ئەو شتانەی بە منداڵی خەونی گەورەم بوون
ئەو شتانە نەبوون کاتێك بەدەستم هێنا،
ئەمەش خراپترین شتی گەورە بوونە ..
🎬| فیلم کارتۆنی 'لیندا'
ئەو شتانە نەبوون کاتێك بەدەستم هێنا،
ئەمەش خراپترین شتی گەورە بوونە ..
🎬| فیلم کارتۆنی 'لیندا'
❤4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماندووم، ماندوو له هاتووچۆی نه‌فه‌س
ماندووم، وێنه‌ی که‌وی به‌ندی قه‌فه‌س ..
ماندووم، وه‌ك تاقه داری دوور له باخ
ماندووم وه‌ك داری سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ره‌س ..
ماندووم له‌وه‌ی که نیمه و نه‌مبووه
ماندووم له‌وه‌ی که وا هه‌ر بووم و هه‌س!
ماندووم، له یار و دڵدار و ڕه‌فیق
ماندووم، له خزم و بێگانه و له که‌س ..
ماندووم، له عشق و ئاوات و ئومێد
ماندووم، له ڕه‌نجی بێهووده و عه‌به‌س ..
ماندووم، ماندوو لە ماندووبوونی دڵ
ماندووم، ماندووە، ئەمن ماندووم و بەس!
ماندووم لەم ژینە وا بووتە ملم،
ماندووم لەم ژینە وا نەمزانی چەس ..
| عەبباس کەمەندی
ماندووم، وێنه‌ی که‌وی به‌ندی قه‌فه‌س ..
ماندووم، وه‌ك تاقه داری دوور له باخ
ماندووم وه‌ك داری سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ره‌س ..
ماندووم له‌وه‌ی که نیمه و نه‌مبووه
ماندووم له‌وه‌ی که وا هه‌ر بووم و هه‌س!
ماندووم، له یار و دڵدار و ڕه‌فیق
ماندووم، له خزم و بێگانه و له که‌س ..
ماندووم، له عشق و ئاوات و ئومێد
ماندووم، له ڕه‌نجی بێهووده و عه‌به‌س ..
ماندووم، ماندوو لە ماندووبوونی دڵ
ماندووم، ماندووە، ئەمن ماندووم و بەس!
ماندووم لەم ژینە وا بووتە ملم،
ماندووم لەم ژینە وا نەمزانی چەس ..
| عەبباس کەمەندی
❤3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاوێك بووین لە نێو چاوی کانیەکاندا بووین بە هەڵم
خوێنێك بووین بە سەر لێوی شمشێرەکانەوە مەیین
جا چی نەبووین؟
بە دڵێکی سپیەوە وەك بەفر هاتین و
ڕۆژە ڕەشەکانی نیشتمان کردیانین بە خۆڵەمێش
وەك بەهار هاتین و پایزانە ڕۆیشتین،
بەڵام هێشتان لە کوێتە هاوڕێم..
دوور مەبینە ڕۆژێك دابێت،
وەك نۆتەی گۆرانییەکی غەمگین لە نێو سازێکی شکاودا فڕێماندەن
یان وەك دوایین خەندە لەسەر لێوی مردوویەك جێمانبێڵن!
سووپاس ئەی بکوژی هەموو جوانیەکان،
ئەی نیشتمان، سووپاس!
| پەشێو حەمەد ئەمین
خوێنێك بووین بە سەر لێوی شمشێرەکانەوە مەیین
جا چی نەبووین؟
بە دڵێکی سپیەوە وەك بەفر هاتین و
ڕۆژە ڕەشەکانی نیشتمان کردیانین بە خۆڵەمێش
وەك بەهار هاتین و پایزانە ڕۆیشتین،
بەڵام هێشتان لە کوێتە هاوڕێم..
دوور مەبینە ڕۆژێك دابێت،
وەك نۆتەی گۆرانییەکی غەمگین لە نێو سازێکی شکاودا فڕێماندەن
یان وەك دوایین خەندە لەسەر لێوی مردوویەك جێمانبێڵن!
سووپاس ئەی بکوژی هەموو جوانیەکان،
ئەی نیشتمان، سووپاس!
| پەشێو حەمەد ئەمین
❤4
کارێك کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بە هەتیو، با بە دەواری شڕی ناکا ..
| شێخ ڕەزا
سەرما بە هەتیو، با بە دەواری شڕی ناکا ..
| شێخ ڕەزا
❤8
گەرچی هەموو شتێک تێدەپەرێ، بەڵام مرۆڤ هەمیشە بۆ هەندێک لە ڕووداوەکان بە غەمگینی ئەمێنێتەوە.
❤10