك (ابراهیم العیاشي) بەمە دەزانێت لە خەفەتا تووشی شەلەل دەبێت.

⁵- (محمد بن شهاب الزُّهْري) …
ڕۆژێك خەریکی نووسین دەبێت کە هاوسەرەکەی پێی دەڵێت: وەڵڵاهی ئەم کتێبانەی تۆ زۆر لەوە ناخۆشترە لام کە سێ هەوەی ترم هەبێت .!

مستەقبەلی ئێمەی خوێنەریش لەمانە باشتر نابێ

وەرگیراوە بەسوپاسەوە
👍21
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەنجەکان دەڵێن:
عیشق جا هەزار بارە کردنەوەی خۆشمەوێیتی تیانەبێ و بەساقە و قوربان و
گرنگی پێدان و ڕۆژی بون و ساڵیادی هاوسەرگیری تیانەبێ ،هەزار غیرە و شەڕی تیانەبێ کوا عیشقە!

پێشینیشمان وتیان :
نە هەزار جار خۆشمەوێتمان دوبارە کردەوەو نە پیرۆزبایی ساڵیادی هاوسەرگیری و ڕۆژی بون ، نەگوڵیشمان بۆیەکتر برد ... ئەی چۆن؟

سەلماندمان سەلماند بەنیەتێکی پاکەوە

کامیان سەرکەوتو ترە؟
1
لیستی ئەو پرسیارانەی وەڵامەکانیان نازانم ...
بەشی یەکەم :

1_ بۆچی فەزڵ دراوە بە دەوڵەمەندێک بێ ئەوەی ئازایەتی خۆی بێت بە پێی ئاینی ئیسلام بەڵام بەفەقیرێک نا لەکاتێکا هۆکاری زۆری کێشە و خەمەکان هەژاریە؟

2_ بۆچی خانمان هەمیشە بەدوای پیاوی ڕاستگۆدا ئەگەڕێن کەچی بۆمانەوە لەگەڵیان درۆ پێویسترین شتە وە زۆر حەزیان پێیە

3_بۆچی هەژارەکان هەزار سوکایەتی بەیەک ئەکەن کێشەی نیە بەڵام گەر دەوڵەمەندێک بیکات پێیان ناخۆشە

4_ کاتێک متمانە بە مرۆڤێک دەکەین لەسەر چ ئەساسێکە بۆنمونە گەر دەڵێی سیفاتێکی باشم لێ دیوە ئەکرێ لەزۆر شتی تر خراپ بێ تۆ نەیزانیت ، یان ئەگەر هەمان ئەو متمانەیە نادەی بەکەسێکی تر ئەڵێی تا نەیسەلمێنێت ، ئایا تەنها قەناعەتێکی هەستیە؟

5_ کاتێک لەگەڵ کەسێک بەرکەوتنت هەیە ، مەوقیفێکە ، وە تۆ هیچ حەزت بەقسەکانی ئەو کەسە نیە بەڵام نواندن ئەکەی گوێ دەگریت ، چۆن ئەم قەناعەتە دروست دەبێت ئایا ترسە یان ڕێزە؟

6_ چەمکی خۆشی و ناخۆشی ، لە یادگاریدا ، بۆچی هەمیشە ناخۆشیەکە لە بەشی درێژ خایەنە ڕەنگە تاکۆتایی تەمەن بمێنێتەوە ، کەچی خۆشیەکان تەنانەت گەر بیریشت بێتەوە ئەو هەستەی دەری دەبڕی بەشێکی زەخت لەخۆ کردنە ، بۆچی ئاوایە؟

7_ ئەگەر گریان بێ ڕودانی هیچ بارێکی ناخۆش کارێکی قورسە ، ئەی بۆچی پێکەنین هەستێکە هەر بێ هیچ شتێک ئەتوانی دەری ببڕیت بەنمونە ، ئەبێ شتێک هەبێت وات لێبکا گریانت بێ دڵت پڕبێ ، بەڵام ئێمە ڕۆژانە بە دەیان شت پێدەکەنین کە ورد بیتەوە لێیان هیچ واتایەکیان نیە وە هەمان شت ڕەنگە بۆکەسێکی تر ڕاست نەبێت ،،،؟؟

8_ ئەگەر بەپێی هەموو پرینسیپەکان ، هەڵخەڵەتاندنی خەڵک تاوانە ، بۆچی ژیانی مرۆڤ بۆ خودی خۆی ئەگەر لەهەندێک شت خۆی هەڵنەخەڵەتێنێ توانای ئەقڵی لەدەست دەدات ، ئەمە بۆ تاوان نیە؟

9_ بەو مرۆڤانەی کە دیوی شتێک بە نەرێنی ئەبینن دەڵێن مرۆڤە ڕەشبینەکان , لەکاتێکدا هەموشتێک دو دیوی هەیە ، وە دیاریش نیە دیوی ئەرێنی ڕوداوێکت بەنسیب ئەبێ یان دیوی نەرێنی ؟

10_ کاتێک عەیبێک لەمرۆڤێک ئەدۆزینەوە ، کە لەخۆماندا نیە ، ئەگەر خۆمان 10 عەیبی ترمان تیابێت بەس مادەم ئەو عەیبەی ئەومان تیانیە ، واتای ئەوەیە ئێمە موهیمترین ، بەخراپە ناوی دێنین گەورەی دەکەین؟

تێبینی/ تۆ ڕات چیە؟

بڕگەی پرسیارەکان : Haloy Mam Xaled
1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «لیستی ئەو پرسیارانەی وەڵامەکانیان نازانم ... بەشی یەکەم : 1_ بۆچی فەزڵ دراوە بە دەوڵەمەندێک بێ ئەوەی ئازایەتی خۆی بێت بە پێی ئاینی ئیسلام بەڵام بەفەقیرێک نا لەکاتێکا هۆکاری زۆری کێشە و خەمەکان هەژاریە؟ 2_ بۆچی خانمان هەمیشە بەدوای پیاوی ڕاستگۆدا ئەگەڕێن…»
کاتێک پەنجە بە پەنجەی کەسێک ئەشێکێنیت ، پاشان خەتاباری ئەکەیت بەوەی کە باش دەستەکانی نەگرتیت

تۆ سۆزانیت !

Haloy Mam Xaled 🖤
1
بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤ هەر درۆ ئەکات بەڵام ئاواش ...

بۆیە فارسەکان دەڵێن :
گۆڕەکانیان لەکوێیە ئەوانەی ئەیان وت بێ تۆ ئەمرم ...!

عەرەبەکانیش دەڵێن:
کێ بێتۆ ئەمرێ جێی بهێڵە خوێنەکەی بەگەردنم

Haloy Mam Xaled 🖤
👍1
نوسەران چیان وت دەربارەی ئەو ئازارەی لەخۆشەویستیا بینیان !؟

(مەحوی)
دڵم دەرهات و تۆ هەر نەهاتی
نەهاتی ، هەرنەهاتی ، هەرنەهاتی

(نالی)
گوتت نالی ئەتۆ بمرە و ئەمن دێم
خودا کەی بێت ، خودا کەی بێت خودا کەی

(بەختیار عەلی )
عیشق مۆمێکە بە ئاگری درۆ هەڵەبێت،کاتێک بایی ڕاستی لێی ئەدات ئەکوژێتەوە

(وەلی دێوانە )
خۆشە دڵداری لەهەردوو سەربێ
نەک تۆ بسوتێی ئەو بێخەبەربێ

(دۆستیۆڤسکی)
ڕۆمانێکت لەسەر دەنوسم هەموان بەخوێندنەوەی نەفرەتت لێبکەن

(نەجیب محفوظ)
بەخۆشەویستیەوە دور نزیکە ، بەنەویستنەوە نزیک دورە

(محمود دەروێش )
هەموو عەیبێکم خۆشدەوێی لەتۆدا جگە لەنەبونت

(عەزیز نەسین)
دەنگی گریان دێت وادیارە کەسێک بەڵێنی مانەوەی دابێت بەڵام ڕۆشتوە

(مەولانا ڕۆمی)
سەد نامەم بۆناردی ،سەد ڕێگام پیشان دایت ، یان نامە ناخوێنیتەوە یان ڕێگا نازانی

(سەعدی شیرازی)
کە عەشق هات ئیتر باسی عەقڵ مەکە

(ئەلبێرت کامۆ)
بەتێپەڕینم بەناو شەقامەکانی ژیاندا تێگەشتم کەسانێک کەزیاترت خۆشدەوێن زوتر لەدەستیان
دەدەیت

(محمد ماغوط)
خۆشەویستی تاکە نەخۆشیە ئیسعافی ناوێت

(ئۆسکار فۆرێڵ)
پیاو کەتوشی نەخۆشی خۆشەویستی بوو لە ڕاوچیەوە ئەبێتە نێچیر

(دانتی )
خۆشەویستی هەردوکمانی بەرەو مردن ڕاپێچ کرد

(تەڵعەت تاهیر)
ئەم ژیانە خۆی بریندارە هەق نەبوو تۆش بێیت ڕۆڵی خوێ بگێڕێیت

کامیانت بەدڵبوو؟

کۆکردنەوەی : Haloy Mam Xaled
1
(ڕۆمانی شەوە سپیەکان )
چیرۆکێکە باس لەپیاوێکی خەیاڵ پڵاو دەکات کە هەموتەمەنی بەتەنیایی ژیاوە هەرگیز هەستی خۆشەویستی تاقی نەکردۆتەوە ، لەسەرپردی شاری (پترسبۆرگ) کیژۆڵەیەکی ئەسمەری جوان لەدەست سەرخۆشێک ڕزگار ئەکات پاشان دەبن بەهاوڕێ و چیرۆکی ڕابردویان بۆیەکتر دەگێڕنەوە
کیژۆڵەیەک کە دایک وباوکی لەدەست داوەو ناچار کراوە لەگەڵ داپیرە کوێرەکەی ژیان بکات کە بەپەتێک بەجلەکانی داپیری بەستراوەتەوە ، بەڵام دەکەوێتە خۆشەویستی کرێچیەکەیان لەدوا ساتی ڕۆشتنیدا کە بەڵێن بەیەک دەدەن تا ساڵێک چاوەڕێی یەک بکەن
پاڵەوانە خەیاڵ پڵاوەکەش دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کچەکە کەناوی (ناستینکا)یە
چەندین شەو گوێ بۆ چیرۆکەکانی دەگرێت ، وەک برایەک و هاوڕێیەک خۆی نیشان دەدات تەنانەت هاوکاری دەکات نامەیەکیش بۆ کرێچیەکەیان بنوسێت
لەگەڵی دەگری پێدەکەنێ هاوخەمی دەبێت
تا دواین شەو کە ناستینکا بێ هیوادەبێ لەگەڕانەوەی کرێچیەکە ، خۆشەویستی خەیاڵ پڵاوەکە قبوڵ دەکات و بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن ، دەستەکانیان لەنێودەستی یەک و لەئامێزی یەکتر لەهەمان شەودا کرێچیەکە دەگەڕێتەوە ، بانگی ناستینکا دەکات ئەویش 180 پلە دەگۆڕێت و دەگەڕێتەوە لای خۆشەویستەکەی بێ باکانە جێی دێڵێت ، لەکۆتایدا بەم نامەیە بانگێشتی پیاوی خەیاڵ پڵاو دەکات و پۆزش دێنێتەوە

دەقی نامەکە:

بمبەخشە بمبەخشە بەچۆکدا دەکەوم تا بم بەخشیت
من تۆو خۆشم هەڵخەڵەتاند ،ئەوەی کەبوو خەونێک بو ،تراویلکەیەک بوو ،ئەمڕۆ دڵم زۆر بۆت دەسوتێ بمبەخشە سەرزەنشتم مەکە کە بەلای کەمیش دڵم بەلای تۆدا نەهات ،تۆم بەجێ هێشت ، پێم گوتی کەتۆم خۆشدەوێ،ئێستاش تۆم خۆشدەوێ زیاتریش لەجاران
(ئای خوایە ئەگەر دەکرا هەردوکتانم لەیەک کاتدا خۆش ویستبا )
""وای ئەگەر تۆ ئەو دەبوی ""

٫٫فیۆدۆر دۆستیۆڤسکی ٫٫

Haloy Mam Xaled 🖤
2
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «(ڕۆمانی شەوە سپیەکان ) چیرۆکێکە باس لەپیاوێکی خەیاڵ پڵاو دەکات کە هەموتەمەنی بەتەنیایی ژیاوە هەرگیز هەستی خۆشەویستی تاقی نەکردۆتەوە ، لەسەرپردی شاری (پترسبۆرگ) کیژۆڵەیەکی ئەسمەری جوان لەدەست سەرخۆشێک ڕزگار ئەکات پاشان دەبن بەهاوڕێ و چیرۆکی ڕابردویان بۆیەکتر…»
(( ئەحمد خالد توفیق ))
پێش هەموان کەوت و وتی :

٫٫ هەرگیز نابینیت زیانت پێبگەیەنم کاتێک لێت نا ئومێد بوم ، بە هێمنی جێت دەهێڵم
چونکە نەمانی " ئارەزوو" بە ئازارترە
تا ڕق لێبونەوە ....

Haloy Mam Xaled 🖤
3
pov : کەی منداڵیمان کۆتایی یەت ؟

دۆستیۆڤسکی وەڵام دەداتەوە :

"" کاتێک تێئەگەیت خەوتن پاداشتە ،
نەک سزا ""

Haloy Mam Xaled 🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Pov: مرۆڤ زۆر بەهێزی خۆی ئەنازێت
ئەبێ شتێک هەبێ تەحەدا بێ بۆ هێزەکەی؟

- بێ دەسەڵات وەستان لەبەردەم لەدەست دانی شت و کەسەگرنگەکانی ژیانی !


Haloy Mam Xaled 🖤
😢21
فیۆدۆر دۆستیۆڤسکی لە
""ڕۆمانی ژنی پیاوێکی تر"" دەڵێت :

مرۆڤ پاش توشبون بە خەمێکی قورس یان زریانێکی ڕۆحی ، حەزی لە خەوتنە ،ئەڵێن ئەوانەی سزای گولــلە باران کردنیان بەسەردا دراوە لەدواهەمین شەوی ژیانیان خەوێکی قورس دەیانباتەوە ، هەردەبێ واش بێت ،ئەمە یاسای سروشتە
ئەگەر نا مرۆڤ بەرگەی دژواریەکانی ناگرێ

Haloy Mam Xaled 🖤
2
pov : بۆچی خۆشەویستی ڕاستەقینە بونی نەماوە؟

فیۆدۆر دۆستیۆڤسکی وتی :
تێڕوانینی ڕاستەقینە بۆ خۆشەویستی لە سوچی نەخۆشخانەکان و گۆڕستانەکان زیاتر هەن ، ئێمە کەسانێکین لەدوا ساتەکان نرخی خۆشەویستی ئازیزانمان دەزانین !

لەو کاتەی من دەسوتام ، تۆ دەهاتی لۆمەت دەکردم لەسەر بۆنی خۆڵەمێشەکەم

وازم لە گرنگی پێدان بەهەموو شت هێنا ، هیچ کێشەیەکم نەما

تۆ نازانی مانای ئەو ئازارە چیە کەکەسێک بەخۆی ئەگەیەنێت . کاتێک دەست بەرداری گرنکترین شتەکانی ژیانی ئەبێت..

هەموو ئەوانەی خۆشبەختی خۆیان بەکەسانی ترەوە بەستەوە ، مردن لەتەنهایدا

تا ئەتوانی گۆشەگیر بە ، ئەگەر تەنیایی دۆزەخیش بێت ، هەر باشترە لەو هەموو دەمامکەی مرۆڤ

لیزا : ئایا دەزانیت مرۆڤ دەتوانێ کەسێکی تر ئەشکەنجە بدات تەنها بەخۆی خۆشەویستیەکەیەوە

نەدەبوو بتزانیبا کە خۆشم دەوێی دەبوو ئەم نهێنیە لەگەڵ خۆم ببردایەتە گۆڕ

من گەمژەیەکم دڵم هەیە و ئەقڵم نیە تۆش گەمژەیەکی ئەقڵت هەیە و دڵت نیە هەردوکمان نەخۆشین ، ئازار دەچێژین

هەر لەسەرەتاوە هەموشتێک دەربارەی تۆ درۆ بوو ، هەرشتێک بەدرۆ دەست پێبکات بەدرۆ کۆتایی دێت ...

Haloy Mam Xaled 🖤
1
2025/10/25 08:08:06
Back to Top
HTML Embed Code: