Telegram Web Link
pov:
مرۆڤ لە تەمەنی چەند ساڵی پیر ئەبێت؟

لە دەستپێکی خەم ساڵی پیر ئەبێت
ئەزانیت خەم ساڵی چیە؟
لەوکاتەی خەمێک لاڵی ئەکات ، هیوایەک نامێنێ بۆ خواستن ، حەزێک نامێنێ بۆ دەستپێکردنەوە، هیچ گاڵتەیەک نایخاتە پێکەنین ، هیچ قەرەباڵخیەک پڕی ناکاتەوە
ئیتر گرنگ نیە ژمارەی یەکەمی ساڵەکانی تەمەنی لە چوار تێنەپەڕیوە
لە کویا بە ناحەق دۆڕا لەویا پیر ئەبێت..

Haloy Mam Xaled 🖤
2
*وتی قسەکانی تۆش بێسودن ئەوە چەن شەوە تۆ قسەی ناو کتێبەکانم بۆ دەکەیت و ئازارەکانم هەرچاک نابنەوە

+مەگەر لەسەرەتاوە پێم نەوتی کە برینەکەت هەروەک خۆی دەبێت!

*با بۆنا بەڵام من وتم تۆ کتێب خوێنەرێکی باشیت بەشکم لەناو کتێبەکان ئازارێکی هاوشێوە هەبێ کە ساڕێژ بوبێ

+بەڵێ بێگومان هەیە هەزارانی وا هەیە

بەڵام نابێ بۆ کەسێکی ئاقڵیان بگێڕیتەوە
دەردەدڵەکانت لای شێتێک بکە بەدەمتەوە پێبکەنێ
بەشکو قەناعەت بکەیت کە ئازارەکانت زیاتر شایەنی پێکەنینن نەک گریان 🖤

Haloy Mam Xaled 🖤
1
ژیان بە شەرەفەوە ..دوا نامەی  فیۆدۆر دۆستیۆڤسکی بۆ ناستینکا کاتێک خیانەتی لێکرد .. ڕۆمانی :
(شەوە ڕۆشنەکان )

بەڵام ناستینکا ،وا هەست دەکەی بەرگەی ئەو خەفەتەت بگرم ،وا هەست دەکەیت هەوری خەمم لەسەر ئەو بەختەوەریەت لابدەم ؟ یان بە تیرو توانجەکانم دڵت بمرێنم و لەپەشیمانیدا ژەهراویت بکەم
و دڵت والێبکەم خۆزگە بخوازی بە ساتە خۆشەکان
یان یەکێ لەو جوتەگوڵانەی لەڕۆژی بوکێنی لەگەڵ ئەودا لەناو پرچت دەیبەستی لێ وردوخاش بکەم ،
ئای ناستینکا ! نەخێر هەرگیز هەرگیز واناکەم
داوادەکەم هەمیشە ئاسمانت ڕۆشن و درەوشاوەبێ
داوادەکەم هەمیشە زەردەخەنەی ئارامی لەسەر لێوانت بێ،داوا دەکەم خوا بەو ساتە بەختەوەرانە خەڵاتت بکات کە بەکەسێکی تەنیاو سوپاسگوزاری دەدات

خوایە ! ساتە خۆشەکانی کەسێک چەند کەمن بەقەدەر ژیانی کەسەکە ....
Haloy Mam Xaled 🖤
1
(حاجی قادری کۆیی )
داستانی هیجری من شەرحی بەنوسین ناکرێ
پێت دەڵێم چۆنە گەر چاوم بەچاوت کەوتەوە

Haloy Mam Xaled 🖤
بە قوقەی کام کەڵەشێر شایەتمان بێنین؟

گەشتینە خاڵێک ، پەتی درۆ زۆر درێژ بوو ، ڕاستگۆکانمان بەدۆڕاویی بینی ، دڵی باش و ئەخلاقی باش ئیزعاجی بوو ، میهرەبانی کورتی هێنا ، دز و خیانەت کار و سۆزانیەکان لە پێشەوەی ژیان بون
کەسیش لەدوای کەس نەمرد
چاکەش خراپەی هاتەوە ڕێ
لە ئێمەش باشتریان دۆزیەوەو لەبیریش کرایین ...
ڕێک ئەوەی وانەی ئەخلاق و وەفا و دۆست بون لەگەڵ خودا دەڵێتەوە
تاوانبارە بە نوقمبون لەناو دوڕویی

بە قوقەی کام کەڵەشێر شایەتمان بێنین؟؟

Haloy Mam Xaled 🖤
1👍1
شەوی جومعەیە چیت لەدەست دێ بیکە
صەڵاوات لەبیر مەکەن
سورەتی کهف لەبیر مەکەن
شەو نوێژ لەبیر مەکەن
دوعا لەبیر مەکەن
سەرێکیش لەویژدانتان بەن
ئەو ستەمانەی کردوتانە بۆ ئەو دڵانەی یاریتان پێکردوە ...
چونکە پێناچێ لە ئاینە جوانەکەی ئیسلام هەقی خەڵکت بەمانە لەسەر لاچێ !!

Haloy Mam Xaled 🖤
❤‍🔥3
سەیرترین قۆناغ لە ژیانی مرۆڤ ....
دیار نیە لەتەمەنی چەند ساڵی ڕو ئەدات
لەکورترین شەو یان درێژترین
لە تەنگەبەری زستان یان لەجۆش و خرۆشی هاوین یان گەڵا ڕێزانی پایز

بەڵام قۆناغێک هەیە نە پێکەنینت هەیە نەگریان ، بێدەنگ و وەستاو
تەنها دائەنیشیت بیر لەیادگاریەکان ئەکەیتەوە ، دانە بەدانەی پەڕەکانی یادگاریت هەڵئەدەیتەوە
تا ئەو کاتەی یەکێک لەو یادگاریانە چیتر
نایەڵێت یادی هیچ یادگاریەکی تر بکەیتەوە .....

ناوم ناوە بەزاندنی تۆی ئێستا ..

Haloy Mam Xaled 🖤
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی
نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی
کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ
لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی
دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ
ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی!
لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس
کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی
ئەگەر ڕۆژە، بتی من! هەر بتێ بێ
سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی

(مەحوی)
لەزنجیرەی ( ڤایکینگەکان) ەوە قسەیەکیان هەیە دەڵێن :   
دڵی ئافرەت وەک چەرخ و فەلەک وایە
ئەگەر ئافرەتێکی (ڕاڕات) لەناویانا  خۆشویست
وەک ئەوە وایە لەگەڵ منداڵێکی دوو ساڵان لەسەر سەهۆڵ بیت ٚٚ

Haloy Mam Xaled 🖤
1👍1
بەشێک لەوتەکانی "نەجیب محفوظ""

1_ من پەیوەندیم بەنیەتی دڵتەوە نیە کاتێک کردارەکانت خراپن ، من ڕۆحی جوانی تۆم بۆچیە بە وشەکانت ئازارم بەیت

2_ژیان بەخۆڕایی وانەت فێرناکات ، کاتێک دەڵێم ژیان فێری کردم واتە باجەکەیم داوە

3_ بەهۆی قەرەباڵغی پەیوەندیەکانت فریو مەخۆ ، خێزان تاکە شتێکە تاکۆتایی ئەمێنێتەوە

4_ ئەگەر کەسێکت لەدەست دا لەبەر ئەوەی تۆ ڕاشکاو بویت ، ئەوا تۆ براوەیت چونکە عەقڵە بچوکەکان حەقیقەت قبوڵ ناکەن هەمیشە پیا هەڵدانیان دەوێ

5_ پێش ئەوەی شوێنێک لەدڵتدا بۆکەسێک دروستکەی کۆشکێک بۆ کەرامەتت دروستکە

6_ ناخۆشترین شت ئەوەیە کە کوێرانە متمانە بەکەسێک بکەیت ، دواتر ئەویش بۆت بسەلمێنێ بەڕاستی کوێریت

7_ بە قەناعەتەوە کەم ، زۆرە ، بە تەماحەوە زۆر ، کەمە ، بەخۆشەویستیەوە دور ، نزیکە ، بە نەویستنەوە نزیک دورە

کامیانت بەدڵبوو ؟

کۆکردنەوەی : 🖤Haloy Mam Xaled
2
لەکێ یاڕەب خەبەر پرسی بکەم من ؟
کە هەرکەس بۆ خەبەر چوو بێ خەبەر کەوت ...

Haloy Mam Xaled 🖤
1
2025/10/24 16:07:25
Back to Top
HTML Embed Code: