ئەمڕۆ ۶ی بانەمەڕ هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژبوونی مامۆستا ئیبراهیم قادری

@chamochya
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟

تا کڵاشی بەنچنی ژێرمەحکەمی خۆم دەس بدا
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لاروخوارم بۆ چییە؟

تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ
وەسفی ڕکوناباد و نەهری ڕودبارم بۆ چییە؟

شەربەتی هەرمێ‌لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەروەک ژەهری مارم بۆ چییە؟

نەی کە شمشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ من، عوود و تارم بۆ چییە؟!

#مامۆستا_قانع

@chamochya
عـاشقی زولفـم، بە ڕووح و دڵ ئـەمن جۆیایی تۆم
خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆش سەودا مەدە
ھەر دەمـەی من خـاڵی گـۆشەی لێوی تەعلیمی دەدام
عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە ڕووی دونیا مەدە

#وەفایی

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
نەوەد و یەک 🌸 غونچەدڵ بوونم لە حەسرەت لێوی تۆیە، غونچەدەم! غونچەکەی تۆ مەر شیفا دا غونچەکەم، ئەی غونچەکەم! واتە : ئەی یاری دەم وەک خونچەگیراو کە قسەیەکت لە دەم دەرنایەت! من لە داخی بێدەنگی لێوی سووری تۆیە، دڵم وەک خونچەی سوور گوشراوەتە یەک و خوێناوی بوە…
نەوەد و دوو

🌸 وەک گوڵ هەموو دەمە دەرەوەم سەر بە سەر زوبان
وەک غونچەیە دەروونی، دڵی گوڵ لەسەر زوبان

هەموودەمە: هەمیشە.
واتە: هەمیشە دەرەوەی لەشم وەک گوڵ کراوەتەوە و سەرتاپای بووە بە زوبان و باسی تۆ دەکا. ناوی دڵی گوڵ لەسەر زوبانیشم وەک خونچە پێچراوە بەیەکدا و خۆی توند کردوەتەوە، بیر لە تۆ دەکاتەوە. مەحویی بۆیە سیفەتی «گوڵ لەسەر زوبان» بۆ دڵ دادەنێ؛ چونکە دڵی شوبهاند بە خونچە و خونچەیش گوڵی بەسەر زوبانەوەیە هەر کە کرایەوە دەبێ بە گوڵ. چونکە دڵیش هەر بیر لە گوڵی ڕووی یار دەکاتەوە و ناوی ئەو بەسەر زوبانیەوەیە.

🌸 یەعنی، کە زیکری زاهیرم و فیکری باتینم
هەر وەسفی لێوتە، بە هەموو دەم، بە هەر زوبان

زیکری زاهیر: قسەی دەم.
فیکری باتین: بیری دڵ.
ئەم بەیتە مەعنای بەیتی پێشوو ڕوون دەکاتەوە.

🌸 ناوت دەبەم، دڵم بە زوبانم حەسەد دەبا
یادت دەکەم، لەگەڵ دڵەکەم دێتە شەڕ زوبان

مەبەستی لەوەیە دڵ و زوبانم شەڕیانە لەسەر تۆ و هەرکامیان دەیەوێ بەتایبەتی بۆ ئەو بی،

🌸 دێ باسی دیدە و لەب و گوفتاری تۆ بکەم
بادام و شەککەر و نوقڵم دێتە بەر زوبان

واتە : دیدەت وەک بادام و لێوت وەک شەکر و گوفتارت وەک نوقوڵە.

🌸 هەر حەرفی کوشتنە کە دەمی پێ بپشکوێ
ئەم تووتیە بە خوونی پژاوە مەگەر زوبان

واتە: خونچەی دەمی پار تەنها بە وشەی کوشتن دەپشکوێ. بۆیە، وادیارە زمانی ئەم تووتییە کە لە وشەی «کوشتن» بەولاوە هیچ نازانێ - بە خوێن پژاوە.
خوونی «ن»: خوێنی.

🌸 بۆ شوکری جەوری ئەو دو برۆیە لە قەتڵما
هەر بن مووێکە میسلی گوڵی شەست پەڕ زوبان

واتە: هەر بن موویەکی لەشم وەک گوڵە شەستپەڕ شەستزوبانی لێ بووەتەوە و هەموو سوپاسی برۆی یار دەکەن بەرابەر بەوە کە بوو بە شیر بۆ کوشتنم.

🌸 هەر ئەم زوبانە باعیسە بۆ سەربڕینی شەمع
مەحوی! سەرم ڕەحەت بووە بێڵێ ئەگەر زوبان

واتە : وەک چۆن ئەگەر زوبانەی گڕی چرا لار بێ، سەری فتیلەکەی دەبڕن، زوبانی زۆربڵێیی منیش لەوانەیە سەرم بە بڕین بگەیەنێ؛ ئەگینا ئەگەر زوبانم لێم گەڕێ سەرم ڕەحەتە و بۆ خۆم سەلامەت دەبم.

شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس

@chamochya
کەوا دارایی زەڕکوتەک، کەمەرچین، جوببە گوڵناری
کڵاولار، چاوخومار، شیرین سوار، خاڵ میشکی تاتاری

کە مانی هاتە سەر کێشانی ئەبرۆی تۆ لە پاش چاوت
لە مەستی دەستی وا لەغزی کە کەچ هات خەتتی پەڕگاری

گوڵ ئەمڕۆ خۆی موقابیل کرد لە لای خەڵقی بە ڕوخسارت
بەڵێ هەر دەم دڕاو و هەرزەگۆن مەحبووبی بازاڕی

دوعام کرد چاوەکەت خۆش بێ کە خۆش بوو ئەمنی بیمار کرد
ڕەفیق! ئامان! دوعا کەن ڕەببی زاڵم هەر بە بیماری

ئەگەر تۆ ڕاست دەڵێی و قاتڵی دڵ بی، ئەدی بۆچی
درۆزن تیری موژگانت بەخوڕ خوێن دێ لە سۆفاری؟

وەکوو فەووارە خوێن دەتکێ لە گۆشەی میحوەری گەردوون
لە چاوەی چاوەکانی من لە دووریت هێندە خوێن باری

مونەججیم گۆشەیی چاوتی کە دی نووسی لە تەقویمدا
کە ئەمساڵ زوزەنەب تالع بووە، ئیفسادە ئاساری

ئەتۆش تەقلیدی زولفی یار دەکەی وا دیارە ئەی عەقرەب
حەیا هەروا لە چاودا، چی بڵێی ئەی کوێرە موختاری؟

چوار چت قەت مەکە خواهیش لە چوار کەس کوردی تا ماوی
لە خۆت عەقڵ و لە دڵ سەبر و لە بەخت ئیمداد، لە یار یاری

#کوردی

@chamochya
چۆنت پێ خۆشە، بە ئارەزووی خۆت
لەت کـە ئەو دڵــەی، شادی دەوێ بۆت

لە چەقی ڕێگەم، هەر لەبەر چاوم
بنێ ژێـر پێیان، نامـەی پـێچـراوم

شان‌بەشان بڕۆ، قشتیلە و نازدار
لەگەڵ دۆستێکی تـازەی پـارەدار

ئەو دۆستەی کەوا، ناو لە زارانە
هەر هی تۆ نییە و هی هەزارانە

بیلاوێنـەوە، تـێـر بـۆی پێکـەنە
لە دڵما نەخشی یادگار هەڵکەنە

قەینـاکا گـیانە، مافی خـۆتـە خۆ
ئەو ڕەفتار دەکا، بە ئارەزووی تۆ

بێبەشـت نـاکـا، لە شـێـلانی لـەش
لە سکاڵای زۆر، وەنەوزەی باوەش

قـەینـاکـا گـیانـە، ڕاستی زۆر ڕاستی
پێم نەهاتە جێ، چیی دڵت خواستی

تەنیا شێعر بوو، ئەوەی من هەمبوو
بۆ قنیاتی تۆش، شیعر زۆر کەم بوو

#پەشێو

@chamochya
ژیان
وەها تووڕەیە لێم و ڕقی لێمە هەر
دەڵێی لە پرسەی باوکیدا قاقا پێکەنیوم

و شەو بەخێر

@chamochya
کاتێک لە وڵاتێکدا نەتەوە دەگۆڕدرێت بۆ کەمینە

ئەمە ئێجگار ناهەقییە کاتێک وڵاتێک کە لەلایەن نەتەوەیەکی باڵادەستەوە حوکمڕانی دەکات، لەناو سنوورەکانیدا هەوڵی سەرکوتکردنی نەتەوە بەرچاوەکانی دیکە دەدات و بە کەمینە (قوم، اقلیت) ناودێریان دەکات. ئەوان بەم کارە، بەهای یەکسانی و بەرانبەری لەم نەتەوانە دەستێننەوە و لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشیان دەکەن، بەمەش هەوڵ دەدەن لەو وڵاتە تاکدەسەڵاتیی خۆیان بسەپێنن.

نموونەیەکی ڕوون تورکیایە کە هەر بەتەواوی حاشا لە بوونی کورد دەکات. خۆیان بە خاوەن شارستانیەت هەژمار دەکەن، کەچی ئامادە نین دان بە بوونی نەتەوەیەکی گەورەی وەک کورددا بنێن.

هەروەها نموونەیەکی تر ئێرانە، کە نەتەوە گەورە و گرنگەکانی وەک کورد، عەرەب، بەلووچ و ئازەری لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن و وەک کەمینە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
وشەی "کەمینە"، "قەوم" و "اقلیت" بۆ تێکدانی کاریگەریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکانی تر و بێدەنگکردنی دەنگیان لە کاروباری وڵاتدا بەکار دێت.
نەتەوەی دەسەڵاتدار بە کەمکردنەوەی گرنگی و میراتی کولتووری و مافی سیاسیی نەتەوکانه تر، بە شێوەیەکی سیستماتیکی، هەوڵ دەدات ڕەوایی و هەژموونی خۆی بەسەر هەموو نەتەوەکانی دیکەدا بسەپێنێت.

لە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەردا، دەبێت هەموو نەتەوەکان، بەبێ گوێدانە قەبارە و دەسەڵات، هەمان ماف و دانپێدانانیان هەبێت. پۆلێنکردنی نەتەوەکان وەک کەمینە بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی یەک نەتەوە نەک هەر ناڕەوا بەڵکوو پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.

پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ دونیایەک کە هەموو نەتەوەکانی ناو وڵاتێک بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت بەبێ ترس لە چەوساندنەوە یان نکۆڵیکردن لە کێیەتیی سیاسی و زمانەوانی و کولتوورییان، ئازادانە خۆیان دەر ببڕن.

تەنها بە پێشخستنی یەکسانی و گشتگیری دەتوانین ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بنیات بنێین کە هەموو تاک و نەتەوەیەک بتوانێت گەشە بستێنێت و بە مەرجی یەکسان بەشداری کۆمەڵگە بێت.
ئەگەر بەردەوام ئەو مافە پێشێل بکرێت، دەبێت چاوەڕێ بن کە ئەو نەتەوانە لەو وڵاتە جیا بنەوە و لەگەڵ باقیی نەتەوەکەی خۆیان یەک بگرنەوە و پێکەوە وڵاتێکی سەربەخۆ پێک بهێنن.
ئەگەر تۆ  "جیابوونەوەخوازی" (تجزیەطلبی) وەک تاوانێک هەژمار دەکەیت، بۆ ئەو نەتەوە ژێردەستانە، جیابوونەوەیە لە چەوسێنەر و ملهوڕ و یەکگرتنەوەیە لەگەڵ هاوزمانەکانی خۆیان.
ئەوەی لای تۆ تاوانە، لای ئەوان شانازییە.

کەوا بێت وشەی "قەوم" و "کەمینە" شیاوی هیچ نەتەوەیەک نییە.

#مامۆستا_دیاکۆ_هاشمی

@chamochya
هەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە
بێ مەهر و نیکاح
دوور لە چاکانی، عەجەب
فاحیشە دنیایێکە!

نالی! ئاسوودە نییە
توولی نەمامی عومرت
بە نەفەس دێت و دەچێت
ئەسڵی لەسەر بایێکە

#حەزرەتی_نالی

@chamochya
ئەی وەتەن! ناوبردنت بۆ من یەقین شێتانەیە
شێرەکەت بۆ پارە ئەمڕۆ خادمی بێگانەیە
من کە بێ پارەم، دووسەد کۆشش بکەم ئەفسانەیە
ئەی وەتەن! خەڵکی ئەڵێن پێم "قانعی" دێوانەیە
ئەی خوا چی بکەم بۆ ئەم میللەتە فەوتاومە؟

#قانع

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
ئەی وەتەن! ناوبردنت بۆ من یەقین شێتانەیە شێرەکەت بۆ پارە ئەمڕۆ خادمی بێگانەیە من کە بێ پارەم، دووسەد کۆشش بکەم ئەفسانەیە ئەی وەتەن! خەڵکی ئەڵێن پێم "قانعی" دێوانەیە ئەی خوا چی بکەم بۆ ئەم میللەتە فەوتاومە؟ #قانع @chamochya
ئەی وەتەن! تۆ مەملەکەت بووی کەی وەها وێرانە بووی؟
کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دوژمن و بێگانە بووی؟
بەینی بەینەڵڵا وەتەن! هەر تاکە بووی مەردانە بووی
عەسری پێشوو بێشەلانی کۆمەڵی شێرانە بووی
من کە ناڕۆم خۆشی عەسری ئاردەڵانت داومە

هۆزی کورد! یا خوا نەمەێنم بۆ هەناسەی سەردتان
بۆ خەم و ئاهی دەروون و بۆ دڵەی پڕ دەردتان
بۆ لچی وشک و بەبار و ڕەنگ و ڕومای زەردتان
دوور لە خۆی بێ شوێنە مەجنوون، چۆڵە شاخ و هەردتان
شیوەنم سەرمەشقه کوردە، بۆ وەتەن کێشاومە

#قانع

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
ئەی وەتەن! تۆ مەملەکەت بووی کەی وەها وێرانە بووی؟ کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دوژمن و بێگانە بووی؟ بەینی بەینەڵڵا وەتەن! هەر تاکە بووی مەردانە بووی عەسری پێشوو بێشەلانی کۆمەڵی شێرانە بووی من کە ناڕۆم خۆشی عەسری ئاردەڵانت داومە هۆزی کورد! یا خوا نەمەێنم بۆ هەناسەی…
ئەی وەتەن! هێندێ بە ناوێ تۆیەوە جاسوووسی تام
ئەی وەتەن! بەعزێ لە داخی تۆیە، بوو بە پەندی عام
فیکری خۆمت بۆ بەیان کەم، موختەسەر ئاخر کەلام
شەرتە تا تۆبی حەرام بێ، زیارەتی "بیت الحرام"
شارەزوورە جێی سەعی و مروەو سەفاو پڕتاومە

ئەی وەتەن! خۆمن بە ناحەق، سەر کز و ئاوارە نیم
ڕۆڵەی خۆتم بە پاکی، دوژمن و خوێنخوارە نیم
چونکە ڕۆڵەی کوردستانم وەحشی و پەتیارە نیم
وامەزانە کەوتە ڕۆژی خۆی، وەها بێکارە نیم
سەیری مەغزی دوژمنت کە، تێکەڵی خوێناومە

#قانع

@chamochya
هەر سەحەر دێنێتە یادم کۆیی تۆ موڵکی خەتا
نەفحەها دێنێ لە موشکین زوڵفی تۆ بادی سەبا

نەهری ئەشک ئەمشەو لە دیدەم وا بەخوڕ دەڕژایە ڕوو
دڵ لە سینەم تا سەحەر، سەنگاسیائاسا گەڕا

بەسکی هەرجا کوشتەیی تیغی مەحەببەت کەوتوون
کۆی دڵارامم لە خوێنا بوو بە دەشتی نەینەوا

چەسپە هەرجا ڕیشەیی جەرگم لەگەڵ ڕیشەی خەدەنگ
چەند بە چوستی تیری موژگانت لەناو دڵما ڕووا

نامنوێنێ بێ بەسەرما گەر موسیبەتهایی چەرخ
تا لەسەر سەرمە لە سایەی زوڵفی تۆ باڵی هوما

بێت و سەیری چینی زوڵفت کا لەدەوری عاریزت
هەر کەسێ نەیدیوە تاریکی لەبەر شەوقی چرا

من دەمێکە خۆ لە خووی یاری قەدیمم شارەزام
دوشمنی یارانی دێرینە و بە دوشمن ئاشنا

غەرقی بەحری عیشقە سالم دەست و پای جەهدی نییە
قەت شەنا ناکا لە دەریادا کەسی بێ دەست و پا

#سالم

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
نەوەد و دوو 🌸 وەک گوڵ هەموو دەمە دەرەوەم سەر بە سەر زوبان وەک غونچەیە دەروونی، دڵی گوڵ لەسەر زوبان هەموودەمە: هەمیشە. واتە: هەمیشە دەرەوەی لەشم وەک گوڵ کراوەتەوە و سەرتاپای بووە بە زوبان و باسی تۆ دەکا. ناوی دڵی گوڵ لەسەر زوبانیشم وەک خونچە پێچراوە بەیەکدا…
نەوەد و سێ

🌸 بەهاری عومر ئەوا گەییە حوزەیران
کە چی وەک کۆدەک ئێستە دەچمە سەیران

حوزەیران: مانگی شەشەمی کۆچی هەتاوی.
کۆدەک: منداڵ . ئامێدیان)

🌸 دەبێ ڕەم کەم لە شار و ببمە وەحشی
نیە حیلەی ترم بۆ ڕامی جەیران

وەحشی: کێویی.
جەیران: ئاسکی دەشت.‎
واتە: یارم بە هیچ کلۆجێ بۆ دەسەمۆ و ماڵیی ناکرێ. بۆیە تا لە ئاوەدانییدا بم و دەستم لێی گیر نابێ، ‏لەبەر ئەوە ناچارم سەری خۆم هەڵگرم و بچمە بیابانێک، بەڵکوو‎ ‏بتوانم دەستی لێ گیر بکەم.

🌸 لە ئاوی تێغی هەر زامێ بوو ئاوا
برینی من نەبێ هەر وایە وەیران

وەیران: وێران، لەبەر ڕاگرتنی سەنگی بەیتەکە دەسکاری کراوە.
‏واتە: برینی هەموو دڵدارێک بە ئاوی تێغی برۆی یار ئاوەدان بووەوە برینی من نەبێ کە هەر وەک خوی وێرانە و یار ناکا جاریک تێخێکی لێ بدا.

🌸 بە نەشئەی بۆنی گوڵزاری چ کۆیەک
لە تەنما مورغی ڕۆحم هاتە تەیران؟!

کۆ: کۆلان، مەبەست لە دەوروبەری یارە.
تەن: لەش.
مورغ: پەلەوەر.
تەیران: تەیەران، فین.

🌸 سولەیمانم هەواڵی مووری پرسیم
لە ناو ئەمسالم ئەز هودهود لە تەیران

موور: مێروولە.
ئەز: لە، وشەیەکی فارسییە.
هودهود: پەپوە سڵێمانە.
تەیران: باڵندەکان.
واتە: یاری سولەیمان پایەم، لەناو هەموو هاوچەشنەکانمدا هەواڵی منی وەک مێروۆلە بێدەسەڵاتی لە پەپوە سڵێمانە پرسی لە ناو هەموو باڵدارانە.

🌸 بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی
نەدا بێ، بۆ چیە ئایینە، حەیران؟!

واتە: ئاوێنە بۆچی حەیران و سەرسام بووە، ئەگەر لەبەر ئەوە نییە کە تیشکی دەرکەوتنی تۆ داویە لە ناوچاوی؟

🌸 لە مەحوی دڵ ئەگەر ون بوو وەکوو گەنج
سۆراغی کەن لە کونجی کۆنە دەیران

واتە: ئەگەر دڵم ون بوو لێم، لە کونجی بتخانە کۆنەکاندا بۆی بگەڕێن؛ وەک چۆن لەو شوێنانەدا بە دوای گەنجدا دەگەڕێن، چونکە دیارە چووە بۆ لای یارێکی وەک بت جوان و ڕازاوە

شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس

@chamochya
ئەی نیشتمانی تازە پیاکەوتوو!
لە ئیستەدا تۆ ئەگەر لەبەر سەرقاڵی
بە بۆنکردنی نەوتەوە،
سەر نەپەرژانت،
بە هۆی گەمەی سێ ڕیزکێنی دیموکراسی و
سەر نەخورانت،
بە هۆی کورسیی وەزارەت و بە سەفەری هەندەران و خەلیجەوە،
بیرت نەبێ!
منێ لە چرای بێنەوت بێکارتر باش لە بیرمە؛
ئێوارە بوو، لە قەراخ شار،
بە ڕێکەوت تووشی یەکتر بووین.
تۆ هێشتا هەر کڵاوەکەی ڕاپەڕینت لەسەردا بوو!
هێشتا بۆنی یەکەم شەفەقی بەیانیی ئەمنە سوورەکەت لێ ئەهات!
جارێ نەبووبووی بە تاوس ڕەنگی پۆلیس و
چاوشت نەگرتبوو!
هێشتا جلی چاڵەنەوتت نەپۆشیبوو!
فێری گەمەی ڕۆڵێت و پۆکەر نەبووبوویت!
هێشتا تۆ هەر خەیاڵەکانت باخچە بوون،
بۆ گوڵی خەم و هەژاری.
تۆ ئەوساکە ژنی دووەم و سێهەم و چوارەمیشت نەهێنابوو.
هێشتا نەبووبوویت بە والی.
ئەوکاتە بوو وتم گیانە؛
تۆ کە لای خۆت وات داناوە،
نیشتمانی هەموو دارێکی قوربانیت،
نیشتمانی هەموو ئاوێکی قوربانیت،
نیشتمانی هەموو گەڵایەکی سووری ئەم مێژووەیت؟
بەڵام ئاخر تەماشاکە؛
لە ئیستەوە تۆ هەر لە مەل و
باڵندەی باخەکانی کۆشکی خۆتمان بۆ ئەهێنی
لە جیاتی ئێمە، لە باتی ئێمە بخوێنێ
تۆ هەر گۆڕی چرای کوڕت و
گۆڕی گوارەی ژنەکەت و
گۆڕی عەینەکی براکەت هەڵئەبەستی.
کەچی مەزاری هەزاران باڕەکەو و
ئاسکەکێوی و
شینەشاهۆ لەبەر ئەوەی،
ناچنەوە سەر شەجەرەکەی چواردەوری تۆ،
ناوەکانیان لەم ساتەوە،
ئەدرەسیان و پێناسەیان،
"با" بردوونی بۆ بۆشایی بیرچوونەوە و
دەنگیان پڕ بووە لە خۆڵ و
شوێنەواری هیچ زامێکیان،
لە ئیستەوە دیار نەماوە...

#شێرکۆ_بێکەس

@chamochya
شێوان

کەزیەکەت شێوان وتت شێوان ئەبێ
نەتدەزانی خۆرنشین وا جوان ئەبێ

یاری شیرین کاری ناشیرین مەکە
بانگی شێوان کەنگێ بۆ شێوان ئەبێ

ئاشنای نائاشنای ئەم دەورە نیم
خوڵکی گەرمت بێ منت میوان ئەبێ

ناودڵی تەڕ بێ بە بارانی بەهار
دێمەرۆکیش وەک بەراو بۆ ڕوان ئەبێ

ئەو کەلاوەی کوندە پێی ڕازی نییە
هاودڵی خۆتت هەبێ بۆ ژوان ئەبێ

کەی هەمیشە دەست ئەدا هەڵدانەوە
بۆ لەدەست چێ ئەو هەلەی بۆ لوان ئەبێ

چش چەلێ دنیا بەکامت با نەبێ
بەرخی ساواش بۆ ژەمێ لەگوان ئەبێ

یا به دنیای دە دڵت یاکوو بە من
گیانی شیرین کوا دڵێ بۆ دووان ئەبێ؟!

#ڕامان_غەفووری

@chamochya
هاوتەمەنی خۆتی!
یان تۆش زوو گەورە بوویت!
تا دێ جادە درێژتر
یاد گەشتر
بەری ڕێگا ئەگرێت
یاد سۆزە شێعرێکی بلاکە
زنجیرەکان دەگرێتەوە
قوفڵێکە ژەنگاوی حەزێکی سەرکەشی پێوە
بەربەست دەڵێتەوە
ژەنگ ئەڕژێ لە وشانەی
ناتدوێنن
بە ڕەش دەنازن لەم مێشکەدا
دەمارەکان پڕن لە تەرمی کاڵی
تۆراو لە ڕووناکی
جادە ئەمباتەوە خەیاڵ
بیرێک لە یادت دەسووم
نیگا ئەخەوێت ،نا دەمرێت
بە نزۆکی بڕیارێکەوە
پێش لە جادە جێ ما
ئاسکە حەزێک ئێوارە دەدوێنێ
چرۆێک بە تاسەوە لە لێوەکانم ئەتکێ
تازەترین تەرمم ،هەڵواسراو
بە بێکەسی ئەم جادەوە
دەشەکێمەوە لە نێو هاڕەی ئەو قوفڵانەی
بە بەربین و بە مێشکم و بە ئەندێشەم
ڕادەبوێرێ
ئەتکێ بە ڕوومەتی سواومەوە...

#شلێر_ڕەشیدی

@chamochya
خاس

خاس واتە خۆش، خوەش، وەش، واش، باش و هەروەها جوان، ڕەسەن

خاسێ واتە جوانێ، باشێ، ڕەسەنێ کە وەک ناوی تایبەتیی خانمانە لە زمانی کوردیدا بەکاردێت

خاسەڕەنگ واتە خۆشڕەنگ؛ خۆشڕەنگ ڕەنگێکی دیاریکراو نییە کە تۆ بێژی ئەمە سوورە یا شینە یا سپی و ڕەش و ...یه، نا خۆشڕەنگ واتە ڕەنگی جوان، ڕەنگی باش و سەرنجڕاکێش، ڕەنگی پێکەوتوو و لێهاتوو کە دەتوانێ هەموو ڕەنگێک بێت، لەو شوێنەیشدا کە بۆ گڵی سوور لە زمانی کوردیدا بەکار هاتووە، مەبەست سووریی ڕەنگەکە و گڵەکە نییە، بەڵکوو مەبەست باشیی ڕەنگەکەیە کە نەگۆڕە و نابزرکێت، هەروەها ئێمە لە کوردیدا وشەی دیکەی وەک «خاڵخاس»یشمان هەیە کە وەک ناو و ئاوەڵناو بۆ واتای گشتیی جوان بەکار دێت بەڵام ئەمیش لەبنەڕەتدا بۆ کەسێک بەکارهاتووە کە خاڵی جوانی بووە و ئەو خاڵە نەخشاندوویەتی و جوانی کردووە کە وشەکە ئێستا پەرەی واتایی سەندووە، «خاس» لە پێکهاتەی وشەیێکی وەک «خاسەکەو»یشدا ئاماژە بە کەوی باش و ڕەسەن دەکات، ئەم وشە وەک ناوی واتایی بەشێوەی خاسی (باشی، چاکی) و خاسە(باشە، چاکە)، وەک ناوی تایبەتیی خاتوونانەیش هەروەک وتم بەشێوەی «خاسێ»، وەک چاوگی لێکدراو بەشێوەی خاسبوون و خاسبوونەوە، وەک ئاوەڵناویش بەشێوەی مێرخاس، پیاوخاس، جوانخاس و کوڕخاس و ... لە زمانی کوردیدا هەر هەیە و بەکار دێت، «خاس» لە ناوچەی ئەردەڵان و کەلهوڕ و لەک و لوڕیش وەک «باش» فرە بەکاردێت، ئێمە خۆیشمان لە سەقز لە وەختی چاکوچۆنی و هەواڵپرسیدا زۆر جار بەجێی ئەوەی بڵێین چۆنی باشی؟ دەڵێین چۆنی خاسی؟ و ... 
بۆ زانیاریتان بەپێی هەندێ لێکۆڵینەوە کە من خۆم چەند ساڵ پێش بۆ ئەم واژەم کردووە وشەکە سەتاسەت کوردییە و وشەی «خاص»ی عەرەبیش بۆ واتای «ویژه» کە لە دەزگای «صرف»ەکەیاندا وشەگەلی تری وەک خاصە و خواص و اخص و خاصیت و خصوصیات و مخصوص و ...ی لێ دروست بووە هەر ئەم وشەی خاسەی ئێمەیە کە لەبنەڕەدا واتای خۆش، خوەش، وەش، واش، باش و چاک و ئەمانەی بووە و وا دیارە لە سەردەمی ساسانییەکانیشدا چووەتە ناو زمانی عەرەبی و «صَرف» کراوە، چون دەقە مێژووییەکان پێمان دەڵێن زۆر پێشتر لە ئەوێستادا بووە؛ خاس لە ئەوێستا و زمانی پاڵەییی کۆنیشدا بەشێوەی ئاس، هاس و خاس وەک ئێستا بەکار هاتووە، بەشێوەی ئاسە، هاسە، خاسەیش بۆ مانای خاسە و چاکەی ئێستا هەر بەکارهاتووە و ئەمانەیش لەگەڵ واژەگەلی کۆن و مێژووییی هۆس، هُۆش و هوەش و واژەگەلی ئەمڕۆییی خۆش، خوەش، وەش یا باش بۆ مانای چاک هاوڕەچەڵەکن، لە پێکهاتەی وشەیەکی وەک خەسرەویشدا خەس هەمان خاسی کوردییە و وشەی «خەسرەو» یا «خۆسرەو»یش هەمان خاسڕەو یا خۆشڕەوە، واتە کەسێک کە باش دەڕوات، بەگشتی وشەی «خاس» ڕەگوڕیشەی زۆر بڵاو و پتەو و پێشینەی زۆ کۆن و مێژووییی لە زمانی کوردیدا هەیە و وشەیەکی زۆر زۆر ڕەسەنە.

#ڕامان_غەفووری

https://www.tg-me.com/ramansaghez
2024/04/29 13:36:49
Back to Top
HTML Embed Code: