Telegram Web Link
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
ماچی ئەو خونچەدەمە بێ حەقی جان موهری دەمە سالیکی ڕاهی عەدەم، بێ دەمی نەقشی قەدەمە #حاجی_قادری_کۆیی @chamochya
جێی دەم دەمە، جێی لەب لەبە، ساقی وەرە ئەمشەب
هەم ماچی دەمادەم بدە، هەم جامی لەبالەب

بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەتافەت
لەززەت دەگەیێنی بە دڵ و زیهنی موخاتەب...

نالی
@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
جێی دەم دەمە، جێی لەب لەبە، ساقی وەرە ئەمشەب هەم ماچی دەمادەم بدە، هەم جامی لەبالەب بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەتافەت لەززەت دەگەیێنی بە دڵ و زیهنی موخاتەب... نالی @chamochya
ئەتۆ ئەی ڕۆحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە

بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زولفم لە گەردەن کە
بە سەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بوومە نیشانە

#وەفایی
@chamochya
پیرۆز بێ 25ی گوڵان، ڕۆژی زمانی کوردی.
لە مێژوودا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی بۆ یەکەم جار چاپ کراون و هەوڵ و خەباتێکی زۆر لە پێناو پاراستنی زمانی کوردی و گەیاندنی بەمەی کە ئەمڕۆ هەیە، دراوە. وتن، نووسین و بەکارهێنانی زمانی کوردی، پێزانینە بۆ ئەو هەوڵ و فیداکارییانە و ئەرکیشە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو.
پاراستنی زمان، پاراستنی جوانییەکانە.

https://www.tg-me.com/chamochya
بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی ‌

زمان هه‌رگیز به‌ ته‌نیا یه‌ك پردیی په‌یوه‌ندی نییه‌، بەڵکو ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌روونییه‌كانی خۆئاگا-خۆئاگا، خۆئاگا-ناخۆئاگا و ناخۆئاگا-ناخۆئاگا له‌ ڕێگه‌ی زمانه‌وه‌ هه‌ڵده‌سووڕێت. ئه‌وە زمانی دایکە‌ كه‌ بۆ تۆ زمانی یه‌كه‌مە‌؛ واتا زمانی كۆمه‌ڵگای هاوزمانی خۆت. سێمانتیك به‌ زمان شێوە دەگرێت، زانەوانی یان مه‌عریفه‌ لەسەر زمان هەلدەچنرێت، خودناسی، خۆناسی و دیكه‌ناسی و جیهانناسی و جیهانبینی و جیهانسازی لەسەر‌ زمان ‌هەلدەستێتە سەر پێ. هه‌م شوناسی تاكه‌كه‌سی، هه‌م كه‌سێتی و هه‌م كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی لەسەر پێی زمان ئەژنۆ راست دەکاتەوە و ژیانی مرۆیی بە زمانیی دایکی یەکەم سەرتوێی خۆی دەبەستێت. هەر بۆیە زمان و خاک بەیەکەوە دوو کۆڵەکەیی سەرەکی نەتەوەبوونن. 

زمان هەوێنی یەکەمە بۆ مەیینی هەستی خۆبوون و ناسینی خود و گه‌شه‌ی خود واتا هه‌موو شتێك لە ناخ و دەرووندا، و ته‌نانه‌ت هێز و وزەی ژیانیی مرۆییش. ئەوە واتا زمان زۆر مەزنترە لە تەنیا کەرەسە، بەڵکو ژینگەیە؛ ژینگەیەکی دەروونییە کە ڕۆڵی کێڵگە دەگێڕێت بۆ سەرهەڵدانی ناخ لە دەروونی ئێمەدا وەک یەکەم ژینگە بۆ شێوەگرتنی خود و هەموو ڕەهەندەکانی، بۆ شێوەگرتنی کەسێتی هەموو دەرهاوێشتەکانی، بۆ شێوەگرتنی توانستەکان و شیانەکان، بۆ خۆدۆزینەوە و هتد... بۆیە زمان زۆر زیاترە لە کەرەسە، و ئەگەر کارکردی کەرەسەشی پێ بدرێت، ئەوە نەک وەک ئامێرێک بە ڕۆڵێکی ویشکی میکانیکی، بەڵام وەک بنگەیەک کە ڕۆڵی کێڵگە دەگیڕێت بۆ هەر هەموو شتێک کە لەناو دڵی هەڵقوڵێت. مەگەر یەکەم هەنگاوی دەبستان و پەروەردە و خویندن لە زمانەوە دەست پێ ناکات، مەگەر هەتا کۆتاییش زمان ڕۆلی سەرەکی نییە؟!

ژیان چوار دیوی هه‌یه‌؛ تاكه‌كه‌سی، ژینگه‌یی، نەتەوەیی و جیهانی. بۆ هه‌ر كام له‌وانه‌ زمان وەک کۆلەکەی یەکەم ڕۆڵ هەڵدەگرێت. كه‌س ناتوانێ به‌بۆنه‌ی یه‌كێك له‌و دیوانه،‌ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ نادیده‌ بگرێ بەبێ ئەوەی لێکەوتەی زیانباری بۆی نەبێت، لە ڕاستیدا بەبێ زمان هه‌موو شتێک پەکی دەکەوێ و ژیانی کۆمەڵایەتی دەوەستێت. له‌ڕاستیدا زمان وه‌ك یه‌ك له‌ سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سه‌كانی سازكردنی هارمۆنیی مرۆیی، كه‌ره‌سه‌ی ئازادی و ڕەهابوونە لە هەستی سەربەستیدا. ‌هەر بۆیە زمان كێڵگە‌ی ئه‌ندێشه‌سازییه‌، كه‌ بناغه‌ی سازكردنی سیسته‌مه‌ مرۆییەکانە.

زمان ڕۆڵی زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ كه‌ زۆر كه‌س فكری بۆ ده‌چێت. كه‌مگرتنی زمان و بچووكاندنی بۆ ئاستی ته‌نیا بۆ كه‌ره‌سه‌ی وێژكاری، بچوكاندنی هه‌موو ئه‌و دەرهاوێشتانەی زمانه‌ کە زۆرترین و بەرینترین بەشی پانتایی ژیان دەگرێتەوە له‌‌ هێز و ده‌سه‌ڵاته‌‌وه‌ هه‌تا خۆشه‌ویستی و ڕۆمانتیك، هه‌تا ئه‌ده‌ب و زانست، هه‌تا هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ مه‌زه‌نه‌ له‌ زانه‌وانی مرۆیی و  هتد...

هەتا ئێستا زمانی کوردی بە شێوەی سەرەکی کەوتۆتە بە شاڵاوی چەند ڕەهەندێک کە بریتین لە نەیارانی جیهانی، دوژمنانی ناوچەیی، ئایدیۆلۆژییە چەپڕەوە دژەنەتەوەکان، بەڵام لە هەموو دڕتر سێ دیاردەی ناوخۆیین کە بە شێوەی ژێرزەمینی دزەیان پێکراوەتە ژێرپیستی کۆمەڵگای کوردستان کە بریتین لە ١) گرێی خۆگچکەبینی، ٢) دەبستان و ئاکادمیای بێگانه، ٣)هونەر و فەرهەنگی بێگانە و ٤) حیزبە سەربەخۆیینەخوازە بێگانەدۆستەکان. هەموو کار و ئاکار و کرداری ئەوانە داتەکاندنی هێزی زمانەوانی و توانای واتاسازیی و چەمکسازیی لە زمانی کوردییە تاکو نەتوانێت ئەندیشەسازی بکا و  لە بەرکەوتەکاندا هێزمەند و بەرخۆدێر بمێنێ و لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمنان خۆ بگرێت و مل بە توانەوە بدات. پەرەدان بەو باوەڕە کە زمان تەنیا کەرەسەی پەیوەندی و وێژکاریی و قسەکردنە، ڕێك بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زمانی کوردی داوەشێنن هەتا لێواری سەرەمەرگ.

هه‌موو هه‌وڵی دوژمن ئه‌وه‌یه‌ زمان له‌ كورد بستێنێ تاكو هێزی لێ بدزیتەوە و توانای ئەندێشەسازی و زانستسازی و دەست گەیشتن بە کەرەسەکانی نەتەوەسازی لە لپی زێڕینی بترازێت. هەموو ئەوانە کە بەداخەوە زمانیان لە چارەکێک زیاتر وشەی بێگانەی تێدایە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە پرۆژەی تواندنەوەی کورد و سڕینەوەیی یەکجاری کوردستان، بەڵام بە خۆشییەوە کوردستان-تەوەری بە هێز و هەناسەیەکی نوێ لە وەژیندایە و لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور وەک خۆرەتاو بەسەر ئاسمانی وڵاتماندا هەڵدێت، و ئازادی و ئاوەدانی دەگەڕێنیتەوە بۆ کوردستان.

ڕۆژی زمانی کوردی وەک کۆڵەکەیی دووهەمی ناسنامەیی کوردستانی، نەک هەر پێویست، بەڵکو پیرۆزە. ئەم ڕۆژە لە دایەکوردستان و هەمو و ڕۆڵەیەکی بەئەمەگی ئەم نیشتمانە پیرۆز بێ.

#مانی_ڕەحیمی

@chamochya
حەیاتم گەر هەمووی بەختی حەیا بێ، شاد و دڵخۆشم

هەتا هەم بۆیە هیچ یادی کەسانی بێ‌حەیا ناکەم

#کاکەی_فەلاح

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
حەیاتم گەر هەمووی بەختی حەیا بێ، شاد و دڵخۆشم هەتا هەم بۆیە هیچ یادی کەسانی بێ‌حەیا ناکەم #کاکەی_فەلاح @chamochya
بێحەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بە سەرداکا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە، خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ، قەت سەر لەخاک ناکاتەدەر
چونکەڕۆژی دڕک وداڵە وگەرمی بازاڕی گیا

قانع
@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
بەو هەموو تاڵییەوە شەربەتی مەرگ ئەهلی حەیا خۆش گەواراترە بۆی ئێستە لە شەکراوی حەیات #مەحوی @chamochya
لەو شۆخە نیمە چاوی تەرەححوم، کە مەزهەبی
جەور و جەفایە، دەرحەقی ئەهلی وەفا خسووس

لەم شارە خۆ هەموو ڕەوش و دەئبی ئادەمی
یەکبارە باری کردووە، دین و حەیا خسووس

مەحوی

@chamochya
سپاسێکی بێ پایان بەخۆم قەرزدارم
بە کەسێک کە بووم،
کەسێک کە تاقەتی هێنا و ژیا
هەرچەند کە نەیدەویست.

و شەو شاد

@chamochya
نە هــاوزوانــێ دڵــداریــم کــەرۆ
نە هـاوقـەتـارێ دەسـباریــم دەرۆ
نە حەکیمێوەن کەرۆ دەوای دەرد
نە تـەبیبـێوەن جــە دڵ لادۆ دەرد

#مەولەوی

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
نە هــاوزوانــێ دڵــداریــم کــەرۆ نە هـاوقـەتـارێ دەسـباریــم دەرۆ نە حەکیمێوەن کەرۆ دەوای دەرد نە تـەبیبـێوەن جــە دڵ لادۆ دەرد #مەولەوی @chamochya
عەشقە، شۆرە، سەوزە، سوورە، شینە، عەیشە، شادییە
فیتنەها گرتوویەتی لەم سەفحەدا دامانی دڵ

ئەو زەمانە بۆ هەموو دەردێ دەوایان دادەنا
ئەهلی حیکمەت دەردیان داناوە بۆ #دەرمانی دڵ

#حەمدی

@chamochya
غروور و خۆپەسندی هەمیشە به پەست و ناحەز دادەنرێ، کەچی من پێم وایە ئەمە خووی کەسانێکە بۆخۆیان هیچ هۆیەکیان بۆ مەغرووربوون نییە. ئەگەر بێحەیایی و نەفامیی زۆربەی مرۆڤەکان لە بەر چاو بگرین، بەم ئاکامە دەگەین که ئەگەر کەسێک خاوەنی هەر جۆرە بەرژەوەندی و چاکەیەک بێ، دەبێ به جۆرێک جیاوازیی خۆی لەگەڵ ئەوانی دیکە بنوێنێ تا خەڵک ئەم جیاوازی و بەرژەوەندییە بەگشتی فەرامۆش نەکەن؛ چون ئەگەر کەسێکی وا، لە ڕووی پاکی و دڵ‌گەورەییەوە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بەر چاو نەگرێ و به جۆرێک تێکەڵ خەڵکی دیکە بێ کە گوایە لە ڕیزی ئەواندایە و وەک ئەوانە، خەڵک باوەڕ دەکەن که وایە و وەک خۆیانی ڕەفتار لەگەڵ دەکەن.

«ئارتوور شۆپنهاوەر»

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
پێم ئەڵێن دەردت گرانه، تازه #دەرمانی نییه گەر به کوشتن خۆم نەجات دەم، دیاره چارم کردووە #مەدهۆش @chamochya
ئەی حەکیمان ئێوە بێن دەرمانی ئەم بیمارە کەن
سەبری ناسۆری برینی سەختی ئەم ئاوارە کەن
کوا ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارە کەن
من دەڵێم تا ڕۆژی مەحشەر سەف بە سەف نیزارە کەن

🔘مستەفا بەگی"کوردی"

@chamochya
Forwarded from ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی via @UnixButtonInlineBot
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
#هێمن

پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
2024/05/16 04:45:37
Back to Top
HTML Embed Code: