Telegram Web Link
تەنهایی فێری ژیانت ئەکات ، بەڵام هەرخۆشی ئەتکوژێ ، تەنهای وەک تلیاک وایە وردە وردە ئەتکوژێ سەرەتا دڵت خۆش ئەکا منەتت بە کەس نامێنێ بەڵام کۆتاییەکی ئازار بەخشی ئەبێ چەقۆیەکی کولت ئەیاتێ تا بە ئازارەوە بمریت زوو پارچەکانی ڕوحت نەبڕی .
1
ژیان هیچی نەدامێ تا دڵم خۆشبێت و بڵێم ژیانێکی خۆشم هەبووە ، تەنها هیوادارم لە کۆتای تەمەنمدا کاتێک سەر ئەنێمەوە کفنێکی گەورەم بداتێ ، ئەوەندە گەورە تا بتوانم هەموو خەمەکانم ، ئاواتەکانمی تیا هەڵگرم و لەگەڵ خۆمدا بیانێژم .
1
لەو شوێنەی ڕوحت هەلا هەلا بووە ناتوانی بژیت ، ناتوانی هەناسە بەیت ، هەر بجوڵێیتەوە شوێنێکت ئازاری ئەبێ ، ئازاری ڕوحیش وەک ئازاری جەستە نییە شوێنەکەی دیاربێ و دوای بڕوا و ئازارەکەشی نەمێنێ برینی ڕوح چارەسەری نییە هەتا ئەچیتە ناو گۆڕەکەوە ، برینی ڕۆح لەوانەیە نەتکوژێ ، بەڵام ناهێڵێ بژیت .
1
کە مناڵ بووم زۆرم حەز لە گەڕان بوو ئەوکاتە نەم ئەزانی دوونیا چییە ، نەیانبردمایە بۆ شوێنێک ئەگریام ، ئێستا بە زۆر داوام لێئەکەن کە بڕۆم لەگەڵیان بەڵام ناڕۆم ، ئالوودەی ژورە تاریکەکەم بووم ، حەزم لە گەڕان نییە ، تەنهای حەز و ئارەزووی من ئێستا ئەوەیە بەتەنیا بم ، ئەوەندە تەنیا کە گوێم لە ترپەلێدانی دڵم بێ ،
1
من کە هیواو باوەڕم وابوو کە ناڕۆیت ، بەڵام ڕۆیشتیت ،ببینە ئێستا بە چەشنی گەڵایەکم کە دوێنێ سەوز بوو ئەگەشایەوە بە بینینت بەڵام ئێستا گەڵایەکی زەردم و دووری تۆش بوو بە جەلادێکی وەک پایز و وەراندمی و کەواندمیە بەر پێیەکان .
1
چارەنووسمان لە ڕەش ڕەشتر بوو ،
من بە ڕۆژ دڵم خۆش نە ئەبوو پێشتر بەڵام شەوانە
ئەگەیشتمە ئەوپەڕی دڵخۆشیم کاتێک من هەموو ڕۆژەکە خەمی تۆم بوو ئەو کاتەی ئەمبینی کە نامەیەکت ناردوە دڵم خۆش ئەبوو وەک ئەو دایکەی کە ڕۆڵەکەی بە سەلامەتی لە جەنگ هاتۆتەوە ، بەڵام لە کۆتایدا ئەو دایکەی دڵی خۆشبوو کوڕەکەی لەبەردەمیدا خەڵتانی خوێن کرا ، منیش کە دڵم بە بوونی تۆ خۆش بوو ، ڕۆشتیت و دڵم خۆش نەما ، ڕۆشتیت و ڕۆحم بۆ هەمیشە برینێکی لەسەر بەجێما کە بە هیچ حەکیمێکی ئەم شارە چارەسەر نە ئەبوو .
1
دۆزەخ🖤.
Voice message
1
هیچ شتێک وەک ڕابردووی لێنایەتەوە ، نە من جارێکیتر گوێم لە قسە ساردەکانی تۆ ئەبێتەوە ، نە تۆش جارێکی تر گوێت لێ ئەبێتەوە کە فیدای ژیانت بم ، ڕابردوو لە بەینی من و تۆدا گۆڕێکی هەڵکەند و خۆی زیندەبەچاڵ کرد و هەستەکانیشمی لەگەڵ خۆیدا ناشت .
1
هەنێجار بیر ئەکەمەوە لەوانەی لە دەوروبەرمن وا هەستەکەم هەموویان شەڕ ئەکەن لە دژی من ،حەزم ئەکرد
چارەکێکی باشیەکانی من باش بوونایە
لەگەڵم، لە هەرچ
کەسێک بە بەڕێزی و دڵسۆزی ئەچمە پێشەوە ئەوەنە نابات باجەکەی ئەیەم ،بۆیە دایم لە ئاخیری بیرکردنەوەکەم هەست ئەکەم تەنیایی باشترین شتە کە لەم ژیانە هەڵیبژێرم.
1
ئاوێنەی مانەوەم شکاند و مەپرسە بۆ ، پڕبوو لەخۆم بەڵام خاڵی لە تۆ .
1
نەمتوانی لەبیری بکەم ، ئەمەش کێشەیەکی ترە ، کێشەیەک کە سەرم دەخوات هەموو ڕۆژێ هەزار جار خۆم بە نەفرەت ئەکەم کە بۆ من ناتوانم لەبیری بکەم ؟ بەڵام ئەو توانی من لەبیر بکات ، کێشەیەکە کە نە ئەتوانم لێی ڕزگارم بێ نە ئەتوانم چارەسەری بکەم بەڵام جوانترین کێشەی ژیانم بوویت ، تاکە کێشەی ژیانمیت کە هەموو ڕۆژێ ئەمکوژیت بەڵام گلەی لێ ناکەم .
1
دایکە ئەمەوێت بگەڕێمەوە سەرەتا بۆ ساڵانێک نزیکترین هاوەڵ و یاری من خۆم بم بۆ ڕۆژانێک پیسبونی کراسە سپیەکەم غەمباری ئەکردم ، بیستنی مردنی ئازیزێکم موچورکی بە گیانمدا ئەهێنا ، ئێستا شتەکان گۆڕاون و ناچنەوە سەرخۆیان پێڵاوەکانم پێم بریندار ناکەن و توانای بەردەوامیم نەماوە ، هێڵە سورەکانی سەر کارتی مەکتەب نیگەرانم ناکەن ، لێکردنەوەی بەرسیلەی جیرانەکەمان دڵم خۆش ناکات ، دایکە ئێستا گەورە بووم بەجۆرێک پڕم لە غەمگینی ،پڕم لە نیگەرانی ، پڕم لە مردن .
5
نەیهێشت خۆشی لە گەنجیەتیم ببینم ، هەر لەسەرەتای گەنجیەتیمدا پیری کردم ، ناخی سوتاندم ، قژی وەراندم ، ڕیشی سپی کردم ، نەیهێشت بگەمە پایزی تەمەنم هەر لە بەهاردا هەڵیوەرانم .
1
تاکە شوێنک کە حەز بکەم و لێی بم و بە ئارەزووی خۆم بتوانم قسە بکەم شوێنێکی قەرەباڵغی بێدەنگە ، بێدەنگی وەک گۆڕستانەکان ڕاستە قەرەباڵغە بەڵام بێدەنگە ، بێدەنگ لە هەستەکان ، بێدەنگ لە مرۆڤە زۆربڵێکانی ئێستا .
1
تۆ جیاواز بوویت لە هەموویان ، لە هەموویان جوانتر ، لە هەموویان میهرەبانتر ، بەڵام کۆتاییەکی جەرگ بڕت هەبوو بۆمن ، ئازیزم تۆ فریشتە ئاسا بوویت ، بەڵام فریشتەی گیان کێشان ، وەک فریشتەیەکی جوان هاتیت بەڵام خەونەکانمت زیندە بە چاڵ کرد ، ڕوحی هەستەکانمت کێشا ، لەوانەیە تۆ ڕۆحمت نەکێشابێ ، بەڵام جەستەیەکی مردووت بەجێ هێشت لەدوای خۆت کە تەنها هەناسە ئەدا .
دواجار کەسێک هەیە کە ئەڕوات و بەجێت ئەهێڵێت ، بەشی هەموو ڕۆژێکت مردنت بۆ جێدەهێڵێ و ناشتکوژێ ، لە نێوان مردن و ژیاندا هەلا هەلات ئەکات .
باوەشی کێ فریویدایت وا لە باوەشە گەرمەکەی من ڕازی نەبوویت ڕێگای کۆچت گرتە بەر و منت لەم تەنهاییە پڕ قەرەباڵغیەی ژینا بەجێهێشت .
بە ڕۆشتنت فیتنەی جەنگێکت لەنێوان دڵم و مێشکمان بەرپا کرد ، کە هەرگیز ناتوانن ئاشتی ڕابگەیەنن ، فیتنەی ئەم جەنگە نابڕێتەوە و تەواو نابێت تا تەواوم نەکات ، تاک ڕێگەی ئاشتیش تۆیت کە هەرگیز نایەیتەوە .
لە حەوشەی ماڵەکەم دوو کوپی قاوە و دوو کورسی و تەپڵەکێک هەیە و شوێنی تۆ خاڵییە ، نازانم چی لە شوێنەکەت دابنێم ، مۆمێک ، گوڵێک ، گوڵدانێک ، نا شوێنی خاڵیت بە منی بێچارە پڕ نابێتەوە خـــۆت وەرەوە .
من و تۆیەک نەبوو ، خەندەو پێکەنینەکانمان بوو بە ڕابردوو ، ڕابردوویەک کە ناتوانین بۆی بگەڕێینەوە ، کە ناتوانین جارێکیتر دڵخۆش بینەوە ، بیرکردنەوە لە ڕابردوو هەموو ڕۆژێک خەنجەرێک لەسەر دڵم ئەدات و ناشمکوژێت .
2025/10/19 00:38:41
Back to Top
HTML Embed Code: