هاوڕێیانی قاوەخانە
لەدرێژەی کار و چالاکیەکان
قاوەخانەی کلتوری سیمیناری
(ئازار) چیەتان پێشکەش دەکات
وەڵامی پرسیارەکانتان:
بەهێزترین ئازاری جەستە و دەرون کامەیە ؟
کێن ئەوانەی ئازار ئەچێژن ؟
تێ ئەپەڕێت یان لەبیر ئەکرێت ؟
بۆچی هەندێک ئازار تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە؟
لەلایەن بەڕێزان :
🔴(هەڵۆی مام خالید ' کاژین `
محەمەد'وەفایی)
🔴هیوامان ڕەزامەندیتانە
📅لەبەرواری 8/9/2024
شەوی یەک شەممە
⏰کاتژمێر 10:00شەوبەکاتی کوردستان
➥➥➥➥➥➥
لینکی گروپ
https://www.tg-me.com/qawaxanayklture

لە عاداتی کۆنی عەرەب
کاتێک ژمارەی ئەسپەکانیان زیادی دەکرد و وایان لێدەهات نەیانتدەتوانی ئەسپە ڕەسەنەکان لە ناڕەسەن و دووڕەگەکان جیا بکەنەوە، ئەوا هەموویان لە شوێنێکدا کۆدەکردنەوە و چەند ڕۆژێک خواردن و ئاویان پێنەدەدان و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریشیان دەدان.
دوای چەند ڕۆژێک بەو شێوەیە، ئینجا نان و خواردنیان بۆ دەهێنان. لەم کاتەدا ئەسپەکان دەبوونە دوو کۆمەڵ.
کۆمەڵێکیان بە ڕاکردن بەرەو خواردن و ئاوەکە دەهاتن لەتاو برسێتی بەبێ گوێدانە ئەو ناڕەحەتی و برسێتییەی کە بەسەریان هێنابوون.
لە کاتێکدا کۆمەڵەی دووەم ئامادەنەبوون هیچ بخۆن و بخۆنەوە لەو دەستانەی کە ئازار و ئاشکەنجەیانی دابوون.
بەم شێوەیە ئەسپە ڕەسەنەکانیان لە ناڕەسەن ودووڕەگەکان جیا دەکردنەوە.
وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی

❤6
کاتێک گەمژەیی ئەبێت بە کلتور ...
خەڵکی لادێیەك زۆر ساویلکە دەبن،
موختاری لادێکەش پیاوێکی گەمژەیە .
لەناو لادێکە چاڵێکی لێیە ڕۆژانە یەك لەدوای یەك خەڵکی تێدەکەوێت و خێرا دەیانبەنە نەخۆشخانە.
ڕۆژێکیان بەهۆی ئەوەی خەڵکی زۆر دەکەوێتە چاڵەکەو بریندار زۆر دەبێت، دانیشتوانی لادێکە بەئامادەبوونی موختار بڕیار دەدەن چارەسەرێك بۆ ئەم چاڵە بدۆزنەوە
یەکێکیان دەڵێت: وام پێباشە ئیسعافێك لەنزیك چاڵەکە دابنێین ،هەرکەسی تێکەوت خێرا بیفڕێنین بۆ نەخۆشخانە.
دانەکی تر دەڵێت:
واباشترە لەنزیك چاڵەکە نەخۆشخانەیەك بنیات بنێین ،ئەوکاتە نەخۆشەکە خێراتر چارە دەکرێت.
موختاری لادێکەش ئەڵێ:
هەی بێئەقڵانە ئەوە ئێوە تەواون،چارە لای منە
ئەم چاڵە پڕ ئەکەینەوەو چاڵێکی تر لەنزیك نەخۆشخانەکە هەڵدەکەنین.....
و : فەرمان بەکر

❤5
کەسانێک هەن هێندە شیرینن
ئەتوانیت بە ئاوازی دەنگیانەوە دانە دانەی تاڵیەکانی ژیان بخۆیتەوە ، بە لەگەڵ بونیان هەرچی پەڕە دڕاوەکانی بێزاری هەیە وەلا بنێی
دور بن یان نزیک جیاوازی نیە
هەر بارانی میهرەبانی دەبارێنن
بەسەر برینە ساڕێژ نەبوەکانی خۆزگەکانتا
تۆ بڵێی ناهەقی نەبێ بڵێم
خۆش بەحاڵت کە کەسێکی وات هەیە !
کەسانێک هەن هێندە لەڕۆحتەوە نزیکن دەستی لێ ئەدەن ، ئازارەکانت بە گوڵاوی قسەکانیان
ئەشۆنەوە ، هێندە دڵسۆزن
گوێ نادەن بەوەی کە قەرەباڵغی
ڕۆژگار چەنێک کاتی گرتوون ، بە هەموو وجودیانەوە
ماندوێتیت ئەکەن بە تۆز ، تەنانەت بێ ئەوەی هیچ شتێکیش ڕوبدات ،زیاتر باوەڕ بەوە دەهێنیت هێشتا ژیان هیوایەکی تیاماوە بۆ پێکەنین ، هێشتا خەونێک لەڕێگایە بۆ بینین ، دەکرێ هاوڕێت بن یان خوشکت بن یا برات بن یان هاوسەر و منداڵەکانت بن
یا هەرکەسێک کە ئەتوانێت
لەناو ئەو هەموو تەنگەبەری ناشرینیەی ژیان
جوانیەکانت بەبیر بێنێتەوە
وادیارە ئەمە لاوازیشە
بەڵام دانی پێدا ئەنێم لاوازیەکی جوانە
لەبەرامبەر ئەو کەسانە , من دەڵێم ڕەنگە شوێن پێکانیان گوڵ بکرێت .....
پێشکەشی کەن بە ئازیزانتان 🤍
تێکست : 🖤 Haloy Mam Xaled

👍2
چەند دیوێکی سەرنج ڕاکێشی دەروناسی
🔵گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک کە متمانەت پێیەتی
ئارام کەرەوەو سوک کردنی باری سەرشانتە
🔴کەوتنە نێوان دوو هەڵبژاردن ناچاربونە بە هەڵبژاردنی دانەیەکیان
🔵گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک کە متمانەت پێیەتی و خۆشیشت ئەوێ ، ئازارشکێن و چارەسەری دەرونیە
🔴مێشک تەرکیز ئەکاتە سەر ئەوشتەی یەکەم جار بیری لێ ئەکەیتەوە و لات گرنگە لەو ساتە
🔵هەموو هەستەکانی مرۆڤ پەیوەستن بە پێویستیەکانەوە
🔴ئەگەر قسەت بۆ کەسێک کردو زیاتر لەچەند جارێک داوای دوبارەکردنەوەی کرد بێدەنگی هەڵبژێرە خۆی پێتەڵێ چیت وتوە
🔵 بیرکردنەوە بۆ وەستاندنی زۆری بیرکردنەوە خۆشی بەشێکە لەپرۆسەی زۆر بیرکردنەوە
🔴توڕەکردنی کەسێک لە ڕێگای گاڵتە پێکردنەوە زیاتر ئازار بەخشە تا لەڕێگای وشەوە
🔵دواین گریانی پاش ماوەیەکی زۆر بەتەنها هی کۆتا ئازار نیە
🔴ئەوەی مێشک ناچار ئەکات شتێکی لا گرنگ بێ بەجێمانی پرسیارێکە وەڵامکەی لانەبێ
🔵ئەو نهێنیەی لەوانی تری ئەشاریتەوە بەشێوازی تر خۆی دەرەخات (جەستە+دەرون)
🔴ترس یەکەم ڕێگایە بۆ گەورەکردنی ئەو شتانەی خۆیان هێزیان نیە
🔵تاوەکو ئەزمونی خودی شتێک نەکەیت ناتوانی هەستی پێبکەیت بەس ئەتوانی تێبگەیت
کامیان لات جێی سەرنج بوو ....
Haloy Mam Xaled 🖤

👍3❤2
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «چەند دیوێکی سەرنج ڕاکێشی دەروناسی 🔵گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک کە متمانەت پێیەتی ئارام کەرەوەو سوک کردنی باری سەرشانتە 🔴کەوتنە نێوان دوو هەڵبژاردن ناچاربونە بە هەڵبژاردنی دانەیەکیان 🔵گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک کە متمانەت پێیەتی و خۆشیشت ئەوێ ، ئازارشکێن و چارەسەری…»
مرۆڤی هەرزان کێیە؟
ماڵێک درگای پێوە نەبێت
جگە لە پەپولە و چۆلەکە بەدڵنیایەوە سەگ و گورگ و سیسرکیش دێنە ژورەوە
حەیفە مرۆڤ دەسڕی سەرچۆپی بێت
هەرکەس لە ڕاوەشاندن باش بێت
بایی بات ، خەتیێک پاسۆوردی
نەبێت زوو خاوەبێتەوە ، دەمەوێ پێت بڵێم
گران بە گران کاتێک قەرەباڵخی لەچواردەورت زۆرەبێ و دڵت پێی خۆشە
نیشانەی ئەوەنیە زۆر موهیمیت
نیشانەی ئەوەیە زۆر بەردەستی
بێگومان بە شتی هەرزان مشتەری زۆرە
ئەمە نایسەلمێنێت کە تۆ جێی سەرنجیت
بەچی دەچێ با بەوەسفەکانیان بتگەیەننە کەش کەشانی فەلەک ، کەتیات نەبێ سودی چیە ، تەنانەت گێلترین مرۆڤەکانیش قفڵێک ناکڕن بۆ کولانەی مریشەکەکانیشیان کە بەهەموو کلیلێک بکرێتەوە
هەر بەڕاست ئەگەر بوێری ئەوەت نیە زلەیەک لەخۆت بەیت بڵێی جا وەڵا وایە شکۆم گرنگترە لە هەموشت
باتۆزێک بێمەوە هۆش خۆم
بەدڵنیایەوە هەرزانیت پیرۆز

❤3
باوەڕم بە شعر و خۆ ڕۆمانسی کردنە نیە بۆ پایز
لە کۆمەڵگایەکدا ، سەگ و پشیلە بەحورمەت تربن لەئینسان ، چوار ڕۆژی تر نەوتی نیە بیکاتە زۆپاوە ،
ستەملێکراویان هەیە کەچی ستەمکاری تیانیە
کە ڕەشەبای پایز قژی تێکدا و سەیارەکەی خۆڵاوی کرد
دەست بکات بە ناشکوری ، وەرینی گەڵای درەختەکان ئازاری بات بەس شکاندنی دڵی ئینسانی لا ئاسایی بێت
ئەم هەموو قەیرانی و هەژاری و نەهامەتیە کاری تێنەکات بە بایی خەیاڵیا نایەت
تخوا سەیر نیە خۆتان بەزۆر ڕۆمانسی ئەکەن🍁
21/9/2024 یەکەم ڕۆژی پایزتان خۆش

👍4
ئەکرێ بە هەڵە شانت بەرشانی کەسێک بکەوێ و ئاوڕبدەیتەوە بڵێی داوای لێبوردن ئەکەم نەمزانی
ئەکرێ شوشەی پەنجەرەیەک بشکێنیت و بیخەیتە ئەستۆی توڕەبون
تەنانەت ئەکرێ بەهەڵە خۆت بکێشی بە ئوتومبێلێکداو بڵێی مێشکم ماندوبو ئاگام لەخۆم نەبوو زیانەکەی چەندە با بیژمێرم
ئیتر ئێمە مرۆڤین ، مرۆڤین و دەکرێ هەڵە بکەین و بڵێین نەمانزانی ، ماندوبوین ، ئاگادار نەبوین ، ئەمڕۆ جەومان باش نەبوو هەمیشە بەهانە زۆرن تا بێتاوانیمان دەربخەن
بەڵام ناکرێت ، دڵی مرۆڤەکان بشکێنیت ، سوکایەتیان پێبکەیت ، بوختانیان پێبکەیت ، لەپشتەوە لێیان بدەیت
خیانەتیان لێبکەیت ، یان بۆ چۆڕێک پێکەنین پێیان ڕابوێریت .. پاشان بەو ساناییە بڵێیت ببورە نەمزانی گەردنم ئازاکە ، نەمەزانی وایلێیەت
خۆ شکاندنی بەگ لایتی ئوتومبێلێک نیە بە پارە قەرەبوی بکەیتەوە ، شاشەی موبایلێک نیە بیگۆڕیت
تەوقەکەی قژت نیە دیار نەما پەنا بۆ پەڕۆیەک ببەی
بۆ کۆکردنەوەی پارچە ئاڵۆسکاوەکانی شعورت
بابەتەکە دڵی ئینسانە ئینسان ....
ئیتر کاتی ئەوەیە ئێوە تێبگەن و ئێمەش پێتان بڵێین
گەردنتان بۆ ئەم دنیا پڕ نەهامەتی و بۆ ئەو دنیا حەرام کردنی بەهەشت بێت لەسەرتان
( ئامین )

❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکەکە بەم شێوەیە
عومەری کوڕی خەتاب شەوێک بەلای ماڵێکدا تێدەپەڕێ ، خاوەن ماڵەکە ئافرەتێکە بە کچەکەی زەینەب دەڵێت ، کە ئاو بکاتە ناو شیرەکە ، کچەکەشی ڕازی نابێت دەڵێت خودا دەمان بینێت ئەمە تاوانە
لەسەر ئەم هەڵوێستە ئیمام عومەر ر.خ پرسیاری بۆ ئەکات و مارەی ئەکات بۆ کوڕەکەی

❤2