هەرشتێک جارێ پێی هەڵخەڵەتای جاری دووەم نیشانەی گەمژەیەتیتە ..
هەنێ کچ هەیە هەر بۆ ئەوەی بڵێ داواکارم زۆرە هەر قۆنەرەیەک بڵێ بۆ زەواج قسەو لەگەڵەکەم یەکسەر بڕوا ئەکا ماوەیەک دەسی پێ گەرمەکاتەوەو دوایی دەسی لێبەرەیا ، ئینجا خۆی ئەمە جگە لە سووکێتی کوڕ ئەقڵ سووکی ژنیش پیشان ئەیا کە بۆ هەموو کوڕێک درگای لەسەرپشتە بەشێکیشی خۆشباوەڕی و خەیاڵاتە بەڵام بەشەزۆرەکەی بۆ ئەو تڕە شانازیە بێمانایەیی ناوخەڵکێتی بۆئەوەی باسی کات کە داواکاری زۆرە نازانێت شتی بێنرخ ویستی زۆرتر لەسەرە .. شتی گران (لەکوڕ و کچا) هەر لە دوورەوە کڕیار ئەزانێ لەقیاسی ئەمانییە و پێی هەڵناسوڕێ بەڕێی خۆیا ئەڕوا ، بەس شتی بێنرخ وەک پەڕۆ وایە چوارپێنجێک ئەکڕن بۆ بەردەست ..
#51

❤3
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «هەرشتێک جارێ پێی هەڵخەڵەتای جاری دووەم نیشانەی گەمژەیەتیتە .. هەنێ کچ هەیە هەر بۆ ئەوەی بڵێ داواکارم زۆرە هەر قۆنەرەیەک بڵێ بۆ زەواج قسەو لەگەڵەکەم یەکسەر بڕوا ئەکا ماوەیەک دەسی پێ گەرمەکاتەوەو دوایی دەسی لێبەرەیا ، ئینجا خۆی ئەمە جگە لە سووکێتی کوڕ ئەقڵ…»
pov: کەی مرۆڤ بێدەنگ ئەبێت ؟
بەختیار عەلی : "شاری مۆسیقارە سپیەکان"
هەندێک شەو هەن تەنها لەیادەوەریدا هەڵدەگیرێن ، نە وشە دەتوانێ وەسفیان بکات ، نەڕستەی ئاسایی دەتوانێت بیانپارێزێت ، نە وێنە دەتوانێ تەواوی هەستەکانیان بگوازێتەوە ، لەهەرشوێنکدا کتێبەکان و وێنەکان ، قەڵەمەکان و نۆتەکان ،فڵچەکان و پەنجەکان ،فرمێسکەکان و دەنگەکان نەیانتوانی
تەواوی ڕاستی بگوازنەوە ، نەیانتوانی وێنەی هەندێک چرکە بگرن ،نەیانتوانی هەندێک سات تۆماربکەن
...... با بێدەنگ بن .......
Haloy Mam Xaled 🖤

جـارانـ لـە سـوچـێکـی ماڵەوەیـا
بە بێدەنـگی دەستـم ئەکرد بە خوێنـدنـەوەی کـتێبـێک
ھـەنـێ جـار بـە دزی دایکمـەوە ئەم خوێنـدەوە چوونـکە دایکـم پێی وابوو شتێکـی پووچـە , ئینـسان لەژیانـی واقیعیـا پێویستی بە خەیاڵی كەسانـیتر نـییە
وە مـن بـە تەواوی پـێم وابوو دایکـم لە دونـیایەکـی جیاوازا ئەژی
دایکـە خەجاڵـەتـم بـەڵام ھەنـێک جار لە مێشکی خۆمـا ئەم وت دایکـم چ دوا کـەوتووە
ئـێستـا کـە ھەموو بـەیانـییەک بـە چیرۆکێکی تاڵتر لەوەی دوێنـێ خەبەرم ئەبێتەوە
ژیـان بـە دڵـی خۆی ھـاڕیـومـی
تـێگەیشتـم ئـەوەی لە پـاش بوو من بووم
بـەڕاستـی ئەم واقیعـە ھێنـدە تاڵـە خەیاڵی ھیچ مـرۆڤێک ئـیتر دەرەقەتی نـایـا
ئـەگەر کـات بـگەڕێتـەوە لـە بـری خوێنـدنـەوە
تـێر ئـەخـەوم
تـێر پێ ئەکەنـم
گـەر بمـزانـیایە دوایی چەن ساڵێک بـە ڕوداوێکـ پێکـەنـینـەکانـم و خەونـەکانـم بۆ ھەمـیشە لە دەست ئەیـەم
وزەی خۆمم جگـە لە خەون بینـین و پێکـەنـین لـە ھیچی ترا بـە فیڕۆ نـە ئـەیـا
marlin 🖤

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
؛بێ شەرەف کەسێکە ، لەجیاتی قسەی جوان و باش ، قسانێک هەڵەبژێرێ تا کەسایەتی کەسێک یان شعوری لەکەدار بکات بە ناحەق ؛
Haloy Mam Xaled 🖤
Haloy Mam Xaled 🖤
❤2
´´دەقێکی ناو ڕۆمانەکە`` ::
دەزانم تۆش وەک من ماندویت
ئەم ڕۆژانە بە نا ئارامیەوە هەناسە دەدەیت
بەترسەوە لە خەون ڕادەپەڕی
شەوان پێش نوستن ،
تەنها شتێک کەزۆر خاڵیه لەخۆشبەختی مێشکتە
چرکە چرکی سەعاتی ژورەکەت
لە قیژ و قاوی منداڵە
ڕەشوڕوتەکانی کۆڵانەکەتان
زیاتر مێشکت ئەخوات
دەزانم دڵت ڕەنگی حەسرەتی گرتوە
تەنانەت هاتنی قیامەتیش ،
لێبوردەیی تیا جێ ناکاتەوە
خەونە ناخۆشەکانیشت هیچی کەمتر نیە
لە کابوسی قسە زۆرەکانی کەڕو لاڵێک
هیچی زیاتر نیە لە بێ هاوژینێکی
بێ باوک و برا
بەهەرحاڵ دیاره بەهەزار حاڵ
هەناسە دەدەیت
ئێستا حاڵی بوم کە بەرگەگرتنی
گەرمای دۆزەخ
پێویستی بەساردی هەناسەکانتە
تا (ئومێد )درزی پەنجەکانی قاچی
چاک دەبێتەوە
ژیان لە ....
ماڵی هیچ کەسێک ئاوەدان نیە
گەرچی جمەی دێت
لەمێژە حاڵی بوم کە چەندە شکاوین !!
تێکست : Haloy Mam Xaled 🖤

کاتێک دۆستۆڤسکی بێتاقەت بوو وتی:
""بەتەنیا ئازار چەشتن بەس نیە ئێمە هێشتا دوا پێکی بەڵامان هەڵنەقوڕاندوە""
دواجار کە ئازارەکەی بوو بە پرسیارێکی تراژیدی پرسی:
""چی دەربارەی کەسێک کە بێتاقەت ئەبێت و هیچ شوێنێک نیە بۆی بچێت ""
گلەیی کردو وتی :
""من لەبەر تۆ ئەسوتام کەچی تۆ لۆمەت ئەکردم لەسەر بۆنی خۆڵەمێشەکەم ""
هەر بەتەنیا ئازار بەس نەبوو دواجار وتی:
""ئەو ئازارەی لەخێزانەوە دەست پێ ئەکات هەرگیز کۆتایی نایەت ""

ئەم قسە ڕەق و ناخۆشانە بۆتۆیە چاوەکەم لە پێناو بەهای کەسایەتیت !!
تەنها لە بەر ئەوەی بازاڕت نەماوە ، پێکەنینەکانت مەفرۆشە بە لات و پات ، لەگەڵ هەرچیو پەرچیەکان خەندە کردن هیچی کەمتر نیە لەوەی خۆشت وابیت
ئاگردان بۆ ئەوەیە گەرمت بکاتەوە ، خۆت هەڵبەیتە ناوی ئەسوتێیت هەروەک قەرەباڵخیەی لەتەنیشتەوە دروستت کردوە ، دور نەکەویتەوە نەشسوتێی دوکەڵەکەی سەرت ئەداتە ئێش
هیچ شتێک گرنگی نیە هەرچەندە تۆ بەنرخیش بویت کە لەپاڵ کەسانێکی هەرزە و گێل و وێل میلی کاتژمێرەکەت بو بەخولەکێک ، بێ نرخە بیت
ئەمڕۆ چاوەکانت کوێرن نایبینیت چ زبڵێک لە پشت قسە شیرینەکانیانەوە خۆی حەشارداوە
ئێستا کەڕیت نایبیستی چ ژەهرێک لەپشت وەسفەکانیانەوەیە ، دڵنیام ئاوێنەکانیش وەک جاران
نەماوە گەرنا هیچ نەبێ لانی کەم کاتێک ئەچویتە بەردەمی ، لەناوچاوانت نوسینەکەی بە پێچەوانەشەوە بوایە دا ئەنا ، هەر بەڕاست هێندە گێلیت
وەک مەیمون خۆت هەڵبواسی بە هەرلقێک
بۆ تۆزقاڵێک ناز ، هەر بەڕاست هێندە پوچیت
سەرسامی هەر کەرێک بیت بۆت ئەزەڕێ
تۆ پێت وایە ئەم قسانە ڕەق و ناخۆشن؟
من پێم وایە هێشتا پێویستە پێبکەنیت گەر لات ناخۆشن ، چونکە ڕۆژێک سەرەی گریانت هات
یان کەس نیە ژیرت بکاتەوە , یان ئەوەی ژیرت ئەکاتەوە لەتۆ هیچ و لە ئەو پوچ!
ئەگەر ئەم قسانە کاری تێنەکردی
پیرۆزە ، شتێک نەماوە بەناوی بەهای کەسایەتی ، خۆتیش پوچ!
Haloy Mam Xaled 🖤
https://www.tg-me.com/qawaxanayklture/1005383

تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «ئەم قسە ڕەق و ناخۆشانە بۆتۆیە چاوەکەم لە پێناو بەهای کەسایەتیت !! تەنها لە بەر ئەوەی بازاڕت نەماوە ، پێکەنینەکانت مەفرۆشە بە لات و پات ، لەگەڵ هەرچیو پەرچیەکان خەندە کردن هیچی کەمتر نیە لەوەی خۆشت وابیت ئاگردان بۆ ئەوەیە گەرمت بکاتەوە ، خۆت هەڵبەیتە ناوی…»
پێشکەش بەوانەی نەبینران !!
لەسوچێکی ئەم ژیانە پڕیەتی لەو مرۆڤانەی هیچ کات ناتوانن بڵێین کە چیانە ، هیچ کات نەبینران وەک ئەوەی نەبن ، هەموکات تاونبارەکان ئەو کەسانە بون کە هەڵگری دونیایەک بون لە تەحەمول کردن ، نازانم دەبێ تۆزی سەر کتێبە ئاینیەکانی ڕەفە و بنمیچی کتێبخانەکان زیاتربێ یان تەنگی دڵی لەقەفەس کراوێکی بەدبەخت , کە هەرچیش بڵێ کەس باوەڕی پێناکات ، ئەسڵەن بۆ ئەتوانێت بیڵێت!
لە سوچێکی ئەم ژیانە پڕیەتی لەو مرۆڤە پەراوێز خراوانەی باجی ، ئەخلاقی باش ، دڵی ساف ، کلتوری سەقەت ، بێ ڕەحمی دۆستەکانیان ئەدەن ، ئەگەر بۆ جارێکیش لە جارەکان گلەییان هەبێ بەتوندی دەکێشن بەسەریاندا و هاوار دەکەن ،
تۆ تەواویت؟
هەزار و یەک تانەی جۆراو جۆر کە لەهیچ کام لە کۆمیدیاکەی دانتی ، دڵتەنگیەکەی کافکاو نا ئومێدیەکەی کامۆ و توندیەکەی نیچەشدا نەهاتوە
نازانم دەبێ لەکوێ بگەڕێم بۆ ناوێک پێناسەیەک کە ئاهی دڵتان بداتەوە بەڵام زۆر بەکورتی ئەتوانم
بانگتان بکەم بە (سەرگەردان )