Telegram Web Link
کە مناڵبووم ئەیان وتت دنیای دەرەوە خراپە ، ئێستا گەورەبووم بەڵام باوەڕکەن تەنهای هەزار قاتی دەرەوە خراپترە کە بەتەنها ئەبیت هەزار خەیاڵ و خەفەتی بێ بنەما یەتە مێشکتەوە ، بۆیە ئەوەنەی پێتان ئەکرێ تەنها مەبن لە شونێکدا ، تەنهای مردنێکی لەسەرخۆیە و وردە وردە ئەتپوکێنێتەوە ڕوحت ئەمرێنێ وات لێ ئەکات ئەسەفت نەبێت بۆ لەدەستدانی کەس ، هەستت نامێنێ خولیای شتەکانت نامێنێ ، ئەتوانی تەنها بژیت و هەناسە بەیت بەڵام ئەوەندە بەس نییە بۆ ژیان کردن ژیان کردن پێویستی بە دڵە پێویستی بە هەستێکە کە بتوانی بۆی بژیت پێویستی بە ئافرەتێکی ڕۆح جوانە تا هەموو ڕۆژێک ماندوو بونەکانت بیر بباتەوە ، تەنها مەبن تەنهای کە فێریی بوویت بۆت تەرک ناکرێ لە مادەی هۆشبەر خراپترە .
1
لە تاریکی شەوەکانم خەمناکتر ئەو قسانە بوو کە نەمتوانی بیانکەم لە ناخی خۆمدا حەشارمدان و وردە وردە ڕوحمیان پوکاندەوە و خاڵیان کردەوە کە لە هەستەکانم و ژیانیان شێواندم .
1
لە بەهاردا چاوەڕێت بووم چاوەڕێ بووم بێیت وەک گوڵەکانی باخی گشتی بگەشێمەوە ، تۆ هاتیت بەڵام لە پایزدا ئەو کاتەش من وەریبووم ، هیچ پەلوو پۆیەکم نەمابوو بۆ دووبارە گەشانەوە ، سوودی ئاو چییە کە بیکەیت بەسەر گوڵەکەیا لە کاتێکدا وشک بووە .
1
گریانی ئەو شەوانەم بە زایە چوو لە کاتێکدا من لەبەر ئازاری دڵم و خەمی تۆ فرمێسک لەچاوم ئەهات و قوڕگم گیرابوو قسەم بۆ نە ئەکرا ، تۆ خەریکی خۆشی خۆت بوویت و لە خۆشیا ئاو لە چاوت ئەهات و سیسەمەکەی ژێریشت بەرز و نزم ئەبوو ، هەڵبەتە تۆ ئێستا مێردت هەیە بەدوات ناکەوم و هەواڵەی خوات ئەکەم بەڵام ئەوە تۆ بوویت منت بە مەی ئاشنا کرد ، تۆ بوویت هەزار و یەک خەیاڵی جوان و بریقەدارت بۆمن درووست کرد ، هیوات یامێ تا ژیان بکەم بەڵام هەرخۆشت بێهیوات کردم .
1
درەنگانێکی شەو بوو بۆ کۆتا جار هاتیت و ماڵئاوایت کرد ، وتت تەواو شوو ئەکەم ڕێگامان جیا ئەبێتەوە ئەبم بە هاوسەری کەسێکی تر ، دوای ئەو شەوە نە خۆر بەڕووی مندا هەڵهاتەوە ، نە خەندە و پێکەنین هاتەوە سەر لێوانم .
1
لە ژیانما کەوتمە هەڵەیەکی گەورەوە ، ئەویش ئەوکاتەبوو کە ئاوڕم ئەیایەوە بۆ کەسانێک لای من گرنگ بوون و پێم وابوو منیش لای ئەوان گرینگم بەڵام بۆم دەرکەوت تەنها کەسانێکی خۆپەرست ناخ پیس و کاتی بوون هەر ئەوکاتە بڕیارم یا کە ئیتر وەک کەسێکی گرینگ سەیری هیچ کەسێک نەکەم .
1
من ئەگەر کەسێکم خۆشبوێت لە پێناویدا ئەمرم ، هەموو شتێک ئەکەم تەنها بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەم خەندە بکەمە سەر لێوەکانی تەنانەت ئەو کاتانەشی کە خۆم نوقمی خەم خەفەتی ژیان بووم ، لە هەموو کاتێکدا غرووری خۆمی بۆ ئەشکێنم و ئاشتی ئەکەمەوە ، تەنها ئەوەنەم ئەوێت کە لەبەرچاوم نەکەوێت و ڕەش نەبێت ، چونکە کەسێک کە لەبەرچاوم ڕەشبێت وەک ئەو گۆرانیانەی لێیەت کە دیلێتیان ئەکەم و قەت گوێیان لێ ناگرمەوە .
1
شەوانێک بە حەسرەتی قسەیەکتەوە بووم بە حەسرەتی نامەیەکی تۆوە بووم کە بۆم بنێریت لە ئەحواڵم بپرسیت بت وتایە باشیت ئەوکاتە ئەگەر باشیش نەبوومایە بە بوونی تۆ باش ئەبووم .
5
لە شەقامە چۆڵەکانی ئەم شارەدا پیاسە ئەکەم بە دەستێکم جگەرەکەم گرتوە و دەسەکەی تریشم لە گیرفانمایە هەر کەسێ ئەم بینێ ئەڵێ ڕۆژێ ئەم لاوە تازەپێگەیشتوە ڕۆژێک بەهۆی جگەرەوە ئەمرێت ، ئەوانن چوزانن ئەو قسانەی سەر دڵی ڕەش کردووم زیاتر لە دووکەڵی جگەرەکە سنگم وێران ئەکات .
5
ژیانم جەنگێک بوو لەگەڵ ڕۆحما نەئەگەیشت بە کۆتایی ژیان و قەدەر و چارەنووس چیرۆکێکیان درووست ئەکرد و ڕۆح و دڵی منیش تێکی ئەدا ، نازانم بوونی خۆم وابوو یان قەدەر وای لێکردم کەلەم ڕەق بێ بەرانبەر هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویان دا وەک بڵێیت بۆ ئەوە درووست بووم شەڕ لەگەڵ قەدەردا بکەم ،هەر کاتێ ئەو ویستی بمکوژێت من خۆم هێشتەوە هەر کاتێکیش من ویستم بمرم ئەو منی هێشتەوا ، قەدەر شتێکی ئەویست دڵ تەحەموولی نەئەکرد ، دڵیش شتانێکی ئەویست قەدەر قبوڵی نەئەکرد ، بڕیاری من بوو ئەوەی بۆ من دانرابوو بیگۆڕم ئەو ژیانەی هی من بوو قابیلی بووم شکاندم و تێکمدا ،ئێستا من دوورم ، دوور لە هەموو ئەو شتانەی ئارەزووم بوون ، دوورم لە ژورەکەم لە ماڵەکەم لە دایکم لە باوکم ئەمە دڵخۆشم ناکات ، تەنها جوابێکم بۆ قەدەر ئەوەی کە من توانیم بیکەم ئەو نەیتوانی .
1
ئازار هەر مەرگ نییە ، زۆر جار لە ژورەکەی خۆتایت کەست لانیە بەڵام ئازارت هەیە ، یادی مرۆڤەکان ئازارت ئەدەن ، یادەوریەکان ، قسە خۆش و بریقەدارەکان ، ئەمانە هەمووی ئازارت ئەدەن تەنها ئەوەنە بەسە لە شوێنێک دابنیشیت بەتەنیا گوێ لە مۆحسین بگریت ، دەنگی ئەگاتە ژورە تاریکەکانی دڵت ، ئەگاتە ئەو شوێنانەی کە یادەوریت تیایدا هەیە جا شەقامە خۆڵەکەی مناڵی بێت ، یان ئەو گەڕەکەی کە کەسە دڵخوازەکەت تیایدا شووی کردوە .
1
مردن قورس نییە ، قورس ئەوەیە هەموو ڕۆژێک بگەیتە لێواری مەرگ بەڵام نەمری .
1
هەنێ جار پێویستە تەنها بیت ، ئەوەندە تەنها کە بتوانیت ئەوانەی چواردەوورت ببینیت کە تۆ چۆنیت بۆیان ئەوانیش چۆنن بۆت ، پێویستە تەنها بیت بۆ ئەوەی بزانیت کێ هاوخەمت ئەبێ ، ئەگەر ژیرانە بڕیار نەدەیت و کەسانێک هەڵبژێری بە ڕاستەوخۆی تەنهاترت ئەکەن لەباتی ئەوەی دڵت بدەنەوە یان لە خەمێک دوورت خەنەوە خەمێکی ترت بۆ زیاد ئەکەن .
1
هەشت ملیار ڕوحی زیندوو بەقەت ڕوحە مردوەکەت خۆشەویست نییە لەلام .
ئەمشەو پارکی گشتی چۆڵ بوو ، بەڵام مێشکی من پڕبوو لەیادی تۆ .
1
ڕاستە من دڵێکی بچووکم هەبوو بەڵام زۆر بە گەورەی خۆشی ئەویستیت .
1
شەوانە درەنگ ئەڕۆیتەوە لە گیرفانتا هەزار دینار و دوو جگەرە چەرخێکی تیایە ، یەیتە ئینتەرنێت تا قسە لەگەڵ کەسە دڵخوازەکەی ژیانت بکەیت و بە ئاواتی ئەوەوەیت ڕۆژێک بێت پێی بگەیت کرێکاری و شاگردی دنیا ئەکەیت تا بتوانیت ئەو ژیانەی بۆ دابین بکەیت کە دڵی ئەیەوێت ، لە کۆتایدا نامەوێت زۆر لێتان درێژ بکەمەوە بەڵام کۆتاییەکەی ڕونە ئەم چیرۆکە کچەکە شوو ئەکات و ئەڵێت بە زۆر بەشوودرام ، کوڕەکەش یان خۆی ئەکوژێت یان سەری خۆی هەڵەگرێت ئەڕوات .
2
خۆشەویستیەکی جوانمان هەبوو ئازیزم ، وەک خۆشەویستی دار بۆ گەڵاکەی ، وەک خۆشەویستی دەریا بۆ باران ، بەڵام لە کۆتایدا پایز هات بۆ دارەکەو گەڵاکانی وەرین ، هاوینیش هات بۆ دەریا و بارانی برد ، پیاوێکی تر هاتوو تۆی لێبردم خۆشەویستیەکەی هەڵوەراندم ، بەڵام ڕۆشتنی تۆ جیاواز بوو مووە زەردەکانی سپی کردم ، ددانەکانی وەراندم ، سیەکانی ڕەشکردم ، دڵی کون کردم ، ببینە ئازیزم بە ڕۆشتنت چ ئافاتێک و نەفرینێک بەسەر مندا هات .
1
بەفرێکی سوور باری و خەڵک ترسان خودا غەزەبی لێگرتبن ،نەیانزانی ئاسمان گوێی لەم گۆرانیە گرتووە و چەقۆیەکی لەسەر دڵی خۆیداوە .
2
باش ئەوە هەنێ پیکاب هەیە هاوار ئەکەن ماڵێ برنجی بێ ئاسنی بێ ، ئەوە کەس نیە بڵێ خەمی بێ ، خەفەتی بێ ؟
وەک خۆم ٣
گەڵابەم هەیە بۆ فرۆشتن .

موشتەری نیت سەرمان مەیەشێنە .

لەگەڵ ڕێزی ئۆنەردا 🖤.
2
2025/10/18 09:53:09
Back to Top
HTML Embed Code: