Telegram Web Link
Forwarded from بەکورتى
ڕۆژووی شەشەڵان.pdf
486.1 KB
خوشکى و برایانی بەڕێز : ئەم نامیلکەی بەردەستت بریتی یە لە (25) خاڵی گرنگ و بەسوود سەبارەت بە ئاداب و ئەحکام و حيكمەت و پاداشت و سوودی ڕۆژووی گرتنى شەش ڕۆژ لە مانگی شەووال کە ناسراوە بە (شەشەڵان) ، ئەوەى لاى تۆ پرسیار بێ لەم نامیلکە باس کراوە ، داواکارین لە خوای گەورە بیکاتە جێگای سوود پێ گەیاندن، وە پاداشتی هەموو ئەو کەسانەش بداتەوە کە هاوکار دەبن لە بڵاوکردنەوەی .
Forwarded from بەکورتى
پوختەى حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان

١. حوکمى شەشەڵان
ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لە مانگی شەووال (شەشەڵان) سوننەتە و واجب نیە .

٢. پاداشتى
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژووبێت و پاشان شه‌ش ڕۆژ له‌مانگی شه‌ووال بگرێت وه‌كو ئه‌وه‌وایه‌ساڵه‌كه‌هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت.

٣. حیکمەت و سووده‌كانی
أ. شەشەڵان لەگەڵ مانگی ڕەمەزان بەتەواوی پاداشتی ساڵێکی بەڕۆژووبونی هەیە .
ب. کەموکوڕی و ناتەواوی لەڕۆژووی فەرز تەواو و کامل دەکات .
ج. بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەبوڵ بووە.

٤. چۆنێتی ڕۆژوو گرتنی شەشەڵان و کاتى دەست پێ کردنی
ڕۆژووی شەشەلان لە ڕۆژێک دواى جەژنى ڕەمەزان دەست پێ دەکات و دروسته ‌به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ یان به‌جیا جیا بگرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی ئاسانه‌ و بۆى دەگونجێ و مەرج نیە هەمووی بەسەر یەکەوە بگرێت ، بەڵام باشتر وایە پەلەی لێ بکرێت نەکا ڕێگرییەک بێتە پێش .

٥. نییەت لە ڕۆژوی شەشەڵان
ڕۆژووی شەشەڵان بەستراوەتەوە بەڕۆژووی ڕەمەزانەوە ، بۆیە گەر کەسێک نیەت نەهێنێت لەشەودا و تەنها لە کاتى نیوەڕۆدا نیەت بهێنێ ئەوا ڕۆژووەکەى دروستە بەڵام پاداشتى تەواوی بۆ نانوسرێت .

٦. قەرزی ڕەمەزان لە پێشترە لە ڕۆژووی شەشەڵان
ئەو کەسەى قەرزی ڕەمەزانى لەسەرە باشتر و چاکتر وایە سەرەتا قەرزەکە بگرێتەوە ، بەڵام گەر بۆى نەکرا ئەوا دەتوانێ سەرەتا شەشەڵانەکە بگرێت پاشان لە کاتی تردا قەرزەکانى بگرێتەوە .

٧. قەزری ڕەمەزان و شەشەڵان بە یەک نییەت
دروست نییه‌ قه‌رزی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و شه‌شه‌ڵان به‌یه‌ك نییه‌ت بهێنرێت.

٨. شەشەڵان و ڕۆژە سوننەتەکان بە یەک نییەت
دروسته‌ به‌یه‌ك نییه‌ت ڕۆژووی دوو شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ یاخود ڕۆژه‌سپییه‌كان بگیرێت له‌گه‌ڵ ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان، ئومێد ده‌كرێت پاداشتی هه‌ردووكی ده‌ست بكه‌وێت.
----------------------
بەکورتى (٢٨٨)
خوشک و برایان و ئەندامانى بەڕێزی کەناڵی (بەکورتى) تکایە دواى خوێندنەوەى بابەتەکان بینێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى تۆش بەشداربیت لەم خێرە .
https://www.tg-me.com/ba_kurty
گەر دەتەوێ لە دینەکەت شارەزا بیت و مانگانەش پێشبڕکێ بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدەیت و خەڵات و بڕوانامەش وەربگری ئەوا کەناڵی (بەکورتى) لەتلیگرام لای خۆت زیاد بکە ، کە تایبەتە بە ڕونکردنەوەی بابەت و حوکمە شەرعییەکان بەکورتی و پوختی .
لە ڕێگەى ئەم لینکەوە داخڵی کەناڵی بەکورتى ببە
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
منداڵی بلوری
پرسیار : حوکمی منداڵی بلوری چیە کە ئاوی (مەنى) پیاوەکە بەئامێری تایبەت لەڕەحمی خێزانەکەى دەچێنرێت؟

وەڵام :
گەر بەو شێوازە بێت کە لە پرسیارەکەدا هاتووە ، ئەوا درووستە ئاوی (مەنى) پیاوەکە بەئامێری تایبەت وەربگیرێت و لەڕەحمی خێزانەکەیدا دابنرێت بە سێ مەرج :
یەکەم: سیقە و باوەڕی تەواو بەسەلامەتی ئەو ئامێرانە بکرێت .
دووەم: ئەو دکتۆرەی هەڵدەستێت بەو کارە کەسێکی ئەمین و ڕاستگۆ بێت و جێی سیقە بێت .
سێیەم: ئەو ئاوەی کە لەڕەحمی ئافرەتەکەدا دایدەنێت (ئاوی) مێردی خۆی بێت و ئاوی پیاوێکی تر نەبێت .
وەڵامی الشيخ محمد بن عبد الله السبيل - رحمه الله -
--------------------------
بەکورتى (٢٨٩)
خوشک و برایان و ئەندامانى بەڕێزی کەناڵی (بەکورتى) تکایە دواى خوێندنەوەى بابەتەکان بینێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى تۆش بەشداربیت لەم خێرە .
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from وه‌ڵامه‌كان
وەڵامى (20) پرسیار بە کورتى سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووى شەشەڵان
http://walamakan.com/2767
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پوختەى حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان
تەنها لە دوو خولەکدا
Forwarded from بەکورتى
تاقیکردنەوە.pdf
505.3 KB
برا و خوشکی قوتابی و فێرخواز :
وەکو ستافی کەناڵی (بەکورتى) هەمیشە لە خەمی شارەزاکردنی ئێوەى بەڕێزین لە حوکمە شەرعییەکان ، بۆ ئەمجارە و لەگەڵ نزیک بوونەوەى تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان ئەم نامیلکەیەتان پێشکەش دەکەین کە کۆمەڵێک ئامۆژگارى بە سوودی تێدایە بۆ تۆى قوتابی ، لەگەڵ هەندێ دوعا کە ئەگونجێ بۆ کاتى تاقیکردنەوە بیخوێنی بۆ ئەوەى خواى گەورە زیاتر یارمەتیت بدات و بتوانی بە باشترین شێوە وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە.
هیوادارین ئەم نامیلکەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانتان بۆ ئەوەى ئەوانیش لێی سودمەند بن .
خواى گەورە سەرکەوتوتان بکات لە تاقیکردنەوەکانى دونیا و دواڕۆژ .
Forwarded from بەکورتى
کەناڵی بەکورتى - خولی سێیەم.pdf
987.2 KB
مژدە ... مژدە ... مژدە

خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی سێیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى)
بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەمە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .

دووەم : تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٢٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.

سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە (٢٢/٥/٢٠٢٣) دەبێت .

چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.

پێنجەم: خەڵات بۆ (١٠) کەس دەردەچێ و هەر یەکەو کۆمەڵێ کتێبی بەسوود کە نرخەکەیان(٥٠) هەزارە ، هەر بەڕێزێکیش پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵاتى زیاتر با پەیوەندیمان پێوە بکات.

ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە حوکمە شەرعییەکان کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
-----------------------
هەر پرسیار و تێبینی و سەرنجێکتان هەبوو پەیوەندیمان پێوە بکەن :
https://www.tg-me.com/malpariba8
وێنــەی ڕاستەقینەی دونــــــیـــا
پیاوچاكان فەرموویانە :
چێژو خۆشیەكانی ئەم دونیایە لەدڵدا وەكو تام وچێژی خواردن وایە لە گەدەدا، بۆیە لەكاتی مردندا مرۆڤ هەست بەپەشیمانی وناڕەحەتی دەكات بۆ ئەو هەموو خۆشی نازو نیعمەتە حەرامەی كە كە لەزەتی لێ وەرگرتبوو لە دونیادا وەكو چۆن خواردنێكی خۆش دوای هەرس بوونی لە گەدەدا دەبێتە چی وبۆ كوێ‌ دەڕوات؟
بۆیە خواردن هەتا چەورترو بەلەزەتتر و خۆشتربێت ئەوا پاشەڕۆكەشی قیزەونترو بۆگەنترە، بەو شێوەیە هەتا شەهوەت لە ناخ ودەرووندا بەهێزترو خۆشتربێت ئەوا ناڕەحەتی وپەشیمانیەكەی سەرەمەرگی ناخۆشترو سەختتر دەبێت.
Forwarded from بەکورتى
موژدەیەک بۆ موسڵمانان !!!
دایکە عائیشە ـ ڕەزای خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت : جارێکیان بینیم پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ڕووخۆش و دڵشادە
منیش داوام لێ کرد کە دوعام بۆ بکات، ئەویش دەستی کرد بە دوعا و فەرمووی :
پەروەردگارا ، لە عائیشە خۆشبە ، لە تاوانی پێشتر و دواتری ، لە تاوانی نهێنی و ئاشکرای ...
دایکە عائیشە لە خۆشی دوعاکە دەست دەکات بە پێکەنین تا ئەو ئەندازەی سەر دەخاتە کۆشی پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم
پاشان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم پرسی : ئایا دڵت خۆش بوو بەو دوعایەم؟؟؟
دایکە عائیشەش وتی :
جا چۆن دڵم خۆش نابێ بەم دوعایە!؟
پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وسلم فەرموی : دەی سوێند بە خوا ئەوە دوعای منە بۆ ئوممەتەکەم لە هەموو نوێژێکمدا.
السلسلة الصحيحة ٥/٣٢٤
...................
بەکورتی (٢٩١)
بۆ بەشداری خولی سێیەمی کەناڵی بەکورتی ئەم لینکە بکەرەوە
https://www.tg-me.com/ba_kurty/495
کە خێزانم لە عادە بوو چۆن شەهوەتی یەکتر بەتاڵ بکەینەوە؟
پرسیار:
1- ئایا کاتێک خێزانم لە سووڕی مانگانە بێت یاخود لە زەیستانیدا بێت چۆن شەهوەتی یەکتر بەتاڵ بکەینەوە ؟

2- ئایا دەتوانین بە دەست بردن یان یاریکردن بە ئەندامی زاوزێی یەکتر تا دەرچوونی ( مەنی ) لە هەردوولا شەهوەتی یەکتر بەتاڵ بکەینەوە ؟
https://walamakan.com/2558
هەڵەی ئەو كەسانە دووبارە مەكەرەوە كە بە خراپی دونیایان بە جێ‌ هێشت
سوێند بە خوای گەورە بۆ كەسی ژیر شیاو نیە خەریكی گاڵتە و گەپی دونیایی بێت لە كاتێكدا ئەو هەموو ناڕەحەتیەی قەبر و قیامەت چاوەڕێ‌ی بێت ، بیر لەو كەسانە بكەرەوە كە مردن و دونیایان بەجێ‌ هێشت ، سوێند بە خوای گەورە تۆش وەكو ئەوان دونیا بە جێ‌ دەهێڵیت ، بۆیە وریابە و هەڵەی ئەو كەسانە دووبارە مەكەرەوە كە بە خراپی دونیایان بە جێ‌ هێشت ، چونكە دوایی ئەو سزایەی ئەوان دەیچەژن هەمان سزاش بۆ تۆ هەیە، خۆت ڕزگاربكە پێش ئەوەی بڵێیت
: [ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ] ( المؤمنون : 99 ـ 100 ) واتە : پەروەردگارا بمگێڕەوە بۆ دونیا بەڵكو چاكە ئەنجام بدەم و ئەو هەلانەی لە دەستم چووە لەمەودوا لە دەستی نەدەم .
2025/07/14 09:55:34
Back to Top
HTML Embed Code: