Telegram Web Link
[ ڕێگای بـەهـەشــت ]
ناوی هەندێک کتێبی گرنگ بۆ گەنجان
جزاک الله خیرا مامۆستامان
لەوانە باسی تەفسیری سەعدی کرا
کەزۆر بە پێزە بەڕاستی دڵ بەلای خۆی ڕادەکێشێت وەکو موگناتیس تەفسیرێکی ئاسانە بەفەزڵی خوا
" من أكرمك فأكرمه ، ومن استخف بك ، فأكرم نفسك عنه ".

هەرکەسێک ڕێزی لێگرتی ڕێزی لێبگرە، وە هەرکەسێک پێتی نەزانی و بەکەمەوە تەماشای کردیت، ئەوا ڕێزی خۆت بگرە لە بەرامبەری .

📚- روضة العقلاء 213 .
#ڕێگای_بەهەشت 💐
وراء هذا الكيس المتهالك فاكهة لذيذة .
كذلك بعض الأشخاص وراء ملابسهم البالية قلوب من ذهب  .

لە پشتی ئەم فەردە دڕاوە میوەی خۆش و بەلەزەت هەیە، بەهەمان شێوە هەندێک کەس لە پشتی جلە دڕاو کۆنەکانیانەوە دڵانێکیان هەیە وەکو زێڕە
#ڕێگای_بەهەشت 📚
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
[ منداڵەکەت بەشێوازێک پەروەردە بکە بەیانی لەژێر سێبەری ئیسراحەت بکەیت ]
دوو دیاردە کە بەڕاستی زۆر دەبینین لەم ڕۆژگارەدا بڵاو بۆتەوە بەداخەوە !

دوو ئامۆژگاری سەرەتا بۆ خۆم پاشان بۆ هەموو خوشکانی بەڕێزم :

١. دیارەدەی یەکەم دانانی ڕسمەکانتانە لە سۆشیاڵ میدیا!خوشکە بەڕێزەکەم تۆ شووشەی ئەوەت بیر بێت ،تۆ نیقاب و عابایت هەمیشە ئەوەت بیر بێت !تۆ دەعوە دەکەیت ئەمەشت بیر بێت!ئایە دەعوە کردن وا دەکرێت کە لە سۆشیاڵ میدیا بە عابا و نیقابەوە خۆت بادەیت؟یاخود کە هاوسەرگیریت کرد ڕسمەکەت بڵاو بکەیتەوە و هەزارەهان خەڵک ببینێت!لە کوێی دین جێگای دەبێتەوە!پاشان چ سوودێکی هەیە خۆت نمایش بکەیت؟ئەو پرسیارانە تێڕامانی دەوێت !ئامۆژگاری خۆم و بەڕێزتانیش دەکەم بە زانستەوە خۆتان سەرقال کەن نەک ئەم جۆرە شتانە کە بەڕاستی دەڵێم بۆتە دیاردە ،شتێک بڵاو کەوە سوودی هەبێت ،شتێک دانێ سەر پڕۆفایل ئەوەی بخوێنێتەوە نزات بۆ بکات نەک تووشی فیتنە بێت ،خوا لێتان ڕازی بێت .

٢.دیاردەی دووەم کە بەراستی ئەویش نابێت و دەبێت وریا بن کە بریتییە لە خۆتان بە قوربانی ماموستایانی پیاو دەکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یاخود دەڵێن ماموستا گیان یاخود زۆرم خۆش دەوێی ماموستا گیان یان گیانەکەم ماموستا!!ماموستایانی بەڕێزی ئەهلی سوننە بەڕێزن لامان خوا جەزایتان بدات ،بەڵام خوشکە بەڕێزەکەم هەندێک شت هەیە نابێت دەبێ وریا بی ،یاخود ڕسمی ماموستایەک دادەنێن و نەشیدێک دەکەنە سەر یان دل و شت دادەنێن ،لە شوێنی ئەوانە فەرموودەیەک یاخود ئایەتێک یاخود وتەی سەلەف بڵاوبکەوە کە بەڕاستی ئەمانە سەدەقە جاریەیە بۆت لە دوای مردنیشت ،ئافرەت دەبێت ئاگاداری هەر هەنگاوێکی بێت کە دەڕوات ،چ جای ئەم هەموو دیارەدەیە ،بۆیە با هەموومان وریا بین .

خوای گەورە بە زاستی بەسوود سەرقالمان بکات و کار و کردەوەی پێ بکەین و نەوەیەک پەروەردە بکەین کە نموونە بن لەناو خەڵکی دا .

ئەم پۆستەش بڵاو بکەنەوە خوا جەزاتان بدات بۆ ئەوەی هەموو وریا ببەنەوە لەم دوو دیارەدەیە ✍️
#ڕێگای_بەهەشت
📃••


ما دمت تسأل الله الثبات على الحق،فإن الله يثبتك.

هەرچەندە بەردەوام داوا لە خودای گەورە بکەیت دامەزراوت بکات لەسەرحەق، ئەوا خوای گەورە دامەزراوت دەکات.

📚‌الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
#ڕێگای_بەهەشت
فـــەزڵی بڵاوکردنەوەی عــلم

شێخ صاڵح فوزان ـ خودای گەورە بیپاێزێت ـ دەفەرموێت :ـ

" گەورەترین شت ڕووبەڕووی دوژمنانی خودای گەورە پەروەردگارو ـ شەیتانی پێ بیتەوە بڵاوکردنەوەی عیلمە  ، بۆیە علم بڵاوبکەرەوە لەهەموو شوێنێک بەئەندازەی ئەوەی لەتواناتدایە  .

📚[الو صایا الجلیة للشیخ صالح الفوزان  ـ حفظه الله ـ( ص :٤٦)].
#میراث_الانبياء_( علیهم الصلاة والسلام )
قال الإمام ابن باز رحمه الله

*|[ ‏الواجب على المؤمن أن يجاهد نفسه ‏حتى تستقيم وإن كرهتْ ]|*

واتە: واجبە لەسەر کەسی باوەڕدار بەوەی هەوڵبدات و تێبکۆشێت لەگەڵ خۆیدا هەتاوەکو ڕاستدەبێتەوە ئەگەر چی حەز بەوەش نەکات .

📚[شرح رياض الصالحين ٤١]
#ڕێگای_بەهەشت 📚
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ,
 اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
(أفضل الصدقة تعليم جاهل أو إيقاظ غافل)
باشترین خێرو سەدەقە فێرکردنی کەسێکی نەزانە یان بەئاگاهێنانەوەی کەسێکی بێ ئاگاو نەفامە .
📚[مجموع الرسائل (186/1) لابن رجب].
#ڕێگای_بەهەشت
📚

ئیبن و عەباس ـ ڕەزای خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
هەرکەسێک ئازارو زیان بەکەسێکی شارەزا لەدین و فەقیهـ بگەیەنێت ئەوا ئازاری بە پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ گەیاندووە، وە هەرکەسێک ئازار بەپێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ بگەیەنێت ئەوا ئەوەی بەرامبەر خوای گەورە کردووە .
📚 الفقیه والمتفقه للخطیب البغدادي (۱٤۳/۱)
#ڕێگای_بەهەشت
کانیاوی دڵان

اَللَّهُمَّ أَعِزَّنِي بِطَاعَتِكَ وَلَا تُذِلَّنِي بِمَعْصِيَتِك .

ئەی پەروەردگارا شکۆمەندم بکە بەتاعەت و عیبادەتت، وە زەلیل و داماوم مەکە بەسەرپێچی کردنت .

الدَّاءُ وَالدَّوَاءُ || ٩٤  .
#ڕێگای_بەهەشت
[ قورئان چەند پەڕە و بە ماوەی چەند هەمووی لەبەر بکەم ؟ ]

قورئان « ٦٠٤ » لاپەڕەیە بەڕێزان ئەگەر بێت و لە حەفتەیەک دا پێنج ڕۆژ تەرخان بکەیت و ڕۆژانە یەک پەڕە لەبەر بکەیت ئەوە بە دوو ساڵ و نیو هەموو قورئان لەبەر دەکەیت ،جومعە و شەممەش بۆ مراجعە بێت و لەبەر نەکەیت ،واتا پێنج ڕۆژ لەبەرکردن دەبێت دوو ڕۆژیش دەبێتە مراجعە ،چونکە بەڕاستی لەبەرکردن بێ مراجعە نابێت بۆیە وریا بن لەم خاڵە .

بۆ هاندانیش قوتابی وا هەیە ڕۆژانە پەڕەیەک لەبەر دەکات بەبێ کەمتەرخەمی ،هەموو ڕۆژێک لەبەر دەکات ،لە کاتێک دا نەچۆتە مەکتەب و دەرس و شتی نەخوێندووە ،بۆیە بیانو نییە بڵێی ناتوانم هەموومان دەتوانین بەڵام چەندەها کاتی وا ڕۆیشتووە بەبێ ئەوەی بیریشی لێ بکەینەوە !!کاتت ڕێک نەخەیت هەمووی دەڕوات ،بۆیە وریا بە .

کەسی واش هەیە بەداخەوە دەڵێم ساڵ دێت و دەڕوات ناتوانێت چەند ئایەتێک لەبەر بکات بە بیانوی ئەوەی دەڵێت کاتم نییە و بۆم لەبەر ناکرێت!ئەی بۆچی بۆ مەکتەب و کولیە تا بەیانی دەخوێنی و دەتوانیشی و کاتیشت هەیە !یاخود هەموو ڕۆژێک بۆ دەوام هەڵدەستیت و کاتت هەیە و دەتوانی و لەکاتی خۆی ئامادە دەبی !عەجەب دەبێت بۆچی بۆ قورئان کاتت نەبێت !فریو دانی شەیتانە بۆیە با وریا بین .

بەردەوام بن و قەت دانەبڕێن 📝

وەرگیراوە
چەندە ئافرەتان چوونە دەرەوە لەماڵ،
ئەوەندە ڕۆڵی ماڵەکان لەکاردەکەوێت.
ڕۆڵی ماڵەکانیش لەکارکەوت ئەوە گەورەترین کارەساتە!

“الشیخ محمد بن صالح العثیمین”
وەرگیراوە
📚 #ڕێگای_بەهەشت 🌾
هەموو دەستهاتێکی گەورە بەئارامگرتن بەدەستدێت.
#ڕێگای_بەهەشت 📚
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ دەفەرموێت:

بەدڵنیاییەوە خوای گەورە پێی خۆشە شوێنەواری نیعمەتەکانی بەسەر بەندەکەیەوە ببینێت .


📚سنن الترمذي (۲۸۱۹)
#ڕێگای_بەهەشت
2024/05/28 19:45:49
Back to Top
HTML Embed Code: