Telegram Web Link
دوعای شەوی قەدر 📚

پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ
فەرمویەتی:

ئەی پەروەردگارا تۆ لێخۆشبووی لێخۆشبونت پێ خۆشە سا لێم خۆشببە 🌾

📚سلسلة الصحيحة

#ڕێگای_بەهەشت 🫀
[ ڕێگای بـەهـەشــت ]
https://youtu.be/gEm0WNvTZY8?si=8IFB3iHwleOXWd3N
شێخ عبدالرزاق البدر ـ خودای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت ـ

ئەم چیرۆکەتان بۆ باسدەکەم لەبەر ئەو سودانەی تێیدایە لەبەر هیچ شتێک نا تەنها لەبەر ئەو سودانەی تێیدایە، ساڵێک لە ساڵەکانی پێشو لەبیستو حەوتی ڕەمەزان لەگەڵ باوک و باپیرم دەرچووبووم بۆ حەرەم بۆ نوێژی تەراویح بینیم ئۆتۆمبیلێک لەدوورەوە وەستاوە دەنگی بەرزی هەیە گۆرانی لەسەرە لەشەوی بیست و حەوت کەخەڵکی زۆر هەوڵی تێدا دەدات و ئومێدی ئەوەی لێدەکرێت شەوی قەدر لەو شەوەدا بێت، جا ڕۆشتم بۆلایان بینیم کۆمەڵێک گەنجی تێدایە منیش پێیانم ووت گەنجەکان مادام لەگەڵ خەڵکی نوێژ ناکەن و داوا لەخودای گەورە ناکەن لەم شەوە پیرۆزەدا هەرنەبێت ئەم دەنگە بەرزە بکوژێننەوە و دایخەن، ئەوانیش دایانخست پاشان دوای ئەوە ئەم فەرموودەیەم پێ وتن کە لەدایە عائیشەوە هاتووە ـ ڕەزای خودای گەورەی لێبێت ـ جا بەوکەسەم ووت: کەلەنزیکمەوەیە پێم وت لەبەرت کرد وتی بەڵێ وتم: دەی دووبارەی بکەرەوە نەیتوانی  دووجار بۆم دووبارەکردەوە دووبارەی کردەوە، جا پێیانم ووت ئەمە دووبارە بکەنەوەو بالەسەر زمانتان بێت، دوای ئەوە من ئەم چیرۆکەم لەبیرکرد نزیکەی دوای پێنج شەش ساڵ ڕۆشتم بۆ لایەنێکی دینی لەیەکێک لە شارەکان جا دوای ئەوەی چاوم بەکارمەندەکان کەوت گەنجێکی ڕیشدار هات بۆلام سیمایەکی  باشی پێوەبوو وتی: ئەوگەنجانەت لە بیرە کە ئەو باس و خواستەیان ئەوەو ئەوەیە و بۆی باسکردم و بیرم هاتەوە وتم: بەڵێ بیرم هاتەوە، وتی:  من یەکێک لەوگەنجانەم کە خوای گەورە هیدایەتیدام دەڵێت: لەوشەوەوە ئەم دوعایە هەرلەسەر زمانم بوو دوعام پێدەکردوو و دووبارەم دەکردەوە تا خوای گەورە سینەی فراوان کردم و ئەو شتە پوچانەی لەسەر دڵم بوو حەرام بوو خوای گەورە لەسەری لابردم، جا وتی ئەمە ڕاستییە و پێویستە هاوکاری یەکدی بین لەسەر ئەم کارە، بەتایبەت کە ئێستا  هۆکارە پەیوەندیدارەکان هەیە جا هەرکەسێکی نزیکی خۆت دەناسیت تاوانی هەیە سەرپێچی و گوناهی هەیە بۆی بنێرە پێی بڵێ لەپێناو خوا ئامۆژگارییەکت دەکەم ئەم دوعایە زۆربکە: (( اللهم ٳِنك عفو تُحِبُ العفو فاعف عني )) لەم دە شەوەدا ئەم دوعایە زۆر بڵێرەوە بە ویستی خوای گەورە خێرو چاکە دەبینیتەوە .

24/ ڕەمەزان / 1445
2024/4/2
#ڕێگای_بەهەشت 📚
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
﴿ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ﴾
[ النور: 30]
#ڕێنەمایی

من رأى ليلة القدر فليكتم ذلك
قال النووي رحمه ﷲ:
"ويستحب لمن رآها كتمها".

📚المجموع (453/6)
🌸🍂🌸

هەرکەسێک شەوی قەدری بینی بابیشارێتەوەو باسی نەکات، نەوەوی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:

سوننەتەو خۆشویستراوە هەرکەسێک بینی بیشارێتەوە و باسی نەکات .

📚المجموع ( 453/6)
#ڕێگای_بەهەشت
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خۆشترین نیعمەتی • بەهەشت • چیە ؟ | مامۆستا شاکر بکر | الله أکبر بەجدی بەس گوێت لەو نیعمەتە دەبێت دڵت ئارام دەبێتەوە
.
📍قال الشَّيخ العَلَّامَة الدۡڪَتُور : صَالِح الفَوۡزَانۡ - حَفِظَهُ اللهُ

◈ مَن قال إن "ابن تيمية" أجاز زكاة الفطر نقدا فقد كذب عليه.

شێخ صالح فوزان ـ خودای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

هەرکەسێک وتی ئیبن و تەیمییە ئەوەی بەدروست داناوە زەکاتی سەر فترە بە پارە بدرێت ئەوا درۆی بەدەمیەوە کردووە.

📚شرح كتاب العمدة
الدرس (20)
🪴
#ڕێگای_بەهەشت
عیدکم مبارک
تقبل الله منا ومنکم صالح الأعمال


جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێ و داوا کارم لە خوا عیبادەتی ئەم مانگەی لە هەموومان قبول کردبێت 🍃
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ :

هەرکەسێ مانگی ڕەمەزان ڕۆژوو بگرێ و پاشان شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال بگرێ وەکو ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژوو بوبێ .

رواە مسلم
...

"للَّشِيطَان هَجمهُ شَرسة بعد رَمضان فأحَذرهُ واستَعذ باللهِ منهُ"🪻💧

لەدوای ڕەمەزان شەیتان هێرشێکی مەترسیدارو خراپی هەیە، جا ئاگاداربە لێی و پەنا بەخوای گەورە بگرە لێی .

الشّيخ عَبدالرَّزاق البَدرـ حَفظهُ الله
ووفقه ـ .
#ڕێگای_بەهەشت 🌾
!...
«مَن يُؤْثِرِ الحقَّ يبذُلْ فيه مُهْجَتَهُ
ومن يكُنْ هَمُّهُ أقصَى المدَى يَصِلِ»

هەرکەسێک حەق پێش بخات دڵی لەسەری دەبێت،
وە هەرکەسێک هەم و خەمی ئەو پەڕی بێت ئەوا بەوە دەگات کەدەیەوێت .
#ڕێگای_بەهەشت 📚
سێ نور تێڪەڵ بەیەڪ بن

جوانترین ڕەنگ بە ژیان ئەبەخشن . . .

{ئیمان ، ڕەۅشت ، زانست}
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
قال عيسى ابن مريم عليهما السلام :

حُبُّ الدُّنْيَا أصْلُ كُلِّ خَطِيئَةٍ.


عیسای کوڕی مەریەم ـ سەلامی خودای گەورە لەخۆی و دایکی بێت ـ فەرمویەتی:

خۆشویستنی دونیا بنەمای هەموو هەڵەو خراپەیەکە .

[الزهد للإمام أحمد].
#ڕێگای_بەهەشت
چەند جوانە👇
ئیبن وقەیم ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

الْعلم قَالَ الله قَالَ رَسُوله ... قَالَ الصَّحَابَة هم أولو الْعرْفَان

📚 [ نونیة ابن القیم  : ص / ۲۲٦]

واتە : علم ئەوەیە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی ـ صلی الله علیەوسلم ـ فەرموویانە وە هاوەڵان و شارەزایان لەدین فەرموویانە .
#ڕێگای_بەهەشت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تا دەقی قورئان و سوننەت هەبێت قسەی کەس وەرناگیرێت
م. داود کەریم شێخانی خوا بیپارێزێت ـ
#الکلمة_الطيبة_صدقة 📚
مژدە ... مژدە ... مژدە....

سپاس بۆ خوای پەروەردگار دوای ئەوەی هەڵساین بە نوسینەوەی دەرسی تاوانە گەورەکان و کردنی بەکتێبێک کە مامۆستا ڕەمەزان شکور ڕەحمەتی خوای لێبێت لەچەندین دەرسدا شەرحی کردبوو ...

ئەم کتێبە نایابە پێک دێت لە پێشەکیەکی بەڕێز د.عبداللطیف أحمد بۆ کتێبەکە پاشان ژیاننامەی مامۆستا ڕەمەزان شکور بەڕەحمەت بێت هەروەها ژیاننامەی ئیمامی زەهەبی پاشان ڕاڤەکردنی تاوانە گەورەکان ، خوای گەورە بیکاتە تێشویەک بۆ دواڕۆژی مامۆستا و ئێمەش ..

بەخۆشحاڵیەوە ئەم کتێبە ئێستا بەردەستە لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەهەولێر .


بۆ دەست کەوتنی ئەم کتابە سەردانی ناوەندی تیشک بۆ چاپ و بڵاو کردنەوە بکەن جەناحی E14 نزیک کافتریاو خواردنگەی پێشانگا ..


سپاسی سەرجەم ئەوانە دەکەین کەهاوکارمان بون بەتایبەت مامۆستایانی کەرکوک کەنزیکی مامۆستا بون بەوردی ژیاننامەی مامۆستایان پێداین ، وەسپاس بۆ ئەوانەش کە دەستیان لەم خێرەدا هەبوو سپاسی ناوەندی تیشک دەکەین بۆ چاپ و بڵاو کردنەوە کە ئەرکی لەچاپ دانی کتێبەکەیان گرتە ئەستۆ .

https://www.tg-me.com/ramazanshakor
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دینی خوای گەورە سەربخە، خوای گەورە سەرت دەخات.
#ڕێگای_بەهەشت 📚
2024/05/14 20:36:04
Back to Top
HTML Embed Code: