Telegram Web Link
ئێمە کەسەکانی دەورمان لەدەست نادەین، تەنها فێرئەبین کە کامیان ڕاستی بوون ...
مرۆڤە ڕاستیەکان و ڕاستی مرۆڤەکان زۆرگرنگە
ڕەنگە درەنگ درکی پێبکەین بەڵام بۆهەمیشە شاراوە
نامێنێتەوە.
گرنگ ئەوەیە بیرکردنەوەمان بەرامبەر بەهەمووان نەشێوێنێت .
#sina muhammed
هەڵەی گەورەی ژیانمان
ئەو هەزاران کارە هەڵەیە نیە کە ئەنجامی ئەدەین
بەڵکو ئەو هەموو کارە ڕاستەیە کە بۆ کەسانی هەڵەی ئەنجام ئەدەین .

بە یادی ڕۆژانی ساردی پایز
ساڵێک پێش بۆ هەندێک مرۆڤ ئەمردم
ساڵێک دواتر نیوەی ئەو مرۆڤانە بۆمن لەجێگای مردوو بوون .. کات هەموو شتێک ئەگۆڕێت ، ژیان گەورەترین وانەیە.
#sina muhammed
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیر بکەینەوە لەو هەستانەی لەدڵماندا ناشتمان
بیر بکەینەوە .. نوسین و خوێندنەوەی سینا محمد
زۆرێک لە ئێمە بووین بەو خاوەن دووکانە دودڵەی کە ئەوەندە دڵمان لای ئەوەیە دیکۆرەکە زۆر باش بێت، بیرما چۆتەوە دەرگای دووکانەکە بکەینەوە ، ئەوەندە خەمی ئەوەمانە هەمووشتێک بێ وێنە بێت بۆ ئەوەی دەستپێبکەین ،بێئاگاین لەوەی خەونەکانمان لە بەسەرچوندان، وەک ئەو کەسەین کە لەدەرەوەی مەلەوانگەئەوەندەسەرقاڵی فێربوونی مەلوانیە بیری چووەتەوە کە ئەبێت لەئاودا مەلەبکات .. کەسێک کە چل ساڵ هەدەفێکی دیاریکردووە بۆ ئەوەی تیرەکەی تێبگرێت ، تیرهاوێشتنی بیرچۆتەوە.
وەرن دەرگای دووکانەکان بکەینەوە، باز بدەینە نێو ئاو، هەنگاو بنێین، هەڵەبکەین، ئەزموون تاقیکەینەوە ، تیرەکەبهاوێژین ، دەست پێبکەین ...
ژیان زۆر بێبەزەیینا کورتە ...
کەی جێپێکانی خۆمان لەم ژیانەدا دیاری ئەکەین ؟
ئەی مرۆڤەکانی داهاتوو
ئێوە کە لە دەرەوەی ئەوتۆفانە ئێمەی خنکاند ئەفڕن و لە ڕۆژگارێکی ئاینەدەدا دەژین

کاتێک دەرباەی هەڵەکانی ئێمە ئەدوێن ، لەبیرتان نەچێت
دەربارەی ڕۆژگارە سەختەکانیشمان شتێک بڵێن
لەبیرتان بێت ، ئێمە زیاتر لە پێڵاوەکانمان ، وڵاتمان گۆڕی بۆ دۆزینەوەی سوچێک بۆ ژیان
گۆڕەپانەکانی جەنگمان ، بێهیوایانە جێهێشت لەبەر خیانەتی براکانمان
لەوشوێنەی ستەم بوو، هیچ ناڕەزاییەک نەبوو
لەسەردەمەکانی ئێمەدا وشەکانی هیوا و ئومێد و دڵخۆشی ئیتر کەس بڕوای پێیان نەما
ویژدان بێدەنگ کراو درۆ و ڕق و ئازار وەک ژمارەی سەربازی بەسەر یەکبەیەکماندا دابەشکرا
مەرگ سەر کۆڵان و نێوباخ و سەرکانی هەموو خۆشەویستیەکان لێگرتین .. ئێمە خۆمان ئاواتمان بە مردن خواست لە بری ژیان
زۆر باش بزانن ... کە نەفرەت لە سوکایەتی زیاتر
مرۆڤی دڵ بەرد دروست دەکات
تەنانەت توڕەبوون بەرامبەر نایەکسیانش
دەنگمانی ترسناک ترکرد
ئێمە کە ویستمان زەوی بۆ مهیرەبانی زیندوکەینەوە
خۆمان نەمانتوانی میهرەبان بین
بەڵام ئێوە ، کاتێک بەوڕۆگارە گەیشتن
کە مرۆڤ یاوەری مرۆڤ بوو
مهیرەبانانە بڕیارمان لەسەر بدەن
لەژێر ڕوناکی خۆرەکەدا وەستابوو ، وێنەیم دەگرت ..
وتی : کەسێکی میهرەبان دیاریت بەڵام ئەگەر کەسێک پێی وتی دڵت پێ خۆشنەبێت
وتم : دڵم بەچی خۆشنەبێ ؟
وتی : میهرەبانی ، چونکە مرۆڤە میهرەبانەکان زوو فەرامۆش ئەکرێن ..
کامێراکەم لەسەر چاوم لابرد ، کەمێک لە ڕوخسارە میهرەبانەکەیم ڕوانی ، چاوی کز کردبوو لەبەر خۆرەکە و ڕیشیە سپیەکەی شەوقی دەدایەوە ..
وتم : کەواتە بۆیە تۆتەنهایت ؟
Pol
Alireza Ghorbani
ئاگاداری مرۆڤە ئارامەکانی دەوروبەرت بە
ئەو مرۆڤانەی کاتێک تەنهای
جیاوازی نیوان ڕۆشتن و تێگەیشتن بەباشی ئەزانن
هەزار ڕێگا تاقی ئەکەنەوە تا سڵاوکردنەکانیان شایانی تۆ بێت
ئەومرۆڤانەی هەمیشە بەردەست نین
ڕۆژیک لەگەڵ تۆ و ڕۆژێکی تر لەگەڵ هاوڕێکەی تۆ و
ڕۆژێکی تر لەگەڵ دەکەسی تری وەک تۆیا نین
ئەومڕۆڤانەی کەتۆیان بۆ پڕکردنەوەی کاتەبەتاڵەکانیان ناوێت ،جێگای کەست نەگرتووە لایان
ئەومڕۆڤانەی گرنگترین شتیان بینینی خۆتە تا لەگەڵت دانیشن و پێتبڵێن کەسیێکت هەیە کە پێویستی بە بونی تۆیە
ئاگاداری مرۆڤە ئارامبەخشەکانی ژیانت بە
بەرلەوەی ڕۆشتنی لەناکاویان ببێتە
نائارامی هەمووژیانت.
تەنها یادگاریەکانە .. بەبێ دەستکاری وەک خۆیان دەمێننەوە
2025/06/29 10:35:59
Back to Top
HTML Embed Code: