Telegram Web Link
خاکی پاکی ئەو بەردەرکە دا گەوزا ڕەقیب، ئامان
دەری کە، حەیفە گوور ئاسن خەسارەت دا لە ئیکسیرت

لە بەر باری مەحەببەت ئاسمان و ئەرز ئەناڵێنن
چیە ئەم دەعوییەت زاهید، جلی لێ بارە گاپیرت

شوکر مەحوی کە وا موددێکە ناوی چووبووە نیسیان
لە زومڕەی وەعدی کوشتن هاتووانا هاتەوە بیرت

@Honrave
#مەحوی
چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش
لە ڕێگەی لوتفەوە بمخاتە باوەش

پەرێشانم لەبەر زولفی بڵاوت
نەخۆش و مەستی ئەو دوو نەرگسی گەش

نیشانم دە، فیدات بم، جووتە خاڵت
لە ئەووەڵ نەردەوە چەن خۆشە دووشەش!

ڕوخی زەحمەت مەدە زولفی مەحەک ڕەنگ!
چ موحتاجە بە تۆ ئەو سیمی بێغەش؟

فیدای زولف و برۆ و پێڵوو و مژۆڵت
کەمەندە هەم کەمان، هەم تیر و تەرکەش


@Honrave
#سەیفولقوزات
گەردی ڕێی هەستاوە جێ داوا دەکا
بەختە! ماڵی چاوی کێ ئاوا دەکا!

وەردەگێڕێ ڕوو کە سوجدەی بەر دەبەم
هەی دەڵێ: کەی نوێژی ڕۆژاوا دەکا

چاوە، جێی ئەو شۆخە بێ، وتم و وتی:
ئەم مەلا شێخە قسەی بێجا دەکا

کوشتەی ئەو چاوەم لە جەمعی کوشتەگان
خەنجەری موژگای من منها دەکا

دا بە یەکبارە بە با دا عومری خەڵق،
دێ بە با کاکۆڵەکەی تا تا دەکا

چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی
هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا

ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!

زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا

تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا

@Honrave
#مەحوی
هەوای یاری لە سەر دەرناچێ ئەسڵا لەو جەفای دووری
دڵی بێچارەکەم هەردەم وفاداری نەکا چ بکا؟

ئەگەرچی بێوەفا یارم جەفای دا ئەو دڵی مسکین
وەکو سافی لە بەدبەختی فیداکاری نەکا چ بکا؟

@Honrave
#سافی_هیرانی
وەرە ئەی کۆنە یاری خەمڕەوێنم
وەرە ئەی تازە بووکی دڵڕفێنم

لەبەر ژانی جەفاکەت نیمە ئارام
دەنا کوا من پەنا بۆ مەی دەهێنم

@Honrave
#ناسر_ئاغابرا
زوشت و ناشیرینە پیر، ئەمما چ شیرینە ئەگەر
چاوی خوونباری نەدامەت ڕیشی خورمایی بکا

دڵ لە ئیدراکی حەقیقەت بێبەشە بێ داغی عیشق
مەحویا دانا دەبێ بەم چاوە بینایی بکا

@Honrave
#مەحوی
لە هیجرا ڕۆژ و شەو عاشق خەریکی ناڵەیی زارە
پەرێشان حاڵە قوربان، عاجز و غەمبار و بیمارە

شیفام با ماچی لێوت قەت نییە ئێستاکە، دڵ چونکە
بە نووکی خەنجەری موژگانی خوونڕێژت بریندارە

بنازم وردە غەمزەی چاوی مەستت ئەی کەمان ئەبرۆ!
کە وا بۆ کوشتنی عاشق عەجەب تیرێکی خوێنخوارە

ئەگەر بۆ سەیدی مورغی دڵ نەبێ کاکۆڵی موشکینت
لەبەر چی هەر وەها چین چین و پێچاوپێچ و خوارە

لە چینی پەرچەمی تۆدا سەبا سست هاتە سەفحەی باغ
مەگەر سەرمەستە قوربان بۆیە وا ئاهیستە ڕەفتارە

بە کوشتن شاد ئەبم ئێستا، بە شەرتێ گەر بەجێ بێڵێ
لە دڵدا خەنجەرێ بۆ یادگار ئەو شۆخە غەددارە

حەمەد بەگ تا بڵێی شیرینە هەممی هەروەکوو نەزمم
کە هەم مەشهووری ئافاق و پەسندی یار و ئەغیارە

@Honrave
#شوکری_فەزلی
مێلۆدی هەنگاوەکانت


بەیان ئەنگووت لە کێبەرکێی گزنگی دوو بەرەی چاوت
لەگــــەڵ هەر خۆرەتاوێکی دەم ئاســــۆگم پــــژا ناوت

بـــە پــۆشاکی خەیــاڵێکی نـــەوم ڕازانــــدەوە بیـــرت
له ڕاوێــژی شەوێک فێـــر بووم زمان"ی پرچی ڕاساوت

لە مێژە ئەشقی تۆم ڕواندوە لە نێو دڵ، ئێسته باخێکە!
خەزان بۆی کەوتە ژانـــوژۆ، لە خەوفی تولحی پڕتاوت

لــە مەڵبەندی تەمەنـــدا کۆچـــەرێکی بێ نیشانە دڵ
گەمیی هیـوام بەرەو فەوتان دەبا بێدەنگی تاوتاوت

ئەگەر ویستت لە ڕێی هەورازی نیشتیمان بە دڵ بڕکەی
لـە کاڵای ئـاسنـێک چێ کەی دەبێ ئــاوریشمی پێڵاوت

زبــانم نـاوی تـۆی پێــدا نەیێ وەرزێکی کاتـــــۆرە
هەوارێکی بەسامە دڵ بە بێ پـرشەی نیگای ساوت

له تیــرێـــژی خەیـاڵێک دا بــــوو ناونیشانی دڵــداریت
تەمەن دەرچوو شکانـدم تا، تەلسمی پەرچــەمی خاوت

بە ڕابـــــردووی خـــەمانم دا مەنێـــرە، سەخڵــەتە ڕێگا
مەبـــادا ببمە گــەردی ڕێت، بـە دەم مێلــۆدی هەنگاوت

بە لاف و بــۆی لەخۆباییی ئێـوارەی پاییـزێکم، چی؟
کە من دەدوێم لەگــەڵ تیشکی چڵە یادێکی جێماوت


سبەینێی خۆم وەبیر ئێستاکەی هیـچ پۆزێکی ناهێـنم
ئیتر تــۆ و کــۆنە فــــانۆسی شەوانی پووچ و بێ باوت

@Honrave
#هەستیار_قەڵاڕەشی
لوتف و کەرەم و قەهری دەم و دەس نەفەسێکە
هەر ساتە بە ڕەنگێک و لەسەر تەبعی کەسێکە

تەخریبی گوڵی یاسەمەن و باغی مەحەببەت
کرداری لەسەر کەیف و هەوایی تەرەسێکە


@Honrave
#شێخ_مەحمود
بە چاوی تۆ قەسەم لەم خاکە ناڕۆم
ئەبەد پشت ناکەمە زێد و گەلی خۆم

ئەگەر زانیت، کە یاخی و سەربزێوم
تەنافی زولفی خۆت باوێژە ئەستۆم

گلە ناکەم لە بێگانە و لە نامۆ
سکاڵای من لە خۆمە! خۆیی وەک خۆم

ئەوەی ژاری خەیانەت چۆتە ناخی
مەحاڵە پاکی کا زەریاچە و چۆم

قەل و داڵاش لە زێدی من دەتارێن
ئەگەر دیسان هەڵۆ دیار بن لە ئاسۆم

هەڵۆ ئاسا دژی لاشخۆر و داڵم
پڕە کوێستان، لە ئاساری پەڕ و پۆم

برەو دەگرێتەوە بازاڕی ئێمەش
گەلێ زیاتر لە بەغدا و ئەنقەرە و ڕۆم

هومێدی من بە ئازادی وڵاتم
وەکوو خوێن چۆتە ناو ناخی ڕەگ و پۆم!

@Honrave
#ک_د_ئازاد
بۆ نازانی ..
هەناسەکەم...؟
لای من لە زێڕ بە نرختری
لە هەتاویش ڕۆشن تری
جوانیت لای من بێ وێنەیە
لە گیان و دڵ ئازیزتری
بۆ نازانی
هەناسەکەم ..؟
لای من لەهەموو شتێک جوانتری
لە هەنگوینیش شیرین تری
لای من هێزیشی و هەناوی
بینایی دوو دیدەو چاوی
بۆ نازانی
هەناسەکەم ..؟
لای من لە هەموو گوڵێک گوڵتری
لە پەڕی گوڵ ناسکتری
باوەر فەرموو ئازیزەکەم
لە هەموو کەسم سەرتری.
@Honrave
#عوسمان_شێرزاد
ترازا دوگمەکەی سینەت، سپێدەی سوبح زاهیر بوو
لە یەک مەشریق دوو ڕۆژم دی، بەجارێ بەو شەوی تارم

بڵێسەی ئاهی سەردم ئاسمانی شین و تاریک کرد
یەقین گوێی ئاسمان کەڕ بوو لەبەر فیغان و هاوارم

حەسەن! چەن خۆشە ناڵینت، ئەگەر یار بێتە باڵینت
بە شەرتێ بێتە سەر قەبرم، بە مردن زۆر منەتبارم

@Honrave
#سەیفولقوزات
هێندە ناسکە بە بای باوەشێن
سەر کوڵمی ئاڵی پڕ ئەبوو لە خوێن!

وەختێ نیقابی حیجاب ئەپۆشێت
بە نیگای خەیاڵ گۆنای ئەڕووشێت

@Honrave
دەمێکە نافرۆشم مەی شکاوە قەدری بازارم
کە ئەو چاو مەستە جار جارە سەرێک لەو ماڵە دەر دێنێ

منی بادە فرۆش ئێستا دەڕۆم وەک خەڵکی ئەم شارە
بە بۆی دیداری ئەو شۆخە، کە مەی بە جامی زەر دێنێ

نەسیمی کوچەکەی یارم وەکوو دوکانی عەتتاری
لە خەو بانگم دەکا هەستە، لە هەستانی خەبەر دێنی

کە زولفی تا کەمەر شۆڕی بە دەستی با بەبا دا دا
ئەوەندەی خۆم لە سوێی شێتم، هەزار هێندەم بە سەر دێنی

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
ساڵی جارێک نامەکانی پڕ تکای من جواب دەوە
هەر نەبێ ئەو نامەیەی بۆتی دەنووسم بیکەوە

بەو خودا، خوێنی دڵ و ئەسرین چاون، خامە نین
دەردی دووریت بۆتە هۆکارێ کە بڕژێن پێکەوە

پۆستەکانم سین دەکەیت و زەنگەکانم بێ وەڵام
تاقەت و سەبرم بڕا جارێکی تۆ زەنگ لێ دەوە

خۆشەویستیمان لە نێو هەوران بە دڵ واژۆ دەکرد
ئاسمان سەدها کەڕەت ئامێزی بۆمان کردەوە

تۆ بەڵێن بوو دڵ لە من بستێنی نەک بشکێنی لێم
من دڵی خۆمم لە نێو کۆڵانی بێ تۆ دیتەوە

ئەو دڵەی بۆی لێدەدای و دوو دەسی دابووم بەتۆ
خۆ نەگۆڕاوە بە مەرگی خۆم کەسی من هەر هەوە

ئاااخ شەوی پاییزی بێ‌تۆییم دەبێ چۆن ڕابرێ؟
تۆ نەبی بەرچاوی من تار و تنۆک هەر وەک شەوە

دڵبەرا چاولێکە چۆن شێعرم لە شیوەن سەرترە
دەست بە داوێنم گوڵم کەمتر لە خۆتم دوور خەوە

سەد غەزەل ئەو شیوەنەی پێ نایەتە کۆتا گوڵم
هەڵگری باری غەمت کەی کاری هایکۆ یا نەوە

کێ هەیە گوێبیستی باسی عەشقی بێ داهاتی تۆ؟
"کاوە" خۆت شێت کردووە  باسی ئەوینت کۆکەوە

@Honrave
#کاوە_داشبەندی
به ژنت غه‌ڵفی داره بی
له سه‌حرایه شین ده‌بی

هاتومه وه‌ختی مردنێ
زه‌حمه‌تە بۆ من ببی

@Honrave
#فلکلۆر
لاوێک پیرێکی پشت کۆماوەی دی
ورد ورد ئەگەڕا لاوەکە پرسی:

چیت لێ ون بووە توخوا مامە گیان!؟
جوابی دایەوە پیری قسەزان:

وتی چاوەکەم بۆ چی نازانی
وونم کردووە تەمەنی جوانی!؟

@Honrave
#کەمالی
ئەگەر ڕووبار،
گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا،
من ئامادەی هەڵوەرینم.

ئەگەر ئاسمان،
مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێ کۆتایی ڕێگا بدا،
من ئامادەی هەڵفڕینم.

من ئامادەی توانەوەم،
هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ
ئەگەر هەور
@Honrave
#مارف_ئاغایی
كە تۆ تۆرای لە چاوان وەك خەوی من
لە بسكت ڕەشترە مانگە شەوی من

بڕۆ مەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
كە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من

@Honrave
#هێمن
2024/05/17 05:46:27
Back to Top
HTML Embed Code: