4👌1
🥰2
👌2
نەوەک مەیخانە خاڵی بێ هەتا پیری موغان ماوە
سەرم قوربانت ئەی ساقی گەلێ تینووم سەبوو بێنە


@z_harman

✍️:حەریق
5
ئەو نوێژە کە ماچ دەچێتە جێگەی
هەڵدەگرێ سەرت بچێ لە ڕێگەی


@z_harman

"مەم و زین"
هۆنراوە:مامۆستا ئەحمەدی خانی
وەرگێڕان بۆ سەر زاراوەی سۆرانی:مامۆستا هەژار
👌21
پێت بڵێم خزمەتی بێگانە چییە ئەنجامی
ڕووڕەشی و چاولەبەری و ملکەچییە و .... دڕاو


@z_harman

✍️:عەونی
3👏2
چاوم لە ڕێتە، چۆمەکە فرمێسکە، دڵ بوار
سەر بەردەبازە، فەرموو ئەگەر دێیە ماڵی من


@z_harman

✍️:حەقیقی
2
4
دەمی «بیور» عەدووی «دارە» بەڵام کلکی ئەویش دارە
بەهۆی کوردە ئەتۆ غافڵ کە وا ئەمڕۆ شکێنراوی



@z_harman


✍️:دڵدار
👍3
👌4👏1
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم،ساردە جەوابم

@z_harman

✍️:مامۆستا گۆران
👌4💔1
بەژنی جوان و نەرم و ناسک
هاتووچۆ بە وێنەی ئاسک
پڕ لە بازن قۆڵ و باسک
پشتێند شڵەی،کراس کەسک

میوانی من بێ
یا ڕەببی میوانی من بێ


@z_harman

✍️:سەید عەلی سەردەشتی
👌4
کە تۆ ئەڕۆی، شەوگاری من ڕەش و مۆنە
گوڵی هیوام بێ چرۆیە، بۆنی نایە.
مەلی بیرم شاباڵ قرتاو... لەش خوێناوی
هیوای دواڕۆژ لە تاریکی و هەورا ون بوو
کۆرپەی عەشقم بزەی نایە

@z_harman

✍️:ژیلا حوسێنی
2
ئەو کەسەی ژینی کوردیم ناناسێ
قوڕگی ئەگوشم هەتا ئەتاسێ


@z_harman

✍️:پیرەمێرد
وەکوو پووشێکم لە دەم با
شەماڵ دامنێ، زریان دەمبا


@z_harman

✍️:مامۆستا هەژار
وێنە:حوسێن خاڵەندی
4💔2
سۆفییان هاتنە مەجلیس وەرەقی دیدە بشۆن
لەکن ئەو دێمییە وشکانە لە دەریا نییە باس

@z_harman

✍️: نالی
2025/10/19 02:23:39
Back to Top
HTML Embed Code: