Telegram Web Link
زەریا لەبەر گەورەیی دڵی خۆیەتی
تفی پیسی کەفەژیلکە و پەڵەی نەوت و
ڕشانەوەی چەند بەندەری ناو زەلکاو و
بۆڵەبۆڵی نیوەشەوی
کەشتیوانە بەدکارەکان، قبووڵ ئەکا!

#شێرکۆ_بێکەس

@chamochya
تەنیایی،
گەورەترین هاوڕێمە و
هەژارییش
گەورەترین مامۆستامە!

#ئەلبێرت_کامۆ

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
هەشتا و نۆ 🌸 بیبیێ، یا نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم گوێ بداتێ، یا نەداتێ، ئاهـ و فەریادێ دەکەم بیبیێ: بیبیسێ. ‏مەبەستی لەوەیە هەڵوێستی یار هەرچۆن بێ، ئەم ئەرکی سەرشانی دڵدار هەر بەجێدێنێ و پێویستییەکانی خۆی جێبەجێ دەکا. 🌸 حەققی ئیخلاصە بەجێهێنانی ئادابی…
نەوەد

🌸 تەرەب کەن، شوکر زۆری هێناوە غەم
«توقّع زوالاً اذا قیل تمّ»

واتە: شادمان بن وا شوکر خەم زۆری هێناوە و گەیشتوەتە ڕادەی ئەوپەڕی. هەر شتێکیش‎ کە گەیشتە ڕادەی ئەوپەڕی، ئەوە نیشانەی تەواوبوونیەتی و دەبێ چاوەڕوانی تەواوبوونی بکرێ.
ئەمەی مەحوی دەیڵێ شتێکی زانستییانە و ڕاستە.

🌸 بەس ئەمرۆ بڵێ من سبەی وا دەکەم
هەموو «وا دەکەم»تە سبەی «وا نَدَم»

واتە: بەس وابزانە هەموو شتێکت هەر لە دەستی خۆتدایە و کەم بڵێ سبەینێ وا دەکەم؛ چونکە ئەو خۆ بە خاوەن دەسەڵات و خاوەن ئیختیار زانینەت دەبێ بە هۆی پەشیمانبوونەوەی سبەینێت کە قەدەر ڕێت لێ دەگرێ و مەیدانی هەڵسووڕانت نادا.

مەبەستی مەحویی ئەوەیە هەموو کارێ بەستەیە بە خواستی خواوە و مرۆ لە ڕاستیدا هیچ بە دەست نییە. دەتوانرێ «وا دەکەم» بە «وادەکەم»یش بخوێنرێتەوە؛ واتە ئەو وادە و گفتی کارە کە داومە.

🌸 زمانت کە ببڕی قسەت دێ بە کار
قەڵەم دادەدەم، پەندی خۆ دادەدەم

واتە: زمانی خۆت ببڕە و قسەی هیچوپووچ مەکە، تا قسەت کاریگەر بێ؛ چونکە ئەو زمانبڕینە وەک قەڵەمدادان وایە بۆ قەڵەم. چۆن قەڵەم کە دابدرێ باش دەنووسێ و کە دانەدرێ باش نانووسێ، بنیادەمیش کە زمانی خۆی لە وتنی شتی خراپ گرت، وەک بڕیبێتی وایە و کە بڕییشی خراپەی بۆ ناگوترێ و چاکەی گوناهبار نەبوونی بۆ دەمێنێتەوە. ئەوەش وەک ئەوە وایە کە قەلەم دابدرێ و باش بنووسێ.

🌸 بە بێ جێ کەسێ بێ بکا غەیبەتم،
سەگی هارە، دێ دەمگەزێ پڕ بە دەم

دیارە ئەم بەیتە ئیشارەتە بۆ یەکێ لەو گیر و گرفتانەی هاتوونەتە ڕێی مەحویی لە سلێمانیدا، لەسەر دەستی ئەو بنەماڵە و خێزانانەی گەلێ جار لە شیعریدا پلاری تێ گرتوون.

🌸 لە جێ مانەوە ترش و تاڵت دەکا
ترێ بوو بە سرکە، عەسەل بوو بە سەم

عەسەل: هەنگوین.
سەم: ژار.
لەوانەیە ئەم بەیتە نیشانەی بێزار بوونی مەحویی لە ژیانی سلێمانیی و بڕیاردانی چوونی بێ بۆ شوێنێکی کە.

🌸 زەعیفی منی کردە پووش، ئێستەکەش
لە من هەر دەکەن ئەم غەزالانە ڕەم

غەزال: ئاسک.
ڕەم: ڕاکردن.
واتە: لاوازییم گەیوەتە ڕادەیەک کردوومی بە پووش، تا ئەو یارانە کە وەک ئاسک سڵ دەکەنەوە، لێم نەترسن و بێنە سەرم، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا هەر لێم دەسڵەمێنەوە و نایەن.

🌸 لە کۆیا منی گرتە بەر تیری تەعن
ڕەقیب ئیشیە قەتڵی سەیدی حەرەم

واتە: بەدکار لە حوزووری یاردا دامیە بەر تیری تانە و توانج، بێئەوەی قەدری ئەو شوێنە بزانێ. لێی ناگرم؛ پیشەی خۆیەتی لە حەرەمی کەعبەی یاردا دڵدار نێچیر بکا، هەرچەند ڕاوکردن لە حەرەمی کەعبەدا حەرامە.

وشەی «ڕەقیب» هەم فاعیلی «گرتە»یشە و هەم موبتەدای «ئیشیە»یشە.

🌸 لە شێوەت پەشێوانی فورس و عەرەب
لە لەهجەت خورۆشانی ڕۆم و عەجەم

واتە: بە هۆی دیتنی دیمەنی جوانتەوە فارس و عەرەب هەموو شێواون و سەریان لێ تێکچوە و بە هۆی گوفتاری شیرینتەوە ڕۆم و عەجەم خورۆشاون.
مەبەستی لەوەیە لە هیچ لایەک هاوتات نییە.

🌸 کە لەو بەردەرە بووم بە قاپی نشین
منم «مەحویا!» واریسی تەختی جەم

واتە: ئەگەر ببم بە دەرگاوانی دەرگای مالی یار، ئەوە بەوپەڕی شان و شکۆ دادەنێم بۆ خۆم و خۆم بە میراتگری موڵکی جەمشید دەزانم.

بووم بە «ن»: بوو بە. بە پێی ئەم نوسخەیە دەبێ بەیتەکە هونەری ئیلتیاتی تێدابێ.

شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس

@chamochya
من غوڵامی تۆم تەنەززول قەت دەکەم بۆ تەخت و تاج
بێسولەیمانی دەکا هودهود بە تاجی ئیحتیاج

من گەداییم سەد ئەوەندەی حاکمی پێ خۆشترە
نابەمە تابووتەوە خۆ داغی گەورەی تەختی عاج

ئەو مەهە خەڵقە دەزانن بۆ چی ڕۆژ دەرناکەوێ
تا لەبەر خەجڵەت نەبێ ڕۆژی جیهانئارا بە ساج

قافڵەی نووری لە کۆیی یارەوە دەڕوا کە شەمس
یار وەکوو مەهـ لێی ئەسێنێ کوللی ڕۆژێ خەرج و باج

بۆ لەگەڵ ئەغیاری بەدخوو تێکەڵی وتم و وتی
گوڵ لە قیمەت ناکەوێ بیکا لەگەڵ خار ئیمتیزاج

ئەم دەنیتەبعانە قڕیان خستە عالەم بۆ قڕان
هەر بە یەک ئانە بە ئانێ بوونە پوولی ناڕەواج

دۆستی گەر دەستی دۆستی کەوتوو گرتن بێ ئەجەل
ماوە «حەمدی» دەس بداتە دەستی دۆستی ناعیلاج

#حەمدی

@chamochya
پیری هاتووە وە پیریمەوە
پاڵی داوە پاڵ فەقیریمەوە

تافی جوانی ڕۆیشت و پیری هات
ڕوخساری لێم کرد یەکسەر سپی و مات

بۆ هەڵگرتنی دەبێ شان شل کەم
وەک کەسی ئازیز، دەستی لە مل کەم.

#فۆلکلۆر

@chamochya
@chamochya
هانی موجتەهیدی
هۆی دایە!
دار و بەرد و گوڵ و گیا و چەم و چیاتە ڕایگرتووم...


@chamochya
    #سووسەکردن‌

پەنجەرە دەکەمەوە
مۆمێک دادەگیرسێنم.
بە چەپکێک گوڵی کێوی
گوڵدانێک دەخەمڵێنم.

بە دەوری سەرینمدا
زوڵاڵترین شیعری خۆم دەپرژێنم وەک شەونم،
شەو درەنگە و دەزانم:
گوڵبەژنێک دێتە خەونم!

#دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ

#عەبدوڵڵا_پەشێو
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

@chamochya
#باکم_نییە مورغی دڵ
بیکەی بە کەباب،ئەمما

بیدە به سەگ و مەیدە
دەرخوردی ڕەقیبانت

#کوردی

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#باکم_نییە مورغی دڵ بیکەی بە کەباب،ئەمما بیدە به سەگ و مەیدە دەرخوردی ڕەقیبانت #کوردی @chamochya
#باکم_نییە بەو شوهرەتە بەدناوی زەمانم
ئەی وای لە دەست جەوری تۆ و تەعنەیی ئەغیار

سەوداسەریی و گۆشەنشینیی و سەلامەت
داخی غەمی مەعشووقە، نیهانیی و شەهامەت

#ئەدیب

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
لە سیحری سامیری #باکم_نییە ترسم هەیە چاوت بە مەستی نازەوە بمخاتە دەست ئەفسوونگەرێکی تر 🔘عەونی @chamochya
تۆ ساحەبی ئەم چاهی زەنەخدانە بی قوربان
سەد یۆسفی کەنعانی دەبێ بێتە زیارەت

#باکم_نییە لەو خەنجەرە دەیکەی بە کەمەردا
شمشێری برۆت جەرگی بڕیوم بە ئیشارەت

#حەریق

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
لەوساوە برینداری موژە و قەوسی برۆتم #باکم_نییە ئەی دۆست لە بێگانە کەم و بێش سابیری @chamochya
بەرەو عەشق و شنەی ئازادی دەفڕم
بەرەو ڕۆخی هەریمی شادی دەفڕم
#نییە_باکم لە شەوگاری رەشی ڕێ
بەرەو زەریا, هەتاو تۆ تا دی دفڕم


لەسەر جادەی ئەوینی تاو, گلاوم
لە ڕێی تاسەم گەلێ جاران تلاوم
هەزار هێندی تریش ڕێگەم هەلەت بێ
چرۆی باغی هومێد ئەڕوێ لە چاوم

لە هەرلا خونچەیە قاقا لەسەر لێو
بزەی عەشقە گوڵی کراسی کەژو کێو
پەیامی خۆشەویستی کە چووە باغان
چرۆی هانی لکوپۆی وشکەڵی چێو

#کەریم_حیکمەتی

@chamochya
مەقامی ئەڵڵاوەیسی و گۆرانی ڕاستەی خیابان
عەلی مەردان
هەر سات وە نەوعێ دەردش خەتــەر بۆ
حاڵش چتەورەن خاکش وە ســەر بۆ
تۆ خاســەن نەوتووڵ سەروی ســەراوان
خــەم مەدەی وە باد شنۆی ســەرکاوان
گا چــۆن بۆی نـەسیم وە رووی شــەتاودا
گا چــۆن گوڵ نەپای چۆڕەی بــەفراودا
ئازیز تاقەت شــی ئاخر نـەفەســەن
ڕەحمێ کــەر ئامان ئیستیغنا وەســەن

قــەد ساتێک نامای وە ســەرای بــەختم دا
پا بنیــەی وەبان زامـی ســەختم دا

شێعر: #مەولەوی



https://www.tg-me.com/chamochya
2024/06/01 02:05:54
Back to Top
HTML Embed Code: