Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەو وەختەی کە قژی لول ئەکات
خەیاڵیش لەلای من لول ئەبێت


#شێرکۆ_بێکەس
5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکی پیاوێ

فەرش چنێ
هەتاکوو مرد
فەرشی چنی و گوڵی چنی.
بەڵام ئاکام:
نە فەرشێکی هەبوو بۆ خۆی
نە کەسێکیش
گوڵێکی خستە سەر قەبری!

#شێرکۆ_بێکەس
7
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە هەرچی جوانە جوانتری

#ئیسماعیل_محەمەد
#باست_حەمە_غەریب
4😍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە


#هێمن
2😍2
کۆتا دێڕەکانی شیعرێکی درێژی #دڵدار

پەڵاشێ وام کە هەر ساتەی لە گۆشە یا کەنارێکم
بەشەو سەرخۆشو مەستی جامی قەهری ڕۆزگارێکم
سەبر دەرمانی دڵ ناکا کە من پەیوەندی یارێکم
لە دەرگانەی وەفای هێشتا هەژار و لێوبەبارێکم
گەلێ دوورین لە یەکتر ئەو لە بارێ من لە بارێکم
💔21👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوسا کە هێشتا تۆم نەناسیبوو
هەر وام ئەزانی دڵم مردووە

نەمزانی کە خوا ئەو دڵەی منی
بۆ ئەوینی تۆ درووست کردووە



#ئیسماعیل_محمد
#باست_حەمە_غەریب
4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هاتمه چایخانە تا ببمەوە بەو مرۆڤەی شەش
هەستەکانی هەر یەکەو لە شوێنی خۆیانن...
یەکێک لە چێژە بەئازارەکانی خۆشەویستی
ئەوەیە هەستەکان لە شوێنی خۆیاندا نامێنن،
بۆن دەچێتە شوێنی تام،
یان بە پێچەوانەوە...
دەستلێدان دەچێتە شوێنی بیستن،
یان بە پێچەوانەوە...

#تەڵعەت_تاهیر
💔32
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یەک ڕەنگم و بێ ڕەنگم و
ڕەنگین بە هەموو ڕەنگ
بەم ڕەنگە دەبێ
ڕەنگ ڕێژی عیشقی حەقیقی!

#نالی
4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی یار
سەیرکە هەرگیز
لەگەڵ موعجیزەکاندا کۆنابینەوە!

بەشێک له #قەسیدەی_عەشق

#بەختیار_عەلی
💔31
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت
دڵ پەرێشانم وەرە...


#تاهیر_بەگی_جاف
2
لە ئەشکەنجەی شکەنجی زوڵفی
ئەو بێ وەعدە مورغی دڵ


دەناڵێنێ وەکوو بولبول
لە سوبحی کازیبی شەودا

#نالی
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ بێ لەو چاوە کاڵانەت
چی شک ئەبەم؟!


#دڵشاد_مەریوانی
😍21👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەهەر باغێ گوڵێکی سورم دیبێ.
بۆی چوم هەزار دڕک لە پێم چەقیبێ.


#گۆران
4
تەوقەیەک و ئیتر ڕۆشتی
چەند ڕۆژێکە وا هەست دەکەم
هەر پێنج دەستی ڕاستم
لە مەچەکم جوێ بوونەوەو
بوونە بە پێنج مەلی پرسیارو
پێنج ڕێیانی ناو شاردا
بۆ هێلانەی لەپی دەستی تۆ ئەگەڕێن.


#شێرکۆ_بێکەس
3
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟

#فیدای
2😢1
یاری من
بەیانیانی هەینی.. بەدزیەوە بچۆرە سەر گۆڕی باوکت. مردووەکان جوانیت ببینن، بەو خەفەتە دەمرنەوە کە لە زەمەنی تۆدا نەژیاون ! #تەڵعەت_تاهیر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەیانیانی هەینی..
بەدزیەوە بچۆرە سەر گۆڕی باوکت.
مردووەکان جوانیت ببینن،
بەو خەفەتە دەمرنەوە کە لە زەمەنی تۆدا نەژیاون !

#تەڵعەت_تاهیر
😢41
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
بولبولی شیرین زوبان مەیلی غەزەل خوانی دەکا

کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
وا ڕەزا دیسان لە عیشقی هەر غەزەلخوانی دەکا


#شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی
8
من گومان لە یەقینە و
قینم لە ئەوین هەستاوە
ئەوە نییە تۆ ڕۆیشتوویت و
ژیان هەر وەکوو خۆی ماوە

#نەدیم
😢42
2025/10/21 07:57:29
Back to Top
HTML Embed Code: