Telegram Web Link
[ مەبەست له «مقاصد الشریعة» چیە ؟ ]

دەچیت کتێبی «العقیدة الإسلامية»
دەخوێنیت باس لەئیمان دەکات
ئیمان ھێنان بەپێغەمبەران [ علیهم السلام ]

لەلایەکی تر دەچیت کتێبێکی «الفقە» دەخوێنیت باس لەحوکمە شەرعیەکان دەکات

بەھەمان شێوە کتێبێکی سلوکی دەخوێنیت
وەکو «ریاض الصالحین» باس لە ڕەوشت
و سلوک دەکات ... ھتد

جا ئەمانە چ سوودێکی دەبێت بخوێنیت
وە یاخود بۆچی بخوێنین ھەموو ئەمانە خوای پەروەردگار تەنھا بۆ «بەختەوەری بەندەکانی» داناوە ھەم لەدونیا و ھەمیش لەدواڕۆژ .

جا پرسیار دەکەین چ بەختەوەری و چ سعادەتێکی ئینسانەکان لەوەدایە کە
من ئیمانم بەخوا بێت ؟
بێ گومان ئەمە گەورەترین سعادەتە وە حەقیقەتی سعادەت لەوەدایە، چونکە پەروەردگار دەفەرمووێت :
[ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] [الرعد : 28]

چ سعادەتێکی ئینسان لەوەدایە کە باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەبێت بێ گومان گەر کەسێک باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەبێت ئەوە زوڵم و ستەم ناکات !

چ سعادەتێکی ئینسان لەوەدایە کە زەکات بدات و نوێژ بکات و ڕۆژوو بگرێت ؟
بێ گومان ئەو ڕۆژوو گرتنە وات لێ دەکات کە بەزەییت بەفەقیر ھەژارەکان بێتەوە و یارمەتیان بدەیت بەنوێژ کردن دوور دەکەویتەوە لەخراپە و تاوان کردن و کۆمەڵگاش لێت سەلامەت دەبێت !

چ سعادەتێکی ئینسان لەوەدایە کە پابەندی
ئەحکامەکانی کڕین و فرۆشتن بێت ؟
بێ گومان ئەمە وات لێ دەکات کە کۆمەڵگا دوور بێت لەفێڵ کردن و ڕیبا خواردن و درۆکردن .. ھتد

چ سعادەتێکی تاک و کۆمەڵ لەوەدایە کە ئەحکامە سلوکیەکان بخوێنین ؟
بێ گومان بەرەو کۆمەڵگایەکی جوان دەچێت
ئەخلاق و ڕەوشتی جوان چۆنە لەگەڵ بچووک لەگەڵ گەورە لەگەڵ ھاوتەمەنی خۆت لەگەڵ دوژمن و چۆن ھەڵسم و چۆن دانیشم .!

کەواتە کورتەی قسە ئەوەیە خوای پەروەردگار ھیچ پێویستیەکی بەمانە نیە بەڵکو بۆ بەختەوەری مرۆڤاکانی داناوە تاوەکو کۆمەڵگاکەمان بەختەوەر بێت و دوور بێت لەکاری خراپە و ڕەوشتی خراپ جا «مقاصد الشریعة» بۆ بەختەوەری مرۆڤ
دانراوە تاوەکو بەختەوەر بین ھەم لەدونیا ھەم لەدوا ڕۆژ

پـێـشـێـن | Peshin
Audio
دین پێویستی بەئافرەتی کۆڵنەدەرە
مامۆستا علی خان ـ خوا بیپارێزێت ـ
#ڕێگای_بەهەشت
زانای ڕێزدار موحەممەد کوڕی سەعیدی ڕەسلان ـ خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

فەرز لەپێشترە لە سوننەتە ئەگەر یەکیان گرت .


فضیلة الشیخ محمد سعید رسلان ـ حفظە الله ـ
#ڕێگای_بەهەشت
#قلب.

🪶ئەبو موسای ئەشعەری ـ ڕەزای خوای گەورەی لێبێت ـ دەفەرمووێت :نمونەی ئەم دڵ ـــە وەک نمونەی پەڕێکە لە زەویەکی چۆڵدا کە بـــا لەسەر ڕوو ئەیخاتە سەر پشت .

📗الزهد للإمام أحمد|۱۱۰٤|

🪶 حسن البصری دەفەرموێت: ئەمە👇

﴿رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ﴾[آل عمران:٨]

ئەمە ئەو دوعایەیە، کە خوای گەورە فەرمانی کردوە بە ئیمانداران دوعای پێبکەن.

📖موسوعةالتفسیرالمٲثورمـ٥صـ٥۲»
|➥ وەرگیراوە
#ڕێگای_بەهەشت 🫀
_«‌‌‏ما سُئل الرب شيئًا أحب إليه من العافية لأنها كلمة جامعة للتخلص من الشر كله وأسبابه»

هیچ شتێک نییە خۆشەویست بێت لەلای خوای گەورە وەکو ئەوەی داوای ساغ و سەلامەتی لێبکەیت، چونکە ئەوە وشەیەکی کۆکراوەیە بۆ ڕزگاربوون لەهەموو شەڕو خراپەیەک و هۆکارەکانی بەگشتی .

- ابن القيم رحمه الله.
#ڕێگای_بەهەشت
●◆••

وَ الْمُخْلِصِين؛أطيَبُ النَّاسِ عِيْشاً فِي هَذِه الدُّنْيَا

ئەو کەسانەی دڵسۆزو نیازپاکن؛ خۆشترین ژیانیان هەیە لەم دونیایەدا .

ابْنُ الْقَيِّمْ رَحِمَهُ الله فِي الْجَوَابُ الْكَافِي.


وەرگێڕ: هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ کەس کارناکەن ئەوکەسانە تەنها لە بەرخوا هەر کارێک بێت ئەنجامی ئەدەن.
#ڕێگای_بەهەشت 📚
موسڵمانان غەزە لە ناڕەحەتیدایە دوعای خێریان بۆبکەن
#ڕێگای_بەهەشت 💦🫀
🔴🔴🔴
ئاگادارییەک بۆ فێرخوازانی زانستە شەرعیەکان ..

السلام علیکم ورحمة الله وبركاته

🔘 بەڕێزان پشت بەخوا هەڵدەستین بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەک کە تایبەتە بە قوتابیانی زانستی شەرعی لەسەر کتێبی (أحكام الأضحية والذكاة) ئەحکامەکانی قوربانی کردن بە شەرحی مامۆستای بەڕێز (مامۆستا علی خان) (خوای گەوە بیانپارێزێ).
شەرحەکە پێک دێت لە 12 وانە … ڕۆژانە لە کەناڵی تایبەتمەند وانە بە وانە دایدەبەزێنین

🔘 گوێ لە وانەکان ئەگیرێت پاشان تاقیکردنەوەی تێدا دەکرێت ، پاشان یەکەم و دووەم و سێیەمەکان خەڵات دەکرێن إن شاء الله …

🔘 هەروەها بەشداربوان دەبنە خاوەنی ئیجازە لە شەرحی ئەو کتێبە، هەروەها ئیجازەی صەحیحی بوخاریشیان پێ دەدرێت ...

🔘 بەشداری کردن بۆ هەموو تەمەنێکە لە هەردوو ڕەگەز …

🎁 خەڵاتەکانیش بریتین لە :

🥇خەڵاتی یەکەم 200 هەزار 🎁🎉💰
🥈خەڵاتی دووەم 150 هەزار 🎁🎉💰
🥉خەڵاتی سێیەم 100 هەزار🎁🎉💰

🔘 بۆ بەشداری کردن داخلی ئەم کەناڵەی تیلیگرام بن : 👇
https://www.tg-me.com/a7kamakaniqwrbani

بۆ ناو تۆمارکردن تەنها داخلی کەناڵەکە بن.

🔘 بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک نامە بۆ ئەم ئەکاونتە بنێرن : 👇
@Prozhae_a7kamakaniqwrbani
••
نەفست مافی بەسەرتەوەیە🌴🌴💦
ئەوەی مایەی غیرەکردنە ئەوەیە غیرە لەنەفسی خۆت بکەیت، نەفسی خۆت نەخەیتە ژێر دەستی زاڵم و هەڵینەواسیتە شتێکەوە بۆی نابێت وتەواوی نەکەیت و بەهەدەری نەدەیت بەشتە هیچ و پوچەکانەوە .
#ڕێگای_بەهەشت
📚 نیقابی شەرعی جێگای شانازییە بۆهەموو گەلێک چونکە فەساد کەم دەبێت.

ئافرەتی نیقاب پۆش عەقڵی دانەپۆشیوە تا دواکەوتووبێت بەڵکو جەستەی داپۆشیوە تا پارێزراو سەرکەوتووبێت .

#ڕێگای_بەهەشت 📚
Forwarded from أَفْنَان💐
ئێمەش لێرەوە ڕای دەگەیەنین
هەر خوشکێک لەم کەناڵە وە لە غەیری ئەو کەناڵە هەیە پێویستی بە نیقاب یا عابا هەیە ئێمە لەخزمەتی دایین
با لێرەوە نامەمان بۆبنێرێ👇

https://www.tg-me.com/channel_afnan
••

إنّما نزَل هذَا القُرآنُ لهدايةِ قلقِ البشرِيّة. 

قورئان لەبەر ئەوە دابەزیوە ببێتە هیدایەتدەر بۆ دوودڵی و نائارامی مرۆڤایەتی .

_فَريد الأنصَاري
#ڕێگای_بەهەشت
پێغەمبەران ـ سەلامی خوایان لێبێت ـ سەروەت و سامانیان بەمیرات بەجێنەهێشتووە بەڵکو علمیان بەجێهێشتووە.

- لولا العلماء الذين ينقلون العلم،ويعلمون الناس جيلا بعد جيل،لهلك الناس جملة، ولذلك سموا ورثة الأنبياء  .

📚


ئەگەر زاناکان نەبونایە کە علم دەگوازنەوە و خەڵکی فێردەکەن نەوە لەدوای نەوە، ئەوا خەڵکی بەگشتی تیادەچوو، هەر لەبەرئەوەیە زاناکان بەمیراتگری پێغەمبەران ناونراون .


📚{  رسائل ابن حزم رحمه الله }
#ڕێگای_بەهەشت
مُنذُ أن كُنتُ صبيّة • •
أخِي!
بەحیجابەکەم و خۆداپۆشینم من کچێکی بەهێزم
2024/05/14 00:19:15
Back to Top
HTML Embed Code: