Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
""ڕقم لە وەرزی بەهارە ""
تێکست : Haloy mam xaled
خوێندنەوە : بەهاری ئەوین زادە
مۆنتاژ و ژێرنوس : نەفەس
پێشکەشتان بێت 🖤
تێکست : Haloy mam xaled
خوێندنەوە : بەهاری ئەوین زادە
مۆنتاژ و ژێرنوس : نەفەس
پێشکەشتان بێت 🖤
❤8
لە کتێبی (دەگێڕنەوە) ی ئەدهەم شەرقاوی
ئەگەر ئێستا بمریت چەند ساڵ ژیاویت؟
کابرایەکی گەڕیدە هەبوو ئەم شارەور و لادێی بووجارێک لەم گەڕیدەیەییدا ڕێگای دەکەوێتە گوندێک و بەلای گۆڕستانەکەیدا تێپەڕ دەبێت ، دەبینێت گۆڕەکان هەمویان تەمەنیان مناڵە و قەبارەی قەبرەکانیش زۆر گەورەیە بۆنمونە قەبرێک ئەبینێک نوسراوە ناوی (سەعدە ) و ساڵێک و سێ مانگ ژیاوە
گۆڕێکی تر ناوی (سوعادە ) دوساڵ و یەک هەفتە ژیاوە ، هەموو گۆڕەکان هەربەو شێوەن هەتا خۆی دەگەیەنێتە لای پاسەوانی گۆڕستان
بەسەر سامیەوە ئەپرسێت زۆر شار و شوێن گەڕاوم بەڵام هیچ شتێک هێندەی ئێرە سەرسامی نەکردم
پاسەوانەکە دەڵێت دەزانم لەبەر تەمەنی کەم و درێژی قەبارەی گۆڕەکانە ، گەڕیدە وتی بەڵێ ڕاستە
پاسەوانەکە وتی ڕاستە بەڵام ئێمە تەمەنی مردوو هەموی نانوسین بەڵکو تەنها ئەو تەمەنەی بەخۆشی ژیاوە بۆنمونە ئەوەی ناوی سەعدە پەنجا ساڵ ژیاوە بەڵام تەنها ساڵێک و سێ مانگ بەخۆشی ژیاوە بۆیە ئەوەی تر هەژمار ناکەین ، کابرای گەڕیدە وتی جا ئەگەر وابێت کەواتە من لەم لادێیە بمرم هیچ مەنوسن بەڵکو بنوسن لەسکی دایکیەوە بۆ ناو گۆڕ ؟
ئەگەر تەمەن بە خۆشبەختی بپێورێت ئێستا بمریت چەند ساڵ ژیاویت ؟
Haloy Mam Xaled 🖤

❤1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «لە کتێبی (دەگێڕنەوە) ی ئەدهەم شەرقاوی ئەگەر ئێستا بمریت چەند ساڵ ژیاویت؟ کابرایەکی گەڕیدە هەبوو ئەم شارەور و لادێی بووجارێک لەم گەڕیدەیەییدا ڕێگای دەکەوێتە گوندێک و بەلای گۆڕستانەکەیدا تێپەڕ دەبێت ، دەبینێت گۆڕەکان هەمویان تەمەنیان مناڵە و قەبارەی قەبرەکانیش…»
لیستی ئەو پرسیارانەی وەڵامەکانیان نازانم .. بەشی دووەم
11_ هیچ گومانم لەوە نەماوە کەبەشێکی زۆر لەخەمەکان مرۆڤی بێ ئەقڵ دەرخواردی مرۆڤی ئاقڵی ئەدەن بەڵام لێرەدا ئەوەی لێی تێناگەم ئاقڵەکان بۆچی ئازاری پێ ئەچێژن؟
12_ بۆچی لەپەیوەندیە سۆزداریە قوڵەکاندا ، زۆرینەی کات وەک من بینیومە کاریگەری دەرونی خراپ زیاتر ڕوو لەپیاوانە بۆنمونە شێت بون ؟
13_ کاتێک پاشگری(ترین) بۆشتێک یان کەسێک بەکاردەهێنین ئایا خۆشمان دەزانین درۆ دەکەین یان ڕاهاتنی زمانە ؟
14_ بۆچی لەکاتی خەون بینین کە ڕوداوە ناخۆشەکان ڕاستیش نین بەڵکو دنیایەکی وەهمە بەڵام هەست بەناڕەحەتی و کاردانەوە ئەکەی بۆنمونە سەگێک پەلامارت بات بەڵام لەدوای خەبەر بونەوە خەیاڵ بکە سەگەکە پەلامارت ئەیات کێشەونیە ؟
15_ لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دەوترێ کە مرۆڤەکان تاقی دەکرێنەوە ئایا لەسەر هەموشتێک تاقی ئەکرێتەوە یان ئەوشتانەی تیانیە کەمرۆڤ دەبێتە کۆیلەی گۆڕانکاریەکانی ناوەوەیی؟
16_ فێربون و ڕاهاتن ، بۆچی کاتێک ئەتەوێ بەشتێک بگەی یان بەدەستی بێنی سەرەتازۆر بەهەڵپەی بەڵام کاتێ پێی ئەگەیت ڕادێیت ، ئەو گرنگە نامێنێ ،پرسیارەکەم ئەوەیە کەیەک جار دوجار ئەم ئەزمونە ئەکەین بۆ فێرنابین ئیتر بەهەڵپە نەبین ؟
17_ ئایا ئەو هەموو قسەو گوفتارانەی ڕۆژانە دەربارەی ناڕەحەتیەکانی کەسانی بەرامبەر حوکمی لەسەر ئەدەین ئێمە تێی ئەگەین؟ یان هەستیشیان پێکەین ؟
18_ لەپێشبڕکێی نێوان هەستەکان و بیرکردنەوە کێیان ئەسپەکەی خێراترە , کامیان مرۆڤ زیاتر لەژێر کاریگەری دائەنێ؟ ئەگەر وەڵام ئەم پرسیارەت دایەوە پرسیاری دواتریش وەڵام بدە لەگەڵی
19_ ئەگەر وەڵامەکە هەستەکانە بۆچی زۆرینە حەزەکەن واخۆیان دەرخەن بیرکەرەوەو ئاقڵن؟ شەرمنن بۆ هەست ئەگەر وەڵامەکە بیرکردنەوەیە ، بۆچی لەکاتی هەڵچونە خێراکان وەک توڕەبون ، غیرە ، غەریزەی جنسی, مرۆڤ زوو ئەکەوێتە ژێرکاریگەری ئەی ئەقڵ کوا؟
20_ڕۆڵی پاڵەوان گێڕان بۆچی لەناخی مرۆڤدا بەو جۆرەیە کە ناهێڵێت ئەو دیوە ڕاستیە پیشان بدەیت کە خۆت لەناوە ئەزانی چۆنە
21_ کاتێک دەربارەی دیاردەیەکی خراپ قسەکەین کەس ناڵێ من کەسە خراپەکەم ، هەموی وا قسەکات کەبەس ئەم وانیە
22 _ کاتێک مرۆڤ درۆ دەکات قەناعەت بەبەرامبەری ئەکات کە ڕاستە ، پرسیارەکەم ئەوەیە کاتێک درۆ ئەکات چۆن قەناعەتی بەدەرونی خۆی کردوە وەک مرۆڤ ئایادرۆکەتی بەڕاست لێکداوەتەوە یان دەزانێ درۆکە ڕاستی نیە؟
23 _مرۆڤ هەمیشە گلەیی لە ماسک پۆشین دەکات هەر بەڕاست ئەگەر کەسێک ماسکەکەی لابەرێت قبوڵی ئەکەن یان سەرزەنشت ؟
بڕگەی پرسیارەکانی : Haloy Mam Xaled

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «لیستی ئەو پرسیارانەی وەڵامەکانیان نازانم .. بەشی دووەم 11_ هیچ گومانم لەوە نەماوە کەبەشێکی زۆر لەخەمەکان مرۆڤی بێ ئەقڵ دەرخواردی مرۆڤی ئاقڵی ئەدەن بەڵام لێرەدا ئەوەی لێی تێناگەم ئاقڵەکان بۆچی ئازاری پێ ئەچێژن؟ 12_ بۆچی لەپەیوەندیە سۆزداریە قوڵەکاندا ، زۆرینەی…»
سەبارەت بەهەستەکانتان !
بێگومان ئەشێ ڕوبدات تۆ بەتەواوی تواناتەوە تەواوی ڕێگاکە لەپێناو کەسێک ببڕی ، ئەویش لەنیوەی ڕێ جێت بهێڵێت بەڵام خەتای خۆتە پێت بڵێم بۆ؟
ئەڵماس بدە بە مەیمون ، ئەیفرۆشێت مۆزی پێدەکڕێت ، مێش بکەرە ناو باخچەی گوڵە بۆنخۆشەکانی هۆڵەندا ، زیاتر لەسەر زبڵ مورتاحە ئەگەڕێتەوە لانکەی خۆی ، نیشتیمانی ڕاستەقینەی قەرەچەکان سواڵ کردنە ، گەر لەکۆشکی پڕ موحیبەتیش دایان نێیت ناتوانن
خەتای تۆیە خەتای تۆیە تۆیت تێناگەیت
کەسێک تەمەنێک بێ نرخ بوە
کەمتر بوە لەکۆیلەیەک تۆ تاجی موحیبەتی لەسەر دەنێیت چاوەڕێی چیت؟
ویستی شیرینکردنی چا بە خوێ موستەحیلە ، یەک هەڵەو هەزار پەشیمانی

❤2
دوای ئەوەی کارمەندی دیلیڤەریەکە خواردنەکانی گەیاندە بەردەم ماڵەکە
لێی وەرگرت و وتی چەندەکات؟
ئەویش بڕێک پارەی وت
بەگاڵتەوە خاوەن ماڵەکە درگاکەی داخست وتی (حسابەکە بۆ ڕۆژی دوایی )
کارمەندی دلیڤەریەکە وتی ئەگەر لەم دنیا بیدەیت کەمترت لەسەر ئەکەوێ
دەست بەجێ خاوەن ماڵەکە داوای لێبوردنی کرد ترسێکی زۆری لێ نیشت
حق الناس گاڵتە نیە ، پارەی کەسێک هەستی کەسێک ، شکۆی کەسێک هی ئەوەنیە حسابی ڕۆژی دوایی بێنیتەسەرخۆت ، دواتر بۆت نادرێتەوە 🙂
Haloy Mam Xaled

پێش کەش بەوانەی لەچاو تەمەنی خۆیان زوتر گەورەبون ...
کە منداڵبوم هەمیشە گوێم لە وەسفی ئەو منداڵانە دەبوو کە لەچاو تەمەنی خۆیان زوتر بون بە پیاو، زوتر بون بەخانمێک ، منداڵ بوین و تێنەگەشتین
وامانزانی ئیتر ئەوەی گەورەکان دەیڵێن سەنەدە
گەورەبوم و وردە وردە تێگەشتم گەر بە دەست منبا شەقێکم لە هەموو ئەو ڕۆژانە هەڵ ئەدا کە لەچاو تەمەنی خۆم گەورەتر ژیام ، گەورەتر ژیام تا چی ببێ؟
ئافەرین ، بەڕاستی مەردی ، ئافەرین بەڕاستی جیاوازی
ئینسان ئەبێ لێتەوە فێربێت ، ئائا ڕێک ئەم قسانە
گەورەتر ژیایت تا چی ببێت و چی بوو؟
ئەتوانم بپرسم کێ باجی ئەو ڕۆژانەی کە نەژیاین ئەداتەوە ، ئەتوانم بزانم چۆن قەرەبووی شتانێک ئەکرێتەوە ، کە لەدەستت چون ؟؟
ئێمە تازە بەسەلامەتی سەری ئێوە ، بەڵام ئێوە بهێڵن منداڵەکانتان لەتەمەنی خۆیان بژین خەمتان نەبێ ژینگەی ئێرە بەو جۆرەیە بەشەق هەموو ئەو وانانەی پێ ئەدات کە بۆ گەورەبون پێویستن ، ترستان نەبێ
لە بیست ساڵیدا ، لەچل ساڵی تەمەنت بیت
ئیتر کات درەنگە و قسەیەک نەماوە بۆکردن
بمێنن بەخێر زوتر گەورەبونتان پیرۆز🖤